وه‌ڵامێک بۆ عامری عالی
12:58 - 24 خەرمانان 2713
Unknown Author
مووختار هووشمه‌ند
ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا رێكه‌وتی ١-٨-٢٠١٣ راپۆرتێكی له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌ت و گروپهسهلهفییهكان بڵاوكرده‌وه كه به‌شێكی ئه‌م راپۆرته ته‌رخانكرابوو بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ من و به‌ڕێز موختاری زارعی.
ئه‌م ئاژانسه چه‌ند رۆژ دواتر، بابه‌تێكی به‌ناوی (به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی موختاری زارعی و موختاری هووشمه‌ند سه‌باره‌ت بهسهلهفییهكانی رۆژهه‌ڵات) بڵاوكردهوهكهلهلایهن كهسێكهوهبهناوی \"عامر عالی\" به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌له‌فییه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان نووسرابوو.
ئه‌م به‌ڕێزه له بابه‌ته‌كه‌یدا بۆچوونه‌كانی من و كاک موختار زارعی به‌خه‌ون و خه‌یاڵ و هه‌ڵه وه‌سفكردووه به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌بۆخۆی هه‌ندێ شتی وه‌ک روانگه‌ی سه‌رجه‌م سه‌له‌فییه‌كان باسكردووهكهزیاتر تایبه‌تمه‌ندیی فیكری ئه‌و جیله لهسهلهفییهكانه كه‌له ئه‌ده‌بیاتی سه‌له‌فییه‌تدا به‌سه‌له‌فی (مورجیئه) یان (مدخلی) ناو ده‌برێن. كه‌سانی وه‌ک: (شێخ بن باز)، (ئبن عوسه‌یمین) و (شێخ ئه‌لبانی) بهبهرجهستهترین زانایانی سه‌له‌فییه‌تی مورجیئهئهژمار ده‌کرێن.
مورجیئه‌کان زیاتر باوه‌ڕیان به‌شێوازی ته‌بلیغ هه‌یه‌و بهههستیارییهوهلهگهڵ بابه‌تگه‌لی وه‌ك (ته‌كفیر) و (جیهاد) هه‌ڵسووكه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌م هۆیهشهوهسهلهفییهتی جیهادی ره‌خنه‌ی زۆریان لێده‌گرێت و له‌و باوهڕهدایهكهئهوان (مورجیئه‌کان) له‌به‌جێهێنانی ئهركهشهرعییهكاندا شلڕهون و لاساری ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها مورجیئه‌كان به‌نیسبه‌ت پێڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه‌یشه‌وه به هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌رچی ئه‌وان (شیعه‌کان) به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌و رابه‌ره‌كانیان به‌خه‌ڵكانی چه‌واشه‌و دابڕاو له(ئیسلامی راسته‌قینه) ده‌زانن به‌لام ته‌كفیریان ناكه‌ن و كوشتن‌یان بهحهلاڵ و ره‌وا نازانن.
ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی سهلهفییهجیهادییهکان، جێبه‌جێكردنی حوكمهههستیارهشهرعییهكان و به‌رێوه‌بردنی حوکمی مورته‌د له‌سه‌ر پێڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه،به‌دامه‌زرانی حكوومه‌ت یان خیلافه‌تی ئیسلامی و هاتنی خه‌لیفه‌یه‌كی (عادڵ)هوهگرێ ئه‌ده‌ن و ته‌بلیغ به‌باشترین رێگه‌ی گه‌یشتن به‌و قۆناغه(قۆناغی خیلافه‌ت) ده‌زانن. به‌گشتی ئه‌وه‌ی عامری عالی له‌بابه‌ته‌كه‌یدا باسی كردووه‌و پشتی پێبه‌ستووه، زیاتر له‌بازنه‌ی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تی لاجیهادیدا جێگای ده‌بێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ گوزارشت له‌روانگه‌و بۆچوونی سه‌له‌فییه‌تی جیهادیبكات. بۆیه به‌پێویستم زانی به‌مه‌به‌ستی ئاگادار كردنه‌وه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌راستییه‌كان، له‌چه‌ند خاڵێکدا هه‌ندێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بهسهلهفییهت و گروپهسهلهفییهكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان باس بكه‌م.
١- وه‌ك ده‌سپێک و سه‌ره‌تا پێویستهئاماژهبهوهبدهم كه‌من چه‌ند ساڵێكهلهو بواره‌دا كه‌پێی ده‌وترێ (ئیسلامی سیاسی)، خه‌ریكی نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌م و هه‌وڵم داوهلهرێگای سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه چه‌مكه ئیسلامییه‌كان بناسم و ئاگاداری جیهانبینی و خوو و ره‌وشتی لایهنهجۆراوجۆرهكانی ناو بازنه‌ی ئیسلامی سیاسی بم. بۆیهئاساییهكهبهنیسبهت هه‌وڵ و ماندووبوون و رۆچوونم له‌ناو ئه‌م باس و خواسه‌دا هه‌ندێ شاره‌زای بووارهكهبووبم و پێویستهئاماژهبهوهش بده‌م كه‌به‌شێكی زۆری ئه‌و ئاشنایه‌تی و شاره‌زاییه‌م له‌رێگای په‌یوه‌ندیی و هه‌ڵسووكه‌وتی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسلامخوازه‌كان به‌تایبه‌ت سهلهفییهكانهوهبهدهست هێناوه.
له‌سه‌ره‌تاشه‌وه هه‌وڵم داوه وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ راوبۆچوونی خۆم له‌سه‌ر مه‌سه‌له په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ئیسلامی سیاسی ده‌رببڕم چونكوو له‌و باوه‌ڕه‌دام كهچهواشهكاری و شێواندنی راستییه‌كان ناتوانێت بچێته‌خانه‌ی كاری رۆشنگه‌رانه‌وه. هه‌روه‌ها به‌و پێیه كه سه‌رهه‌ڵدانی سه‌له‌فییه‌ت و دروستبوونی گروپ و رێكخراوی سه‌له‌فی جیهادیم له‌كوردستاندا بهلاوهشتێكی ئاسایی بووه، باوه‌ڕم به‌ترساندنی خه‌ڵك و خوێنه‌ر له سه‌له‌فییه‌كان و فه‌رزكردنی سیما‌و روخسارێكی سه‌یر و سه‌مه‌ر له ئه‌وان نه‌بووه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام(سه‌له‌فییه‌تی كوردیی) به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگای كوردییه‌و ئه‌گه‌ریش فیكره‌و ئایدیاكه‌ی له‌وڵات و ناوچه‌یه‌كی ترهوههاتبێ، ناتوانین حیزب و رێكخراوهسهلهفییهكانی كوردستان ده‌قاوده‌ق به‌به‌رهه‌می دنیای ده‌ره‌وه‌و فڵانهوڵات و فڵانهدهسهڵات بزانین و حاشا لهههرجۆرهگرێدراوییهكی ئه‌وان به‌كۆمه‌ڵگای كوردییهوهبكهین.
