كوردستان و گوزار به‌ره‌و دێمۆكراسی
19:13 - 15 سەرماوەز 2712
Unknown Author
کوماس شه هبازی
له كۆمه‌لگاكانی له حاڵی رۆیشتن به‌ره‌و دێمۆكراسی، خواستی به‌رفراوانی گۆڕانكاری له چوارچێوه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له گروپ و رێكخراوه سونه‌تییه‌كانی وه‌كوو عه‌شیره، خێڵ و بنكه ئایینیه‌كان، به‌ره‌و دروست كردنی چوارچێوه‌یه‌كی نوێ وه‌كوو حیزب و سه‌ندیكا و ریكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، خواستێكی گشتگیره.ئامانج له‌م چه‌شنه گۆڕانه له كۆمه‌ڵگادا، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته له سه‌رجه‌م به‌شه جیاجیاكانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌سته‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌م چه‌شنه تێپه‌ڕینه له كۆمه‌ڵگای داخراوی ده‌سه‌ڵاته توتالیترو نادێمۆكراتیكهكان، راگرتنی ده‌سه‌ڵات له نێوان گروپ و هێزه گشتیخوازهكان له كۆمه‌ڵگای نادێمۆكراتیك و چه‌وساوه‌دایه كه گوایه شه‌رعیه‌تی خۆیان له لایه‌ن هێزێكی بان یاسایی بۆ وێنه له لایه‌ن خوداوه ده‌سته‌به‌ر و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌م جۆره لایه‌نانه یان به واتایه‌كی دی، هه‌مان داگیركه‌رانی ده‌سه‌ڵات له كومه‌ڵگای نادێمۆكراتیك و بنده‌ست، له هه‌بوونی چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی روون و ئاشكرا به‌دوورن كه به گشتی به بۆنه‌ی توده‌یی بوونی كۆمه‌ڵگا و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌ره‌سه پۆپۆلیستییه‌كان له نێو كۆمه‌ڵگادا، كۆشكێكی كاغه‌زیان له سه‌ر ئه‌و بناغه دارشتووه كه به‌رده‌وام خۆیان به هه‌بژارده‌ی خودا‌و هێمای رزگاری كۆمه‌ڵگا ناوزه‌د ئه‌كه‌ن.
بۆ سه‌ركه‌وتن له به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره به‌ربه‌ستانه، ده‌بێ گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له چوارچێوه و پێكهاته‌ی كومه‌ڵگای سوننه‌تی و داخراودا بێته ئاراوه. واته سامانێك كه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌قڵانییه‌ت و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو هێز و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت. بۆ ئه‌م چه‌شنه گۆڕانه بنه‌ڕه‌تییه له كۆمه‌ڵگای شڵهژاوو و ئاڵۆزی كوردستان كه به درێژایی مێژووی ئه‌م خاكه، له ژێر شه‌پۆلی ئاسیمیلاسیۆنی كولتووری وسیاسی داگیركه‌رانی ئه‌م وڵاته بووه، راوبۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دێمۆكراسی كه لێره‌دا به كورتی باسی ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م روانگه پێویستی هێنانه ئارای شۆڕشێكی سه‌رانسه‌ری به پشت به‌ستن به هێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و كه‌ڵك وه‌رگرتنه له سه‌رجه‌م كه‌ره‌سه‌كان، ته‌نانه‌ت كرده‌وه‌ی توندووتیژانهیش، ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كێك له رێگاكانی تێپه‌ڕاندنی كۆمه‌ڵگا به‌ره و پڕۆسه‌ی دێمۆكراتیزاسیۆن پێناسه ده‌كات.
ره‌خنه‌یه‌ك كه له‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته ده‌گیرێت، ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م، خه‌سارێكی یه‌كجار زۆر له شوێنه بێ كهڵكهكاندا، ده‌كه‌وێته سه‌رشانی كۆمه‌ڵگا. دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه به بۆنه‌ی بارودۆخی هه‌ستیار و زۆر تایبه‌تی كۆمه‌ڵگا له به‌ر ئه‌م گوزاره، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه كۆنترۆڵی ئه‌م بارودۆخه بكه‌وێته ده‌ست لایه‌نێك كه ئاكامی ئه‌م كاره به پێچه‌وانه‌ی ئامانجه سه‌ره‌تاییه‌كان بێت بۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حكومه‌تێكی دێمۆكراتیك له پێناو وشیاری و لێهاتوویی هێزه دێمۆكراسیخوازهكان. ئه‌وه‌یش هه‌ر چه‌شنه ساده‌و ساكار گرتنێكی داگیر كردنی شۆڕشه له لایه‌ن لایه‌نه بونیادگهراكانهوه، بۆ وێنه هه‌روه‌ك ئاكامی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی ساڵی 57ی هه‌تاوی كه له‌لایه‌ن هێزێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئایینی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه بۆمان دووباره بێته‌وه.
