هۆڵۆکــــاست Holocaust
12:44 - 12 رەشەمه 2712
Unknown Author
دکتۆر ناجح حمەگوڵپی
بەواتای هەڵمەتی ڕێک و پێک بۆ چەوساندنەوە و پاکتاوکردنی نەژادی جولەکە( یەهودیەکان) لە ئوروپا لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا، لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیای نازی و هەندێ لە هاوپەیمانەکانیەوە..وشەی هۆڵۆکۆست یۆنانیە بەمانای سوتاندنی تەواوی خەڵکە نزیکەکانی خالقی کەون. لەسەدەی نۆزدەهەمدا بۆ کارەسات و مەینەتیەگەورەکان بەکار هاتووە.
یەکەم جار وشەی هۆڵۆکۆست لەساڵی 1942 لەلایەن \"هیتلەر\"ەوە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جوەکانی ئەڵمانیا بەکار هاتووە ،بەلام لەدوای ساڵانی1950 ئەم وشە بڵاوبویەوە. ئینجا لەسالەکانی 1970 بەدواوە وشەی هۆڵۆکۆست بەتەنیا بەکار هاتوە بۆ لەناوبردن و کۆمەڵکوژی جوڵەکەکانی ئەوروپا و بەتایبەت ئەوشوێنانەی کە لەژێر دەسەڵاتی حزبی نازی ئەڵمانیدابوون لە شەڕی دەوەمی جیهانیدا بەسەرکردایەتی ئەدوڵف هیتلەر.
هەندی هۆڵۆکۆستی تر هەن وەسفی کارەسات و مەینەتیەکان دەکات بەسەرمرۆڤایەتی دا هاتوە وەک، هۆڵۆکۆستی دورگەکانی ئۆقیانوسی ئارام بەدەستی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن لەئاسیا.. هۆڵٶکۆستی ڕەش.. لەکاتی گواستنەوەی ئەفریقیە ڕەش پێستەکاندا بۆئەمریکا بە کۆیلە، ژمارەیەکی زۆریان دەمردن لەناو کەشتیەکاندا.... هۆڵۆکۆستی چینی،،، باس لە زوڵم وستەمی داگیرکاری ژاپۆن دەکات بەسەر وڵاتی چین دا.
بەلام لەئیستادا وشەی هۆڵٶکۆست تەنیا بەمانای کۆمەڵکوژی جولەکەکانی ئەوروپا دێت لەلایەن دەسەلاتی حزبی نازی ئەڵمانیەوە لە سەروبەندی شەڕی دوەمی جیهان دا.
سەرەتا:
ساڵی 1904 پزیشکی ئەڵمانی \"ئەلفرید بلویتز\" بیروبۆچوونی خۆی دەربارەی چاککردنی نەوەی مرۆڤەکان. لەڕێگای گۆرانکاری کۆمەڵایەتیەوە، بەئامانجی بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی زیرەکتر و بەبەرهەم تر، لە پەرتوکێکدا بڵاو کردەوە، تاکو مرۆڤایەتی ڕزگاری ببێ لە مەینەتی وکارەساتەکان.