٢- جگه‌له‌و فاكتهرهدهرهكییانهی كاریگه‌رییان له سهرسهرههڵدانی سه‌له‌فییه‌ت و درووستبوونی جماعهو رێكخراوی سه‌له‌فی جیهادی له‌به‌شه‌كانی كوردستان داناوه، فاكتهرهخۆماڵییهكانیش به‌هه‌مان ئاست و بگرهزیاتریش هۆكار بوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی سه‌له‌فییه‌ت له‌كوردستاندا. بێگومان ئیسلامیبوونی کومه‌ڵگای کوردستان سه‌ره‌کیترین فاکته‌ره‌و بیروباوه‌ڕی ئیسلامی سیاسی به‌گشتی به‌تایبه‌ت سه‌له‌فییه‌ت، له‌دڵی ئه‌و ئیسلامهکلاسیک و سوننه‌تییه‌وه هاتۆتهدهرهوهکهسهدان ساڵهب هشی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی کۆمه‌ڵگای کوردستان پێڕه‌وی لێوه‌ده‌که‌ن. به‌سه‌رنجدانێکی پێکهاته‌ی گروپه سه‌له‌فییه‌کان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌زۆربه‌ی ئه‌میر و شه‌رعزان و ئه‌ندامه‌کانیان کوردن و خه‌ڵکی ناوچه‌جۆراوجۆره‌کانی کوردستانن.
٣- له‌باسكردنی روانگه‌و بۆچوونی سه‌له‌فییه‌ت به‌نیسبه‌ت مه‌زهه‌بی شیعه‌وه، ئهوهكاک عامرهكهتووشی ههڵهبووهنهک من. هه‌ڵه‌كه‌ش لهوهدایهكهوهک باسم كرد ئه‌و ههوڵیداوهروانگهی جیلێكی سه‌له‌فی (مورجیئه) بكاتهماڵ به‌سه‌ر هه‌موو سه‌له‌فییه‌كانه‌وه له‌كاتێكدا كه سه‌له‌فییه‌تی جیهادی ئه‌م روانگه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه‌و باوه‌ڕی پێی نییه. زانایانی سه‌له‌فى و له‌سه‌ره‌وه‌ی ههموویانهوهئبن ته‌یمییه‌ی حه‌ڕانی، شیعهبهدرووستكراوی ده‌ستی مرۆڤ و به‌ئایینێكی زه‌مینی ده‌زانن و ئهمهباوهڕ و قه‌ناعه‌تی زۆربه‌ی زانا سه‌له‌فییه‌کانی ئه‌م سهردهمهیشه. ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی سه‌له‌فییه مورجیئهكانیش وه‌ك كهناڵهئ اسمانییهكانی (ویساڵ)، (كه‌لیمه)و (ویساڵى) كوردیی كهتازهدهستبهكار بووه‌و جه‌نابی عامری عالی یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌ران و بهڕێوهبهرانیهتی، له‌وتار و به‌رنامه‌كانیاندا شیعهبه(رافیزی) و تاقمێكی چهواشهناو ده‌به‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كهناڵانهبهشی زۆری وزه‌و توانای خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه‌و به‌رده‌وام داوا له شیعه‌كان ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی (به‌كافری بمرن) واز لهشیعهگهری بهێنن و (بگهڕێنهوهباوهشی ئیسلام.) ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه كه له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه شیعه ناموسوڵمان یاخود مورته‌دن و حوكمی ناموسوڵمان و مورته‌دیش له‌ئیسلامدا روون و ئاشكرایه!! ئه‌مه ده‌قاوده‌ق هه‌مان بۆچوونی سه‌له‌فییه جیهادییهكانیشه ده‌رباره‌ی ئایینی شیعه‌و پێڕه‌وانی ئه‌م ئایینه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كهمورجیئهكان به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی مورته‌د له‌سه‌ر شیعه دواده‌خه‌ن بۆ قۆناغی ده‌سه‌ڵاتداریی (موسوڵمانان) و سه‌رده‌می خیلافه‌تی ئیسلامی، له‌حاڵێكدا كه‌لایه‌نی جیهادی باوه‌ڕی به‌م دواخستنهنییهو هه‌موو كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م حوكمهشهرعییهكان و یه‌ک له‌وان به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی مورته‌د له‌سه‌ر شیعه‌كان به‌گونجاو و شیاو ده‌زانێت.
هه‌رچه‌ند هه‌ندێ لهسهلهفییهجیهادییهکان ته‌کفیری بهعامی شێعه‌کان ناکه‌ن و عوزریان بۆ قایل ده‌بن و باوه‌ڕیان به(ئیتمام حوججه‌ت)کردن له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ئێستاكهسهلهفییه جیهادییه‌كان له‌زۆر شوێنی جیهاندا به‌كرده‌وه ته‌كفیری شیعهتهنانهت ته‌كفیری به(عام)یشیان ده‌كه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی مه‌جالی (عوزر) هێنانه‌وه‌یان پێبده‌ن و ئیتمام حوججهتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، (حوكمی شه‌رع)یان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ته‌كفیر کردنه دوو لایه‌نه‌یه‌و ئه‌و به‌شه‌ی شیعه‌كانیش كهپێڕهوانی مه‌زهه‌بی سوننه به‌مورته‌د ده‌زانن، له‌هه‌ر شوێنێكدا بۆیان بكرێت ئه‌وان واته سوننه‌کان ده‌كوژن و قه‌ڵاچۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆكه له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵات و ناوچه موسوڵماننشینانهدا كهشیعهو سوننه‌یان لێ نیشته‌جێیه، پێڕه‌وانی ئه‌م دوو مهزههبهشهڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن و كوشتار و خوێنرشتنی نێوانیان بۆتهكارێكی رۆژانه. پاكستان، لوبنان، به‌حره‌ین، عێراق و سووریا نموونه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ن.
