هۆلۆکاست به بۆنه‌ی ساڵرۆژی هه‌له‌بجه – بەشی یەکەم
12:32 - 23 رەشەمه 2712
Unknown Author
سدێق بابایی
هۆلۆکۆست له ڕاستیدا به ئه‌و ده‌عبا دڕنده ده‌وترێ که له سه‌رده‌مانی جیاوازی مێژوودا هه‌ر جاره نه جارێ به بیانوێک، له ژێر ناو‌و نیشان و پاساوێک کراوه به ڕێخۆشکه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆحی دڕنده‌یی له په‌یکه‌ر و مێشکی ئه‌ندامانی حاکمیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات یان نه‌ته‌وه‌یێک بۆ فه‌وتاندن و بێبه‌ش کردنی میله‌تێکی جیاواز له ژیان و ئاسوده‌یی. ئه‌م وه‌زعه به درێژایی مێژووی دوور و نزیک تووشی زۆر نه‌ته‌وه‌ی ژیاری سه‌ر زه‌وی هاتووه، که به‌شیک له‌وان به‌جارێ فه‌وتێنراون؛ یان ئاسه‌وارێکی ئه‌وتۆیان وه‌ک ڕابردوو لێ به‌جێ نه‌ماوه.
به‌شێکیتر به کوێره‌وه‌ری و به به‌جێ هێشتنی ده‌ورانێکی سامناک خۆیان ڕزگار کردوه.هه‌ر چه‌ند به باوه‌ڕی لاینگهلێک ئێستا ئه‌م ڕزگار بوانه‌ی دوێنێ خۆیان بوون به چهوهسێنهری ئه‌مڕۆ! به‌ڵام له گێژاوی ئه‌م بگره‌و به‌رده‌یه‌دا گه‌لی ئێمه‌ی کورد وه‌ک به‌شی سێهه‌م هێشتا به شه‌ل و شه‌که‌تی، پچڕ پچڕ په‌له قاژەی پرش‌و بڵاو بۆ خۆ ده‌رباز کردن له دوا مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر خۆی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ته‌جروبه ده‌کات.
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م به‌سه‌رهاته مێژووییه پڕکارهساتانه؛ هه‌م ئاماژه به ئه‌زموونێکی ڕزگار بوو له فه‌وتان و هه‌م نیشاندانی هێندێ لاینی وه‌ک یه‌کی به سه‌رهاته‌کانی پلانی پاکتاوی ڕه‌گه‌زیه؛ که له درێژه دا ئاماژه‌یان پێده‌کرێ. پلانگه‌لێکی پڕ له سام که مرۆڤی باوه‌ڕمه‌ند توانیویه‌تی پووچه‌ڵیان کاته‌وه.
با سه‌رەتا ئاوڕێک له ڕابردووی ئه‌م شێوه له پاکتاوی ڕه‌گه‌زی، ناوه‌رۆک و مێژووی دوور و درێژی بده‌ینه‌وه . پاشتر له درێژه‌ی باسه‌که‌دا چه‌ند وێنه‌یێکی
ئه‌نفال و هاوشێوه‌کانی بیری هۆلۆکاست و هاو ته‌رازی ئه‌م چه‌شنه ڕه‌وشت و ئاکارانه له کوردستانی بنده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب، فارس و تورکی
حاکم له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای قه‌ڕنی بیست‌و یه‌ک، ده‌خرێته پێش چاوی وردبینی خوێنه‌ری به‌ڕێز.
Holocaust هۆلۆکۆست: به قه‌ڵاچۆی سیستماتیک و به‌رنامه بۆ داڕێژراوی کوشتاری شه‌ش ملیۆن جووله‌که‌ی ئوروپایی له سه‌رده‌می شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م له لایه‌ن نازیه‌کانی ئاڵمانه‌وه ده‌گوترێ،( به کوردی،قه‌ڵاچۆ(ئه‌نفال) کردنی جووله‌که‌کان) .
