هەورامان بەهەشتی کوردستان، پێشەنگی ژینگە پارێزی
18:26 - 21 خەزەڵوەر 2714
Unknown Author
شەریف فەلاح
دەستپێک
هەورامان نیشتمانێک پڕ لە سیحر و جوانی و پاکی، دەڤەرێک تژی لە عەشق و گوڵ گیا و بەڕوو و خۆڕاگری و سروشتێکی یاخی و پڕ مۆسیقای ئەوین و ئەهوورایی. دانیشتوانی هەورامان کە بە خەڵکێکی قورس و قایم و سروشتی و رەسەن و پارێزەری کولتوور و ژیان و رەسەنایەتی ناسراون، هەموو وانەکانی ژیانیان لە سروشتەوە وەرگرتووە و سروشت و کوێستان و هەوار وەک پاڵپشتی ژیان و هەرمان چاو لێدەکەن.
بۆیە ئەم سروشتە خۆڕسک و بێوینەیە کە بۆتە سەرچاوە و هەوێنی ژیان و مانی هەورامان و دانیشتوانەکەی پاراستنی بۆتە پرۆزییەک و وەک بەشێک لە جەستەی خۆیان دەیپارێزن، چونکە پشت و پەنای ژیان و کولتوور و ژیاری هەزاران ساڵەی ئەم نیشتمانە ئەهووراییەیە.
جوگرافیای هەورامان
هەورامان کە لەباری جوگرافیاییەوە لە دوو بەشی کوردستانی رۆژهەڵات و باشوور دایە، دابەش دەبێت بەسەر سێبەشی سەرەکیی ١ ـ هەورامان تەخت بە ناوەندێتیی شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە ٢ ـ هەورامانی لهۆن بە ناوەندێتیی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان ٣ ـ هەورامانی ژاوەرۆ کە دابەش بووە لە نێوان گوندەکانی دەوروبەری سێشاری سنە، مەریوان و کامیاران و ناوچەیەکی چڕ و شاخاوییە. بەشی هەورامانی دیوی باشووری کوردستان لە سێشارۆچکەی تەوێڵە، بیارە و خورماڵ و زیاتر لە ٢٠ گوند پیکهاتووە و بەشێکیشیان لە شاری هەڵەبجە نیشتەجێن و ئەم دەڤەرە خاوەن سروشت و سەیرانگا و دارستانی چڕ و لەوەڕگە و دیمەنێ:ی سەرنجڕاکێشە.
نەریتی ژینگەپارێزی لە هەورامان
نەریتی پاراستنی سروشت لە هەورامان شتێک نییە کە ئەمڕۆ و لە سەردەمی بەجیهانیبووندا رووی دابێت، بەڵکوو ئەم نەریتە بۆتە کولتوور و رۆچووەتە ناو پێکهاتەی ژیانی هەموو دانیشتوانەکەیەوە و لە هەناو و رۆحی خەڵکەکەی دایە. چونکە لێکۆڵینەوە مرۆڤناسییەکان دەریان خستووە ژینگە و سروشت کاریگەرییەکی زۆر بەرچاویان لەسەر قەڵافەت، بەژن و بالا و تەنانەت بیرکردنەوە مرۆڤەکان هەیە و ئەمەش بەتەواوەتی لە هەورامان هەستی پێدەکرێ. کاتێک پێی دەنیتە دەڤەری هەورامان هەست بە جیاوازی دەکەیت لە نێوان خەڵکی ئەوێو ناوچەکانی دیکە لە شێوازی خانوو و ماڵ و گوند و کەرەسەکانی ژیان. سیما و هێماکانی سروشت لەناو ژیانی هەورامییەکاندا رەنگی داوەتەوە. هەرچەند مرۆڤ و سروشت تەواوکەری یەکن، بەڵام بە درێژایی ژیان و بەپێی قۆناغەکان مرۆڤ دەستکاریی سروشتی کردووە و تێکی داوە و ئەم دۆخە خراپەش لە زۆر ناوچەی دیکە دەبینرێ. بەڵام هەورامان هەتا رادەیەکی زۆر وەک خۆی ماوەتەوە و هەتا ئێستا سیماکانی شارسازی، پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا کە تێکدەری سروشت و ژینگەن، کەمتر رووی تێکردووە.
بۆیە دەتوانین بڵێین دانیشتوانی هەورامان کە کوردی رەسەنن هێما و جەوهەر و پێشەنگی پارێزەری سروشتن، چونکە سەرچاوەی ژیان و مانیانە.
