چوارشه‌ممه‌یه‌کی بارانی هه‌میشه‌یی
20:11 - 11 خەرمانان 2712
Unknown Author
ئه‌فراسیاب گرامی
لهچوارشهممهیهکی بارانی، کاتژمێر ده‌خیلی 9ی به‌یانی، کهلهپاسی شار وه‌ک رهوهسۆنهیهک به‌سه‌ر بهردهبازگهیهک، دائه‌به‌زین، هه‌رکام به‌ره‌و کۆڵان و شه‌قامێک له‌یه‌کتر دوور ئه‌که‌ینه‌وه. باران ئه‌بارێ. بۆ ئێمهغوربهتییهکان شه‌پۆلێک حیسرهتێکی سه‌یر له‌گه‌ڵ باراندا دێت به‌ڕووماندا. هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ی دیمه‌نی ئاوسبوونی شار به‌باران داڵیتهکانی مێشک قه‌ڕه‌باڵغ ناکه‌ن.
هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ی هه‌راسانی دهستهتهزیوهکانی شار، ئه‌م ژنهزهیسانهبهحهژمهتی بارانی دووره‌وه، دیواره‌کان ناڕووشێنێت. هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له‌گه‌ڵ بارانێکی ناوه‌ختا ههراساناویی تر نیه. ئه‌وه‌ی کهببینی باران بهحهژمهتێکی دێرینه‌وه، له‌ئێواره‌یه‌کدا وه‌ک شۆڕه‌بییه‌کانی سه‌رشه‌قام په‌لیان شۆڕ ئه‌که‌نه‌وه، ده‌ستێکیان بهراستهشهقامی شارهوهگرتوه، ده‌ستێکی تریان به‌یه‌خه‌ی ههورهغهریبهکانهوه گرتوهنهڕووخێن تا له‌رێگای دوورهوهگهیشتوون و لێره، له‌یه‌که‌م شاری نزیک چیا نزمه‌کانی ئه‌م سهرزهوینهئهبارن و ده‌ستی فه‌رشی ئاوی شه‌قام ئه‌گرن و سه‌ما ئه‌که‌ن.
لافاوی تازه‌پێگرتووی کۆڵان باڵ ئه‌خشێنێ و چه‌شنی پیاوێکی شه‌ل ئه‌که‌وێ و خۆی به‌رز ئه‌کاته‌وه‌و رێگای شه‌قام هه‌ڵئه‌گرن. شار ته‌مێکی نزم و ته‌نک باڵاپۆشی بوو. خه‌ڵکانێ وه‌ک تارمایی هاتووچۆیان ئه‌کرد. نزیکتر له‌هه‌مووان کافتریایه‌کی ئێواران خه‌یمه‌ی هه‌ڵدابوو، چه‌ند کورسی ته‌ڕبووی به‌رده‌گا بهتهمهناوهسهرهونخوون ببوون. هه‌ڵمی ئه‌و دیوی شیشه‌ی کافتریا، ته‌مێکی ناسکی دووره‌ده‌ست بوو که‌نزیک ئهبوویتهوهخۆی له‌تابلۆیه‌کی نیگارکێشانهدا ئهنواندا. تابلۆیه‌کی رووتی چه‌ند مرۆڤ و دارستانێک دووره‌ده‌ست، تابلۆکهکهمێ خێل ئهڕوانێتهکافهچییهکهو ژنێک له‌سه‌ر کورسییه‌کی بڵیندی چوارئهژنۆ .. سینه‌ی و سه‌کۆی کافتریاکهجووت بوون.
