وەرگەڕانی ماشین برینداربوونی چوار کۆڵبەری بەدواوە بوو

11:20 - 14 خەرمانان 2721

شەوی ڕابردوو، بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری "پێژۆ ٤٠٥" کە هەڵگری کۆڵبەران بوو، برینداربوونی چوار کۆڵبەری لێکەوتەوە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرانە بە ناوەکانی "حیسام عەباسی، عادڵ محەممەدی، ناسح و سەباح مەحموودی" ڕاگەیەندراوە.

ئەو ڕووداوە لە جادەی نێوان "ڕوانسەر- پاوە" ڕوویداوە و سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە نالەباربوونی باری تەندروستیی ئەو چوار کۆڵبەرە دەکەن.

ئەو چوار کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "قوڵقوڵەی" شاری "سەلاسی‌باوەجانیـ"ـن و هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.