هەڵوێستی راوێژكارێكی ئەحمەدی نژاد لە راگەیەنەكان جەنجاڵی نایەوە
14:47 - 6 رێبەندان 2711
كوردپا: راوێژكاری چاپەمەنیی مەحموود ئەحمەدی نژاد، خانمی \"دیلما روسف\" سەركۆماری بێرێزیلی بە تێكدەری پێوەندییەكانی نێوان ئێران و بێرێزیل لە قەڵەم دا.
عەلی ئەكبەر جەوانفكر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی\" فولاد سائوپولو\"ی بێرزێلی سەركۆماری ئێستای ئەو وڵاتەی بە كەند و كۆسپ لەسەر رێگای پێوەندییەكانی هەر دوو وڵات تاوانبار كردووە.
ئەو لێدوانەی راوێژكاری ئەحمەدی نژاد لە راگەینەرەكانی ناوخۆیی بێرێزیل دا رەنگدانەوەیەكی بەربڵاوی هەبووە و لەو پێوەندییەشدا هەواڵدەریی فارس جەوانفكری بە باڵوێزی ئیسرائیل وەسف كردووە.
بەشێكی بەرچاو لە راگەیەنەكانی بەستراوە بە باڵی ئوسووڵگەراكان پەرچەكرداریان بەو لێدوانانە نیشان داوە و ئەو وتانەیان بە \"هاوكاری كردنی وڵاتانی بێگانە\" وەسف كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا وەزیری دەرەوەی بریتانیا كەلە وڵاتی بێرێزیلە، پشتیوانیی خۆی لە گەمارۆكان بۆ سەر ئێران دووپات كردووە.
بە وتەی كارناسان سەردانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ بێرێزیل لە راستای تەنگتر كردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەكان بە دژی ئێران بووە.
ئاستی پێوەندییەكانی بێرێزیل و حكوومەتی ئێران نزیك بە دوو میلیارد دۆلارە و مادە كانگاییەكان، وەرزێڕی و مادەی خۆراكی بە سەرەكیترین پێوەندییە بازرگانییەكانی ئەو دوو وڵاتە دێتە ئەژمار.