یه‌كێك له بنه‌ڕتیترین ره‌خنه‌كان كه له‌م چه‌شنه لێكدانه‌وه ده‌گیرێت، ئه‌وه‌یه كه بنه‌ڕه‌تی نه‌كردنی بارهودڵی گۆڕانخوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانه له نێوان جه‌ماوه‌ردا كه له وه‌ها حاڵه‌تێكدا كومه‌ڵگای جه‌ماوه‌ریی(توده‌ی بێ فۆڕم)، له‌گه‌ڵ كومه‌ڵێك ده‌سته‌واژه و هزر رووبه‌روو ده‌بێته‌وه كه بۆ كۆمه‌ڵگا نامۆیه، جار جاریش وای لێدێت كه جه‌ماوه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌م فیكرهدا، دژ كرده‌وه نیشان بده‌ن و به‌رانبه‌ری بوه‌ستنه‌وه‌و ئیتر وای لێدیت كه هه‌ر ئه‌م جه‌ماوه‌ره، ده‌بنه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له به‌رانبه‌ر شه‌پولی گوزارهكهدا. راوبۆچوونی دووهه‌م كه روانگه‌یه‌كی رێفۆرمیستییه، وه‌كوو پڕۆسه‌یه‌كی هێمن و خشۆكییه تا بتوانێت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی رۆشنگه‌ری نوخبه‌و رۆشنبیرانی كۆمه‌ڵگا و به یارمه‌تی وه‌رگرتن له رۆژنامه‌و میدیاكان و به پشتگیری هیزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا، ئه‌و چه‌مكه دێمۆكراتیكانهی كه مه‌به‌ستیانه، له نێو دڵی كومه‌ڵگادا جێگیر بكه‌ن و بتوانن چوارچیوه‌ی رێكخراوه سیاسی و كومهڵایتیهكان له شێوازی داخراو و توده‌یی، به‌ره‌و مهدنییهت و دامه‌زراندنی سه‌ندیكا و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و چه‌شنێك كراوه‌یی پاڵی بنێن.
روژنامه‌ی ئازاد‌و هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆكراتیك و ده‌سنیشان كردنی بنه‌مای لێهاتوویی تاكه‌كان و گه‌شه‌كردنی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی و ئابوری، به‌دی نایه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیكی دێمۆكراتیك و عه‌داڵه‌تخواز بێته سه‌ر كار. ئه‌م شێوازه كرداره به درێژایی سه‌ده‌كانی رابردوو توانیویه‌تی كه به به‌رته‌سك كردنی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته نادێمۆكراتیكهكان، چاودێرییه‌كی چڕوپڕی به‌شه جیاجیاكانی ده‌سه‌ڵات بكات و پێش به ملهوڕیی و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌م لایه‌نانه بگرێت و سه‌روه‌ری یاسا به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا زاڵ بكات.
داخوازیی گشتی و ره‌وای گه‌لی كوردیش له بارودوخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه شه‌پۆلی دێمۆكراسیخوازی به‌ره‌و هه‌ستانه، هه‌وڵدان بۆ چه‌سه‌پاندنی نیزامێكی فیدراڵه له ئێستای ئێران دا، هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆسه‌ی گوزاره به هۆی زاڵ بوونی هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی بیرۆكه‌ی بنهماخوازهكان كه له پشتیوانی «قه‌ومی» نیوان چین و توێژه ئاینیه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌لك وه‌رده‌گرن، تووشی به‌ربه‌ست ئه‌بێ و رێگه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه ده‌گرێ. ئه‌م لایه‌نانه به بۆنه‌ی نفوزیان له نێو به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر له سه‌ره‌تای داگیركردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ده‌ستیان دایه دامه‌زراندنی هه‌ندێ ریكخراوه‌ی به‌هێزی وه‌كوو كومیته‌ی ئیمداد و بونیادی موسته‌زعه‌فان و به‌سیج كردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ئێران‌دا، تا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م كه‌ره‌ستانه بتوانن مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی قه‌ڵای دیكتاتورییهكهیان قاییم و پته‌و رابگرن.
ئه‌م بیرۆكه‌یه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ربَكخراوانه و میدیاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ستیان كرد به پڕوپاگه‌نده و داڕشتنی ئامانجی بونیادگهرایانهیان، به هۆی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات به درێژایی ئه‌م سی و چه‌ند ساڵه له نیوان ئه‌م گروپه دیاریكراو و گشتیخوازهدا، راده‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابوری گه‌یشتووه‌ته لوتكه كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵات له رێبه‌رایه‌تی هه‌تاكوو خوارترین به‌شی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه. ئێستا بارودۆخی ئێران وای لێهاتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له نێو خۆیاندا ده‌ستیان كردووه به خۆخوری و له ناو بردنی یه‌كتری له سه‌ر ده‌سه‌ڵات، و ئه‌یانه‌وێت هه‌تا بكرێت بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رته‌سكتر بكه‌ن و تا بتوانن ئامانجه شوێنیستیهكانییان به‌دی بێنن، له‌وانه ئه‌توانین به لابردنی كه‌سانێكی وه‌كوو ره‌فسنجانی و خاته‌می و كه‌ڕوبی و هتد، ئاماژه بكه‌ین.
