چاڵدێران؛ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا

18:17 - 31 جۆزەردان 2721

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەزیز محەممەدزادە" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی "قەزەڵ ئەرخـ"ـی شاری ماکۆ، لە سنووری چاڵدێران بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئەرتشی تورکیە ئەو کۆڵبەرەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دەیکە داوەتە بەردەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا بووە بەهۆی گیانی لەدەستدانی ئەو کۆڵبەرە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی شاری وان کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.