پرسی "ئێعدام لە ئێران" لە ژنێف تاوتووێ کرا
ئاژانسی کوردپا: کۆنفڕانسێکی تایبەت بە پرسی"ئێعدام لە ئێران" بە هاوکاریی ڕێکخراوێکی فەرانسەوی بە ناوی "پێکه‌وه خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێدارەدان"، بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ۱۲‌ی سێپتامبری ۲۰۱۹، کاتژمێر ۳‌ی پاشنیوه‌ڕۆ له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ، کۆنفڕانسێک له‌ژێر ناوی "سزای له‌سێداره‌دان له ئێران" به‌ڕێوه چوو.
کۆنفڕانسه‌که به به‌شداری و پشتیوانیی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێڤ، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و ناوه‌ندی "عه‌بدولڕه‌حمانی بروومه‌ند" به‌ڕێوه چوو.
له خولی یه‌که‌می تاوتوێکردنی کارنامه‌ی مافی مرۆڤی ئێران له ساڵی ۲۰۱٤، کۆماری ئیسلامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دان، زۆرترین ڕەخنه و ڕاسپارده‌ی ئاراسته کرا . پێنج ساڵ دوای ئەوە، کۆماری ئیسلامی له حوکمدانی سزای له‌سێداره‌دان پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه.
لەم کۆبوونەوەیەدا، سزای له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵان، ئێعدام له شوێنه گشتییه‌کان، ئێعدامی تاوانبارانی مادده هۆشبەرەکان، به‌ده‌ستهێنانی دانپێدانان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه، دادگایی‌کردنی ناڕه‌وا، ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌کان و که‌مایه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت، خرانە بەر باس.
"ته‌یموور ئه‌لیاسی" له کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێڤ، پرسی ئێعدامی ئه‌ندامانی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی ئێرانی خستە بەر باس و باسێکی تێروتەسەلی لەسەر ئێعدامەکان لە ئێرانی پێشکەش کرد.
"مه‌حموود ئه‌میری موقه‌ده‌م"، له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، باسێکی لە پرسی ئێعدام له ئێران پێشکەش بە ٤٢هەمین خولی شۆرای مافەکانی مرۆڤ کرد.
"ڕۆیا بروومه‌ند" له ناوه‌ندی "عه‌بدولڕه‌حمانی بروومه‌ند"، پرسی دادگایی‌کردنی ناڕه‌وا و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له کۆماری ئیسلامیی خستە بەر باس.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئەو کۆبوونەوەیە، "ڕافایل شنوی هه‌زان"، سه‌رۆکی ڕێکخراوی فه‌رانسه‌ویی "پێکه‌وه خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێدارەدان" بوو.