دوای 16 ساڵ ،نوسەرێک و پزیشکێک بەهاوبەشی پەرتوکێکی تریان بەجاپ گەیاند دەربارەی لەناوبردنی (نەوە) واتە لەناوبردنی نەوەی خراپ و ئەوانەی کەتوشی هەندێ نەخۆشی لەجارەسەرنەهاتوو بون ،واتە کوشتنی بەڕەحمی خەڵکی نەخۆش
یانی لەوکاتەدا باسێک نەبوە بۆ پاکتاوو لەناوبردنی خەڵکێکی دیاری کراو یان نەژادێک
هەندێک پێیان وایە ئەم بڵاوکراوانە بەکار هێنراون لەلایەن نازیەکانەوە بۆ تەواوکردنی نەخشەی پاکتاوی نەژادی جولەکە ،کە پێان وتوە ( کۆتا چارەسەر)(حل الآخیر) یان دواچارەسەر،هەر دوای ماوەیەکی کەم لەهاتنە سەر کورسی دەسەلاتی نازیەکان لە نیسانی 1933 دا ئاگاداریەکیان بلاو کردەوە کە نابێ بۆماوەی یەک ڕۆژ خەڵکی ئەڵمانیا هیچ کارێک یان بەرهەمێک بکڕن لەجولەکەکان،،هەرلەو مانگ و سالەدا بڕیارێکی تر دەرجو بە دەرکردنی هەر جولەکەیەک لە سەرکارەکانیان لە دامو دەزگاکانی حکومەت
ساڵی 1935 بڕیارێک دەرچو کە نابێت چولەکەژنخوازی بکات لەگەڵ ناجولەکە،وە بەپێچەوانەوە،دواتر ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و مافی دەنگدانیان لێ سەنرایەوە..لە 15/11/1938 دا یاسایەک دەرچو کە خوێندن قەدەخەکرا لە خوێندکارانی جولەکە نەژاد لەقوتابخانە گشتیەکانی دەولەتدا،
وشەی دواچارەسەر یەکەمجار لەلایەن ئەدولف ئیخمان بەکار هاتوە ،کە سەرپەرشتی کردەووەکانی هۆڵۆکۆستی دەکرد،دواتر لەلایەن ئیسرائیلەوە گیراو لە سالێ 1962 لەسێدارەدرا.
پلانی دواچارەسەر لە کۆنگرەی حزبی نازی لەسالی 1942 بڕیاری لەسەردراوە ، بۆ پاکتاوکردنی %64 جولەکەکانی ئەوروپا. هەرلەو کاتەشدا کۆچ کردنی جولەکە بەویستی خۆیان گۆڕاوە بەکۆچی زۆرەملێ بۆ دەروەی ئەڵمانیا.
کرداری هۆڵۆکۆست و دواچارەسەر، لەفەلسەفەی نازیدا هاتوە کە ڕێگا چارەیە بۆ ڕزگاربوون لە جۆرەنەژادێکی مرۆڤ کە بە ناپاک و ژێر مرۆڤ(تحت البشر)لەقەلەم ئەدرا،وە نەتەوەی ئەڵمان بە نەژادێکی پاک و سەردەستەی هەمو نەژادەکانی ترە ،و مافی خۆیەتی حوکمی هەموو جیهان بکات، واتە نەژادی ئاری لەهەمونەژادەکانی تری ئەوروپا باشترە وەک (قەجەر.پۆلەندی،جولەکە.
سلاڤی،ئاڵتی،ئەفریقی)، هەروەها هەندێ دەستەی تر هەبون کە کرداری هۆڵۆکۆست دەیانگرێتەوە بەپێ فەلسەفەی نازیەکان ئەگەر ئاریش بن وەک( لادەری سێکسی. تاوانباران، نەخۆش و کەم ئەندامانی لەش،،وە کەم ئەندامانی ئەقڵ واتە شوعیەکان و لیبرالەکان،بەرهەڵستکارانی فەلسەفەی نازی، شاهیدەکانی کۆمەلکوژی جولەکە).
لەگەڵ کۆمەڵکوژی جولەکەدا ئەمانەش پاکتاو کران( 100 هەزار شوعی....15-25 هەزار لادەری سیکسی... 1200 -2000 هەزار شایەت حاڵی کۆمەلکوژی جولەکە).
هەروەها لەچوار چیوەی شێوازی کوشتنی بەڕەحم کە بە T4 ناسرا،، 400 هەزار کەم ئەندام خرانەژێر نەشتەرگەری وچارەسەری پزیشکیەوە تاکو نەتوانن وەچە بخەنەوە، لەگەڵ کوشتنی 200-300 هەزار کەس کە نەخۆشی لەچارەسەرنەهاتو یان هەبوو.
