پێده‌چێ ئینجرلیك بۆ هه‌ولێر بگوازرێته‌وه
15:02 - 27 خەرمانان 2714
Unknown Author
تالب قه‌یسه‌ری
دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد و دونیای دوو جه‌مسه‌ری، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بیری لههاوپهیمانهتێیهك له‌رۆژهه‌ڵاتی ناویندا كردهوهلهو جه‌نگانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دا، بۆ نموونهشهڕی گه‌رده‌لولی بیابان له‌ساڵی ١٩٩١، شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر له‌ئه‌فغانستان، شه‌ڕی رزگاری عێراق له‌٢٠٠٣ و ئێستاش شه‌ڕی دژ به‌رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌عێراق و سووریا. ئه‌وه‌ی راستی بێت توركیا له‌ساڵی ١٩٩١ له‌شه‌ڕی گه‌رده‌لولی بیابان به‌شداری كرد، ئه‌م به‌شداریكردنه‌ی بۆ گۆڕینی روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌تایبه‌ت توركوت ئۆزاڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاتهدهگهڕێتهوهكهلهدوای داڕمانی دنیای دوو جه‌مسه‌ری لای دروست ببوو، هه‌روه‌ها داڕمانی باری ئابووری توركیا كهئۆزاڵ هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای وه‌ك سارێژكهرهوهی ئه‌م برینه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانی، هه‌رچه‌ند ده‌یزانی ئه‌و هاوپهیمانهتییهلهشهڕی دژ به‌عێراقدا رهنگهلهو سۆنگهیهوهكهكوردستان به‌هێز ببێت به‌زیانی بشكێته‌وه. له‌ساڵی ٢٠٠٣ له‌پرۆسه‌ی ئازادی عێراقدا په‌ڕله‌مانی توركیا رێگه‌ی به‌به‌شداری هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر عێراق نه‌دا، ئه‌ویش دهگهڕێتهوهبۆ سیاسهتهپارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه‌ئه‌وان به‌شداری سپایان له‌و شه‌ڕه‌دا به‌مانای ده‌خاڵه‌تی زیاتری سپا بۆناو جومگه‌كانی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌فاكته‌ری باڵاده‌ستكردنی سپا ده‌زانی كهئهمهپڕۆژهكهی ئه‌وان كهسنوورداركردنی حوكمی سپا لهجومكهكانی ده‌سه‌ڵاتدا بوو خه‌وشدار ده‌كرد. پێشتر توركیا له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌دا به‌مه‌رجی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی و هه‌روه‌ها یارمه‌تی توركمانه‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆڵی كورد به‌شداری ده‌كرد. هه‌رچه‌ند له‌م هاوپهیمانهتییهنوێیهی وڵاتان دژ به‌رێكخراوی تیرۆریستی داعش توركیا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كهدراوسێی سووریایه‌و رهنگهئهم ئۆپهراسیۆنهبهزیانی وڵاته‌كه‌ی بشكێته‌وه‌و هه‌روه‌ها بوونی زیاتر له٤٠ دیپلۆماتی ئه‌و وڵاتهوهك بارمتهلهدهست چه‌كدارانی داعشدا به‌شداری له‌و هێرشانه‌ی كهدهكرێتهسهر ئه‌و رێكخراوهناكات، رهنگهئهمههۆكارێك بێت به‌ڵام هۆكارێكی دیكه‌ی دهگهڕێتهوهبۆ سیاسه‌تی ئاشتی حكوومه‌ت كهبهنسبهت هاووڵاتییانی كورد له‌و وڵاتهگرتوویهتییهبهر كهئهمهوادهكات ئه‌ردۆغان رۆڵی سپای وڵاته‌ی به‌سنوورداری بهێڵێته‌وه‌و له‌لایه‌كی دیكهشهوهرهنگهبههۆی به‌هێزی ئابووری وڵاته‌كه‌ی بێ منه‌ت بێت له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه، له‌لایه‌كی دیكهوهراستهتوركیا به‌و جۆره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌شه‌ڕی داعشدا نه‌دا به‌ڵام ئهمهنابێتههۆی ئه‌وه‌ی كهرۆڵ و نه‌قشی توركیا له‌به‌ره‌وپێشچوونی باری ئابووری كوردستان له رێگایفرۆشتنی نهوتهوهلهبهرچاو نه‌گرین. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش توانیویانهلهماوهی چه‌ند ساڵی رابردوودا پێوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ توركیا دابمه‌زرێنن كه‌هه‌م ئابووری توركیا ببوژێننه‌وه‌و هه‌م كوردستانیش تا راده‌یه‌ك پێش بخه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌و جێگای تێڕامانهبهشداری نه‌كردنی توركیا له‌م هاوپهیمانهتییهنوێیهی دژ به‌داعشدا ئه‌مریكای بهقهناعهتهگهیاندووهكهچی دیكهتوركیا ناتوانێ بهرژهوهندییهسهربازی و سیاسییه‌كانی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا دابین بكات، بۆیهبهدوای جێگره‌وه‌یه‌كی باش و جێی باوه‌ڕ بۆخۆی ده‌گه‌رێت له‌پڕۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره‌دا، ئه‌م جێگره‌وه‌ش رهنگهههرێمی كورددستان بێت، چونكو له‌لێدوانه‌كانی ئۆباما و به‌رپرسانی پێنتاگۆندا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌هه‌ولێر بنكه‌ی سه‌ره‌كی فرۆكهشهڕكهرهكانی ئه‌مریكا ده‌بێت بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش و رهنگهبنكهی ئیجرلیكی توركیا جێگه‌ی خۆی به‌هه‌ولێر بدات كهئهمهدهبێتهپاڵپشتێكی باش بۆ كورد و رێگهلهچاوسووركردنهوهی وڵاتانی نه‌یاری كورد له‌كورد ده‌گرێت و كوردیش سه‌لماندوویه‌تی كههاوپهیمانێكی راستهقینهیهبۆ ئه‌مریكا.