ڕووداوی هاتوچۆ لە کرماشان، ١١ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

11:58 - 22 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: پێکدادانی ئوتوبووسێک لەگەڵ سێ ماشینی دیکە لە جادەی شاباد- گێڵانغەرب، ٣ کوژراو و ٨ برینداری لێکەوتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی خەرمانان، ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی شاباد- گێڵانغەرب، گیانی ٣ هاووڵاتیی ئەستاند و ٨ کەسی دیکەش لەو ڕووداوەدا، بەسەختی بریندار بوون.

لەو ڕووداوەدا، سێ هاووڵاتی کە لەنێو ماشینێک لە جۆری "وانێت پەیکانـ"دا بوون، سووتان و گیانیان لەدەست دا.

دۆخی هەندێک لە بریندارانی ئەو ڕووداوە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.