ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به‌توندوتیژی له‌هه‌مبه‌ر ژنان!
12:56 - 5 سەرماوەز 2714
Unknown Author
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
توندوتیژی له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌کێک لهگرفتهبهرچاووداخهێنهرهکانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه.ئه‌م پهتایهلهشکڵو شێوازی جوراوجۆردا خۆی دهردهخاتو پتر گرێدراوی کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوو ناسهقاگیرهکانهکهدیکتاتۆری باڵی ڕه‌شه‌ی به‌سه‌ردا کێشاوه‌و له‌واندا که‌شوهه‌وای له‌بار بۆ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌و دێموکڕاتیک وه‌کوو پێویست نههاتۆتهگورێ.
ئه‌گه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا ته‌نیا ئاوڕ وه‌سه‌ر توندوتیژی دژی توێژی ژنان بده‌ینه‌وه، ئاماره‌کان له‌م بازنه‌یه‌دا گه‌لێک داخهێنه‌ره.
ئهوهلهحاڵێک دایهکهتوندوتیژی له‌نێو بنه‌ماڵه‌داو به‌شێوه‌ی که‌س پێنه‌زان، زۆر زیاتر له‌ڕاده‌ی ئه‌و توندوتیژیانهیهکه له‌کۆمه‌ڵگاداو له‌ئاستێکی به‌رینتردا ڕوو دهدهنو، ئاشکرا دهبنو ئیدی دژوارە کە بە سانایی پینه‌و په‌ڕۆ بکرێن.
لێره‌دا به‌کورتی ئاو‌ڕیک له‌چۆنیه‌تی هاتنه‌گۆڕێی بیرۆکه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به‌توندوتیژی له‌هه‌مبه‌ر ژناندا ده‌ده‌ینه‌وه.
رێکه‌وتی ٢٥ی نوامبری ساڵی ١٩٦٠ی زایینی، له وڵاتی دۆمینیکن‌و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی \"رافایل تورجیلو\"دا، سێ خوشک به‌نێوه‌کانی، (ماریت ترزا، بتریه میرابل‌و منیروا)، پاش ئه‌وه‌ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌به‌ندیخانه‌دا به‌تاوان وه‌پاڵدانی تێکۆشانی سیاسیی، دژی حکوومه‌ت، جه‌زره‌به‌یان دان، دواتر له‌دار دران.
٢١ ساڵ دوای ئه‌و رووداوه، واته ساڵی ١٩٨١، له رۆژانی ١٧ تاکوو ٢١ی ژوئیه، له شاری بوگوتا، پێته‌ختی وڵاتی کۆلۆمبیا، کۆنفرانسێک له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی داکۆکیکاری مافی ژنان‌و لایه‌نگرانی مافی یه‌کسانی له ئه‌مریکای لاتین‌و دوورگه‌کانی کارائیب به‌رێوه‌چوو.
له‌و کۆنفڕانسه‌دا، پێشنیار کرا، وه‌کوو به‌بیر هێنانه‌وه‌و رێزگرتن له‌خه‌باتی ئه‌و سێ خوشکه، رۆژی ئێعدامی وان، به رۆژی خه‌بات دژ به‌توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاری بکرێت، به‌ڵکوو ئهوهدهرهتانێ بێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پتر له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژ به‌ژنان ئاشنا بن، لایه‌نه‌کانی بناسن‌و دژبه‌ری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
دوای ئه‌مه، ساڵی ١٩٩٩ی زایینی، رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌و رۆژه‌ی وه‌کوو رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به‌توندوتیژی دژی ژنان په‌سه‌ند کرد. ساڵێک دواتر، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، بریارنامه‌ی ١٣٢٥ی له‌ژێر ناوی \"ژنان گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی‌و ئاسایش\" په‌سه‌ند کرد.
کۆمیسیۆنی ژنانی سه‌ر به‌رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له ساڵی ١٩٤٦دا، بۆ کار کردن له‌هه‌مبه‌ر گرفتی ژنان‌و مافه‌کانیان پێکهات. سه‌ره‌ڕای تێکۆشانی ئه‌م کۆمیسیۆنه، به‌رنامه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌مافی ژنان له ساڵی ١٩٦٧دا په‌سه‌ند کرا. ئه‌و به‌رنامه‌یه بوو به‌بناغه‌ی جارنامه‌ی مافی ژنان، که له ساڵی ١٩٧٩دا، له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نهتهوهیهکگرتوهکانهوهپهسهند کراوه.
