ڕۆژانی سه‌ختی سه‌رۆکێک

22:18 - 18 پووشپەڕ 2714
Unknown Author
سەروەت هەڵەبجەیی

ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵ بده‌ینه‌وه‌دەر دەکەوێ، که‌مافی دیاریکردنی چارەنووس به‌گشتی به‌شێکی زێڕینی خه‌باتی شاخ و شاری حیزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان بووه‌.

بۆ گه‌ییشتن به‌ئامانجه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، رۆڵی رێبه‌ران چاره‌نووس سازه‌و کارناسان و شرۆڤه‌کارانی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌کێک له‌خاڵه‌لاوازه‌کانی شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌ناسراو به‌به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌لاڕێدا بردن و نه‌گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان به‌نه‌بوونی رێبه‌رێکی گه‌وره‌ده‌زانن که‌هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگە له‌ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه‌به‌و شێوه‌یه‌ی که‌له‌شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی ١٩٧٨‌ئیمام خومه‌ینی له‌و کاته‌دا وه‌ک چه‌ترێکی کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئایدۆلۆجیا و ئائین و نه‌ته‌وه‌کانی نێوخۆی ئێران ڕۆڵی گێڕا و له‌ئاکامیشدا توانرا کۆتایی به‌٢٥٠٠ ساڵ حکوومه‌تی پاشایه‌تی له‌ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بهێنێت.

خۆشبه‌ختانه‌له‌کوردستان به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕووخانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو له‌ژێر ئاڵای ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک بارزانی و تاڵەبانی به‌خه‌بات و تێکۆشانی هه‌موو تاکێکی ئه‌م نیشتمانه‌توانرا قۆناغێکی زێڕین له‌مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری تۆمار بکرێت.

هه‌وڵه‌به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رۆک تاڵه‌بانی له‌به‌غدای پایته‌خت و داکۆکی به‌ڕێزیان له‌مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد و که‌سایه‌تی سیاسی ئه‌وان جێی هیچ گومانێک نییه‌و به‌رای من کوردێکیش نییه‌به‌ده‌ر له‌ململانێ حیزبیه‌کان و به‌پێی ویژدان و هه‌ستی کوردانه‌ی دان به‌خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و ڕێبه‌ره‌کاریزمایه‌دا نه‌نێت. به‌داخه‌وه‌که‌له‌م قۆناغه‌هه‌ستیاره‌دا گه‌لی کورد له‌ئه‌زمون و کارامه‌یی سه‌رۆکێکی ئاوه‌ها بێبه‌ری بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ئۆمێده‌، شان به‌شانی تاڵه‌بانیی کارێزما، سه‌رۆک بارزانی وه‌ک ڕێبه‌رێک و پێشمه‌رگه‌و تێکۆشه‌رێکی ماندوونه‌ناس ڕۆڵێکی گرنگی له‌ناساندنی دۆزی کورد به‌وڵاتانی جیهان و چه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورددا بووه‌و ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌نده‌هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا تا ناوی کورد دێت یه‌کسه‌ر وێنه‌ی سه‌رۆک بارزانی وه‌ک ڕێبه‌ر و سمبولی تێکۆشانی گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد نمایش ده‌کرێت.

له‌دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی موسڵ و پێشڕه‌وییه‌کانی داعش و داهاتووی ته‌م و مژاوی عێراق جارێکی دیکه‌مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که‌وته‌ڕۆژه‌ڤی میدیا و ناوه‌نده‌سیاسییه‌ناوخۆیی و جیهانیه‌کان و گه‌لی کوردیش بۆ گه‌ییشتن به‌م ئامانجه‌دوور و درێژه‌ی خۆی له‌لووتکه‌ی چاوه‌ڕوانی دایه‌و سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو کێشه‌و ئاسته‌نگه‌کان به‌و په‌ڕی تامه‌زرۆییه‌وه‌چاوه‌ڕوانن هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌سه‌ر زاری سه‌رۆکی تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی خۆیان ببیستن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌م ڕۆژانه‌دا خه‌مێکی گه‌وره‌به‌ناو چاوانی سه‌رۆکمانه‌وه‌ده‌بینرێت که‌نه‌ک ته‌نیا کوردان، بگره‌هه‌موو جیهانیان هه‌ستی پێ ده‌که‌ن.

سه‌رۆک له‌ئێستادا به‌ر له‌هه‌موو شتێک له‌خه‌می پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کاندایه‌که‌سینگی خۆیان ناوه‌ته‌گوللـه‌ی دوژمنانی گه‌لی کورد و تیرۆریستانه‌وه‌و به‌گیان و ماڵی خۆیان ئه‌رکی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی بست به‌بستی خاکی کوردستانیان گرتووه‌ته‌ئه‌ستۆ.

