پلانه‌کانی رێژیمی ئاخوندی ئێران بۆ زۆرتر ئیسلامی‌کردنی قوتابخانه‌کان
14:17 - 27 خەرمانان 2714
Unknown Author
ئیسماعیل زوورمه‌ند
لەماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو و له به‌ره‌به‌ری کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان له ئێران دا، \"محه‌ممه‌د ره‌زا مه‌سیب‌زاده\" به‌رپرسی گشتی قورئان و نوێژ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکردنی کۆماری ئیسلامی، باسی له‌وه کرد که کاتی نوێژی به‌کۆمه‌ڵ ده‌بێ له به‌رنامه‌ی ده‌رسی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کان ئێران بگونجێندرێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ ٣٠ خوله‌ک ته‌رخان و نابی ئه‌و کاته به هیچ کارێکی دیکه ته‌رخان بکردرێ.
هه‌ر وه‌ها هێندێک سه‌رچاوه‌ی خه‌به‌ری باسیان له‌وه‌ش کردبوو که ده‌بێ له بڵندگۆی قوتابخانه‌کان بۆ کوتنی بانگ که‌ڵک و تا ئه‌و جێگایه‌ی ئیمکانی هه‌یه ده‌بێ له ئاخونده‌کان بۆ پێش نوێژی به‌کۆمه‌ل که‌ڵک وه‌رگیردرێ.
هه‌رله‌و پێوه‌ندییه‌شدا پێشتر \"عه‌لی ئه‌سغه‌ری فانی\" وه‌زیری په‌روه‌رده وبارهێنانی کۆماری ئیسلامی، ئاماژه‌ی به واژۆکردنی ته‌فاهۆم نامه‌یه‌ک له نێوان ئه‌و وه‌زاره‌ته و حه‌وزیه‌ی علمیه و به‌شداری زۆر و به‌رچاوی ئاخونده‌کان له قوتابخانه‌کان‌دا کردبوو.
چه‌ند پرسیارێک که دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه که: ئامانجه‌کانی به‌رپرسانی پێوه‌ندیداری کۆماری ئیسلامی له‌و پلانه چییه؟ ئایابه راستی نیگه‌رانی دین وئیمانی قوتابیانن یا نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده کانن له ئێران؟ ئایا فه‌زای پێویست بۆ به‌رێوه‌چونی نوێژی به‌کۆمه‌ڵ له قوتابخانه‌کانی ئیران‌دا هه‌یه؟ و ...
دوای هاتنه سه‌رکاری رژیمی کۆماری ئیسلامی، ئامانجی سه‌ره‌کی و ئه‌سڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکردنئه‌وه بوو، قوتابیانێک وه‌فادار به بایخه ئایینی و سیاسیه‌کان وپابه‌ندبوون به ولایه‌تی فه‌قیه و ئه‌و جۆره‌ی که خواست و ویستی ده‌سه‌ڵات و له ژێر نه‌زه‌ری دایه په‌روه‌رده‌بکا. هه‌ر به‌و پێێه \"خومه‌ینی\" رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی به وته‌گه‌لێک وه‌ک \"به هانای قوتابخانه‌کان سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه بچن، زانکۆکان دره‌نگه\" (دبستان‌ها را دریابید دانشگاه‌ها دیر است)به‌رپرسانی په‌روه‌رده و فێرکردنی ئامۆژگاری ده‌دا و هه‌ر له‌و راستایه‌ش‌دا له سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی شه‌ست ده‌ستیان کرد به گۆرینی ناوه‌رۆکی په‌رتووکانی قوتابخانه‌یان و ئه‌و جۆره‌ی که ئاخونده‌کانی کۆماری ئیسلامی و له سه‌روی هه‌موویان خومه‌ینی ئامانجی بوو ئالووگۆریان به سه‌ر په‌رتووکاندا هێنا.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، جیا له ئاڵوگۆر به سه‌ر ناوه‌رۆکی په‌رتووکه‌کان، به‌شێکی به‌رچاو له کاتی قوتابیانیان له قوتابخانه‌کان به په‌روه‌رده‌ی مه‌سایلی ئایینی و قورئان و هه‌روه‌ها به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمی ئایینی و سیاسی ته‌رەخان کرد‌و له لایه‌کی دیکه‌وه به شێوه‌و رێگای جۆراوجور حه‌ولیان دا که‌سانێکی سه‌ر به رژیم و لایه‌نگری خۆیان وه‌ک ماموه‌ستا له قوتابخانه‌کان دا وانه بڵێنه‌وه وبه‌رپرسایه‌تی قوتابخانه‌کان وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
