چالاکێکی مەزهەبی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

12:34 - 31 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەزهەبیی کورد بە ناوی "جەعفەر ئوسافی" کوڕی "ئەحمەد"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو چالاکە مەزهەبییە پاش ٣٨ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان بە ئەندامیەتی لە گرووپی "ئەنسار ئەلسونە" تاوانبار کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە مەزهەبییەیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

"جەعفەر ئوسافی" بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پرسیار و وڵامی شەرعی سوننی مەزهەب و  جەماعەت" بوو.