ئەم راپۆرتە و زانیارییەکانی زیاتر جەخت لەسەر بەشی هەورامانی رۆژهەڵات و شاری مەریوان کەلە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا وەک چەق و ناوەندی شەپۆلی ژینگەپارێزیی رۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت ئێرانیش هاتۆتە ئەژمار و چالاکانی ژینگەپارێز و خۆڕسکی ئەو شارە توانیویانە ئەم رچەیە بشکێنن و مێژوویەکی هەرمان و کولتوورێکی ژیاندۆستی و ژینگە پارێزی و رۆحی لێبوردەیی بنیات بنێن و کاریگەریان لەسەر دەورووبەریش هەبێت.
پەرچەکرداری خەڵکی هەورامان و مەریوان لە هەمبەر فەوتانی سروشت
هاوکات لەگەڵ گەورەبوونەوەی شارەکان و تەشەنەسەندنی ژیانی شاری و ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان و هاتنی شەپۆلی بەرینی تەکنۆلۆژیا و بەناو (ژیانی سەردەمیانە) مرۆڤ بۆ بنیاتانی پیشەسازی و تەلار و خانوو و کارگە و ناوەندی بەرهەمهێنان، دەستیان دایە تێکدانی سروشت و شێواندنی سیمای ئەسڵی ژینگە. ئەم شەپۆلە کوردستانی رۆژهەڵات و هەورامانیشی گرتەوە.
لەلایەک و لە گشت قووڵ و ژاناویتر سووتاندنی دارستانی چڕ و سەرنجڕاکێشی بەڕووی هەورامان بوو، لەلایەکی دیکەش بە سازکردنی رێگەوبانی نوێ بۆ سەر شاخەکان و بەتایبەت لەلایەن ناوەندە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە، دەستی مرۆڤ گەیشتە هەموو شوێنێکی بەرز و شاخاویی هەورامان و بە هەموو شێوەیەک هەوڵ فەوتان و لەناو بردنیان دەدا. لەلایەکی دیکەش راوچییە برسییەکان و هەلپەرستان و کەسانی نەفس نزم بۆ تێکدان و بەتڵان بردنی ئاسەوار و شوێنەوار مێژوییەکان دەستیان کرد بە هەڵکۆڵینی هەموو ئاسەوارێک، بۆیە خەڵکی ژینگەدۆستی هەورامان و مەریوان خۆڕسکانە و بەبێهیچ پشتیوانییەک لێی راسان و لەباتی حکوومەت و ناوەندە پەیوەندیدارە حکومەتییەکان دەستیان دایە کار و چالاکیی ژینگەپارێزی و بەرەنگاری ئەم شەپۆلە چەواشەیە بوونەوە.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، رسکانێکی ژینگەیی لە رۆژهەڵات
ئەم ئەنجومەنە وەک ناوەندێکی ناحکومی و خەڵکی و سەربەخۆ لەدەیەی حەفتای هەتاویدا لەلایەن چەند گەنج و چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان دامەزرا و بە شێوەیەکی زۆر چالاک و ئەکتیڤ هاتنە مەیدان و چالاکییەکانیان دەست پێکرد.ئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنە ژینگەییە پێشگیری لە فەوتان و لەناو بردنی ژینگەی کوردستان و بنیاتنانی کولتووری ژیاندۆستی و ئاشتکردنەوەی خەڵکە لەگەڵ سروشت. کە بەشێکی زۆری کارەکانیان لە چوارچێوەی کاری شاخە و لقە جۆراوجۆرەکانیان کردنەوەی خول و دەوری فێرکاری و وتنەوەی وانەی ژینگەپارێزی لە شار و گوندەکانی کوردستان بووە.
روانگەی حکومەتی ئێران بۆ سروشتی کوردستان، روانگەیەکی ئەمنییە
بەهۆی بوونی ئەزموونی خەباتی چەکداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو تێڕوانینە نالۆژیکیەی حکومەتی ئێران بۆ شاخ و چیا وەک پشتیوانی شۆڕش، بەردەوام تەنانەت بەگژ شاخ و کێو و دارستانە سروشتییەکانیشدا چۆتەوە و بە وتەی چالاکانی ژینگەپارێزی لە رۆژهەڵات، زۆربەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەست و لەلایەن هێزی سەربازییەکانی حکومەت و دەست و پەیوەندییەکانەوە بووە. کە بیانووشیان بۆ ئەم کارە بوونی هێزی چەکدارە.
