چاره‌نووسی كورد دوای كێشه‌كانی نێوان داعش و شیعه!
20:16 - 24 جۆزەردان 2714
Unknown Author
ئاڕیتما محه‌ممه‌دی
یه‌كێتی و پارتی و هه‌ڵه‌ی ڕابردوو؛
لهناوچهكوردستانییهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌لێكی باشبۆ كورد ڕهخساوهكهخۆی پڕ چه‌ك بكات و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی سپای عێراقدا بگرێت كهبهجێ ماون و جێیان هێشتوون، كورد پێویستی به‌چه‌كی نوێ و ده‌بابه‌و سه‌یاره‌ی شه‌ڕكه‌ری نوێ هه‌یه، ئه‌مه‌ش لهناوچهكوردستانییهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێت.به‌ڵام نابێ جارێكی دیكهكهركووك و ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببنهقوربانی كایه‌ی حیزبی نێوان یه‌كێتی و پارتی. تاكوو ههنووكهپارتی و یه‌كێتی هه‌ردوولا ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان دهربڕیوهكهئهو ناوچانهبپارێزن و به‌جێیان نه‌هێڵن و ڕێ لهپێشڕهوییهكانی تیرۆرستان بگرن. به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌مه‌ڕ پێشڕه‌وییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كه‌ركووك ئاماژه‌به سهرههڵدانهوهیكێشهی نێوان ئه‌و دوو هێزه‌ی كوردستان ده‌كات. له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییهكهلهم دۆخه‌دا باس لهوهبكرێ كه‌هه‌ر هێزێك به‌پێی قورسایی خۆی لهكوركووك هه‌نگاو هه‌ڵنێت. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كان نه‌ته‌وه‌یین و پێویستن گرینگ نییهكهچ هێزێك ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت، گرینگ ئهوهیهكهئهو ههنگاوهپێویستهو ده‌بێ بنرێت و هه‌ر لایه‌نێكیش به‌و ئهركهههستێت جێی ده‌ستخۆشی لێكردنه. ئه‌و هێزانه‌ی كه‌پێیان وایهلهكهركووكدهنگیان زۆرتره، نابێ باس لهوهبكهن كهچۆنكهدهنگیان زۆرهدهبێ ئیتر ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و شارهبدهن.
ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ كورد؛
ئه‌مه‌ئه‌و ههلهمێژووییهیهكهلهنێو سه‌د ساڵدا جارێك ڕوو ده‌دات، ههنووكهكهركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانهوهدهپارێزرێت و پێویستهكورد ئه‌م دۆخهبقۆزێتهوهو ئه‌و ناوچانهبهیهكجارهكیی بگهڕێنێتهوهسهر هه‌رێمی كوردستان.ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و ههنگاوهبهگورجییهوهنهنرێت، ئیتر دژوارهكورد به‌هێمنی و له‌ڕێگای دیالۆگ و گفتووگۆ یانخود له‌ڕێگای سه‌رژمێری هاوڵاتییانی كورده‌وه‌و بهڕاپرسیی ئه‌و ناوچانهبگهڕێنێتهوهسهر هه‌رێمی كوردستان.سپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی كوردستان چه‌ك و چۆڵی زۆری به‌جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش هه‌م ده‌رفه‌ته‌و هه‌م ده‌ره‌تانی خۆڕێكخستنهوهیهبۆ كورد، پێویسته‌له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ی توركهمهنیشدا گفتوگۆ بكرێت كه‌له ئهگهریگهڕاندنهوهی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌وانیش قازانج ده‌كه‌ن وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و ده‌پارێزرێت.كورد له‌پاش ڕۆخانی ڕژیمی به‌عسی ئێراق چه‌ند جارێك هه‌لی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی بۆ ڕه‌قساوه، به‌ڵام له‌به‌ر كێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌و ههنگاوهگرینگهنهنراوه، ده‌بێ ئه‌مڕۆ جارێكی دیكهكورد پێداگری له‌سه‌ر كوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانهبكاتهوهو هێزی پێشمه‌رگه‌بۆ ههمیشهلهو ناوچانهبمێنێتهوهو پاشهكشهنهكات. دامه‌زراندن و سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی كوردی بهناوچهكوردستانییهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌وه‌ئه‌و خاڵهههرهگرینگهیهكهنابێ كورد قه‌د له‌بیری بكات.