له‌وڵاتی ئێرانیشدا ئه‌گه‌رچی هێشتا ئاوه‌ها شه‌ڕێك نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی كه‌خۆی به(ام القراء)ی دنیای ئیسلام و خامه‌نه‌یی بهقائد و رابه‌ری هه‌موو موسوڵمانان ده‌زانێ، به‌كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه‌ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی (ئایینی شیعه)ئه‌دات بیر له(یه‌كێتی و یه‌كگرتووی) دنیای ئیسلام و موسوڵمانان ناكاته‌وه. ئه‌م رژێمهله ناوخۆی ئێران‌دا مه‌زهه‌بی شیعه‌ی كردۆته مه‌زهه‌بی ره‌سمیی وڵات و به‌هه‌مان شێوازی سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كان هه‌وڵی پاكتاوكردن و سڕینه‌وه‌ی كهمایهتییهمهزههبییهكانی دیکە به‌تایبه‌ت سوننهکانیداوهو پێڕه‌وانی ئه‌م مه‌زهه‌به‌ی زیندانی و تیرۆر و ئێعدام كردووه‌و ناوچهسوننهنشینهكانی لهدوواكهوتووییدا هێشتۆته‌وه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش به‌هه‌مان مه‌به‌ست و له‌هه‌مان پێناودا هه‌ڵسووكه‌وتی كردووه که‌وه‌ک نموونه‌ی بهرجهستهئهتوانم ئاماژهبهرووداوهکانی ئێستای سووریا بده‌م. ئه‌مانه‌و پێڕهویكردنی ئه‌م رژێمهلهمۆدێلێكی ده‌سه‌ڵاتداریی كه‌تیایدا پارلمان و هه‌ڵبژاردن نیمچه شه‌رعییه‌تێک یان باشتر وایه بڵێین شه‌رعییه‌تێکی رواڵه‌تی پێدراوه، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌له‌فییه‌كانه‌وه بهدهسهڵاتێكی (تاغووتی) ناو ببرێت.
هه‌ڵوێستی سه‌له‌فییه‌كان به‌گشتی به‌تایبه‌ت سه‌له‌فییه‌تی جیهادی به‌نیسبه‌ت ئه‌و دهسهڵاتانهوهكهبهدهسهڵاتی (تاغووت)ییان ده‌زانن، روون و ئاشكرایه‌و بێگومان ئه‌وان جیهاد دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌ئه‌ركی شه‌رعی و ئایینی خۆیان ده‌زانن و ئاساییهئاوهها ههڵسووكهوتێكیش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا بكه‌ن ئه‌گه‌رچی تاکوو ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی جیددی ئه‌مکاره‌یان نه‌کردوه!!؟؟
ئه‌ڵبه‌ت چوارچێوه‌ی ته‌كفیر لهسهلهفییهتی جیهادیدا لهوهشبهربڵاوتره كه باسم كرد به‌جۆرێک كه به‌شێكی زۆری پێڕه‌وانی مه‌زهه‌بی سوننه‌ش چ ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌چوار مه‌زهه‌به فه‌رمییه‌كه واته(حه‌نبه‌لی)، (شافیعی)، (حه‌نه‌فی) و (مالیكی)ن و چ ئه‌وانه‌ی پێڕه‌ویی لهفیرقه جۆراوجۆره‌كانی ناو ئه‌م مه‌زهه‌بانه‌وه ده‌كه‌ن، له‌روانگه‌ی سه‌له‌فییه‌تی جیهادییه‌وه،یان به‌ده‌رچوو له‌رێبازی (ئیسلامی راسته‌قینه) و (موشریك) و (نا موه‌حید) ناو ده‌برێن یان به‌لاساری کردن له‌به‌جێهێنانی ئهركهشهرعییهكاندا ئه‌ژمار ده‌كرێن. بۆ نموونه به‌بۆچوونی سه‌له‌فییه‌كان پێڕه‌وانی ته‌ریقه‌ته‌كانی (قادری) و (نه‌قشبه‌ندی) دهكهونهخانهی (شیرك) و (بیدعه)وهو ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان نه‌بن ئه‌وا ته‌كفیر ده‌كرێن و حوكمی (موشریك) و (مورته‌د)یان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌له‌فییه‌ت وه‌ک بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت كهتێكهڵاوێكه له چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ی ئه‌هلی (سوونه) و به‌زۆرییش پابه‌ندی ئه‌ندێشه‌كانی (ئیمام ئه‌حمه‌دی حه‌نبه‌ل)ه. به‌و هۆیهشهوهیهكهسهلهفییهكان ئاماده‌نین ناوی یه‌كێک له‌و مه‌زهه‌بانه(حه‌نبه‌لی، شافیعی، مالیكی و حه‌نه‌فی) له‌سه‌ر خۆیان دابنێن و خۆیان به(ئه‌هلی سوونه‌و جه‌ماعه) ده‌ناسێنن.
ئه‌وان به‌پشتبه‌ستن بهحهدیسێكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كه‌تیایدا باسی دابه‌شبوونی پێڕه‌وانی خۆی به‌حه‌فتاو چه‌ند ده‌سته‌یه‌ک ده‌كات و ده‌ڵێت: (ته‌نها دانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێچكه‌و رێبازی من ده‌مێنێته‌وه)، خۆیان به‌هه‌مان ئه‌و دهستهیهدهزانن كه‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام لهحهدیسهكهیدا ئاماژه‌ی پێكردووه.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه له‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌دا که‌به وته‌ی سه‌له‌فییه‌کان (كوفر) دنیای ته‌نیوه‌ته‌وه له‌ناو خودی موسوڵمانانیشدا ته‌نها ده‌سته‌یه‌كی بچووك ماون كهپێڕهوی له(ئیسلامی راسته‌قینه)و رێچکه‌و رێبازی پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌مه باوه‌ڕی سهلهفییهكانهو خۆشیان به‌راشكاوی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئێعترافی پێده‌كه‌ن.