زۆربەی مێژو نوسەکان لەوباوەڕەدان کە سەرەتای دەست پێکردنی هۆڵۆکۆست لەشەوی 9/11/1938 بوە کاتێ کە خۆپیشاندانێکی توڕەی ئەڵمانیەکان هێرشیان کردە سەر بازارو دوکانەکانی جولەکە وتێک و پێکیان دا،لەو شەوەدا 100 سەد جولەکە کوژران، 30 هەزار دەسبەسەر کران بۆ زیندان.7000 کۆگای بازرگانی سوتێنرا،1574 پەرستگای جولەکە تێکدرا..ئەو شەوە ناونرا شەوی (شوشەی شکاو)
پلانی مەدەغشقەر:
سەرکردەکانی ئەڵمانیای نازی پلانێکیان داڕشت کە هەموو جولەکەکانی ئەوروپا بەزۆرەملی و دورلەویستی خۆیان ڕا گوێزن بۆ دورگەی مەدەغشقەر،هیتلەر ئەم پلانەی واژۆ کرد لەسالێ 1938،وە لە چەند بۆنەیەکدا سەرکردەکانی هیتلەر ئەمەیان باسکردبو کە بەهیوان بەتەواوی لە یەهود ڕزگاریان بێت، بەلام لەساڵی 1940 ئەم پلانە پوچەڵ کرایەوە.
ڕێکارەکان( الوسائل):
هۆڵۆکۆست ڕیک وپێک ترین وپێشکەوتو ترین کۆمەڵکوژیە لە مێژودا کە ئەنجام دراوە چونکە دەسەلاتی نازی زانیاری تەواویان لەسەر ئەو کەسانە هەبوە کە لەبەرنامەدا بون بۆ پاکتاوکردن.هەروەها زانیاری وردیان هەبوە لەسەرژمارەی ئەوانەی کە کۆمەڵکوژ کراون، نمونەی بروسکەی بەناوبانگی هێرمان بوڤڵ کە بۆهیتلەری ناردوە ،کە پیاوی دوەم بوە لە کرداری هۆڵۆکۆست و کۆمەڵکوژی جوەکانی پۆڵەندا کە (بەکرداری ڕینهارد ) بەناوبانگە.لەم کردارەدا کە بە بروسکە هیتلەری ئاگادارکردوە و ناونراوە بروسکەی هاڤل کە لە مانگی12/1942 دا بوە تێدا هاتوە کە 24733 جو کوژراوەلە گرتوخانەی بەکۆمەڵی ماجدانیک.هەروەها 434538 کەسی تر لە گرتوخانەی بەکۆمەڵی سۆبیبۆر،وە 101370 لەگرتوخانەی تریبلینکا..ئەمانە هەمو لە پۆڵەندا کۆمەڵکوژ کراون.بەسەرپەرشتی هینریک هیمفرو جەن ئەفسەرێکی تر.
نازیەکان جولەکەیان بەکار هێناوە وەک ئاژەڵەکانی تاقیگە،بۆ زیاترکردنی توانای جەنگی ،،بۆنمونە لەمەیدانی شەڕدا جەندین جولەکەیان ڕیزکردووە و گولەیان پیوەناون تاکو بزانن ئەو گولە جەند کەس دەبڕێت، یان بۆمبیان خستۆتە ناو کۆمەلێ جولەکە وە تاکو بزانن توانای کوشتنی ئەو بۆمبە جەندە،بەلام بۆیان دەرکەوتوە کە برینداری زیاتر تاکو کوژراو،ئینجا گازی ئۆتۆمبێلیان لە ژوری داخراو دا بەکار هێناوە دژی جوەکان تاکو بزانن توانای کوشتنی چەندە،( ئەوگازەی کە لەئۆکسۆزەکەی دەرئەجێت دوای سوتانی گازو بەنزین)
هەروەها پزیشکە نازیەکان ،لە گرتوخانە بەکۆمەلەکاندا چەندین ئەزمونیان لەسەر گیراوەکان ئەنجام داوە ،وەک پەساتان خستنە سەریان لەناو تانکی داخروادا،،بەستن تاکو مردن.تاقی کردنەوەی ڤاکسینی نەخۆشی .ئەزمونی گۆڕینی گلێنەی چاو لەمنالاندا، ئەزمونی گواستنەوەی ئەندامانی لەش. جەندین ئەزمونی تر کە دژە مرۆڤایەتی بون.
