پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی chemical weapons convention CWC

13:23 - 14 رێبەندان 2713
Unknown Author
د. ناجح گوڵپی

پێشەکی:

لەئەنجامی ململانێ و شەڕی نیوان دەولەتان بۆ بەلادا خستنی کێشەکان لەمەیدانی جەنگدا، بیریان لەبەکار هێنانی جۆرەها چەکی کوشندە کردۆتەوە لەوانە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە بەچەکێکی کۆمەڵکوژ دێتە ئەژمار کردن، بۆ ئەم مەبەستە پەنایان بردۆتە بەر دروست کردنی ئەم جۆرە چەکانە، دواتر بۆ چەسپاندنی ئاشتی و چارەسەری کێشەکانی سەر زەوی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتوەکان بیریان لە ڕێگە چارەیەک کردەوە کە چیتر چەکی کۆ کوژ بەکار نەیەت لە چەنگی نیوان دەوڵەتاندا تاکو زیانی زۆرتر بە مرۆڤایەتی نەگەیەنرێ،بۆ ئەمە مەبەستەش چەندین ڕێکەوتننامە هاتە دامەزراندن لەوانە ،ڕێکەوتننامەی چنێف و ڕێکەوتنامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی ...هتد

پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی:

پەیماننامەیەکە کار دەکات بۆ دانانی بەربەست و سنورێک بۆ بڵاو بونەوە و هەڵگرتن و فرۆشتن وبەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەواتایەکی تر و ناوە راستەقینەکەی کۆنگرەی بەرهەڵستی کردن لە گەشەپێدان وبەرهەم هێنان و بلاو بونەوە و هەڵگرتن و فرۆشتن و بەکار هێنانی چەکی کیمیایی، ئەم پەیماننامەیە لەلایەن ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ( OPCW) Organization for the prohibition of chemical weapons بەڕیوە دەبرێ, کە ڕیکخراوێکی نێو دەوڵەتیە ،بارەگاکەی لە دانهاغ/ لاهەی ولاتی هۆڵەندایە، کەئامانجی سەرەکی قەدەغەکردنی بەرهەم هێنا ن و بەکارهێنان و لەناوبردنی چەکی کیمیاییە،
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی لەبواری لەناوبردنی چەکی کیمیاویدا ،تامانگی ١١/٢٠١١ لەلایەن opcw وە ڕیژەی %٧١ هەڵگیراوی چەکی کیمیاوی لەناو ببات بەشیوەی زانستی، هەروەها زۆربەی دامەزراوە کیمیایەکانی لەکار وەستاندوە، تا ٨/٢٠١٠ ،هەروەها لەساڵی ٢٠١٣ دا سەرپەرشتی لەناو بردنی چەکە کیمیاویەکانی ڕژێمی ئەسەدی لەسوریا لەئەستۆ گرتوە خەریکە دەیان گوازێتەوە بۆشوێنێکی گونچاو تاکو لەناو ببرێن
هەروەها خەلاتی ئاشتی سالی ٢٠١٣ درا بە ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، تا ئیستا ١٨٩ وڵات پەیوەست بون بە ڕیکخراوەوە،
*هەر ١٨٩ دەولەت کۆمەکی دارایی ئەم ڕیکخراوەدەکەن بەشیوەی خۆبەخش ،ئەمیندارێتی گشتی پێک دێت لە ٥٠٠ فەرمانبەر کە ٢٠٠ کەسیان پشکنەرن و لە ٧٠ ڕەگەزنامەی چیاوز بەشدارن. زمانی فەرمی ڕیکخراو وەک نەتەوەیەکگرتوەکان (ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، چینی، ئیسپانی، ڕوسی ) یە

مێژوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی:

لە پرۆتۆکۆڵی چنێف(١٧/٧/١٩٢٥) هاتوە ئەڵی بەهەموشیوەیە ک قەدەغەیە چەکی کیمیایی( گازی خنکێنەور وژەهراوی) و (چەکی بایۆلۆچی- بەکتریۆلۆچی) لەکاتی چەنگدا بەکار بێت. هەروەها لە نیسانی ١٩٧٢ چارێکی تر پشت راست کرایەوە کە چەکی بایۆلۆچی بە هەموو شیوەیەک بەرهەم هێنان و بەکارهێنانی قەدەغەیە، لە سالی ١٩٦٨ وە دوای پێکهێنانی لیژنەی داماڵینی چەک باس و خواستی چەکی کیمیایش هاتە گۆڕی ئینچا لە کۆنگرەی داماڵینی چەکدا سالێ ١٩٨٤ هەمدیسان باسی لیوەکراوە، لەسالێ ١٩٩٢ دا کۆنگرەی دامالێنی چەک لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان بەتەواوی باسی لە نەهێشتنی چەکی کیمیایی کرد،وە لە ٣٠ ئەیلول ١٩٩٢ دا کۆمەلەی گشتی نەتوەیەکگرتوەکان پشتراستی کردوە و واژۆکرا، پاشان لە ڕێکەوتننامەی پاریسدا لەساڵی ١٩٩٣ بەتەواوەتی چەسپا و کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە،،وە دوای دامەزراندنی ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی OPCW لەسالی ١٩٩٧ ،ئەم ڕێکەوتننامە لەسەر ئاستی جیهان جێ بەجێ دەکرێ.

