پەیامی ٤٠ رێکخراوی لاوانی چوارپارچە، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە
16:56 - 10 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهید کرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی پەیامێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
دەقی ئەو پەیامە کە نوسخەیەکەی بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە بە شێوەیە:
خەڵکی خەباتکاری کوردستان
لاوانی مافویست و ئازادیخوازی کورد
کوردانی نیشتمانپەروەری هەرچوار پارچەی کوردستان
نەتەوەی کورد یەکێک لەو نەتەوانەیە کە خاوەنی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن حەشیمەت و وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت لە جیهان دێتە ئەژمار و خاوەنی ناسنامە و ئاڵا و خاک و مێژوو و .... هتد تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە نەیتوانیوە لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوودا خۆی ببینێتەوە، کەچی بەردەوام لە خەبات و تێکۆشاندا بووە لە راستای گەیشتن بە ئامانجەکانی، کە ئەو هەوڵانەش لە قاڵبی جیاجیا و بەتایبەت لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی و ئەو ئاڵوگۆڕانەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەت کوردستانی گرتەوە، بوو بە هەوێنی سەرهەڵدانی ئەحزابی مۆدێڕن و پابەند بە دابین بوونی مافە نەتەوایەتییەکانی نەتەوەی کورد، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانین ئاماژەی بە دامەزرانی کۆمەڵەی\"ژ ــ ک\" لە ساڵی ١٩٤٢ی زایینی بکەین کە دواتر لە ساڵی ١٩٤٥ بوو بە بناغە دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و لە ٢ی رێبەندانی ساڵی ١٩٤٦ی زایینی، حیزبی دێمۆکرات توانیی \"یەکەم دەسەڵاتی کوردی لە شکڵی کۆمارێکی (نەتەوەیی- دێمۆکراتیک) دابمەزرینێت و پێشەوا قازی محەممەد دەبێت بە سەرکۆماری یەکەم دەوڵەتی کوردی، کە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداریی تێدا دەکەن، بۆیە دامەزرانی کۆماری کوردستان وەک دەسکەوتێکی گرینگ لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد دێتە ئەژمار. بەڵام بە داخەوە دژمنانی نەتەوەکەمان و بەتایبەت وڵاتانی زلهێز سەبارەت بە بەرژەوەندی ئابووریی خۆیان چاوی تەماع لە کودستان دەبڕن و لەسەر ئەوە رێک دەکەون کە بۆ لەناو بردنی کۆماری کوردستان لە هەوڵ دابن و هەر ئەوەش بوو کەلە رۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ١٩٤٦ لەلایەن حکوومەتی پەهلەوییەوە هێرش دەکرێتە سەر کۆماری کوردستان و لەنێو دەبرێت، لەو کاتەدا بەرێوەبەرانی کۆماری کوردستان بە رێژەی ١٥ کەس دەستبەسەر و لە رۆژی ١٠ی خاکەلێوەی هەمان ساڵدا پێشەوا قازی محەمەد وەک سەرکۆماری کوردستان و چەند کەس لە هاوڕێیانی لە سێدارە دەدرێن.
بزووتنەوەی نەتەوەی کورد، یەکێک لەو بزووتنەوانەیە کە خاوەنی قوربانی دان و گیان بازییەکی زۆر و کوردستانیش ئەو خاکەیە کە زۆرترین رێژەی شەڕ و ماڵوێرانی و کاولکارییەکانی بە خۆیەوە بینیوە، بۆیە هەر کام لەو یادانە لاپەرەیەکی پڕ لە شانازین بۆ ئێمەی کورد و لە هەمان کاتدا لاپەڕەیەکی پڕ لە شەرم و رووڕەشین بۆ دوژمنانی نەتەوەکەمان کە بە بێ لەبەر چاوگرتنی هەر چەشنە یاسا و رێسایەکی مرۆڤی و ئەخلاقی بوونە خولقێنەری جەنایەت لە کوردستاندا. بەڵام ئەوەی کە ئەم رۆژە واتە رۆژی ١٠ی خاکەلێوە بە رۆژی شەهیدانی کوردستان نێو دەبرێت دەرخەری ئەم راستییە کە کۆماری کوردستان بەرهەمی ئەم هەموو گیان فیدایی و خۆراگری رۆڵەکانی نەتەوەکەمانە و کۆماری کوردستانیش بە بەشداریی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دادەمەزرێت و دەبێتە وەدیهێنەری ئامانجی سەرجەم رێبەرانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد، لە هەمان کاتدا تێکچوونی کۆمار و شەهید بوونی \"پێشەوا قازی محەممەد\"یش کارەساتێکی بەژان و رووخانی ئاوات و ئامانجەکانی سەرجەم خەڵکی کورد بووە، کە واتە ئەرکی سەر شانی هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەرە کەلە ئاست رێزگرتن لە رۆژی ١٠ی خاکەلێوە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان خۆی بە بەرپرسیار بزانێت.