پێویسته باسی ئه‌وه‌ش بکه‌م کهبهنیسبهت ئه‌و شتانهوهكه تاکوو ئێستا باسم كردوون، سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان خاوه‌ن یه‌ك روانگه‌و بۆچوون نین و ئه‌وانیش بۆخۆیان به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌ی (میانه‌ره‌و) و (رادیكاڵ)دا دابه‌ش ده‌بن.
سه‌له‌فییه میانه‌ڕه‌وه‌كان رادیكاڵه‌كان به(خه‌واریج) ناو ده‌به‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا (خه‌واریج)ـه‌كان ئه‌وانی تر به‌لاساری و شلڕه‌وی له‌ئه‌نجامدانی ئه‌ركه شه‌رعییه‌كاندا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بهخهواریج زانینی رادیكاڵهكانیش ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌وان له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌كفیردا هیچ جۆره(عوزر)ێك قایل نابن و ته‌كفیری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ده‌كه‌ن كه‌به وته‌ی خۆیان هه‌م له بواری (فهم) و تێگه‌یشتنی چه‌مه‌كه دینییهكانداو هه‌میش له‌ئه‌نجامدانی ئهركهشهرعییهكاندا لاوازی و كهموكۆڕییان پێوهدیارە.
هه‌روه‌ها وه‌ك جیاوازیی تاكتیك و شێوازی كاركردنیش، له‌نێوان سه‌له‌فییه جیهادییه‌كاندا به‌گشتی و موفتی و رێكخراوهكانیاندا هه‌ندێ جیاوازییدهبینرێت.
بۆ نموونه( شێخ ئه‌بوو موحه‌ممه‌دی مه‌قده‌سی) و (ئه‌بوو قه‌تاده‌ی فه‌له‌ستینی) كهدووان له‌موفتی و كه‌سایه‌تییه بهرجهستهكانی سه‌له‌فییه‌تی جیهادیین، له‌مه‌سه‌له‌ی جیهاد و هه‌وڵدان بۆ دابه‌زاندنی شه‌ریعه‌ت و دامه‌زراندنی خیلافه‌تی ئیسلامی‌دا وه‌ك یه‌ك بیر ناكه‌نه‌وه‌و هه‌ركامه‌یان شێوازێكی (قیتال) و (جیهاد) به‌باشتر و گونجاوتر ده‌زانێت. هه‌روه‌ها له‌نێوان رێكخراوی (قاعیده)و (ئه‌نسارولئیسلام)یشدا هه‌ندێ جیاوازیی هه‌یه‌و له‌هه‌ندێ شوێن و هه‌ندێ قۆناغیشدا ئه‌م جیاوازییانه زیاتر به‌رجه‌سته بوونه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت جۆرێك نێوان ناخۆشیشیان لێكه‌وتۆته‌وه. كاتی خۆی ئه‌نسارولئیسلامی عێراق به‌نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به(شپرزهكارییهکانی) لقی ئه‌لقاعیده‌ی عێراق سكالای خۆی گهیاندهسهركردهكانی ئه‌لقاعیده‌و ته‌نانه‌ت چه‌ند جار نوێنه‌ری خۆیشی ره‌وانه‌ی لای ئه‌وان كرد كه‌جارێكیان (علی ولی) ناسراو به(ابو درداء الكردی) وه‌ک نوێنه‌ری قیاده‌ی ئه‌نسارولئیسلام سه‌ردانی گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌لقاعیده‌ی كرد.
په‌یجی (رێگای حه‌ق) کهپهجێکی فهیسبۆکیی سه‌ر بهسهلهفییهتی جیهادییه، ده‌رباره‌ی ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی (شۆفێر تانکه‌ر) که‌ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی به‌ره‌ی نوسره‌وه کوژران ئاوا ده‌نووسێت: (ئەو برایانەی کە ئەو مورتەدانە دەکوژن جوندی دەولەتی ئیسلامیین لە عێراق و شام خوای گەوەرە سەریانبخات، هۆکاری کوشتنی ئەو سێ کەسەوە حوکمی کوشتنیان لای ئەهلی سوننەت و جەماعەت دیار‌و ئاشکرایە ئەوانە دەڵێن ئێمە عەلەوین، عەلەوەیەکان گروپێکن لە ڕافیزەکان و مورتەدن و مورتەدیش لە دینی ئێمەدا حوکمەکەی کوشتنە، هیچ فەرقێک نیە لەنێوان مورتەدی مەدەنی یان چەکدار، پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم دەفەرموێ (من بدل دینە فقتلوە) صحیح رواە بخاری عن ابن عباس، بۆیە کوشتنی ئەو ٣ کەسە مورتەدە پێویستی بە مەحکەمە نیە چونکە دەمێکە حوکمی ئەو ڕافیزانە دەرچووە لای عولەمایان هەروەك شێخ ( ابن تیمیة ) لە مجموع فتاوادا دەفەرموێ: (الرافضة اهل الشرك و الردة) هەروەها شیخ ابن تیمیة لە صارم المسلولدا کە لەسەر حوکمی ڕافیزەکان لە شێخ احمد بن یوسف کە شێخی اسلامە دەگیرێتەوە، دەفەرموێ:
(لو أن يهوديا ذبح شاة ، وذبح رافضي لا كلت ذبيحة اليهودي , ولم آكل ذبيحة الرافضي ، لأنه مرتد عن الإسلام ) فیرقەی عەلەویەکان شەڕیان لە دژی ئەهلی سوننە بەرپا کردووە دەست ناپارێزن لە منداڵ و ژن و پیر خوای گەوەرە دەفەرموێ (وقاتلوا المشركين كافة كما يقاتلونكم كافة) بۆیە کوشتنی ئەو سێ کەسە جائزە وە جیهادە لە دژی دوزمنانی خوای گەورەو و ئیسلام و بەشەریەت.)
