هێزە نیزامییەكان بە جلوبەرگی هاوچەشنەوە كۆڵبەران دەكوژن

16:52 - 12 جۆزەردان 2712
كوردپا: بەم دوایانە هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە لەبەركردنی جلوبەرگی ناوچەیی دەچنە كەمینی كۆڵبەرانی كوردەوە لەسەر سنوور و دەستڕێژیان لێ‌ دەكەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا و لە چەند حاڵەتی جیادا، هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی \"تەرگەوەر\"ی ورمێ‌ بە لەبەر كردنی جلوبەرگی ناوچەیی كۆڵبەرانی سەرسنوور بەلاڕێدا دەبەن و بە ئاسانی دەیانخەنە بۆسەوە.
\"4728.jpg\"