سوونه‌و خولیاكانی شیعه؛
دهبێتمالكی و شیعهئهوهباش بزانن كهقهد ناتوانن وه‌ك ڕژیمی به‌عس ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ناوچهسوونهنشینهكانی عێراقدا بگرن و ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وای هه‌موو ئێراق بن، ده‌بێ بڕیاری ئه‌وه‌بده‌ن كه‌له‌گه‌ڵ سوونهدهبن یانخود له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كورد ده‌بن ده‌بێ دان به كوردستانیبوونی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بنێن و قه‌د داوای پاشه‌كشه‌كردنی هێزی پێشمهرگهلهو ناوچانهنهكهن.ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵ سوونهدهبن، با بۆ خۆیان له‌دژی داعش شه‌ڕ بكه‌ن و ئه‌و هێزهتێك بشكێنن. سپای عێراق بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كوردستانییه‌كان به‌هێزن و حوكوومه‌تی ئێراق بۆ دژایه‌تی كردنی كورد هێزه‌كه‌ی پڕ چه‌كه! به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هێزێكی وه‌ك داعش هیچی پێناكرێت و پاشهكشهدهكات، ئهمهلهكایهدهچێت و كه‌س نییهڕێ لهپێشڕهوییهكانی داعش بگرێت، وه‌ك ئهوهوایهمالكی پێی خۆش بێت كه‌داعش به‌و چهشنهپێشڕهوی ده‌كات و ناوچهسوونهنشینهكان داگیر ده‌كات،ئهمهبهسهرهتای قۆناغێكی نوێ له‌كێشه‌كانی نێوان شیعه‌و سوونهبهئهژمار دێت، تاكوو شیعه‌و سوونهلهنێو یه‌ك وڵات‌دا پێكه‌وه‌بژین كێشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێ و قه‌یران و ئاڵۆزی نێوانیان په‌ره‌ده‌ستێنێت. شیعهدهبێ له‌و ڕاستییهتێبگات كه‌ناتوانێ ئه‌زموونی به‌عس دووپات بكاته‌وه، چونكهدۆخ و سه‌رده‌م و قۆناغی سیاسیی ناوچهكهجیاوازهو ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕووی له‌ئاڵوگۆڕی نوێیه‌و پێشهاتهنوێكان زوو ڕوو ده‌ده‌ن و دێنه‌پێشه‌وه.ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغهتێپهڕ بووهكهتهنیا یه‌ك نهتهوهدهسهڵات به‌سه‌ر هه‌موو وڵات‌دا بگرێت و خۆی ته‌یار و به‌هێز بكات و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ڕهشۆكراوی نێو ئێراق ملكه‌چی ویسته‌كانی خۆی بكات. ههنووكهشیعهو سوونهلهو وڵاته‌دا به‌ره‌و ئهوهههنگاو ده‌نێن كه‌هه‌ر كامهببێته نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ئایین ههمیشهلهنێو به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جیهانیشدا له‌سازكردنی نهتهوهڕۆڵی مه‌زنی گێڕاوه‌و ههنووكهكاریگهری ئایین لهپێوهندیبهنهتهوهبوونی شیعه‌و سوونه‌ش به‌ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
ڕۆڵی ئێران و توركیه؛
كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیه‌ش به‌ته‌نیا ناتوانن ڕێ له‌و پێشهاتە نوێیانەی ناوچهكهبگرن، ده‌بێ پتر خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوهنوێیانهڕێكبخهن كهلهناوچهكهڕوو ده‌ده‌ن، ههنووكهتوركیهتا ئاستێك خۆی له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی عێراق ڕێكخستووه‌و پشتگیری له‌كورد ده‌كات، به‌ڵام تا چه‌ند و تا كه‌ی ئه‌و پشتگیری كردنهلهكورد به‌رده‌وام ده‌بێ، ڕوون نییه. توركیهیهكێک له‌و وڵاتانه‌بوو كه‌هه‌ر له سهرهتاوهپێداگری له‌سه‌ر ئهوهدهكردهوهكهئهگهر ده‌وڵه‌تی كوردی له‌باشووری ئه‌فریقاش درووست بێت، ئه‌وان هه‌وڵی ڕۆخاندنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئیستراتیژی توركیهلهناكاو له‌پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتنی پارتهئیسلامییهكهگۆڕانكاری قووڵی به‌خۆیه‌وه‌بینی، دیارهگێرهشێوێنییهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی توركیهداناوهو ئه‌و پشتێنهشیعییهكهڕژیمی ئێران ده‌یهه‌وێت سازی بكات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیهدهخاتهمهترسییهوه، هه‌ر بۆیهتوركیهش خۆنهویستانهسیاسهت و ئیستراتیژییهكانی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژێته‌وه، نزیك بوونه‌وه‌ی تورك له‌كورد له‌و ئارهستهدایهو له‌پێناو لاوازكردنی ڕۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لهناوچهكهدایه.