٣- به‌نیسبه‌ت تێبینی و (مولاحیزاتی) سیاسییه‌وه كه‌له وتووێژه‌كه‌ی كوردپادا باسم كردووه‌و جه‌نابی عالی ره‌تی كردۆته‌وه، دیسان دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه‌نه‌ك له‌ئێران به‌ڵكوو له‌زۆر شوێن و جێگای تریشدا گروپ و لایه‌نه سه‌له‌فی و سه‌له‌فی جیهادییه‌كان به‌تێبینی و مولاحیزاتهوهههڵسووكوت له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
وڵاتی ئێران یه‌كێك له‌و شوێنانهیهكهههم سه‌له‌فییه‌كانی ناوه‌وه واته رێکخراوه سهڵهفییه ئێرانییه‌کان و هه‌میش سه‌له‌فییه‌كانی ده‌ره‌وه به هه‌ندێ تێبینییه‌وه هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا كردووه‌و كۆماری ئیسلامیش ئه‌مه‌ی پێخۆش بووه چونكوو له‌لایه‌ک نه‌یویستووه له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌كاندا تووشی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون بێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ سوودی له‌كار و چالاكییه‌كانی ئه‌وان وه‌رگرتووه. به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ئێرانی و سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانی ستراتیژیكی یه‌ک نین و له‌بنه‌مادا یه‌كتر ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ خاڵی تاكتیكی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش وایكردووهئهم دووانهبهرژهوهندییه تاكتیكییه‌كان بخهنهپێش مه‌سه‌له عه‌قیده‌تی و فیكرییهكانیانهوهو خۆیان له‌دژایه‌تیكردنی راسته‌وخۆی یه‌كتر ببوێرن.
ئه‌ڵبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی گۆڕانكارییه نێوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كانه‌وه، هه‌ندێ ناكۆكی له‌نێوانیاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و به‌ره‌و ئهوهدهڕوات كهتێبینی و مولاحیزاتهكان به‌ره‌و که‌مڕه‌نگ بوونهوهبچن. پشتیوانی كردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و حیزبوڵڵای لوبنان له‌شه‌ڕی سووریادا، پشتیوانی كردنی لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق، گرتن و زیندانیكردنی سه‌له‌فییه‌كان و سوننه‌كانی ئێران و ئێعدام كردنیان، ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ن كه‌ره‌نگه به‌گژاچوونه‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی و كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له‌داهاتوودا لێبكه‌وێته‌وه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌توانم ئاماژه‌به‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌م كه‌له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌لقاعیده‌و ئه‌نسارولئیسلامه‌وه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرا.
هه‌ر به‌نیسبه‌ت مولاحیزاتی نێوان سه‌له‌فییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانییهوهبهتایبهت چاوپۆشیكردنی كۆماری ئیسلامی له‌كارو چالاكییه‌كانی ئه‌وان، پێویسته كه‌مێک روونتر و وردتر وه‌ڵامی عامری عالی بده‌مه‌وه‌و ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێک بكه‌م.
یه‌كه‌م: له‌كاتی هاتنی ئه‌نساره‌كاندا بۆ ئێران پاش هێرشه‌كه‌ی به‌هاری ٢٠٠٣ی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانیان له‌ناوچه‌ی بیاره‌ی باشووری كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی نه‌یویست سنووره‌كانیان له‌سه‌ر دابخات و ئیزنی دان تاكوو بێنه‌ناو خاکی ئێرانه‌وه. رهنگهكۆماری ئیسلامی رووخانی ئیماره‌تی بیاره‌ی پێخۆش بووبێت به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاواره‌بوونیاندا پێش بهپهڕینهوهیان بۆ ناو خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێت. ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست لهمهنهک خۆشویستنی ئه‌وان به‌ڵکوو ده‌سته‌مۆ كردنیان بوو له‌پێناو مه‌رام و مه‌به‌سته‌كانی خۆیداو دواتریش بینیمان چۆناوچۆن له‌رێگای گرتنی به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانیانه‌وه هه‌وڵیدا زه‌ختیان بخاته‌سه‌ر و ئیمتیازیان لێوه‌ربگرێت و هه‌رکه‌سیش وه‌ڵامی نه‌رێی بدایه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی سه‌رسنووره‌کانی عێراق ده‌کرایه‌وه.
دووهه‌م: له‌كاتی درووستبوونی گروپه سهلهفیههكان و ده‌ستپێكرانی هه‌وڵی چڕوپڕی ته‌بلیغی ئه‌وان له‌رۆژهه‌لاتی كوردستان، دیسان كۆماری ئیسلامی نه‌یویست پێش به‌چالاكی و هه‌ڵسووڕانیان بگرێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌هه‌م ئه‌وان له‌خۆی نهئاڵۆزێنێت و هه‌میش له‌رێگای ئه‌وانه‌وه به‌هه‌ندێ له‌ئامانجه‌كانی بگات. بۆ نموونهبهنیسبهت رۆیشتنی موجاهیدینی كورد و سوننه‌ی ئێرانییه‌وه بۆ ئه‌فغانستان، كۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م رۆیشتنه‌ی پێ باش بووه چونكوو ئه‌م رژێمه له‌لایه‌ك مه‌یدان چۆڵكردنی گه‌نجه ئیسلامخوازهكانی كورد و ئێرانی پێخۆشه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌رمبوونی شه‌ڕی ئه‌فغانستان و سه‌رنه‌كه‌وتنی هێزه‌كانی ناتۆ و به‌رده‌وامبوونی نا سه‌قامگیریی سیاسی له‌و وڵاته‌دا به‌قازانجی خۆی ده‌زانێت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه (هیجره‌ت) و رۆیشتنی سه‌له‌فییه‌كانی بۆ سووریا پێناخۆشه چونكوو بۆخۆی لایه‌نێكی ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه‌له‌وێ له‌ئارادایه‌و پشتیوان و پارێزه‌ری حکوومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده.