مەزەندە دەکرێ لە کرداری هۆڵۆکۆستدا.5-7 ملیۆن جو پاکتاو کرابێ ،کە 3 ملیۆنیان لە پۆلەندا بوون
گرتوو خانە بەکۆمەڵەکان:
لەسەرتای ساڵی 1933 وە دەسەڵاتی نازیەکان چەندین ئۆردوگای زۆرەملێ یان بۆ زیندانی کردنی نەیارەکانی خۆیان کردەووە کە لە ڕوبەرێکی کەمدا چەندین کەسیان تێد زیندانی دەکرد بەشێوەیەکی چڕ وپڕ،لەکۆتایی ساڵی 1939 زیاتر لە 9 نۆ گرتوخانەی بەکۆمەڵ لە ئەڵمانیا هەبو ،لەکاتی دەس بەسەەراگرتنی ولاتەکانی ئەورپا لەجەنگی دوەمی جیهانیدا جەندین گرتوخانەی بەکۆمەڵ ی تر ئاواکران
زیندانە چرو پڕەکان ،یان ئۆردوگا زۆرملێ کان.پڕ بون لە جولەکە و شوعیەکان و پۆلەندی و قەجەر و لادەرانی سێکسی..هتد لەم گرتوخانانەدا کاری زۆرەملێ و قورسیان پێ دەکردن،ئەزمونی پزیشکیان لەسەر ئەکردن
دوای دەسپێکردنی جەنگی دوەمی جیهان و لەسالی 1941 دا جۆرێکی تر لە گرتوخانەیان دروست کرد بەناوی ئۆردوگای پاکتاوکردن یان لەناوبردن کەتایبەت بووبە لەناوبردنی گیراوەکان بەهۆی گازی ژەهراویەوە یان بەڕیکاری تر،ئینجا سوتاندنی لاشەکەیان بەشیوەی کۆمەڵ
هەروەها نازیەکان ئۆردوگایەکیان دروست کردبوو کە ناوی گیتۆ بو بەناوبانگترینیان گیتۆی وارشۆ بو کە 380000 سێ سەد و هەشتا هەزار جوی تیدا دەژیا. ڕێگای درەچون هاتنەژورەوەی لەژێر کۆنترۆڵی سەربازەکاندا بوو ،هەر ژورێک دانرابوو بۆ 9 کەس،زۆربەی خەڵکی ناوئۆردوگا لە تاو برسێتی و نەخۆشی گرانەتا(تایفۆید) گیانیانلەدەسدا،دواتر لەساڵی 1942 هینرک هیلمر فەرمانی دەرکرد هەرچی دانیشتوانی ئەم ئۆردوگایەنە هەیە بگوازرێنەوە بۆ ئۆردوگاکانی کوشتن ولەناوبردن
گیراوانی ناو ئەم گرتوخانانە جۆرە نیشانەیەک لەسەر جلەکانیان بوو کە پارچەقوماشێکی سێگۆشەبو بەڕەنگی جۆراو جۆر کە زیندانەیکانی پێ جیادەکرایەوە لەڕوی تاوانەکەیان و نەژادەکەیان،بۆنمونە .