بەندەکانی پەیماننامەکە:

بەندەکانی ڕیکەوتتنامەکە زۆر دوردرێژ و ئاڵۆزن کەدەکرێ لەکاری مەیدانی دا سودیان لێ ببینرێ بەلام بەشیوەیەکی گشتی لەم خالانەدا کۆ دەبێتەوە:
ـ قەدەغەکردنی بەرهەم هێنان و بەکار هێنانی چەکی کیمیایی
ـ لەناوبردنی هۆکاری بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی ( ئامیرو کارگەکان)
ـ لەناو بردنی هەموو چەکە کیمیاییەکان
ـ هاوکاری و یارمەتی دانی یەکتری لەنێو دەولەتانی ئەندام لەڕیکخراوەکەدا لەکاتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایدا
ـ دانانی سیستەمێکی پشکنین بۆ ئەو مادە کیمیایانە کە لە دروست کردنی چەکی کیمیایدا بەکار دەهێنرێن و قەدەغەکردنیان
ـ کۆمەک و هاوکاری جیهانی بۆ بەکار هێنانی مادەی کیمیا بە ئاشتیانە لە نیو دەولەتانی ئەندامدا

وڵاتانی ئەندام:

زۆربەی وڵاتانی چیهان ئەندامن کە دەگاتە ١٨٩ ولات تەنها (ئەنگۆلا،باشووری سودان،میسر، کۆریای باکور،سۆمال.، میانمار، ئیسرائیل) هەروەها دەیان ڕیکخراوی بواری چینۆساید لەسەرانسەری چیهان ساڵانە بەشداری کۆنگرەکانی ئەم ڕیکخراوە دەکەن وەک چاودێر قوربانیان سەردەشت یەکەم ڕیکخراوی کوردی بو کە بەشداری کردوە لە کۆبونەوەکانی opcw,، ئینجا چاودێری کوردۆساید و کۆمەلەی قوربانیانی کیمیابارانی هەلەبجە. کوردستان بی جینۆساید..هتد، ساڵانە لە مانگی یانزەی هەموسالی کۆنگرەی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایا لە لاهای دەبەسترێ
لە سالانی پێشودا کوردان لە هۆلەندا لەگۆرەپانی OPCW یادی هەڵەبچەیان دەکردەوە، وە داوکاریان ئەوە بو کە کیمیا بارانی هەڵەبچە بە جینۆساید بناسرێ،وە لۆگۆیەکیش بە بۆنەوە دروست کراوە، هەروەها پێشنیار کراوە لە ساڵی٢٠١٤ کۆنگرەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لەشاری هەڵەبچە ببەسترێ
لەدوای ئاڵۆزیەکانی ناو سوریا لە سالی ٢٠١١ وە وڵاتی سوریا مل کەچی واژۆکردنی ئەم پەیماننامە بولەسالی ٢٠١٣ ،وە بوە ئەندامی ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، کەزیاتر لە ١٣٠٠ تەن چەکی کیمیایی چۆراو چۆری هەبوو،وە لەئیستادا ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لیژنەی تایبەتی ناردوە بۆ پشکنین و گواستنەوەی چەکە کانی سوریا بە مەبەستی لەناو بردنیان.

ئیستا لە قۆناغی گواستنەوەدان ،و هەندێ ولات ئامادەی دەربڕیوە کە ئەو چەکانە لە ولاتەکەیدا بەشیوەی زانستی لەناو ببرێ،،وەک ئەڵمانیا،وا بڕیارە تاکو حوزەیرانی ٢٠١٤ هەمو چەکە کیمیاویەکانی سوریا لە ناوببرێن.

شایانی باسە ئەڵمانیا یەکێک بوە لەو ولاتانەی کە چەکی کیمیایی فرۆشتوەبە ڕژێمی سوریا هەروەک پێشتر فرۆشتبوی بە عراق.

ئامانجەکانی ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی:

وەک چۆن لە پێناسەی ڕیکخراوەکەد هاتوە (گەشەپیدان ، و بەرهەم هێنان، عەمبارکردن(هەڵگرتن)، بەکار هێنان ، بلاوکردنەوە ،فرۆشتن،،هتد) لەئامانجەکانیەتی . هەوڵدان بۆ بانگهێشت کردنی دەولەتان تاکو پەیوەست بن بە ڕیکخراووەکەوە و پەیماننامەکە واژۆ بکەن، و چاودێری کردنی لەناوبردنی چەکی کیمیایی، هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەو ولات و لایەنانەی کە خەتەری لیدانی چەکی کیمیایان هەیە لەلایەن دەولەتانەوە یان تیرۆرستانەوە، هەروەها کارکردن بۆ دروستکردنی هاوکاریەکی نیودەوڵەتی بۆ بەکارهێنانی کیمیا بۆ مەبەستی ئاشتی.