سێهه‌م: كاتی خۆی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی چالاكییه عه‌سكه‌رییه‌كانی كه‌تیبه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ی له‌ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌لاوه باش بوو و نه‌یئه‌ویست پێشیان پێ بگرێت به‌ڵام پاش رێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌یهێشت تاقه یه‌ک چالاكیش ئه‌نجام بده‌ن!!؟؟
چواره‌م: تێبینی و مولاحیزاتی گروپ و رێکخراوه سه‌له‌فییه‌كان به‌نیسبه‌ت کۆماری ئهسلامییهوه،جیاوازییان هه‌یه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جیاواز بووه. بۆ نموونه ئه‌و مولاحیزاتهی كهكۆماری ئیسلامی به‌نیسبه‌ت لقی ئه‌نسارولئیسلامی ئێرانه‌وه ههیبووهلهگهڵ ئه‌و مولاحیزاتهدا كهبهنیسبهت كه‌تیبه‌كانی كوردستانی قاعیده‌یان گروپی (الاحفاد الصلاحدین)ه‌وه بوویه‌تی، گه‌لێک جیاواز بووه‌و به‌پێچه‌وانه شه‌وه ته‌عامولی ئه‌م رێكخراوانه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی‌دا وه‌ک یه‌ك نه‌بووه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌م مولاحیزاتانهبهرهو كهمڕهنگبوونهوه رۆیشتوون و له‌سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوییه‌وه ره‌وتێكی به‌ربڵاوی گرتنی سه‌له‌فییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی گروپه‌كانی (جه‌یش سه‌حابه)و (ئه‌نسارولئیسلام) ده‌ستی پێکردووه‌و تاكوو ئێستاش به‌رده‌وامه‌وه‌و ئێستاكه به‌سه‌دان كه‌س له‌ئه‌ندامانی ئه‌م دوو رێكخراوه‌و رێكخراوه سه‌له‌فییه‌كانی تر له‌زیندان و دهستبهسهرگهكانی كۆماری ئیسلامی‌دان كه‌له‌ناویاندا چه‌ندین سه‌ركرده‌و شه‌رعزان ده‌بینرێن. هه‌روه‌ها جگه‌له‌و چه‌ند كه‌سه‌ی كهزستانی ١٣٩١ی هه‌تاوی له‌سێداره‌دران، چه‌ندین كه‌سی تر لهسهلهفییهكان له‌لایه‌ن دادگای شۆرشه‌وه حوكمی ئێعدام‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
یه‌ك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی چاوپۆشیكردنی كۆماری ئیسلامی له‌چالاكی گروپه ئیسلامییه‌كان په‌یوه‌ندیی به‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌و نادرووسته‌وه بوو كهوایدهزانی ئه‌گه‌ر مه‌یدان بۆ گروپهئیسلامخوازهكان ئاوه‌ڵا بێت ئه‌وا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و پێگه‌ی حیزبه كوردییه‌كان به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی به‌هه‌ڵه‌دا چووبوو چونكوو به‌پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌كانی نه‌ك نه‌یتوانی لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی لاواز بكات به‌ڵكوو به‌شێكی به‌رچاوی سه‌له‌فییه‌كان كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی ئه‌م رژێمه‌و ئاماده‌نه‌بوون خزمه‌ت به‌مه‌رام و مه‌به‌سته‌كانی بكه‌ن. هه‌روه‌ها گرتن و ئێعدام و راوه‌دوونانی ئه‌و هه‌موو گه‌نج و چالاكه سه‌له‌فییه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، ئاماژیه بهوهكهدهسهڵاتدارانی ئێرانی له ههڵسهنگاندنهكانیاندا به‌نیسبه‌ت سه‌له‌فییه‌كانه‌وه تووشی چ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره هاتوون. ئه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه‌شم له‌بیر بچێت كه‌ئه‌ندامانی هه‌ندێ گروپ و لایه‌نی سه‌له‌فی جیهادی كه‌متر رووبه‌ڕووی ئه‌م شاڵاوی زیندان و ئێعدام و راوه‌دوونانه بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش شایانی تێڕامان و ههڵوێستهكردنهو سه‌لمێنه‌ری هه‌ڵسووكه‌وتی (دوگانه)ی كۆماری ئیسلامییهلهگهڵ گروپهسهلهفییهكان. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا خاڵێکی‌تری جێگای سه‌رنج ئهوهیهكهسهرباری گیران و زیندانی كرانی ده‌یان كه‌س له‌ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانیان، هێشتا لایهنهسهلهفییهكانی ناوخۆی ئێران هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان نه‌داوه‌و به‌ده‌م بانگه‌وازی ئه‌میر و سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و ئه‌نسارولئیسلامه‌وه نه‌چوون!!
٤- به‌سه‌رنجدان به‌چالاكییه‌كانیان و به‌ربڵاویی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌تیایدا هه‌ڵسووڕانیان هه‌یه، ئه‌توانم بڵێم ئێستاكه هه‌م سه‌له‌فییه‌تی مورجیئه‌و هه‌میش سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له‌ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا خاوه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگری به‌رچاون به‌جۆرێك كه ئه‌و پێگه‌یه‌ی ئه‌وان ئێستاکه له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا هه‌یانه، له‌باری جه‌ماوه‌رییه‌وه به‌هێزتره له‌پێگه‌ی جوندولئیسلام و ئه‌نسارولئیسلامی سه‌رده‌می ئیماره‌تی بیاره. كوژرانی ده‌یان گه‌نجی سه‌له‌فی جیهادی له‌مه‌یدانه‌كانی (جیهاد)ی ئێران، ئه‌فغانستان، پاكستان، عێراق، سوریا‌و شوێنه‌كانی تر له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، ئێعدامی چه‌ندین گه‌نجی سه‌له‌فی له‌ساڵی ١٣٨٨ هه‌تاوییه‌وه تاکوو ئێستا‌و زیندانی كرانی نزیك به٢٠٠ ئه‌ندامی گروپ و رێكخراوه سه‌له‌فییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانییه‌وه، ئاماژه‌ن بۆ راست‌بوونی ئه‌م ئیدیعایه. بۆیهبهباوهڕی من هه‌رجۆره ئینكاركردن و بهكهمزانینێكی سه‌له‌فییه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر شرۆڤه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان و چۆنێتی هه‌ڵسووكه‌وت كردن و ته‌عامول کردنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وان داده‌نێت.