تاکوو کاتی نووسینی ئه‌م وتاره، له١١٤ وڵاتی جیهاندا، به‌کار هێنانی توندوتیژی دژی ژنان، له‌ڕووی یاساییهوههیچ به‌ربه‌ستێکی له‌به‌رده‌مدا دانه‌ندراوه. ته‌نیا له‌ماوه‌ی نزیک بە ١٥ ساڵی ڕابردوودا، له‌کۆماری کۆنگۆ پتر له٢٠٠ هه‌زار ژن ده‌سدرێژیان کراوه‌ته‌سه‌ر، په‌ره‌گرتنی ئه‌م دیاردهئهو ئاکامه‌ی لێکهوتهوهکهرێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و ڕاستییهلهبهرچاو بگرێ کهدهسدرێژی کردنه‌سه‌ر ژنان له‌کاتی شه‌ڕو داگیرکاری‌دا، وه‌کوو تاوان دژی مرۆڤایه‌تی چاوی لێده‌کرێ.
یاسای رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌م جۆرهتوندوتیژی دژی ژنان پله‌به‌ندی ده‌کات:
١. هه‌ر شێوه توندوتیژییه‌ک که ئاکامه‌که‌ی ببێته هۆی زیانیان ئازاری رۆحی، جیسمی یان جنسی، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه کردن، یان به‌زۆر یان خۆ به‌ناوی دڵسۆزی بۆ به‌رته‌سک کردنی ئازادی ژنان له کۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵه‌دا له خۆ ده‌گرێت.
شێوه‌کانی توندوتیژی دژی ژنان:
١. جیسمی:
لێدان له‌هه‌ر شکڵ‌و شێوه‌یه‌کدا، لهقژکێشانو داپلۆسینهوهبگره، هه‌تا قه‌تلی نامووسی، تۆندوتیژییه.
٢. رۆحی:
هه‌ڕه‌شه لێکردن، جنێو پێدان، بێحورمه‌تیکردن، تۆمهتوهپاڵدان، ئهمهههموو ئه‌و بوارانهدهگرێتهوهکهلهباری ڕۆحییهوهئازاری ژنانی لێبکه‌وێته‌وه.
٣. جنسی:
به‌زۆر تیکه‌ڵ بوون له‌گه‌ل ژن، ئه‌گه‌ر مێردیشی بێ، هه‌ر جورهههوڵدان بۆ پێوه‌ندی جنسی له‌گه‌ڵ ژنان به‌بێ ئۆگری‌و ره‌زامه‌ندی ژن، توندوتیژی دژی ژنانه.
٤. کۆمه‌ڵایه‌تی:
ئا. له‌په‌راوێز خستن، هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوو سارد‌و سڕی لهپێوهندیدا له‌لایه‌ن بنهماڵهوهبهرانبهر به‌و کچ و ژنانه‌ی کهلهقسهی نێرینه‌و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنهماڵهوهک باب، خاڵ، باوه‌گه‌وره، دایک، خوشک، پور، برا، مێرد، مام، دایه‌گه‌وره‌و... لایان داوه،یان به‌پێی ویست‌و دڵخۆازی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن، به‌شێک له‌توندوتیژی دژی ژنانه.
ب. چاوه‌دێری کردنی توندوتۆڵی کچان و ژنان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و کهسو کاره‌وه.
س. بێبه‌ش کردنی کچان‌و ژنان یان به‌رته‌سککردنی ئاستی به‌شداری ئه‌وان لهچالاکییهسیاسییو کۆمهڵایهتییهکاندابهبیانووی پاراستنی شهرهفو ناوبانگی بنه‌ماڵه‌وه.
د. ناچار کردنی کچان‌و ژنان به‌له‌به‌ر کردنی جل‌و به‌رگی تایبهتیو ڕه‌چاو نه‌کردنی مافی له‌به‌ر کردن‌و پۆشینبۆ ئه‌وان توندوتیژییه.
