هەرێم و به‌غدا - سەروەت هەڵەبجەیی
22:03 - 1 خەرمانان 2714
Unknown Author
سەروەت هەڵەبجەیی
کاسههەمان کاسه‌و ئاش هەمان ئاش بێت
هیچ جیاوازی بۆکورد نابێت...
ئه‌گه‌ر چاوێ بخشێنینهسهر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌کورد هه‌میشه‌خۆی بهشهریکێکی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی زانیوه‌و هه‌ندێ کات له‌ڕێگای نوێنهرهکانیهوهلهبهغدا هه‌وڵی نێوه‌ندگیری و ڕاگرتنی باڵانسی له‌نێوان لایهنهناکۆکهکان داوه‌به‌ڵام بهپێچهوانهوهنهک ته‌نیا ئه‌و شهراکهتهڕاستهقینهی که‌کورد له‌پێناویدا کاری ده‌کرد بۆی نههاتهئاراوهکهچی له‌ژێر کاریگه‌ری وڵاتانی ئیقلیمی و زاڵ بوونی بیرۆکه‌ی شۆڤینی به‌سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی بهغداوهبهتایبهت که‌سایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران که‌به‌پێی یاسا زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان لای ئه‌و زه‌وت کراوه، ماف و ئیمتیازاته‌که‌ی کورد له‌به‌رچاو نه‌گیرا و گرژی و ئاڵۆزی له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کورد و به‌غدا دروس بوه‌و و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که‌هه‌ر دوولا زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م ئاڵۆزییانهبن. نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له‌ساڵانی ڕابردوودا و هه‌وڵه‌به‌رده‌وامه‌کانی مالیکی بۆ سه‌پاندنی دیکتاتۆریه‌تی نوێ و په‌یره‌و کردنی سیاسه‌تی تاکڕه‌وانه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه، عێراقی له‌ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی لاواز کرد و کوردستانیش ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ قه‌یران بوهوهوهک بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و زه‌خت و گوشارهئابورییهی که‌له سه‌ر کوردستان و هاووڵاتیان به‌گشتی دروس بوو که‌پێویست ناکات باسی لێوه‌بکرێت، هه‌ر بۆیه‌کورد یه‌کێک بوو له‌نه‌یارانی سه‌ره‌کی نوری مالیکی بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی سێهه‌م و ڕۆڵێکی گرنگیشی هه‌بوو له‌قه‌ناعه‌ت پێکردنی لایه‌نه‌کانی دیکهکهکارتی مالیکی بۆ ئیداره‌ی داهاتووی وڵات سووتاوه‌و پێویست ده‌کات که‌سێکی دیکهبهتێڕوانین و دونیابینی نوێ و نه‌خشه‌ڕێگای په‌سه‌ندکراو ده‌س نیشان بکرێت تا له‌م قۆناغه‌دا که‌عێراق و کوردستان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش بونه‌ته‌وه، دژی پیلانی ڕه‌شی ئه‌وان بوه‌ستنه‌وه. له‌ڕۆژانی ڕابردوودا کهحهیدهر عه‌بادی له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆمارهوهو به‌پێی ڕێکه‌وتنێکی سیاسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعهوهبۆ پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی عێراق ده‌س نیشان کرا، پرسیارێک هاتووهتهئاراوهکهئایا ناوبراو په‌ند لهئهزمونهشکست خواردووه‌که‌ی مالیکی وه‌رده‌گرێت و هه‌نگاو به‌ره‌و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌نێت یان له‌دوای ده‌س به‌کاربوونی، هه‌مان سیاسه‌ت و پلان دووبارهدهکرێتهوهو به‌وته‌ی فارسه‌کان کاسههمان کاسه‌و آش همان آش. ڕهنگهلهژێر کاریگه‌ری ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ئه‌و جانتایه‌ی که‌کورد له‌گه‌ڵ خۆی دهیباتهبهغدا پڕ بێت له‌داواکاری و ئه‌ڵبه‌ت پێداگری زۆریش له‌سه‌ر جێ به‌جێکردنیان. له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادسازی عێراق و تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین کابینه، کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفتی گه‌وره‌له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونهتهوهکهدیارترینیان کێشه‌ی خاک و دارایی و سیسته‌می به‌رگری و پێشمه‌رگه‌یه.
وتووێژه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان ڕهنگهگرفتێکی گه‌وره‌له‌نێوان کورد و به‌غدا نه‌بێت به‌ڵام گرنگ ئه‌و تێروانین و نهخشهڕێگایهیهکهکهسایهتی سه‌رۆک وه‌زیران له‌مێشکی دایهتا به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی کوردستان جێ به‌جێی بکات. کورد له‌دوای ڕووداوه‌کانی موسڵ زۆربه‌ی ناوچه‌کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کۆنتڕۆڵ کردووه‌و به‌هێزی پێشمهرگهدهیانپارێزێت و پێویست ده‌کات به‌زووترین کات کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاری ئه‌و ناوچانهبهپێی ده‌ستور بکرێت. ئه‌وه‌ی له‌م ڕووداوانه‌دا بۆ هه‌موان ئاشکرا بوو، ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌بوو بۆ به‌رگری له‌خاکی کوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا و مادام که‌کورد جارێکی دیکهبهشداری له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ده‌کات، پێویستهکار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌هێزی پێشمهرگهبهشێک بێت له‌سیسته‌می به‌رگری عێراق و ماف و ئیمتیازاتی ئه‌م ڕۆڵهقارهمانانهی کوردستانیش به‌رز بکرێته‌وه‌و له‌هه‌موو گرنگتریش که‌به‌پێی هه‌موو گرێبه‌ستی کڕینی چه‌ک بۆ سوپای عێراق، پشکی هێزی پێشمه‌رگه‌ش دیاری بکرێت. به‌پێی ده‌ستور به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم که‌په‌یوه‌ندی ڕاسه‌وخۆی به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خهڵکهوهههیه، چیتر نابێت بخرێته‌ناو گۆڕه‌پانی ململانێ سیاسیه‌کان و هه‌رێمی کوردستان ئه‌بێت داواکاری ئه‌وه‌بێت که‌به‌غدا وه‌کوو کارتێکی فشار که‌ڵکی لێ وەرنەگرێت.
ئه‌گه‌ر ئهزموونهشکست خواردووه‌که‌ی مالیکی وانه‌یه‌ک بێت بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌وانه‌یه به‌پێی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی که‌به‌ده‌ر له‌ناوخۆی عێراق، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌م وڵاتهوهوهکوو ئه‌مریکا و ئێران دروس بووه، که‌شێکی هێمن و ئارام له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بێتهئاراوهتا لانی که‌م تا ئه‌و کاته‌ی که‌کورد خۆی له‌چوارچێوه‌ی سنوره‌کانی عێراقدا دهبینێتهوهبههاوکاری و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه، ڕووبه‌ڕووی کۆی گشتی کێشه‌و گرفته‌کان ببنه‌وه، بهپێچهوانهوهئهگهر سه‌رۆک وه‌زیران هه‌مان سیاسه‌تی مالیکی په‌یره‌و بکات پێناچێت کوردستان دڵخۆشی بهمانهوهلهعێراقێکی یه‌کپارچه‌دا هه‌بێت...