چیا ئاقابەیگ‌پوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:30 - 16 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیا ئاقابەیگ‌پوور" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "ڕەحیماوا"ی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی دادگاییەکی لە گرتنگتە ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکردنیدا، لە "دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان بە تۆمەتی "لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ کردبوو.