پێشبڕکێ !! - حەسەن پاڵانی

13:45 - 19 گەلاوێژ 2713
Unknown Author
حەسەن پاڵانی

پێشبرکێ  وەک  یەکێک  لە  بابەتەکانی  کاییەی  سیاسی ، کۆمەڵایەتی،  ئابووری،  ڕۆشنبیری و  داهێنان  لە جیهان  چاوی   لێ  دەکرێ.  پێشکەوتنی  ژیانی  کۆمەڵگای  جیهان  لە سەر دەستی  پێشبرکێ و  ململانێی  سالم  بە  هەموو ئەو ئامانج و  پێشکەوتنانە  دەگەن و   هەموو نەتەوەکانی تر و   گەلانی  گۆی  ئەم گردوونە،  قۆناغەکانی  ململانێ و پێشبرکییان  وەک  پێوستیەکی  بنچیینەیی  بۆ  پێشکەوتنەکان  تیپڕاندوە،  تا گەیشتوونەتە  ئاستی داهێنان و  بەرهەم داری و  داهێنانی  ژیانی  ئەمڕۆیی.   پێشبرکێ  وەک  دینامیک و هێزی   مەعنەوی  بۆ وەرچرخان و باشتر کردنی ژێرخان و  سەرخانی  هەموو  کۆمەڵگاکان  چاوی لێ  دەکرێت و  بێ  لە بەرچاو  گرتنی  ئەو هێزە کاریگەرە  فکری و  زانستیە،  ناتوانێ ئاستی  زانستی و  رەفاهی و  پێشکەوتنە  جۆربەجۆرەکانی  ژیانی  ئینسانی   لە هەموو  مەجال و  کایەکان لە بەرچاو  نەگیرێ.   پێشبرکێ   لە ئاستی سیاسی،  کۆمەڵایەتی ،  ئابووری،  داهێنان، رۆشنبیری و هتد، بە بناغەدانەر و ڕێچکەی  دایکی هەموو  پێشکەوتنەکانی  دیکە  دادەنرێ ، بێ ململانێ  و تاقی  کاری  ( ئەزموونی تر و  تجرووبەکردنی   تەجروبەیەکی تر، ئەزموون کردنی ئەزموونیکی‌تر)  ژیان  وەک  شکڵێکی یەک نەواخت  و یەک فۆرمی  لێدێ  و  لە چوارچیوەی  خۆی  قەتیس  دەمێێیتەوە  و ناتووانێ  وەڵام   دەرەوەی   دۆخی   سەردەمە   جۆبەجۆرەکانی ژیانی  بەشەری و  کۆمەڵگای  مرۆڤایەتی  بەگشتی  بێت.

 بۆ ئەوەی  ئێمەش  وەک میللەتی   کوورد  بتوانیین   هاوئاهنگ و  هاو سەفەرو  هاو کاروانی،   کاروانی  پێشکەووتن و داهێنانە  جیهانیەکان  بین و  لە ئەو کاروانە  دوا  نەکەوین،  پێویستمان   بە  پێشبرکێ و  تاقی کاری  زیاتر هەیەو،  لە ئەختیار نانی  سەرمایەی  زیاتری  هەم مادی و هەم  مەعنەوی  وە هەم  تەرخان کردنی   ناوەندو  مووئەسەسەی   تووێژینەوەی   زانستی و  عیلمی  بۆ شرۆڤەکردن و  بەدواچوونی   ئەبتکاری نێو و هڵسەنگاندنی  بەرهەمە و  توێژینەوە   خۆمالیە  زانستی و  داهێنانە  هاوچەرخە  جیهانیە کان  لە سەر ئاستی   ستانداردی  جیهانی هەیە.  بەڵام بە داخەوە  نەک  ئەو پێوەرانە و بەدوا چوونەکان    لە  بەر  چاو  ناگیرێ   بۆ  گەشەی  ژیانی   شارستانیەتی  کۆمەڵگاکەمان،  لە باری   داهێنان و لە ئەختیارنانی  سەرمایەی  تووێژینەوەی  زانستی   بۆ هەرچی باشتر کردنی  بوارەکانی  خزمەت کردنی  ژیانی خەلک،  بەڵک و  حکوومەت و دەستڵات   دارانی   ئە و بەشەی کوردستانی  ئازادکراومان،  نەک  لە ئاستی  وەزارەتە  پێوەند دارەکان  هیچ  بە دواداچونێکیان  نیە  بۆ  هاوکاری کردنی  ئەو کەس و  ئەبتکارو  توانایانەی،  کە توانای  داهێنانی  نوێیان  هەیە  لە  سەر ئاستی  ناوچەو  جیهان.