سه‌رۆکمان نیگه‌رانی ئاسه‌واره‌کانی دوو ئیداره‌یی و حکومه‌تی حیزبییه‌که‌به‌داخه‌وه‌له‌دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی حه‌وت کابینه‌و له‌ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حیزبیدا نه‌توانراوه‌ژێرخانی ئابوریی کوردستان به‌هێز بکرێت و ده‌بینین که‌به‌هۆی ڕووداوێکی نه‌خوازراو ده‌یان کێشه‌ی ئابوری و په‌یوه‌ندیدار به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌په‌یدا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا خه‌مێکی گه‌وره‌یه‌بۆ سه‌رۆک که‌ده‌بینێت میلله‌ته‌که‌ی تاڵی ده‌چێژن و له‌هه‌موو گرنگتریش ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی کوردستان درووس ده‌بێت و بێ گومان له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناغه‌ش سه‌رۆک پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت تا به‌هاوکاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و له‌م کابینه‌و په‌رله‌مانه‌نوێیه‌دا ستراتیژێک له‌کوردستان په‌یره‌و بکرێت که‌ڕووداوه‌کان که‌متر کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی رؤژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دابنێن.

هه‌رچه‌نده‌کێشه‌ی ئابوری و دارایی و په‌ک که‌وتنی خزمه‌تگوزاریه‌کان گرنگی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌به‌ڵام خه‌می گه‌وره‌ی سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان و ته‌نانه‌ت گه‌لی کورد به‌گشتی و له‌م کات و ساته‌دا و به‌پێی واقیعه‌کانی ئێستا، لێکترازانی نیشتمانی و کاریگه‌ری نه‌رێنی وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر حیزب و لایه‌نێک و له‌ئاکامدا نه‌هاتنه‌دی خه‌ون و ئاواته‌مێژووییه‌کانی کوردانه‌. به‌داخه‌وه‌نازانم حیزبێکی گه‌وره‌ی وه‌ک یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان به‌خه‌باتێکی ده‌یان ساڵه‌و به‌هه‌زاران شه‌هیدو پێشمەرگە لەژێر ڕێبه‌رایه‌تیی تاڵه‌بانی چلۆن به‌م زووانه‌دروشمی سه‌ره‌کیی خۆی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق فه‌رامۆش ده‌کات که‌چی هێشتا شاره‌وانی ئاسه‌واری پۆسته‌ر و لافیته‌کانی له‌شار و گونده‌کانی کوردستاندا نه‌سڕیوه‌ته‌وه‌.

یەکیەتیی نیشتمانی که‌مافی دیاریکردنی چارەنووسی وه‌ک سه‌ره‌کی ترین دروشم بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو و دوای ئه‌وه‌ی که به‌‌سه‌رکه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ناوی ده‌بات پشتیان له‌کوردستان و ده‌نگده‌رانی خۆیان کرد و یه‌کڕیزی و کۆده‌نگی نیشتمانییان تووشی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌کرد و به‌و پێیه‌ی له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م نیشتمانه‌پارچه‌پارچه‌کراوه‌دا تا ناوی یەکیەتیی نیشتمانی دێت به‌هۆی کرده‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئێستای یەکیەتیی نیشتمانی، بێ دره‌نگ بیر و هزری خه‌ڵک بۆ لای ئێران و سوپای پاسداران و قاسم سوڵێمانی ده‌ڕوات. پرسیار ئه‌وه‌یه‌که‌بۆچی سه‌رکرده‌کانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ڕاوێژکردن به‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ده‌به‌ستن؟ وڵاتێک که‌به‌ئاشکرا دژایه‌تی خواستی له‌مێژینه‌ی گه‌لی کورد ده‌کات و ته‌نانه‌ت کار به‌و ڕاده‌یه‌گه‌ییشتووه‌که‌لاوازێکی وه‌ک وتارخوێنی نوێژی هه‌ینی شاری قۆم و به‌پێی ڕاپۆرتی تابناک ده‌ڵێت ئێمه‌ڕێگا ناده‌ین کوردان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و ئاسته‌نگیان بۆ دروس ده‌که‌ین.

کاتێک که‌سه‌یری هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌کانی ئێستای یەکیەتیی نیشتمانی ده‌که‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ئێران هه‌قیه‌تی ئا به‌م شێوازه‌دژایه‌تی خه‌باتی ڕه‌وای کوردان بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌خۆمان کۆده‌نگی نیشتمانیمان کردووه‌ته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی دیکه‌.

سه‌رکرده‌کانی ئێستای یەکیەتیی نیشتمانی ئه‌بێ باش بزانن که‌ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌له‌ده‌ست بدرێت مێژوو مامه‌ڵه‌ی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ناکات که‌نه‌وه‌کانی داهاتووی گه‌له‌که‌مان به‌چاکه‌ناویان بهێننه‌وه‌. هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کان به‌قازانجتره‌له‌مل که‌چی و گوێ ڕایه‌ڵی دوژمنانی کورد.

هیوادارم ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌لای هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان دروست بێت هتا کوردستان بتوانێت له‌م هه‌ورازه‌دژواره‌سه‌ربکه‌وێت و ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمیش ئه‌و خه‌مانه‌ی که‌ئێستا به‌ناو چاوانیاندا دیاره‌به‌به‌رنامه‌و پلانێکی تۆکمه‌ی بکات بۆ دابین کردنی ئارامی و ئاسایش و یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی، بێ گومان چیتر دوژمنان ناتوانن کاریگه‌ری به‌سه‌رماندا دابنێن. با تۆزقاڵێک به‌خۆماندا بچینه‌وه‌تا له‌مه‌حکه‌مه‌ی مێژوو سه‌ربڵند و لای خه‌ڵکه‌که‌یشمان ڕووسوور بین نه‌ک ئامرازی ده‌سخستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیکه‌بین.

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.