٥. ئابووری:
له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ژنان ئه‌رکی کار کردن‌و خزمه‌ت بهبنهماڵهیان له‌سه‌ر شانه، لێ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه وه‌کوو کار بۆیان حه‌ساو ناکرێ، هه‌ر بۆیه پتر ژنان له باری ئابوورییه‌وه به‌مێرد یان پیاوانی بنهماڵهوهبهستراونهتهوه. کچان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌زۆر کۆمه‌ڵگادا، مافی کار کردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نییه، ده‌بێ له لایه‌ن باب، یان برا یارمه‌تی ئابووری وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش گه‌لێک جاران توێژی خانمان له‌به‌رانبه‌ر فهرمانبهریو ویستی نێرینه‌دا مل که‌چ ده‌کات.
گومانی تێدا نیهکۆمهڵی کورده‌واری له‌لایه‌ک به‌هۆی نه‌بوونی ئازادی، له‌ئارادا بوونی کولتووری پیاو مه‌زنانه‌و زاڵ بوونی سیسته‌مێکی کۆنهپهرستانهلهماوهی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا بۆتهمهیدانێکی پان‌و به‌رین بۆ به‌رهه‌م هاتنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.
ئه‌م توند‌و تیژییهلهئاخاوتن، قسه‌ی سووک‌و ناشرینهوهبگرهتاکوو لێدان، داپڵۆسین، دارکاری کردن، دا‌غ کردن‌و لهئاکامداو له‌دوایین پله‌ی خۆیدا واتهکوشتنو له‌نێو بردن، به‌رچاو ده‌که‌وێت، دیارده‌یه‌ک کهبهجۆریک شه‌ره‌ف پارێزی‌و ئازایه‌تی چاوی لێده‌کرێ...
ئیدی ئهوهتهنیا یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌و داوو ده‌زووی سیسته‌می داڕزاوی ده‌سه‌لاتی نا خه‌ڵکی نیهکهکۆسپو کڵو له‌به‌رده‌م ئازادی‌و مافه‌کانی ژنانی مه‌دا داده‌نێ، به‌ڵکوو کولتوری قیزه‌وه‌نی پیاو مهزنیو به که‌مگرتنی کچان و ئافرەتان، سه‌رتاپای جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه‌و زۆربه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بهڕهفتارو هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو لهپهرهپێدانو چڕترکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان، ده‌ور دهبیننو بهداخهوهتێیدا به‌شدارن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینێ، زۆر زوو له‌و ڕاستییهدهگهین که‌ده‌ست بردن بۆ ژنان، وه‌دوو که‌وتنیان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، تانه‌و ته‌شه‌ر لێدان، قسه‌بۆ ههڵبهستنو ناوزڕاندن له‌پانتایی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و که‌س ناتوانێ حاشای لێبکات، ئه‌م ڕه‌فتاره بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێخزمه‌ت کردنهبهو داموده‌زگا داپلۆسێنهرهکهههموو ژیانی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌گه‌ڵ دژواری‌و تاقه‌ت پڕووکێنی ڕووبه‌ڕوو کردوه.
کێ ههیهکهبتوانێ چاو له‌ئاست ئه‌و ڕاستییه‌دا بقونجێنێ که‌ئێستاش به‌شێکی زۆر له‌ژنان له‌ترسی ئابڕووی خۆیان، یان لهبهرتێکبهرنهبوونی پیاوان؛ ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی له شوێنی کار، یانسهر شهقامهکانو کۆڵانه‌کانی نیشتمانی مه‌دا دژ به‌وان ده‌کرێ، ده‌شارنه‌وه، به‌مه‌ش ئه‌وان بۆ خۆیان ڕاست لهجێگر کردنی ئه‌و نوڕم‌و یاسایانه‌دا دهبنهئهکتهرێکی ده‌ورگێر، کهئهوهشبهمهیلی پیاوانی چاوچنۆک‌و چلێسه...