نیشانەی ڕەش: بۆگیراوانی پاکستانی وهندی، قەجەر،کەم ئەندامان، لادەری سێکسی و کۆمەڵایەتی
نیشانەی سەوز: بۆ تاوانباران....نیشانەی پەمەیی کاڵ.... بۆ پیاوانی بێ ئەدەب ......نیشانەی مۆر: بۆ شایەتحاڵەکانی کۆمەڵکوژی جولەکە......نیشانەی سور بۆ گیراوانی سیاسی وشوعیەکان......نیشانەی زەرد تایبەت بوو بە جولەکە....نیشانەی زەردو ڕەش تێکەڵ..بۆ ئەوانەی کە ئارین و تێکەڵ بون لەگەڵ نەژادەکانی تر
ژمارەی گرتوخانە بەکۆمەلەکان گەیشتە 47.. کە 17 یان لەئەڵمان و 9 یان لەپۆڵەندا .4 لەنەرویج، هەریەک لە هۆڵەندا ،و فەرەنسا و ئیتالیا وئەسیتونیا 2 دانە...لە هەریەک لە چیکۆسلۆفاکیا و بەلجیکا چەندولاتیکی تر 1 دانە
گەورەترین زیندان ئۆردوگای ئۆشفیتز بو لەپۆلەندا،کە تێکەلەیەک لەگیراوانی تیدابو،کاری زۆرەملی و پاکتاوکردنی لاشەی تێدابو ئەم سەربازگەی لە نیسانی 1940 بەردوام بو تا ینایری 1945 کە زیاتر لە 400000 چوارسەد هەزار زیندانی تیدابوو،مەزندەدەکرێ کە ملیۆن نیوێک مرۆڤی تێدا کۆمەڵکوژ کرابێ
سوتاندن:
بیرۆکەی لەناوبردنی بەکۆمەڵ سەرەتا بە کۆکوژی کردنی منالانی کەم ئەندامی جەستەیی و ئەقلی دەستی پێکرد لە بەرنامەی T4 بە لێدانی دەرزی وڤاکسینی کوشندە،ئینجا گولە بارانکردنی بەکۆمەڵ پاشان دروست کردنی ژووری گەورە و تێ کردنی ژمارەیەکی زۆری جولەکەو ئینجا کوشتنیان بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە،ئەمەش بووە هۆی گەشەکردنی بیرۆکەی کۆمەڵکوژی زیاتر بۆ پاشەڕۆژ،
(ئۆردوگای کۆمەڵکوژی یان مردن،کەجیاوازبوو لەو گرتوخانانە یان ئۆردوگایانەی لەسەرەوەباسمان کردوە)،ئەو ئۆردوگایانە بوو کە لەگرتوخانەکانەوە بەکۆمەڵ گیراوەکانیان دەهێنا بۆی و لە ماوەی 24 کاتژمێردا لەناو دەبران و لە تونی سوتاندنی گەورەدا،کە لەدوای سالی 1942 وەو دەست بەکاربوون.
شەش ئۆردوگای مردن هەبون کەهەمویان لەپۆڵەندا بوون ئەمەش ناوەکانیانن:
.1 ئۆردوگای ئۆشیفتز:وەک وتمان ئەم جۆرەئۆردوگایانە جیابون لە ئۆردوگای کۆکردنەوەو گرتن و کاری سەخت،لەساڵی 1941 دروست کرا لەچوارچێوەی بەرنامەی دواچارەسەر،،کە درێژی 2.5کم پانی 2کم بوو لەم ئۆردوگایەدا چورا تونی گەورەی سوتاندن(محرقە) هەبوو کە پێان دوتن( کۆگای گاز) کە هەریەکەیان توانای سوتاندنی 2500 کەسی هەبوو
گیراوەکان بەشەمەدەفەر دەیان هێنان بۆ ناو ئۆردوگای مردنەکە ،پاش تەتەڵە بێژنگ کردنیان ،هەندێکیان گل ئەدایەوە بۆ مەبەستی ئەزمونی پزیشکی ،ئەوانی تریش دەبران بۆ سوتاندن،هەروەها ژنەکانیان جیادکردوە تاکو ترس و دلەراوکێ نەمێنێ بەبیانوی حەمام کردن، لەناوحەمامەکان بەبۆری تایبەت گازی سیانید بەرئەدریەوە بۆیان و هەمویان دەمردن ئینجا لەوێوە بۆ ناو توونی سوتاندن..لەم ئۆردوگای مردنەدا مەزندە دەکرێ کە 1.500 ملیون جولەکە کۆمەڵکوژ کرابن بە خنکاندن بەگازو پاشان سوتاندنیان( کە 300 هەزار یان لەپۆلەنداوە.69 هەزاریان لەفەرەنساوە.60هەزار لەهۆڵەنداوە.55 هەزار لە یۆنانەوە. 46 هەزار لە یورافیاوە.25 هەزار لە بەلجیکاوە.)