هاتووچوهکان خێراتر خۆیان ده‌کرد به‌ناو کافتریاکه‌دا. چه‌ند مرۆڤی سه‌ر زه‌رد و چاوشین، پیره‌ژنێک بهسهگێکی بچکۆلانه‌ی ره‌شه‌وه. ژنێکی باڵابه‌رز و سینهرووت هه‌ر دوو مه‌مکی نیگاکانی بۆ خۆی ئهگواستهوهو سه‌ری دائه‌نوێنێ و خۆی ده‌کات به‌ژوورێ دا. پیاوێکی پانتۆڵ کورت، موووهزهرد و کاڵه‌کانی به‌سه‌ر ئه‌ژنۆیدا دره‌نگتر خۆیان نیشان ئه‌دا خۆی ده‌کرد بهکافتریاکهدا. گه‌ر دوورتر بڕواینت، به‌رامبه‌ر کافتریا مارکێتێکی باڵابه‌رز و دوو نهۆمی به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شار ده‌می کردبوه‌وه و مرۆڤه‌کانی دانهدانهههڵدهلووشی. هاتووچوهکهخێراتر ئه‌بوونه‌وه، به‌رده‌م مارکێتهکهچهند ویستگه‌ی جگه‌ره‌کێشه‌کانی لێ بوو تا پشووی ژنان و پیاوانی جگه‌ره‌خۆر و چه‌ند نه‌فه‌سی دووکه‌ڵ، جووت ئه‌بوون. ژنێک، شانی یه‌خسیری سووچی دیواره‌که‌یه، سه‌کۆی جگهرهکهبهحهژمهتییهوهشهتڵ بوه‌و دووکه‌ڵ نایهه‌وێ له‌هه‌ناسه‌ی دوور که‌وێته، به‌ڵام \"با\"ی لاسار ئه‌م عه‌شقه‌ی تووشی دابڕان ئه‌کات. شنه‌یه‌ک و تاوه‌بارانێکی دوور، کۆڵان به‌کۆڵان، شه‌قام بهشهقامیان پێواوهتا هێدی هێدی بهلاتیرێ، له‌ژیر چه‌تری به‌رده‌رگای مارکێته‌که‌دا خۆیان بخهنهباوهشی سینه‌ی ژنهجگهرهخۆرهکانهوه، یان به‌روومه‌تی هه‌وه‌سبازانه‌ی پیاوهغوربهتییهکانهوهکهتهمهنایان دوور دوور نزیک ئهبێتهوهبۆ نیگا که‌سک و ئاڵه‌کانی ژنه‌کان. ده‌ست له‌خه‌یاڵی به‌رده‌رکه‌ی مارکێت وهرئهدهین، به‌ناو شه‌قام بارانا راسته‌شه‌قامی ناوه‌ڕاستی شار (سهنترووم) ئه‌گرینه‌به‌ر. نازانم، خۆم یان خهیاڵهبهجێماوهکانی هه‌ر سووچی ئه‌م چوارشه‌مه‌یه یان دیسان دڵی هه‌راسانم کۆم ئه‌کاته‌وه. ورد ئهبمهوهلههاتووچووهکان، وه‌ک تارماییه‌ک به‌لامدا تێده‌په‌ڕن. ههمیشهمرۆڤهکان تارماییه‌ک بوون، تێده‌په‌ڕن. سه‌کۆیه‌ک باڵی کردوه‌ته‌وه، کورسییه‌ک بانگمان ئه‌کات و له‌سه‌ری داده‌نیشین. چهترکهم له‌پێ که‌وتووه‌و شانم ته‌ڕتر له‌شانی ئه‌وانه‌ی په‌نایان بۆ چه‌تر نه‌هێناوه. رهنگهئیتر باران پێویستی به‌چه‌تر نه‌بێ. حه‌ژمه‌تی چه‌تره‌کان ئیتر به‌ر به‌بارانی دڵته‌نگیی مرۆڤه‌کان ناگرن. به‌رامبه‌رم که‌نیسه‌یه‌کی لوتبه‌رز باوه‌شی کردوهبهبهرجهوهندی شارا، هه‌موو دیمه‌نه‌کانی یه‌خسیر کردوه، ته‌نانه‌ت له‌ناو وێنه‌کانی ئه‌و شاره‌دا ههمیشهلوتبهرزانهدیاره، وه‌ک وێنه‌ی دیکتاتۆرکانی وڵاتی ئێمه. به‌ڵام ئه‌م پهیکهرهههمیشهههیهو هه‌میشه‌ش نیه، یه‌که‌م سه‌رزه‌وینی باران سه‌ر باڵی فریشته‌ی کهنیسهیهو گازه‌نگی بهرسینی کهنیسهکهجار نا جارێک به‌ناڵه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌کان زیاد ئه‌کات.
گه‌ر وردبینهوهلهخوار، واز له‌به‌رزی و ئاسمانی داگیرکراوی ده‌ستی که‌نیسه‌کان بێنین، دیسان کافتریایه‌ک، ئهمجارهگهورهتر، له‌ژێرباڵی که‌نیسه‌دا هێلانه‌ی ساز کردوه‌و خه‌ڵکی له‌وێ بهکافهیان چاییه‌کی سه‌وز گفتوگۆی رۆژانه‌ی خۆیان داڵدهئهدهن. ژنهسینگ رووته‌کان، پیاوهپانتۆڵ کورته‌کان، پیره‌ژنه‌کان به‌ده‌ست سه‌گه‌کانه‌وه، ژنانی چاوه‌روانی به‌رده‌م سه‌کۆی جگه‌ره‌کێشان، مرۆڤهغوربهتییهکان چه‌شنی من هه‌راسان هیچ دوکان و مارکێت و کافتریایه‌ک نایانگرێتهخۆی و منیش ... ته‌نیاتر له‌ته‌نیایی ... ئێستاش بهحهژمهتی منداڵیم له‌باران ئه‌ڕوانم، وا هه‌ست ئه‌که‌م باران له‌رێگای دوورهوههاتوه، ئه‌و کاتهتهنیا منداڵێکی لاسار بووم، باران به‌سه‌رما ئه‌باری. باران بۆ من خه‌یاڵێکی دوور بوو. که‌چی ئێستا باران بۆ دیمه‌نه‌کانی نزیکم ته‌نیا خه‌یاڵێکی ساده‌یه‌و تێده‌په‌ڕێ ... ئه‌ی نازانم بۆ من هێشتا وا ئه‌زانم باران بهشێکهلهباوانی ته‌نیایی من.