ئێمە وەک لاوانی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان بە پێداگری لەسەر ئەو داوایەی کەلە کۆنفرانسی دووهەمی لاوانی کوردی چوارپارچەی کوردستان هاتە ئاراوە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە پێویستە سەرجەم کوردان و بەتایبەت لاوانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ بە فەرمی ناسینی ئەم رۆژە بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆیان هەڵسن. چونکە پێشەوا قازی محەممەد نوێنەری بەرزراگرتنی ناسنامە وکەرامەتی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان بووە، هەتا کاتی شەهید بوونیش داکۆکی لێ دەکات. هەروەها کاتی لە سێدارەدانیشی ئەو پەیامە بە دوژمنانی نەتەوەکەمان دەدات کە \"ئێوە ئەمڕۆ قازی محەممەدێک دەکوژن بەڵام دڵنیا بن کەلە هەر تنۆکە خوێنی من قازی محەممەدێک دەڕوێت\" ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت لاوانی کورد ئەو رێبازە دەکەن بە چرای رووناکی دەری رێگای تێکۆشانیان.
کەواتە بە رێزگرتن لە رۆژی ١٠ی خاکەلێوە وەک رۆژی شەهیدان ئەوە چەندپات دەکەینەوە کەلە رۆژی شەهید کرانی پێشەوا بەڵێن نوێدەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بە مافە نەتەوایەتییەکانمان دەست لە کوردایەتی و داکۆکی لە ناسنامەی نەتەوایەتیمان هەڵ ناگرین.
بژی کورد، بژی کوردستان
بەرز و بەڕێز بێت یادی سەرجەم شەهیدانی کوردستان
رێکخراوەکانی لاوانی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان
ناوی رێکخراوەکان:
یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
لاوانی یەکیەتیی دێمۆکراتی کوردستان
لاوانی PSKS الپارتی
لاوانی پارتی یەکیەتیی کوردستان
لاوانی پارتی دێمۆکراتی کورد لە سووریە
کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات
لاوانی پارتی ئازادی کورد لە سووریە
لاوانی پارتی ئازادی کورد
تەڤگەرا جوانێنن کورد TCK
یەکیەتیی جوانێن کورد سووریە لە دەرەوە ASKYA
یەکیەتیی جوانێن عفرین
یەکگرتووی جوانێن ئازادی کوردستان
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان
یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان
رێکخراوی لاوانی کوردستان
کۆمەڵەی پەرەپێدانی لاوان
پەیوەندیی ئیسلامیی لاوان
سەنتەری پەرەپێدانی لاوان
خوێندکار و لاوانی سەربەخۆی کوردستان
مونەززەمەی هەولێر التیار دێمۆکراتی سووری
پێشەنگی لاوان کوردستان
لاوانی یەکیەتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
رێکخراوی لاوانی کوردستان
لاوانی پارتی دێمۆکراتی کورد لە سووریە (الپارتی)
هفرکرنە هڤریزن جوانێن کورد لە سووریە
لاوانی پارتی یەکیەتیی دێمۆکراتی کورد لە سووریە (یەکیەتیی)
تەڤگەرا جوانێن شۆرشێ TCS
یەکیەتیی قوتابییان و لاوانی کلد و ئاشووری
رێکخراوی رۆشنبیریی تورکمانی کوردستان
بزووتنەوەی گەنجانی سەربەخۆ
لاوانی دێمۆکراتخوازی کوردستان
لاوانی پارت و مافی ئازادی
لاوانی پارتی دێمۆکراسی بەشدار
لاوانی پارتی ئازادی و سوسیالیست
لاوانی ئێسپیاتیڤی ئازادی
گەنجانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان
لاوانی کۆمەڵەی چاند و هونەری چرا
لاوانی گرووپی دیالۆگی دیجلە و فورات
لاوانی نەوبەهار
لاوانی کۆمەڵەی کوردی یا دێمۆکراتی کوردستان
تەڤگەرا جوانێن کوردستان