2. ئۆردوگای بلزاک.: 434508 هەزار جولەکە تیدا کۆمەڵکوژ کران،لەڕوی کوشتنەوە پێشکەوتووتر بوو
3. ئۆردوگای جیلمنۆ: 152 هەزار گیراوی جولەکەی تیا کۆمەڵکوژ کراوە
4. ئۆردوگای ماجدانیک: 78 هەزرا جولەکەی تیدا کۆمەكوژ کرا ،بەلام هەندێ سەرچاوەدەلێ قوربانیەکان خۆی لە 400 هەزار کەس ئەدا.
5. ئۆردوگای سوربیبۆ:زۆربەی قوربانیەکانی ئەم گرتوخانەیە لە قەرەجەکانی پۆلەندابون. کە 250 هەزاربون ،تەنها 150 هەزاجولەکە لە پۆلەندا و 31 هەزا جولەکەیچیکۆسلۆفاکیا بوو.
6. ئۆردوگای تریبلینکا: 800هەزار جولەکەی تیا کۆمەڵکوژ کراوە،بە پلەی دوەم هاتوە بۆ کوشتن.
کێ بون ئەوانەی هۆڵۆکۆست یان ئەنجام دا:
سەرچاوەکان باوەڕیان وایە کە بەشێکی زۆری کەرتەکانی سوپای ئەڵمانیا،چەند یەکەیەکی پۆلیسی ئەڵمانی(جیستابۆ)، هێزی ملیشیای تایبەت (s s ) کە هینری هیلمک فەرماندەی بوو، گەورەلێپرسراوانی وەزارەتی( ناوخۆ، گواستنەوە وگەیاندن، دەرەوە) لەگەڵ هەندێ لە گەورەپزیشکان کە ئەزمونی پزیشکی و دەرمانیان لەسەرگیراوەکان ئەنجام دابوو لەپرۆسەی کوشتنی بەڕەحم T4. ،لەم کۆمەڵكوژیەدا ناتوانرێ پەنجەی تاوان درێژ بکرێ بۆجەندکەسێکی دیاری کراو،بەلام هیزی ملیشیای تایبەتی ئس ئس ڕۆڵی باڵای هەبوە لە گرتنو کوشتن دا.
ئینکاری هۆڵۆکۆست:
زۆرێک لەنوسەرو لێکۆڵەروە ئینکاری ڕودانی هۆڵۆکۆستیان کردوە،گوایە ئەوژمارەیە زۆری هەڵبەستراوە جونکە ناجێتە ئەقلەوە کە 6 ملیۆن جولەکە لەو کاتەدا کۆمەڵکوژ کرابێت،هەندێ لایەنی دژی ئەڵمنیا بەمەبەستی دەسبەسەراگرتنی سیاسی ئەوروپا ئەمەیان ڕیک خستوە،بەپێ سەرژمێریەکان کەپێشتر کراوە ژمارەی ئەوجولەکانەی کە کۆچیان کردوە بۆ ئەوروپا ژمارەیان لە ملیۆن و نیوێک تێپەڕی نەکردوە،ئیتر چۆن لەماوەیەکی کەمدا بەو شێوە گەشەیان کردوە، وزۆربوون،،
یان تەنیا مەبەستیان ئەوەبوە کە دەولەتێک بۆ جولەکە دروست بکەن..زۆرێک لەو نوسەرانە کە ئینکاری کۆمەڵکوژی جولەکەیان دەرکرد ،توشی سزای زیندانی و دورخستنەوە هاتن لەکاتی خۆیدا. فکرەی ئینکاری هۆڵۆکۆست لەم دوایەدا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی سەری هەڵدا وەک سوریا ،ئیران فەلەستین.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پارساڵ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئەنجییلا مێرگل بەفەرمی بەناوی گەل و دەولەتی ئەڵمانیاوە داوای لێبوردنی لەگەلی جولەکە کرد بۆ ئەو پاکتاوە ڕەگەزیە کە بەسەریان هاتوە بەدەستی ئەڵمان.
