پەیڤێک لەسەر کوژرانی ژاڵەی کچە خوێندکار

15:52 - 18 سەرماوەز 2713
Unknown Author
نیشتمان حوسێنی

هه‌ستی ژن، مافی ژن، بزووتنه‌وه‌ی ژنان کومه‌ڵگەی یەکسانی‌خواز ... سه‌ردێڕی هه‌موو ئه‌و نووسراوه و وتارانه ده‌گرێته‌وه که له‌ماوه ی چەند ساڵی رابردوودا سه‌بارەت به پێشێلکردنی مافەکانی ژنان بووه، فیلم و راپۆرتی لێ سازکراوه، له رۆژنامه و ماڵپەڕەکاندا بڵاو بۆته‌وه، له هه‌مووی گرینگتر چالاکی ژنانی له‌سه‌ر سازدراوه و ژنان روژ ده‌گەڵ روژ لەسەر ویست و داخۆازییەکانیان هەنگاوی به‌ره و پێشیان ناوه.

بەشێک لە کارناسان لەو باوڕەدان که ئیتر دونیا بۆته دونیاییەکی پشتگری ژنان و ژنانیش روژ له‌گەڵ روژ بەرەو پێش دەچن وپێشیل کردنی مافەکانیان کەمتر و کەمتر بۆتەوە، که ئەوە دەگەڕێتەوە سه ر هەڵسووڕانی ماندوو نەناسانەی ئەو ژنانەی که هاتوونه مه‌یدان و هەولیان بۆ پاراستن و وەدەست هێنانی مافەکانیان داوه، بەڵام پرسیار ئەوه یه که ئایا بەڕاستی به‌پێی ئه‌ژمارێک که بڵاو دەبنەوه ئەو توندوتیژیانه کەم بوونەوه و ئەم تێکۆشانەی ژنان ئاسۆیەکی روونی لێ بەدی دەکرێ؟ یان رۆژێک هەیه بەبێ هەواڵی خۆکووژیی ژن و کچێک ده‌ەست پێ نەکات؟ کەوابوو بۆ‌چی ئێمه هەرچی رۆژه له دونیایی ئینتێرنێت و رۆژنامەوە، شاهیدی خۆکووژی و کوژران و ده‌ستدرێژی، توندوتیژی و سووکایەتی به ژنان دەبین.

به‌بڕوای من هەبوونی ئەو مافانه دەبێ له بنه‌ماڵه‌کانەوە دەست پێ بکرێت، که‌واته ئه‌گەر پیاوێک ڕێز له هاوسەرەکەی خۆی بگرێ ئاساییه که دەتوانێ ئەم رێزلێنانە بۆ ژنانی کۆمەڵگەش بگوازرێتەوە، هەروەها ئەوە دەبێتە دبێته بنەمایەک لە ناو بنەماڵەدا بۆ رێزدانانی بڕا بەرامبەر بە خوشک و دوواتر بۆ کۆمەڵگەیە کە ژنان نیوەی کۆمەڵگە پێک دێنن و لە نێو کۆمەڵگەشدا ئەوە دەبێتە داب و نەریتێکی کولتووری بۆ دانانی ‌قاعیده و دەستووری جێکەوتوو و کاتیک که ئەو قاعیدە و دەستوورانه بوونیان هەبێت ئەم ناکۆکێ و ستەمه یی که بەرامبه‌ر به ژنان دێته ئاراوه بەرەو کەمبوون دەچێت و ئەگەریش بە دەگمەن هەڵبکەوێت ئەوکات به‌پێی یاسا هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرێت، که ئەوه ده‌گەڕێته‌وه سەر باسی کۆمەڵگەیەکی یەکسانیخواز و دێمۆکرات، بەڵام بەدرێژایی تەمەنی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیمه شاهیدی پێشیل بوونی مافەکانی مرۆڤ له هەموو ئاستەکانی ژیاندا بووین، لێرەدا ژنان نه تەنیا بێبەش نەبوون، کەچی له زیاده‌بوونی ئەم بابەته هیچ شک و گومانێک نییە. به‌روونی دەمهەوێ ئەوە بڵێم که ئەو توندوتیژیانه ئۆرگانه فێرکارییەکانی دەسەڵات دەگەڕێتەوە، ئەوەندەی که قورسایی ئەو یاسایه دەگاتە ئەو ئاسته که هه‌بوونی کتێبێک له جانتای قوتابییەکدا ده‌بێته پەتی سێدارە و یان دەوایەک بۆ خۆکوژی کیژۆڵەیەکی دابڕاو لە هەموو کەس و هەموو مافێکی ئینسانی.

به داخێکی زۆر گەورە و گرانەوه مامۆستایانی ئێمه زۆربەیان بەشێوەی ئەکادیمیک خوێندوویانەوە بڕوانامەی باڵایان هەیە!!! به جێگەی رێنوێنی و ئامۆژگاریی قووتابیان بۆ هەڵبژاردنی رێگەی دروستی خوێندنەوەی کتێب و به سەرکۆنه کردن و سووکایەتی پێ‌کردن ئەرکی مامۆستا بوونیان و ژیانی لاوێکی تینووی زانین دەخەنە ژێر پرسیار، زۆر تاڵ و له دڵگرانه که پێشێلکردنی ئەو مافه رەوایه له قوتابخانەیەکی کچان رووی داوه و ئەم جاره‌یان بۆ خومان بەزەییمان به خۆماندا نایه که خەریکه ده بێته هەلێکی دووبارە بۆ وڵاتەکەمان.

\" کتێب مامۆستایەکە که بەبێ قامچی و سەرکۆنه کردن ئێمه فێری زانست دەکات\" .