هەڵبژاردن لە"ئێرانی ئاخوندی"دا مانای نیە

15:09 - 16 جۆزەردان 2713
Unknown Author
سمکۆ بێکەس

کە باسی هەڵبژاردن دەکرێ لە دنیای دێمۆکراتیکدا یەکسەر هەموو زەینەکان دەچێتە سەر دەربرینی بیرو رای ئازاد بۆ هەڵبژارنی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو. بەڵام لە ئێرانی ئاخوندی دا زۆر بە پێچەوانەی ئەم بوچوونەیە.

چونکە بە درێژایی زیاتر لە سێ دەیە دەسەڵاتی ئاخوندی نەک هەڵبژاردن هیچ دەردێکی خەڵکی دەرمان نەکردووە بەڵکو هەر کات روخسارێکی نوێ هاتبێ ، کێشەو گیرو گرفت و سەختی ژیان زۆرتر بووە و ئەوە تەنیا گورینی سیماکان بووە دەنا لە ناو قانوونی ئەساسی ئێران دا نەک هیچ شتیک گۆرانی بە سەردا نەهاتووە بەڵکو باس کردنی ئەساسی وڵایەتی فەقهی هەر بڤەیە لە ناو دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، بە سەرنج دان بە داسەپاندنی ئەم دیکتاتوری یە زاڵەدایە کە دەتوانین راشکاوانە بڵێن ، کە هەڵبژاردن لە ئێران دا هیچ مانایەک نادات و تەنیا بۆ خەڵەتاندنی بیرو رایی جیهانییە تا مەشروعیەت بدەن بە دەسەڵاتی ئاخوندی و بە دنیای دەرەوە بڵێن کە ئەوەتا لە ئێران ئازادانە خەڵک رئیس جمهور دیاری دەکات.

بە درێژایی دەسەڵاتی ئەم ریژیمە دیتومانە کە رۆژ بە رۆژ وەزعی ژیانی خەڵک بەرەوخراپتر و کومەڵگای ئێران لە دنیادا تەریک تر دەکەویتەوە و ئابڵوقەی زیاتر رۆژ بە رۆژ لە سەر ئێران دادەنرێ و دەسەڵات داران هەر بە بایی خەیاڵیشیاندا نایە، کە بیرێک لە خەڵک و گەلانی ئێران بکەنەوە، بۆیە بە فەراموش کردنی خەڵکی ئێران بەردەوام خەریکی تیروریست پەروەرین لە سەرانسەری دنیا و هەر چی خەرج و باجی بزوتنەوە تیروریستەکانەلە دنیادائێران دابینی دەکا و زیاتر لە هەمووان حیزبوڵای لوبنان و رژیمە لەرزۆکەکەی سوریەیە کە کەوتنی سوریە بە مانای تێک شکانی بناغەی دەسەڵاتی ئاخوندی دێت بۆیە بە هەموو هێز و تواناوە پشتیوانی مادی و مەعنەوەی و سەربازی دەکات تا هەر چەند بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت ئەم رژیمە لە سەر پێێ لەرزوکی رابگرێ.

رۆژ نیە لە ناو خۆی ئێرانیش دا بە دەیان کەس لە زیندان نەکرێن و ئەشکەنجەو ئازار و سەرەنجام ئیعدام چاوەرێ یان دەکات لە لایەکی ترەوە بەرنامەی ئەتومی کردوەتە بیانویەکی تر بۆ سەرقاڵ کردنی وڵاتانی زڵ هێزی جیهانی و ئەمریکا و ئیسرائیل و ئوروپا تا ئاورلە ژیان و گوزەران و مافی مروڤ لە ئێران نەدەنەوە هەموو کات بە ترسی بومبی ئەتومی سەرقاڵ بن بەم پرسەوە. کە ئەتوم هەرەشە یە بۆ سەر دنیای دەرەوە .

بۆیە رژیمێک کە لە ناو خۆودەرەوە ئەوەندە کێشە خولقێن بێت ، دەبێت چ کەسانێک هەبن کە بۆ درێژ کردنەوەی ئەم جورە رژیمە دەنگ بدەن.

بە سەرنجدان بەم کاکڵەیە دەتوانین بزانین کە لە ئێران دا بە ئاوردانەوەیەک لە رابردووی ئەو رژیمە دەنگ دان نەک هیچ مانای نی یە بەڵکو هەر گرینگ نی یە وهیچ حیسابێکی بۆ ناکرێ داهاتوش لە ژێر دەسەڵاتی ئەم رژیمە نەک لەمە باشتر نابێت بەڵکۆ خراپتر دەبێت، بۆیە دەبێت گەلانی ئێران سەرەتا بە یەک دەنگ ئەم هەڵبژاردنە کارتونی یە تەحریم بکەن چونکە دەسەڵاتی ئاخوندی هەر پێشوەخت موەرەی خۆیان دیاری کردووە ،رەئیس جمهور لە ئێران دا وەک مۆرەی شەترەنجە بە دەست رێبەری وڵایەتی فەقهی واتە خامنەای، دەجوڵێ و کەلامی خامنە یی یەکەم و ئاخرە و بێجگە لە قسەی ئەو نابێ و ناکرێ .

بۆیە گەلانی ئێران دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ یەک دەنگی بۆ گورینی ئەم رژیمە دیکتاتۆرە سەرەرۆیە لە بیری چارەسەری ئەم پرسەدا بن با بۆ یەک جاروبە یەک دەنگ بە دەسەڵاتی ئاخوندی بڵێن نا، تا سەرەنجام تەخت و بەختی ئەم رژیمە دابرمێ و خۆری ئازادی و رزگاری لە ئێران دا هەڵ بێت.

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکی بەرپرسیار نییە.