بەپێی نوێترین ئاماری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەمەڕ رێژەی ئاگرکەوتنەوە لە دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا و گوندەکانی و دەوروبەریان، لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە هەتا ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژ ٩٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویان داوە و بە سەدان دۆنم زەوی و زار و داستانی کوردستان سووتاون و ژیانی دەیان جۆر گیانلەر و ئاژەڵ و باڵندە کەوتۆتە مەترسییەوە.
ئامار و داتاکانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە روونی ئەوە دەردەخەن، تەنانەت ئەو هێزە خۆڕسکە کە دەستیان دەدایە کوژاندنەوە و کۆنترۆڵ کردنی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە، لەلایەن دامودەزگا ئەمەینتی و قەزاییەکانەوە دەگیران و زیندان و حوکم دەدران. بۆ وێنە چەندین کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی کورد لە مەریوان و بەتایبەت دامەزرێنەران و لیژنەی بەڕێوەبەری تەنیا بە تۆمەتی چالاکیی ژینگەپارێزی گیران و دادگایی کران و هەرکام بۆ ماوەی چەند مانگێک زیندانی کران. بۆیە کەش و دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێو تۆقاندن لەناو چالاکانی ژینگەپارێزی لە رۆژهەڵات دەستی پێکرد و هەموو چالاکییەکان بە قەدەغە دەزانرن.
هەورامان پێشەنگی شەپۆلی نوێی ژینگەپارێزی لە رۆژهەڵات
کۆڵنەدان و بەردەوامیی چالاکانی ژینگەپارێزی کورد لە رۆژهەڵات و بەتایبەت مەریوان و هەورامان لەسەر رێچکەی کاری ژینگەپارێزی کە لەڕاستیدا ئەرک و کاری حکومەتە، بوو بە کولتوورێک و رەنگدانەوە و کاریگەریی ئەرێنیی ئەم چالاکییانە هێندە بەرین بوونەوە، تەنانەت چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و نووسەر و رۆشنبیرانیش هەستیان بەم ئەرکە کرد و هاتنە مەیدان و رەوتەکە بوو بە شەپۆلێکی بەرین و هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە بە شار و لادیی گرتەوە.
ئەم رەوتە وێڕای گیروگرفت و ئاستەنگەکانی سەر رێگای هەروا بەردەوام بوو، بەڕاستی هەموو هێما و دەرکەوتەکانی ئەوە دەسەلمێنن ئاگایی و وشیاریی کۆمەڵایەتی و پێگەیشتنی شعووری نیشتمانی و نەتەوەیی لەناو کۆمەڵانی خەڵک هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی ئەم خەباتە ژینگەیەیە کە جۆرێک لە هاوپەیوەندیی نەتەوەیی ساز کردووە.
لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا و پاش ئەوەی کە پیرەپیاوێکی کۆنە راوچیی خەڵکی گوندی \"دەرەکێ\"ی سەر بە هەورامان تەخت بەناوی ئەحمەد عەزیزی لە هەڵوێستێکی مرۆڤانە و ژیاندۆستانە و بەناوی \"نا بۆ راو و شکار\" و بە هیمەتی ئەنجومەنی سەوزی چیاری مەریوان و لەپێش چاوی کامیرا و راگەیەنەکان لە حەرەکەتێکی هێمادارو سیمبۆلیکدا چەکەکەی بە بەرد شکاند، ئیتر بابەتەکە لە ئاستی ناوچەکانی مەریوان و هەورامان ترازا و سەرجەم شار و شارۆچەکە و گوندەکانی رۆژهەڵاتی گرتەوە. دەنگدانەوەی بەرینی ئەم چالاکییە ژینگەپارێزییە لە ئاستی ئێران و جیهاندا سیمایەکی دیکەی بۆ مرۆڤی کورد و تێڕوانینی بۆ ژیان خولقاند.