٥- به‌نیسبه‌ت ئینكاركرانی گروپی (الجیش الصحابه) له‌لایه‌ن عامری عالییه‌وه ره‌نگه مه‌به‌ستی ئه‌و له‌م ئینکارکردنه ئاسانكردنه‌وه‌ی گوشاری سه‌ر گیراوانی ئه‌م گروپه بێت كه ئێستاكه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دان و ژماره‌یه‌کیان رووبه‌ڕووی حوكمی ئێعدام یان زیندانی قورس بوونه‌ته‌وه. جه‌نابی عالی مافی خۆیه‌تی چۆناوچۆن داكۆكی له‌و کهسانهبکات و به‌وجۆره‌ی مه‌سڵه‌حه‌ت ده‌خوازێت باسی پێشینه‌و هۆکاره‌کانی ده‌ستگیرکرانیان بکات، به‌ڵام من وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ناتوانم ئینكاری پێشینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌و جهماعهكهیان بكه‌م و ئه‌مه به‌چه‌واشه‌كاری و شێواندنی راستییه‌کان ده‌زانم. هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه‌به ئینكاركردنی ئه‌و گروپه‌و كورتكردنه‌وه‌ی چالاكی ئه‌ندامه‌كانی، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ته‌عامول و هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابنرێت. بێگومان منیش حه‌ز به‌ئێعدام و زیندانی كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه ناكه‌م و یه‌كێک له‌و كه‌سانه‌ش بووم كهبهردهوام هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به‌وانم به‌ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و سایت و ئاژانسه هه‌واڵده‌رییه‌كان داوه.
هه‌رچه‌ند له‌وه‌ڵامی ئاژانسی كوردپاداو له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گروپی جه‌یش سه‌حابه‌دا نه‌چوومه‌ته ناو وردهكارییهكانهوهو نهیشموتووه كه‌ئه‌م گروپه (جیش الصحابه) گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی چه‌ك هه‌ڵگرتن و ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ دژی كۆماری ئیسلامی به‌ڵام لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بڵێم که‌چه‌ندین که‌س له‌ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه له‌نێوان ساڵانی ١٣٨٨ تا ١٣٩١ی هه‌تاویدا له‌شه‌ڕی هێزهئهمنی و نیزامی و ئینتیزامییه‌کانی کۆماری ئهسلامیدا له‌شاری سنه‌و ده‌ورووبه‌ری گیانیان له‌ده‌ست دا که‌ناوی ژماره‌یه‌کیان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یە:
زانیار شه‌ره‌فی کوڕی خوسره‌و، سید انور رشیدی، کورش شاتر ره‌حمان، سیروان مونفهردی، یونس عبدی، سوا ئیبراهیم تواری، شاهۆ لوله‌کێش، شاهۆ به‌سته‌نی و ئیسمایل شکاک.
٦- وه‌ک دوایین تێبینی پێمخۆشه ئاوڕێكی كورت لهدرووستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌له‌فییه‌ت له‌كوردستان بده‌مه‌وه. ههنووكهله هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان هه‌م سه‌له‌فییه‌تی مورجیئه‌و لاجیهادی و هه‌میش سه‌له‌فییه‌تی جیهادی بوونیان هه‌یه‌و خه‌ریكی جیهاد یان چالاكی تهبلیغین.
له‌رۆژئاوای كوردستان سه‌له‌فییه كورده‌كان له‌ناو گروپ و جه‌ماعه سه‌له‌فییه‌كانی سه‌ر به(جه‌بهه‌ی نه‌سره)ی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقیدا له‌لایه‌ك هه‌وڵی رووخاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌وڵی دابه‌زاندن و جێگیركردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌ناوچه كوردنشینه‌كان و به‌گشتی له‌رۆژئاوای كوردستان ئه‌ده‌ن. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م گروپانه دامه‌زراندنی خیلافهتێكی ئیسلامییه له‌وڵاتی (شام) واته هه‌مان شامی كۆن كهسووریا، به‌شێك له‌عێراق و تووركیا، لوبنان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌له‌فییه‌ت له‌رۆژئاوای كوردستان و باكووری كوردستان خاوه‌ن مێژوویه‌كی تایبه‌ته‌و كورده سه‌له‌فییه‌كانی ئه‌م دوو به‌شه‌ی کوردستان هه‌م له‌ناوخۆدا هه‌وڵی كاری ته‌نزیماتی و دامه‌زراندنی گروپ و رێكخراویان داوه‌و هه‌میش به‌شدارییان له‌جیهادی وڵاتانی تردا كردووه. به‌ڵام له‌باشووری كوردستان ئه‌زموونی ئیماره‌تی بیاره سه‌له‌فییه‌تی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانی زیاتر به‌رجه‌سته كردۆته‌وه به‌جۆرێك كه‌كاتی خۆی نێوبانگی ئه‌م ئیماره‌ته سنووره‌كانی كوردستانی به‌زاند و له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه موجاهید و خۆبه‌خشه‌كان به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ستبوون به‌هێزه‌كانی ئه‌نسارولئیسلامه‌وه، روویان له‌باشووری كوردستان كرد. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باشتر له‌مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌له‌فییه‌ت له‌باشووری كوردستان بگه‌ین پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش راپه‌ڕینی ١٩٩١ی زایینی. له‌سه‌رده‌می جیهادی ئه‌فغانستاندا ژماره‌یه‌ك كوردی خه‌ڵكی باشووری كوردستان به‌شدارییان له‌و جیهاده‌دا كرد و به‌هۆی ئاشنایه‌تی و تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ موجاهیدینی شوێنه‌كانی تر، له‌باری فیكرییه‌وه كهوتنهژێر كاریگه‌ری ئه‌وان و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ستارتی ئاشنابوونی كورده ئیسلامخوازه‌كان بوو له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌تی جیهادی.
پاش راپه‌ڕینی باشووری كوردستان ئه‌م سه‌له‌فییانه له‌ناو دڵی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداو كوتله‌و هێزی تایبه‌ت به‌خۆیان درووست كرد كه‌ده‌توانین ئاماژهبە (جماعهالجهاد)ی (مه‌لا كرێكار)كه‌پاش راپه‌ڕین تێكه‌ڵ به‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، سه‌له‌فییه‌كانی كه‌لار كه (دڵشاد گه‌رمیانی) كه‌سی دیاری ناویان بوو و هێزی ٢ی سۆران (جماعهالمركز)ی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بكه‌ین. پاشان گروپه جیهادییه‌كانی (حماس) و (توحید) له‌كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌م كوتلانهو هه‌ندێ گه‌نجی تری نزیك له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه درووستبوون و له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به‌تێکه‌ڵبوونی ئه‌م دوو گروپهگرووپێک به‌ناوی (جماعهالتوحید) راگه‌یه‌ندرا. له‌هه‌نگاوی دووهه‌میشدا مانگی ٩ی ساڵی ٢٠٠١ی زایینی به‌تێكه‌ڵبوونی (جماعهالتوحید) و (هێزی ٢ی سۆران) یه‌كه‌م رێكخراوی سه‌له‌فی جیهادی باشووری كوردستان به‌ناوی (جند الاسلام) درووست کراو سێ مانگ دواتریش به‌تێكه‌ڵبوونی (باڵی ئیسلاح)ی مەلا كرێكار وجوندولئیسلام، رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام دامه‌زراو به‌مه‌ش ئیماره‌تی بیاره كه له‌لایه‌ن جوندولئیسلامه‌وه راگه‌یه‌ندرابوو، گوڕ و تینێكی زیاتری به‌خۆوه گرت. هه‌روه‌ها له‌ته‌نیشت ئیماره‌تی بیاره‌دا (ته‌حسین مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) كوڕی رابه‌ری ئه‌وكاتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌خۆی بهموبایهعی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌زانی، ئیماره‌تێكی ئیسلامی راگه‌یاندبوو كه‌به‌هۆی زیاتر ده‌ركه‌وتنی ئیماره‌ته‌كه‌ی ئه‌نسارولئیسلام واته ئیماره‌تی بیاره‌وه ئیماره‌ته‌كه‌ی ئه‌و (ئیماره‌تی ته‌وێڵه) نه‌یتوانی نێوبانگێكی وه‌ها بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.
شانبه‌شانی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنه‌ی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی، له‌ساڵانی رابردوودا سه‌له‌فییه‌تی مورجیئه‌و لاجیهادیش له باشووری کوردستان له گه‌شه‌كردندا بووه‌و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه‌ببێته یه‌كێك له ته‌وژمه به‌هێزه ئیسلامییه‌كانی باشووری كوردستان.
هه‌موو ئه‌م گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێشچوونانه‌ی سه‌له‌فییه‌ت له‌باشووری كوردستان، په‌یوه‌ندیی بهئاڵوگۆڕهكانی دنیای ئیسلام و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێكی نوێی ئیسلامخوازییهوهبووهكهلهكۆتاییهكانی سه‌ده‌ی بیستهمهوهدهستی داوه‌ته (قیتال) و (جیهاد).
به‌نیسبه‌ت پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی و ئیماره‌تی بییارهوه ئه‌توانم بڵێم لایه‌نی ئێرانی نه‌ك راسته‌وخۆ ده‌ستی له‌درووستكردنی جوند و ئه‌نسارولئیسلامدا نه‌بووه به‌ڵكوو هه‌وڵه‌كانیشی بۆ به‌كارهێنانی راسته‌وخۆی ئه‌وان ئاكامێكی وه‌های لێنه‌كه‌وته‌وه. به‌ڵام بێگومان زیادبوونی ئه‌م هێزهئیسلامییه به هاوكێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و راگه‌یاندنی جیهاد دژی هێزه كوردییه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی دڵخۆشكه‌ر بووه. ئه‌ڵبه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له سه‌رده‌می ئیماره‌تی بیاره‌دا کۆماری ئیسلامی له‌رێگای سوپای پاسدارانه‌وه یارمه‌تی جوند و ئه‌نسارولئیسلامی داوه، به‌ڵام خۆیان ئه‌مه ره‌تده‌كه‌نه‌وه. نابێ فه‌رامۆشی بکه‌ین که له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سهلهفییهکاندا له‌ناوچه‌ی بیاره حکوومه‌تی ئێرانی هیچکات سنووره‌کانی خۆی به‌ڕووی ئه‌واندا دانه‌خست و پێشی به‌هاتووچۆی ئه‌وان بۆ ناو ئێران نه‌گرت. هه‌روه‌ها له‌كاتی هێرشه‌كانی سوپای ئهرمهریكادا بۆسه‌ر ئیماره‌تی بیاره‌و (هیجره‌ت)ی پاشماوه‌کانی ئه‌نسارولئیسلام بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆماری ئیسلامی چاوپۆشی له‌هاتنی ئه‌وان بۆناو خاکی ئێران كرد.
ماوه‌یه‌کی که‌م پاش هاتنی ئه‌نساره‌کان بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته له کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠٠٣دا یه‌که‌م جه‌ماعه‌ی سه‌له‌فی جیهادی له‌لایه‌ن به‌شێک له‌کۆنه ئه‌نساره‌کان و ژماره‌یه‌ک لهسهلهفییهکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه دامه‌زرا که‌ناوی (کتائب القاعدهفی الکردستان) بوو. ئه‌م گروپه وه‌ک لقی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراقی) و رێکخراوی ئهلقاعدهسهرهتا ده‌ستی دایه چالاکی ته‌بلیغی و کۆکردنەوەی ئه‌ندام و پاشان که‌وته جیهاد دژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دواتریش ئه‌ندامانی خۆی ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌فغانستان کرد تاکوو به‌شداری له‌جیهادی ئه‌و وڵاته‌دا بکه‌ن. ماوه‌یه دواتریش لقی ئه‌نسارولئیسلامی ئێران و گروپی (الاحفاد الصلاح ا‌لدین) و پاشانیش (جیش الصلاح ا‌لدین) و (جیش الصحابه) دامه‌زران که ئه‌ندامان و دامهزرێبهرانی ئه‌م دوو گروپه له که‌تیبه‌کانی کوردستانی قاعیدهجیاببوونهوە.
ئێستاکه جگه له گروپی جه‌یش سهحابهکهزۆربهی ئه‌ندامه‌کانی له‌زیندان و ده‌سبه‌سه‌رگه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دان، گروپه‌کانی تر به‌چالاکی ته‌بلیغی و رێکخراوه‌یی خۆیانه‌وه خه‌ریکن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی به‌وردی چاودێرییان ده‌کات و هه‌وڵی گرتنی هه‌ندێکیشیان ئه‌دات.