هه‌روه‌ها كه دیاره مانه‌وه‌ی زۆر و ملنه‌دان به گۆڕانێكی دێمۆكراتیك، ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دیكتاتۆری زیاتر ده‌بات و كاربه‌ده‌ستانیش توشی زێده‌خوازی زۆرتر ده‌كات كه نمونه‌ی ئه‌م چه‌شنه ره‌فتاره، له‌حكومه‌ته‌كانی موباره‌ك و بن عه‌لی ره‌چاو ده‌كرا كه ته‌واوی جیهان به چاوی خویان بینیان كه ئه‌مانه نه‌یانتوانی له به‌رانبه‌ر شاڵاوی تووڕه‌ی جه‌ماوه‌ری دڵ‌پڕ له قین و نه‌فره‌تی میسر‌و تونس‌دا، بوه‌ستنه‌وه. له ئاكامدا شه‌پۆلی دێمۆكراسیخوازی له‌وپه‌ڕی بێڕحمیدا فڕێیدانه نێو زبڵدانی مێژوو و ده‌سه‌ڵاتیان كه‌وته ده‌ست نه‌یارانی خۆیان و به‌سه‌ر شۆڕییه‌وه رویان كرده ولاتانی پاشماوه‌ی دیكتاتوری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا . بێگومان ئه‌مه چاره‌نووسی ته‌واوی دیكتاتورهكانه له سه‌ر گۆی زه‌وی. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش باش ده‌زانن كه دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هیچ شوێنێكیان نیه بۆ خۆحه‌شاردان.
له بارودۆخی ئێستای كوردستان به‌ڕاستی راده‌ی پێشێل كردنی مافی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌كانی ئێران له رووی كرد هو ره‌فتاریشه‌وه، زور جیاواز بووه. نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خۆی، هه‌تا شۆرشی گه‌لانی ئێران و دوای ئه‌وه‌ش به هۆی خوێندنه‌وه‌یه‌كی فاشیستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، وه‌كوو فارس بوون و شیعه بوون، ده‌توانین بڵێین خه‌ڵكی كورد یه‌كێك له خه‌سار دیتوترین نه‌ته‌وه‌كان بووه تا ئه‌و راده‌ی له نزمترین مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی وه‌كوو خوێندن به زمانی دایكی، بێبه‌ش بوون و به‌رده‌وام له ژێر شاڵاوی ژینۆسایدی كولتوری و سیاسی له‌لایه‌ن نه‌یارانییه‌وه زوڵمیان لێكراوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆكارێك كه ده‌یان ساڵه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌هێشتنی زوڵم و زۆر و به‌رگری له مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و چه‌وساوه‌كانی، ده‌ست بكه‌ن به خه‌بات و هه‌زاران كه‌سیش له پێناوی ئه‌م ئامانجانه‌دا، گیانیان به‌خت كردووه و تا ئێستایش كۆڵنه‌ده‌رانه له پێناوی دروست كردنی كۆمهڵگایكی دێمۆكراتیك ، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خه‌بات و تێكۆشانن.
كۆمه‌ڵگای ئێران به تایبه‌ت كوردستان دوای ساڵانێكی زۆر شه‌ڕو ئه‌شكه‌نجه و سێداره‌و مه‌رگ و زه‌وت كردنی مافه ره‌واكانیان و ئه‌زموونی ره‌شی دیكتاتوری ئایینی، خاوه‌نی ئه‌زمونێكی به نرخن كه ئیتر به هیچ جۆرێك ناچنه ژێر هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و ئیسلامی سیاسییه‌وه، هاوكات به روانگه‌یه‌كی سێكولارهوه بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵ ئه‌دن و زیاتر گوێبیستی فیكره سێكولار و پێشكهوتخوازهكانن كه بوونه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی خوێنده‌واری له كۆمه‌ڵگای كوردستان و كاریگه‌ری بووه له سه‌ر ئه‌م بیره به تایبه‌ت به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خوینده‌واری ژنان له كۆمه‌ڵگادا كه ئیستا زیاترین كورسیه‌كانی زانكۆكانیان به‌ده‌ست هێناوه.........
له وه‌ها دۆخێك‌دا كه كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و گوزاری كوردستان، له شۆڕشی سه‌رشه‌قام و خه‌سار لێدان له شوێنه گشتییه‌كانه‌وه، به‌ره‌و شێوازێكی نوێ له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وه‌كوو مانگرتن و داخستنی دوكان و بازار، وه‌ك په‌رچه‌كردارێكی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاوی ناوه، ئه‌م نموونه نیشانی‌دا كه كۆمه‌ڵگا ئێستایش چاوه‌ڕوانی پڕۆگرام و هزری تازه‌یه له لایه‌ن حیزبه نوێخوازه‌كانه‌وه.
ئه‌م ره‌وته سیاسییانه به كاناڵیزه كردنی ره‌وته دێمۆكراسیخوازهكان و كۆكردنه‌وه‌یان به ده‌وری بازنه‌یه‌كی به‌هێز ، ده‌توانن بریارده‌ری چاره‌نوسی گه‌لی چه‌وساوه‌و رۆشنبیران و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان بن.