هه‌ر به‌و پێیه وله ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، به‌رپرسانی په‌روه‌رده وفێرکردن باسیان له پلانی قوتابخانه‌هایه‌ک به ناوی قوتابخانه‌ی ئه‌مین کردبوو که ئاخوندێکی سه‌ربه حه‌وزییه‌ی علمیه به‌رپرسایه‌تی ئه‌و قوتابخانانه وه ئه‌ستۆبگرێ و به‌ته‌واوی له ژێر چاوه‌دیری و رکێفی حه‌وزییه‌ی علمیەدا بێ. ئه‌و قوتابخانانه به ناو گه‌ڵێکی دیکه‌ش وه‌ک \"قوتابخانه‌ی پیش حه‌وزه‌یی یا قوتابخانه‌ی سه‌ربه حه‌وزه\" ده‌ناسران وله چه‌ند پارێزگای ئێران ئه‌و پلانه چووبۆ بواری جێبه‌جیکردن.
دوای تێپه‌ڕ بوونی زۆرتر له سێ ده‌یه‌به سه‌ر حاکمییه‌تی کۆماری ئیسلامی له ئێران و دوایناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران له ساڵی ١٣٨٨، سه‌رانی کۆماری ئیسڵامی و له‌سه‌روی هه‌مویان \"خامه‌نه‌یی\" رێبه‌ری رژیمی کۆماری ئیسلامی هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که خواست و ویستی ئه‌وان بۆ په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌ی داهاتوو نه‌هاتۆته دی و باسی له شه‌پۆلی دووهه‌می شۆرشی فه‌رهه‌نگی له نێو زانکۆکان دا کرد و له‌و نێوه‌ش‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده و فێرکردنبێبه‌ری نه‌بوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکردن باسیان له سه‌ندی وه‌رچه‌رخان ژێربنایی ئه‌و وه‌زارتی کرد و له ساڵی ١٣٩٠ ئه‌و سه‌نه‌ده په‌سه‌ند کرا.
ئاوه‌ردانه‌یه‌کی کورت به سه‌ر ناوه‌رۆکی سه‌نه‌دی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکردن، بۆمان ده‌رده‌خا که له هه‌موو بواره‌کاندا روانینێکی به ته‌واو مانا ئێدۆلۆژیک و ره‌نگ و بۆیه‌کی ته‌واو ئیسڵامی به سه‌ر ئه‌و سه‌نه‌دا زاڵه و به دوور له پێوانه‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردنی دێمۆکراتیک و جیهانییه.
له فه‌سلی حه‌وتی سه‌ندی وه‌رچه‌رخان ژێربنایی وه‌زارتی په‌وه‌رده و فێرکردن، به ناوی ئامانجی عه‌مه‌لیاتی و رێکاره‌کان و له ر‌ێکاری سێهه‌م دا هاتووه \"گه‌شه‌ی کولتووری نوێژ و بایخ و گرینگی‌پێدان به به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی به کۆمه‌ڵ له قوتابخانه‌کان و هۆ‌گرێکی زیاتر و به‌هێز به قورئان له نێو قوتابیان و گه‌شه‌ی کو‌لتوور و سه‌وادی قورئانی له‌گه‌ڵ ئیسلاحی به‌رنامه‌کان و توانابه‌خشی ماموه‌ستایان له پێوه‌ندیبه‌هێزکردنیشاره‌زابوونخوێندنه‌وه‌ی له پۆلی سه‌ره‌تایی، ئاشنابوون له گه‌ڵ مانا و مه‌فاهیمی سه‌ره‌کی و ئاموزشی مه‌عارفی قورئان له پۆلی دواناوه‌ندی به پێی راگه‌یه‌نراوی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی قورئان\" یه‌کێک له ئامانجی عه‌مه‌لیاتی و ئه‌سلی کۆماری ئیسلامی لهپه‌روه‌ده و فێرکردن دایه.