به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌بی چ بکه‌ن، ده‌رکاندنی ڕهنگهببێتههۆکاری سووربوونی ده‌ستی باوک، برا، مام، برازا‌و...به‌خوێن، دهبێتهدهرهتانێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روجیران، خزم‌و ناسیاوان هه‌ر ژنه‌ی قوربه‌سه‌ر بهتاوانبارو هۆکاری کێشهکهبزاننو به‌قسه‌ی سووک‌و بردنه‌ژێر پرسیاری که‌سایه‌تی ئه‌و ته‌نیا له‌به‌ر ژن بوونی، سه‌دان جار له‌خۆیدا ورد‌و خاشی بکه‌ن، ئالێرهدایهکهژن بوون دهبێتهجۆرێک لهشورهییو پرۆسه‌ی ژێر دهستهبوونو خۆم به‌که‌م گرتن، ته‌نانه‌ت خۆ به‌سه‌رچاوه‌ی نهگبهتیو نه‌هامه‌تی زانیین، به‌قوڵی جێده‌گرێ‌و له‌هه‌ناویدا ریشهدادهکوتێ.
ئه‌گه‌ر نایدرکێنێ، هه‌ر خۆی ده‌خواته‌وه‌و پیش ده‌باته‌وه. ناشبێ بۆ خۆی زار بکاتهوهچوونکهئهو ژنه‌و له‌و وێرانهنیشتمانهدا، ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ژنان له‌سه‌ر مافه‌کانیان، ئه‌گه‌ر بۆ پیاوان ئازایهتیو بوێرییه، ئه‌وا بەداخەوە بۆ خاتوونه‌کان زمان درێژی‌و بێ حهیاییو ڕوو هه‌ڵماڵدراوییه!
تاکوو ئێستاش ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال، ژنانی دیل‌و گیراو له‌به‌ندیخانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستاندا له‌ترسی په‌راوێز که‌وتنی خۆیان‌و درز بردنی شان‌و شه‌وکه‌تی پیاوو بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌یانوێراوه‌و نا‌وێرن سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو تاوان‌و دهسدرێژیانهبێنهگۆو بنووسن‌و درگای قه‌ڵای بێده‌نگی بکه‌نه‌وه، به‌و کارهههم سیستهمهداڕزاوهکانی زاڵ له‌قاو بده‌ن، هه‌م باری ده‌روونی خۆیان سووک بکه‌ن، بوار ره‌خساندن بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی بێنهئهو مهیدانهوهبهر له‌هه‌موو شتێک ئه‌رکی پیاوانهکهپهراوێزی ئاسایشی‌و رێزگرتنیان بۆ مسوگه‌ر بکه‌ن، ئه‌رکی پیاوانهچونکهکۆمهڵگاکه،کۆمه‌ڵگایه‌کی نێرسالاره‌و پیاوهلهزۆربهی هه‌ره‌زۆری بواره‌کاندا به‌ناڕه‌وا خاوه‌ن ماف‌و بڕیار ده‌ره...
دواخستنی خه‌بات بۆ وه‌دی هاتنی مافه‌کانی ژنان، به‌هه‌ر بڕوبیانوویه‌ک‌و له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا ناڕه‌وایه، جا ئه‌و ناڕهوایهچ به‌ناوی ئایین‌و خوداوه‌بێ، یان خه‌بات بۆ دابین بوونی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بێ، یان شه‌ق کردنی ریزی یه‌کگرتووی چینی کرێکار، خه‌بات بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژی ژنان هه‌ر ئێستا، هه‌ر ئه‌مڕۆ، چوونکا ئه‌زموون ئه‌و ڕاستییه‌ی نیشان داوهکهپاش هاتنه‌ئارای ئازادی‌و نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، له‌زۆر کۆمه‌ڵگادا دیسانهوهبههۆی نه‌بوونی کولتووری دێموکڕاتیک، ژنان هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر هاتۆتهوهکهلهسهردهمی داگیرکاری‌و سهرهرۆییدا داوێن گیریان بوه، بگرهزۆر جاران، ئه‌گه‌ر ئاستی به‌شداری ئه‌وان لهگۆڕانو خه‌باتدا ڕه‌چاو بکه‌ین، ڕاده‌ی سته‌م له‌سه‌ریان زۆرتر بوه...
خه‌بات بۆ دژبه‌ری له‌هه‌مبه‌ر توندوتیژی دژ به‌ژنان، ئه‌رکی هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن شکۆو ویژدان زیندوه، خه‌بات بۆ پاراستنی مافی ژنان، خه‌بات بۆ داکۆکی له‌مافی مرۆڤه.