وڵامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ـ فینلاند بۆ مەجید حەقی

14:01 - 16 رەشەمه 2714
Unknown Author
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

سڵاو بەرێزان..
بابەت/ ڕوون کردنەوەییەك بۆ ڕای گشتی

ڕوون کردنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی فینلاندا سەبارەت بەو نامەییەی لەلایەن مەجید حەقی ییەوە ئاراستەی ئەندامان و دۆستان و ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی کردوە بەڵکو بۆ سەدەها کەسیش ڕۆیشتووە، بۆییە پێمان باشە ئەم ڕوونکردنەوەییە بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە.

هەروەك چۆن ڕوون و ئاشکراییە بۆ هەموو لاییەك دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگەوە هاتنێکی گرنگی پێویستی بزاڤی ڕزگاری خوازی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو، لەڕۆژگارێکدا گەڵی کوردستان لەو پەری نائومێدی دەژییا و پێویستی گەڵی کوردستانیش لە پێناوی ڕزگاری بوون لە دڕندەترین ڕژێم گەیشتن بە مافە ڕەواکانی وەك هەر گەلێکی تری دونیا و ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شۆرشی نوێی گەلەکەمان لە خەباتی ڕێکخراوەی و ئازادی ڕادەربرین میدیای ئازاد و ئازادی پێکەوە نانی حزب و یەکسانی و جەخت کردن و خەبات کردن لە پێناوی دیموکراسی و مافی چارەنووس، خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان و شەهیدە نەمرەکان شایەتحاڵن لە مێژوو و تاوەکو ئێستا پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پاراستنی خاك و نیشتمان دژی تیرۆرستانی داعش دژی دوژمنانی گەلی کوردستان ڕووبارێك خۆێنی ڕێشتووە، هەمیشە یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەترێك بووە هەموو بیرو بۆ چوونە جیاوازەکان لەژێر سێبەری یەکێتی کۆبوونەتەوە یەك ستراتیجی و یەك پیلانی هەبووە لەرێ خەباتی ڕزگاری نیشتمان پاراستنی خاکی کوردستان.

بۆیە لە هیچ کەس قەبوول ناکەین کە بەبێ بنەما و بەڵگە تومەت بوختان درۆ قسەی ناشیاو وشەی گێرەشێوەن بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بکات
بەتایبەتی مەجید حەقی ئەمە یەکەم جارو دووەم جاری نیییە دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تومەت بوختان دروست ئەکات، بۆیە ئێمە ناوەندی دەرەوە و مەکتەبی رێکخستن و سەرکرداییەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ڕێگای ئەوانەوەش ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی قەزای کۆیە ئاگادار بکەنەوە کە مەجید حەقی بەبێ بەڵگە درۆ و بوختان و تەشهیرکردن و ناو زەراندنی سەرکردەکانی یەکێتی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە گشتی درۆ و بوختان بۆ ئاسایش ی قەزای کۆییە، ئەم خەڵکانە وەك ئاژاوەچی و دروست کردنی دووبەرەکی و تێکدانی یەك ڕیزی گەلی کورد کارئەکەن چونکە کەسی بوختان کەر بە تاوانبار لە قەڵەم دەدرێت بێگومان تاوانباریش ئەبی سزای یاسایی خۆی وەرگرێت.

داوا لە ئاسایشی گشتی کۆییەش ئەکەین ئەو بەڵگەنامانە ڕوون بکرێتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٥ مەجید حەقی لەسەر چی دەستگیر کراوە؟ چونکە ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەرکەسێك تاوانبار بێت یا خود تاوانی ئەنجام دابێت دەستگیر دەکرێت، بۆیە داوا ئەکەین ئەو بەڵگەنامانەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووبار و سکاڵای یاسایی لە سەر تۆمار بکرێت و ئەگەر بەردەوام بێت ئەم سکاڵاییە لە دام ودەزگایی ئەمنی فینلاندی ئاگادار بێت، چونکە مەجیدحەقی و نموونەکانی ئەو تومەتو تەشهیرکردن بە لایەنێکی وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ساڵەهای ساڵە خەبات و قوربانی داوە بۆ خاك و گەلی کوردستان، بۆیە نابێت هەروا بە ئاسانیبروانینە ئەم تومەت و بوختانانە چونکە تەنها لەدژی لایەنێکی سیاسی دیاریکراو نییە بەڵکوو هەڕەشەکردنە بۆ سەرئاشتی و ئارامی تەواوی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پێکهاتە سیاسیەکانی کوردستان.

تێبینی/ هەر بۆ زانیاری مەجید حەقی ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە لە سەرپێچی کاری ناڕەوا ناپاکی دەرکراوە لە حیزبەکەی خۆی لە ناو ڕەوەندی کوردستان لە فینلاندا ناوبانگی باشیشی نییە، ئەمانە هەموو بەبەڵگە هەیە، تەنها ئێمە مەبەستمان لەڕێگای یاساییەوە کارەکان ئەنجام بدرێت.

ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا هیچ بەرپرسیارەتییەکی لەسەر ئەم بابەتە نییە.