چالاکێکی کۆمەڵایەتی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە کرا

11:25 - 1 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، چالاکێکی کۆمەڵایەتیی خەڵکی سنە بە ناوی "سامان قادرنژاد"، لەلایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.

ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر سەبارەت بە چالاکییەکانی "سامان قادرنژاد" لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ساڵی ڕابردوو و چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێپرسینەوەیان لەو چالاکە کۆمەڵایەتییە کردووە.

مەئموورانی ستادی خەبەری ئیتلاعاتی سنە، بەڵێننامەیان بەو چالاکە کۆمەڵایەتییە واژۆ کردووە کە لە ئەگەری ئەنجامدانی چالاکی دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٦ مانگ زیندانی دەکرێت.