پەكەكە: بیست و چوار گریلا كوژراون/ 11 دیكەشی بێ‌سەر و شوێن كراون

20:27 - 8 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: باڵی نیزامی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، لەو 35 گریلایەی كە بێ‌سەرو شوێن بوون، 24 كەسیان كوژراون و لە چارەنووسی ئەو 11ی دیكەش زانیارییەك لە بەر دەست دا نیە.
بەپێی لێدوانی وتەبێژی باڵی نیزامی پەكەكە، 35 كەس لە گریلاكانی سەر بەو رێكخراوەیە لە رێكەوتی 22‎ی ئوكتوبری 2011 لە ناوچەكانی\"گوزارش و پیرە\" سەر بە \"چلە\" بێ‌سەر وشوێن بوون.
تەرمی 24 كەس لەو 35 گریلایە دوزراونەتەوە و بردراونەتە پزیشك قانوونی شاری مەلاتیە لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی توركیە.
پەكەكە هەواڵی كوژرانی ئەو 24 كەسەی پشت راست كردۆتەوە.
حیزبی كرێكارانی كوردستان ئەرتەشی توركیەی بە كەڵك وەرگرتن لە چەكی شیمیایی و ناپاڵ بۆ لە ناو بردنی گریلاكانی تاوانبار كردووە.
كوژرانی گریلاكانی كورد نارەزایەتی لێكەوتۆتەوە
سەلاحەدین دمیر تاش نوێنەری كوردەكان لە پارلەمانی توركیە، رایگەیاندووە، ئەگەر بوومەڵەرزەكەی وان رووی نەدابا، دەوڵەتی توركیە لە بەرنامەی دابوو كە لە رێگای بڵاو كردنەوەی وێنەی تەرمی گریلاكانی كورد لە شاشەی تلەویزیونەوە بێ‌حۆرمەتی بە هەستۆكی كوردەكان بكات.
ماڵپەری فورات نیوز بڵاوی كردەوە، دانیشتوانی شارەكانی ئامێد، شەرناخ، مێردین و پڕسۆس و هەروەها خەڵكی وان بە نیشانەی كوژرانی ئەو 24 گریلایە نارەزایەتیان دەربڕیوە.
لە ئەنجامی تێكهەڵچوونێكدا لە نێوان پەكەكە و ئەرتەشی توركیە لە كۆتایی مانگی رەزبەری ئەمساڵدا 35 گریلای یارتی كرێكارانی كوردستان بێ‌سەر و شوێن بوون.
تەرمی 24 كەس لەو 35 گریلایە دوزراوەتەوە و 11 دیكەش هەتا ئێستا بێ‌سەروشوێنن.