ئەم کارە بوو بە دەسپێک و برووسکەیەکی کۆمەڵایەتیی بەرین و لە شار و دێهاتەکانی رۆژهەڵات هەر لە ئیلامەوە بگرە هەتا ماکۆ و ورمێشەپۆلێکی بەربڵاوی چالاکیی ژینگەپارێزیی جۆراوجۆر وەک ئەمانەی خوارەوە بەڕێوە چوون:
ـ شکاندنی چەک و چۆڵی راو و وەلانانی کاری راوچییەتی و ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت
ـ ئازادکردنی کەو و باڵندە و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو سروشت
ـ سووتاندنی قەفەس و داو و ئامێرەکانی راو
ـ وەڕێخستنی دەیان کەمپەین و چالاکیی ژینگەیی وەک پاک کردنەوەی کێو و شار، دێهات، پارک و سەیرانگە و روخی رووبار و شوێنە گشتییەکان
ـ چاندنی نەمام و بەڕێوەبردنی چەندین خول، کۆڕ و سیمیناری پەروەردیەی و ژینگەیی
ـ ئاگرتێبەردان و سووتاندنی جگەرە و نێرگەلە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی جگەرە و نێرگەلە کێشان
ـ دیاریکردنی رۆژ و بۆنەی تایبەت بۆ پاراستنی ژینگە
ـ سازدانی کەمپەین و وەڕیخستنی رێپێوانی ئاشتیخوازانە بەدژی حوکمی ئیعدام
ـ بەشداری پێکردنی منداڵانی قوتابخانە، مامۆستایان و زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن
ـ لە هەموو گرنگ و پڕ واتاتر خۆڕسک و خەڵکی بوونی ئەم چالاکییانە و بەدوور لە دامەدەزگا حکومییەکان بوو کە هۆی سەرکەوتنی بوو
واتاکانی ژینگەپارێزی لای کورد
ئەم کۆمەڵە کارە ژینگەپارێزیە بە شێوەیەکی بەرین، لە ئاستی راگەیەنەکانی ئێران و تەنانەت جیهاندا دەنگی دایەوە و کوردستان بوو بە هێما و سیمبۆلی ئاشتتبوونەوە لەگەڵ سروشت و لێبوردەیی. ئەم رەوتە پڕ واتایە کە هەڵقوڵای بیر و زەینی ژیاندۆستانە و ئاشتیخوازانەی تاک و کۆمەڵی کوردەوارییە، خوێندنەوەی جۆراوجۆری بۆ کرا و زۆری لەسەر باس کرا. زۆرێک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی، رۆشنبیر و نووسەر و کەسایەتیی ئایینی تێکەڵ بەم رەوتە بوون و سیمایەکی تریان لە مرۆڤی کورد و ئامانج و ویستەکانی خستەڕوو. هەتاڕادەیەک ئەو تێڕوانینە چەواشە و سەقەتەی لەناو دەسەڵاتی تاران رەواندەوە کە هەمیشە کورد وەک شەڕەنگێز و شەڕخواز وەسف دەکەن، بەڵام هیچ کات دانیان بەم راستییەدا نەنا.
لە کاتێکدا لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران وەک کولتوورێک جەماوەر و تەنانەت منداڵانیش بۆ سەیرکردنی دیمەنی بەڕێوەچوونی حوکمی ئیعدام و گیان ئەستاندنی مرۆڤەکان لەسەر سەشام کۆ دەبنەوە و پێی خەنی دەبن، بەڵام لە کوردستانەکەی ئێمە خەڵک دەڕژێتە سەرشەقام بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئیعدام و خوازیاری گەڕاندنەوەی بەندییەکانن بۆ باوەشی ژیان و لە هەورامان مەڵبەندی عەشق و جوانی چەک دەشکێنرێو دانیشتوانەکەی دەبنە پێشەنگ و رچەشکێنی ئاشتکردنەوەی مرۆڤ لەگەڵ سروشت و هێماکانی.
ئەم کارە گرنگ و پڕ ناوەرۆکەی چالاکانی ژینگەپارێز و کۆمەڵگەی وشاری کوردستان کارێکی وای کرد کە حکومەت سەرەنجام چۆکی دادا و باوەڕی بە رەواییەتی خەبات و چالاکیی ژینگەپارێزان و نیشتمانپەروەرانی کورد هێنا و هەمان ئەنجومەن کە سەردەمانێک کارە و چالاکییە ژینگەییەکانی بە کرداری سیاسی لە قەڵەم دەدران و ئەندام و بەڕێوەبەرانی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەسەر و زنیندانی و دادگایی دەکران، لە ئاستی باڵای ئێراندا خەڵاتی نەتەوەیی ژینگەپارێزییان پێبەخشرا و ئەمەش وەک دەسکەوت و سەرکەوتنێکی مەزن هاتە ئەژمار.
ئەم بابتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.