پێکهاتەی ڕیکخراوەکە:

ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پێک دێت لە سێ دامەزراوە:
١- کۆنگرەی دەولەتانی بەشدار: دامەزراوەیەکە پێک دێ لە هەمو دەولەتانی ئەندام سەرپەرشتی ڕیکخستنی کۆبونەوەو کۆنفرانسی ساڵانە و کۆبونوەی نائاسایی دەکات، وە کۆبونەوەی پینچ سالە بۆ زانینی کاریگەری ڕیکەوتتنامەکە،هەوەوەها چاودێرانی نەتەوەیەکگرتوەکانیش بەشدارن لەم دامەزراوەیەدا.

٢- ئەنجومەنی جێبەجێکردن: لە ٤١ ئەندام پێک دێت.بەرپرسە لەبەردەم کۆنگرەدا بۆ جێبەجێکردنی هەمو ئەوکارانەی کە دەکەوێتە ئەستۆی بەپێ ڕینمایەکانی کۆنگرە، لەساڵیکدا چوار جار کۆ دەبیتەوە.

٣- ئەمیندارێتی هونەری: یارمەتی دەری کۆنگرەی دەولەتانی ئەندام ئەنچومەنی جی بەجێ کردن ئەدات لەراپەراندنی کارەکاندا،بەتایبەت کاری لێکۆڵینەوە دەکات ,پێک دێت لە ٥٠٠ فەرمانبەر،هەروەها پرۆژەکارەکانی پێوست دەکاتو پێشکەشی سەروی خۆی دەکات.

* وڵاتانی ئەندام لەم ڕیکخراوەداپێوستە کە دەستەیەکی نیشتمانی پێک بهێنن لە ولاتی خۆیان کە هاوکاری و هەماهەنگی تەوای لەگەڵ لیژنەکانی پشکنینی ڕیکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی هەبێ ،لەکاتی پشکنینی دامەزراوە سەربازی گومان لێکراوەکانی چەکی کیمیایی لەو ولاتەدا.هەروەها تاکید کردن لە پابەندی گشت دامەزراوە سەربازی و مەدەنیەکانی ولات لە پابەندبونیان بە بەندەکانی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییەوە،وە ىلاو کردنەوەی زانیاری پێوست دەربارەی هاوردەو ناردەی بەرهەمەکانی کیمیا ،چاودێری بەردەوامی هونەری بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێکەوتننامەکە.

پێوستە لەسەرولاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوەدا کە تەواوی بەندەکانی پەیماننامەکە جێبەجێ بکەن لەسەرئاستی نیشتمانی، ئەویش بە دانانی یاسا و ڕێسای تایبەت بە پەیمانامەکەو بلاو کردنەوەی تا هەموان هۆشیاریان هەبێت لەسەری. وە هەروەها هاوکاری و پشتیوانی یەکتری بکەن بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی پەیماننامەکە، هەروەها دروست کردنی تۆڕی هاوکاری لە لایەن شارەزایانی یاساوە لە ناو دەولەتانی ئەندام تاکو هۆشیاری تەواو بلاو بێتەوە لەناو خەڵکدا کە هەمو ئەوانە سزا ئەدرێن لەکاتی بەرهەم هێنان و عەمبار کردن و بەکار هێنای چەکی کیمیای دا،،
بەپێی پەیماننامەکە ڕیکخراو بۆی هەیە کە تیمی پشکنین دروست بکات و گومانی لەهەر ولاتێک هەبێ پشکننی بۆ بکات تاکو چەکە عەمبارکراوەکان و بەرهەم هینراوەکان لەناو ببات، پێوستە لە سەر هەموو دەوڵەتانی ئەندام کە مل کەجی بڕگەکانی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بن.

*ولاتانی ئەندام لەم ڕێکەوتننامەدا، ئازادن لە وازهێنان لەم ڕیکخراوە، کاتێک بەرژەوەندی ولاتەکەیان ئەوە دەخوازێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بانگهێشتکردنی ولاتانی ( ئیسرائیل. میسر ، باشوری سودان ... هتد) بۆ واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەکە و بوون بەئەندام لە opcw .

زۆرێک لەوڵاتان لەئسیتادا ناوی ئەو مادە کیمیایانەیان بلاو کردۆتەوە کە قەدەغەیە بازرگانی پێوە بکرێ، چونکە لە بواری دروست کردنی چەکی کیمیایی دا بەکار دەهێنرێن.