ئێمەی  میللەتی  کورد،  بە تایبەت  ئەگەر بەشێوەیەکی  ووردترو  چڕتر  بڕوانینە،   ناخو  میتوود ی   ململانێ و پێشبرکێ  جیهانیەکان  لە سەر ئااستی  داهێنانی  جۆربەجۆر   وەک    داهێنانەکانی   سیاسەت،  دپلوماتیەت،  ئابووری،  خۆبەرێوەبەری  ئیداری ،  داهێنان،   نەک   نەمان   توانی وە  نموونەیەکی  باش و  پربەپیستی  خۆیمان  پێ دابێ، بەڵک  و کارئاسانیک   بۆ ئەو  بەهرەو  تواناییانە   نەکراوە، چە  وەک  هاوکری   مادی   مەعنەوی  بۆ باشتر کردنی  گەشەی    ژیانی  کۆمەڵگاکەمان  لە هەموو  روویەکەوە.

بەشێکی  دەگەڕێتەوە  سەر حکوومەت  و  دەسڵاتی   کوردی،  بەشێکی   دەگەرێتەوە،  سەر کلتوورو  سسایکوولۆژیەت و عقڵوو شعووری  تاکی کوورد،  کە  ئەوەندەی  خەریکی  شتەلاوەکیەکانن  ئەوەندە  خۆیان  بەکاری    داهێنان و پیشبرکێ و  ململانێ  خەریک   ناکەن.  تا ئەو جێگایەی  پێوەندی  بە دەسڵات و  حکومەت ولاییەنە  پیوەندیدارەکانی  کوردستانەوە  هەیە،  دەبێت ئەو راستیە  بزانن  چوون  گرەوو  جەوهەری   داهێنان  لە ڕووی   سیاسیەوە  لە گرەوی  پێشبرکێ و  دەستاو  دەستکردن و  گۆرینی  کاییەو  دەسڵاتە  سیاسیەکان  دایە،   تا لە وێدا   مەجال و   پانتاییەکی بەرفران و گشتی  بێتە  ئاراوە   بۆ ململانیەکی  بە هێز تا زۆرترین   ئیلیت و  نۆغبەکان   ئیمکانی  بەشداریان   ببێت و  لە ئەنجامی  پێشبرکێ  کاندا، کەسی  جێگای  شیاو وخاوەن  ڕووئیا و  ئیدیای   مەدەنی و   شارستانیەت و داهێنان   بتوانێ   جڵەووی  ململانێ و  پیشبرکێ  ناو خۆی و  ناوچی و  نێودەوڵەتیەکان   بگرێتە  دەست و خۆی  لە مووقعیت و کات و زەمەن  قەتیس  نەکا،  لە گەڵ  ڕەوتی    پێشکەوتن و  داهێنانەکاندا  بگونجینێ و خاوەن   پرۆژەو  کاری  مدەوام  و بەردەوام بێت.  

تا ئەو جێگایەش  دەگەرێتەوە  بۆ  سەر تاک   و  خۆمان  بە گشتی و  کلتووری  ناوچەو  میللەتەکەمان  بە تایبەتی،  ئەوەندە  خەریک و  سەرقاڵی ململانێ و  بە دەستهێنانی  کەرەستەو  ئامرازی  بەرهەم  هێنراویین،  کە  نەک خۆمان  هیچ   پشکیکمان ، لە بەرهم هێنان و  تەنانەت  دیزایین کردنیشیدا   نیە.  بڵکوو  زۆر جاریش !   لە بەکار هێنانیدا  تووشی  هەڵەو کەموو  کۆری  دەبین و  نازانیین چۆن  بە  کاری  بێنیین .      

لێرە دا  مەبەست  لە هەڵبژاردن و  دیاری  کردنی ناو و ناوەرۆکی ئەم بابەتە،   دەگەریتەوە  بۆ ئەو  کولتورە  زەهنی،  فکری،  خۆماڵی و کۆمەڵایەتیە،  کەلە کوردستان و  دەڤەرەکەماندا  زاڵەو  ئەوەندە   بە شوێن   پێشبرکێ و  موودیلی  سەیارە و  ماڵ گۆرین و  بە دەستهینانی  ئامێری نێو و  بەرزکردنەوەی   باڵەخانەی  بەرز و  چەند   نۆهەمی و   بە شووشەکردنی   کەرەستەی  ناو  ماڵ و  بە شووشەکردنی  چواردەوروبەری ماڵە وە   خەریکین ، نیو  ئەوەندە  بە شوێن ، زانیاری  بە کارهێنانی داهێنراوەکان  و ئە و کەرەستانەدا خەریک نیین،  کە  لە ژیانی  رۆژانەدا بە کاریان دەهێنین.

کولتووری  داهێنان ، ڕاهێنان، ، فێربوون ، لە ئامراز و کەرەستە  موودیرنە  بەکارهێنراوەکان،   لە باری تەکنیکی و زانستیەوە  بکەیینە  سەر مەشقی ژیانی  رۆژانەی  خۆمان و  بە کردنەوەی   خولی  نێو و  ڕاهێنانی  نێوێ،  خۆمان لە کاروانی  ململانێ  و پێشبڕکێ دا ببینینەوە.