هه‌ر به‌و پێیه به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار، نوێژی به‌کۆمه‌ڵیان له به‌رنامه‌ی ده‌رسی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کان ئێران گونجاند و ٣٠خوله‌کیشیان کات له‌و ساڵدا بۆ ته‌رخان کردووە.
ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی به‌رپرسانی وه‌زارتی پەر‌وه‌رده و فێرکردن له حاڵێکدایه که به پێی هێندێک سه‌رچاوه، زۆرتر له ٧٠ هه‌زار مزگه‌وت و زۆرتر له ١٠ هه‌زار ئیمازاده له ئێران‌دا بوونی هه‌یه و ده‌کرێ له شوێنانه بۆ پروپاگانده و کاروباری ئایینی که‌ڵک وه‌رگیردرێ نه قوتابخانه‌کان. له لایه‌کی دیکه له سه‌رجه‌م پۆله‌کانی قوتابخانه وانه‌یه‌ک به ناوی ئایین و قورئان گونجێندراوه و له لایه‌ن ماموه‌ستایانه‌وه ده‌وتریته‌وه و قوتابیان ده‌توانن پرسیار و تێبینیه‌کانیان له‌و کاتانه‌دا ئاراسته مامۆ‌ستا بکه‌ن و فێری بن.
ئه‌ورۆکه کۆمه‌ڵێک که‌م‌وکوری وه‌ک نه‌بوونی کتێب‌خانه، که‌می ئازمایشگا، نه‌بوونی هۆلی موتالیعه و خوێندنه‌وه، نه‌بوونی ساڵۆنی وه‌رزشی و نه‌بوون یا که‌می نه‌مازخانه و هتد به‌رۆکی قوتابخانه‌کانی ئیران گرتۆ و به‌رپرسان به جێی گرینگی دان به‌و که‌مو کوریانه باس له شت گه‌ڵێکی دیکه ده‌کن له قوتابخانه جێگای ئه‌و شوێنانه نییه.
ئه‌و کرده‌وه‌یه به‌رپرسان پێوه‌ندیدار، به‌کارهێنانی(کاربری) فه‌زای ئاموزیشی قوتابخانه‌کان له ئێران دا ده‌باته ژێر پرسیار و به ته‌واو مانا کاربه‌رێکی ئایینی و مه‌زهه‌بی به سه‌ر قوتابخانه‌کان دا زال ده‌کا و ره‌نگ و بۆیه‌کی به ته‌واو مانا ئیسلامی به سه‌ر قوتابخانه‌کان دا ده‌به‌خشێو له لایه‌کیدیکه‌وه هه‌ر وه‌ک چۆن له زانکۆکان دا ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی رێبه‌ریانکردۆته‌وه ده‌یانهه‌وێ به‌فه‌رمی و به شێوازێکی‌ترئه‌و ده‌فته‌ره‌ش له قوتابخانه‌کان دا بکه‌نه‌وه و ئاخونده‌کان له قوتابخانه‌کان حوزووری به‌رچاویان هه‌بێ هه‌م بۆ پیش‌نوێژ و هه‌م بۆ ئه‌و کارانه‌ی که ده‌سه‌ڵات له ژێر نه‌زه‌ری دایه وجێبه‌جێ کردنی ته‌فاهۆم نامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکردن و حه‌وزیه‌ی علمیه له‌و راستایه دایه.
وته‌ی کۆتایی ئه‌وه‌یه که ئه‌و پڵانانه‌ی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له په‌وه‌رده و فێرکردن بۆ قوتابیان نه‌ته‌نیا وڵامده‌ری خواست و ویست قوتابیان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هێستا و داهاتوویان نییه، به‌ڵکو کات به فیڕۆدانه وسه‌ربه‌خۆیی په‌روه‌رده و فێرکردن و قوتابخانه‌کان ده‌باته ژێر پرسیار و ئه‌و شێوه به‌رنامه‌و و پلانانه شیاوی په‌روه‌رده و فێرکردنی دنیای ئه‌ورۆ نییه.