دادگای نۆرینبۆرگ (نۆرمبۆرگ):
بەناوبانگترین دادگایە لە مێژووی هاوجەرخدا،ساڵی 1943 هاوپەیمانەکان (ئەمریکا ،بەریتانیا،یەکێتی سۆڤیەت) لە تارانی پایتەختی ئیران بیرۆکەی دادگایی کردنی ئەو کەسانەی کە لێپرسراوبون بەرانبەر هەڵگیرساندنی شەر و کۆمەڵکوژیەکان،هەردوای کۆتایی هاتنی جەنگ دادگایی 200 سەرکردەی نازی کرا لەم دادگایەدا ،هەروەها داداگایی کردنی 1600 فەرماندەی سەربازی لە دەروەی ئەم دادگایە، کە چەند داداگایەکی سەربازی پاشکۆیان دانابوو بۆی
سەرەتا دادگایی کردنی فەرماندە سەربازیەکان بوو پاشان هی ئەوپزیشکانە کە ئەزمونی پزیشکی یان ئەنجام دابوو لەسەر گیراوان، یەکەم دانیشتن لە 20/11/1945 دەستی پێکرد تا 1/10/1946 بەردەوام بوو.
لە شاری نورمبۆرگ /تەلاری دادگا هەڵبژێردرا بۆ شوێنی داددگایی کردن ،چونکە هەرچی تەلاری دادگاکانی ئەڵمان هەبوو بەهۆی بۆمبارانی هاوپەیمانانەوە ڕووخێنرابوون، دادگایی کردنەکە لەسەر زیندانی کردنی بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیل بوو لە ناو ئەم گرتوخانانەدا کە هیچ پێوەرێکی مرۆڤانەی تێدا ڕەجاو نەکرابوو،پاشان لە سەر کۆمەڵکوژی و سوتاندن
شەرعیەتی دادگای نۆرنبۆرگ:
تاوانباران بۆیان نەبوو پارێزەر بگرن بۆ بەرگری کردن لەخۆیان،بۆیە گومان دەکرا لەپاکی و بێ لایەنی داداگایی کردن،هەروەها زۆربەی قازیەکان لەو ولاتانە بوون کە زیان مەند بوبون بەدەستی ئەڵمانیا،،واتە دادوەرەکان لەوڵاتانی بەریتانیا ،فەرنسا،روسیا ،ئەمریکا... بوون،ئەمەش لایەنێکی تری شەرعیەت لەنگ دەکات
ئەوتۆمەتانەی کە ڕوبەڕوی تۆمەتبارانی (گیراوان ) نازی دەکرانەوە ئەمانە بوون..( پیلانگێری ،تاوان دژی ئاشتی،تاوانی جەنگ،تاوانی دژی مرۆڤایەتی)، زۆربەیان ئەو تاوانایەنا بەسەردا ساغ بویەوە و سزای مردنیان بەسەردا سەپێنرا، کۆمەڵیکیش بە زیندانی هەتا هەتایی،هەندێکیش بێ تاوان دەرئەچون، تائیستاش هەندێ تۆمەتبار دایار نین و دەسگیر نەکراون بۆ دادگایی کردن،ئەگەر لەژیاندا مابن بە ناوی خوازراوەوە دەژین،
تێبینی:
مەبەست لەئامادە کردن ی ئەم نوسینە بۆ یادی 25 سالەی تاوانەکانی کۆمەڵکۆژی کوردان بوو (ئەنفال وکیمیاباران) کە دەبێ ئێمەی کورد زانیاری تەوامان هەبێ لەسەر کۆی ئەو کۆمەڵکوژی تاوانانەی کەدەرهەق بەمرۆڤایەتی کراون.وهەڵوەستە بکەین و ببرسین ئایا بۆ مرۆڤەکان وا دڕندەیی دەنوێن بەرامبەر هاو ڕەگەزەکانی خۆیان، ئایا تەنیا بۆ مەبەستی گرتنە دەستی کورسی دەسەلات و سەپاندنی سام و هەیبەتی خۆیەتی یان چی؟ وە ببرسین ئایا ناکرێ مرۆڤەکان بەئاشتی و گفتوگۆ کێشەکانیان جارەسەر بکەن تاکو بتوانن بە ئاسودەیی و بێ کوشتن لەم سەرگۆی زەویە بژین؟