سپای ئێراق و دووژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كورد؛
له‌هه‌ر شوێنێكدا سپای عێراق ڕووبه‌ڕووی پێشمهرگهبێتهوهدهست ده‌كات به‌ته‌قه‌كردن و هێرش ده‌كاته‌سه‌ری، ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ئاستی ناوچهكهبهگشتی و له‌عێراق به‌تاییبه‌تی بهسپایهكی به‌هێز و سه‌قامگیر ئه‌ژمار ده‌كرێت و لهههربهشێك له‌خاكی ئه‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌بێت دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ست به‌ئارامی ده‌كه‌ن، كێشهكهلهوهدایهكهسپای ئێراق به‌رهه‌ڵه‌ستی پێشمهرگهدهكات، به‌ڵام به‌رهه‌ڵه‌ستی تیرۆرستان و داعش ناكات.ئه‌مه‌به‌و واتایه‌دێت كهسپای ئێراق و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاتهپێشمهرگهلهداعش بهمهترسیدارتر ده‌زانن.من ناڵێم كه‌داعش درووستكراوی ئێران یانخود مالكی و به‌شار ئه‌سه‌ده، به‌ڵام ده‌ڵێم چالاكییه‌كانی داعش لهسووریهلهقازانجی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د كۆتایی پێهات، ههنووكهدهسهڵاتی سیاسیی ئێراق كهلهكۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د نزیكهلهدژی داعش شه‌ڕ ناكات و پێچهوانهپاشهكشهی گوماناوی بهسپا كردووه.داعش پێناسه‌ی نوێی كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی تیرۆرستییهكهیهكیان گرتووه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست به‌دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامین به‌نێوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ئێراق و شام.
به‌ڵام ئهوهتهنیا گریمانه‌ن و ئه‌و شتهیهكهخودی داعش باسی ده‌كات، ههوڵهتیرۆرستییهكانی داعش و كار و چالاكییه‌كانیان جێی گومانن، چونكهداعشبووههۆی ئهوهكهڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌ڕۆخێت و ڕۆژئاوا له ڕۆخاندنی ڕژیمی به‌عسی سووریهپاشگهز بێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆككۆماری سوریهچالاكییهكانی داعش له‌و وڵاتهبهرهو كزی چوو و ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و ئێراق به‌جێ هێشت، ئه‌م ڕووداوانهجێی گومان و سرنج و لێورد بوونه‌وه‌ن.
ئێران و پشتێنه‌ی شیعه؛
دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران كه‌دواتر سیسته‌می وه‌لایه‌تی فه‌قی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌گرت و هاته‌سه‌ر كار، ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كهلهڕێگای قوم و كه‌ربه‌لا و نهجهفهوهقودس ڕزگار ده‌كات، به‌ڵام شه‌ڕی نێوان ئێران و ئێراق كۆتایی به‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕژیمی ئێران و وه‌لایه‌تی فه‌قی هێنا، چونكهلهو شه‌ڕه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووبه‌ڕووی شكست بووه‌وه‌و ده‌ركه‌وت كهتهنیا به‌هێزی سه‌ربازی و سپای به‌هێز ناكرێ ئه‌و پشتێنهشیعییهكهئهو كات باسی ده‌كرا ساز بكرێ و پێویستهكهچهك و تێكنۆلۆژی پێشكه‌وتوو له‌به‌ر ده‌ستدا بێت.هه‌روه‌ها ڕژیمی به‌عسی سوریه‌ش ئه‌و كات له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نه‌بوو.
به‌ڵام ئیستا كهڕژیمی به‌عسی ئێراق ڕۆخاوهو شیعه‌كانی ئێراق كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوهداڵدهدهدران، هه‌نووكه دهسهڵاتداریئێراقن و ده‌سه‌ڵاتیان بهدهستهوهگرتووهو حوكوومه‌تێكی شیعهلهو وڵاتهدامهزراوه، له‌م لاشهوهڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د لهسوریهلهقهیرانی مه‌زن دایه‌و ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران نهبوایهئهوا ده‌مێك ده‌بوو كهڕژیمی به‌عس لهسوریهڕۆخا بوو. هه‌ر بۆیهههم ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق و هه‌م ڕژیمی سوریهلهژێر كاریگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران دان. ههنووكهكۆماری ئیسلامی‌یش ئه‌م دۆخهبهباشترین ده‌رفه‌ت بۆ سازكردنی پشتێنه‌ی شیعهپێناسهدهكات. له‌و لاشهوهئهمریكا و توركیه‌و سوونه‌كانی ناوچه‌كه‌ش له‌دژی ئه‌م پلانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌وتوونه‌ته‌خۆ، به‌ڵام تا ههنووكهئاڵوگۆڕهكان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ڕوو ده‌دات، له‌و نێوه‌نده‌دا كوردیش قازانجی كردووه، چونكهئاڵۆزبوونی ناوچهكهلهبهرژهوهندی كورد شكاوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م دهرفهتهبهباشی بقۆزێته‌وه، ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی كوردی به‌بێ كێشهڕابگهیهنێت و دژایه‌تیش نه‌كرێت، چونكهئێراق توانای دابینكردنی ئاساییش و پاراستنی گه‌له‌كه‌ی نییه‌و كوردیش نایهه‌وێت به‌شێك له‌وڵاتێكی پڕ كێشه‌و پڕ ئاژاوهبێت.