وشه‌ی هۆلۆکۆست له کۆتایی ساڵه‌کانی حه‌فتای زایینیه‌وه له ئامریکا که‌وته سه‌ر زاران، هۆیه‌که‌ی زه‌نجیره فیلمێک بوو هه‌ر به ئه‌و ناوه که ئه‌و کات له سه‌ر قه‌ڵاچۆکردنی جووله‌که‌کان نیشان ده‌درا و سرنجێکی زۆری ڕاکێشا. وشه‌ی هۆلۆکۆست له ڕاستیدا له وشه‌ی یونانی holokauston وه‌رگیراوه که واتای قوربانی‌کردن بۆ خودایان ده‌دات، هه‌ر بۆیه زوربه‌ی جووله‌که‌کان ئه‌و وشه‌یه به شیاوی ئه‌و تاوانه گه‌وره نازانن و پتر وشه‌ی \"شۆوا\" به کار دێنن که له زمانی عێبریدا به واتای قه‌ڵاچۆکردن و له ناو بردنه.
کوشتاره‌کانی نازیه‌کان جگه له شه‌ش میلیون جووله‌که ژماره‌یەکی زۆر خه‌ڵکی دیکه‌شی گرته‌وه، له‌وانه: سه‌دان هه‌زار قه‌ره‌چیی ئوروپایی ناسراو به (ڕۆما) ، سه‌دان هه‌زار (سێرب) که به‌شیکی زۆریان به هاوکاری جاشه‌کانی (کروات) له ناو چوون، نزیک به دووملیون مه‌سیحی له‌هستانی ( وێڕای سێ ملیون جووله‌که‌ی ئه‌و وڵاته) وه‌کوو له‌هستانی نه‌خوازراو ده‌ناسران، دیله‌کانی شه‌ڕ و خه‌ڵکی ئاسایی (ڕووس) و میلله‌ته‌کانی سلاڤی ڕۆژهه‌ڵات (ڕووسیای سپی، ڕووس، ئۆکرانی)، هۆمۆسێکسۆێله‌کان،خه‌ڵکی په‌ککه‌وته و نه‌خۆشی ڕه‌وانی، کۆمۆنیسته‌کان و نه‌یارانی سیاسی، ڕووناکبیران و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی کرێکاری، ئافریقایی، ئاسیایی ،فراماسیۆنه‌ره‌کان و پیاوه ئایینیه‌کانی سه‌ربه کلیسای ئۆرتۆدۆکس و کاتۆلیک و پرۆتستانت و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی که به ناوی شه‌هیدانی (یه‌هووڤا) ده‌ناسرێن.
له لای ژماریه‌یک لێکۆڵه‌ر وشه‌ی هۆلۆکۆست هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌گرێته‌وه که له سه‌ره‌وه باسکران له کاتێک دا له لاین هێندێکیتریان ته‌نیا به کوشتاری جووله‌که و قه‌ره‌چ و په‌ککه‌وته‌کان ده‌گوترێ، هه‌ر بۆیه له سه‌ر ژماره‌ی سه‌رجه‌می قوربانیه‌کانی هۆلۆکۆست له نێوانیاندا کێشه هه‌یه. له کاتێکدا به‌شێکیان ئه‌و ژماره‌یه به ٩ تا١١ میلیون داده‌نێن، به‌شه‌که‌یتریان باسی ٢٦ میلیون ده‌که‌ن.
دژایه‌تی له گه‌ڵ جووله‌که مێژوویەکی دوور و درێژی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بابلێکان که له ساڵی 586ی به‌ر له زایین به هۆی ( نه‌بوو خهزنهسسهر)- ده‌ستیان به سه‌ر ئورشه‌لیم داگرت و قه‌ومی جووله‌که‌یان وه‌کوو به‌رده و یه‌خسیر برده بابل و په‌رستگای گه‌وره‌ی ئه‌وانیان خاپوور کرد.
دوای ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی بابل له لایه‌ن پادشای هه‌خامه‌نشیه‌کان\"کوروش\"له ٥٣٩ی به‌ر له زایین جووله‌که ڕزگار کران و گهڕانههوه زێدی خۆیان و پهرستگایەکی گه‌وره‌تریان ساز کرد و له جه‌زای ئه‌و ڕزگاریه ناوی کوورش له (ته‌ورات) دا وه‌کوو ڕزگاریده‌رێک تۆمار کرا.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕومه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به هۆی پێداگرتنی جووله‌که‌کان له سه‌ردین و ئایین و داب و نه‌ریتی خۆیان و به‌ربه‌ره‌کانێ له به‌رانبه‌ر ڕومه‌کان له لایێک و پێوه‌ندی دێرینی ئه‌وان له گه‌ڵ فارسه‌کان که ڕقه‌به‌ری سه‌ره‌کی ڕومه‌کان له‌و ناوچه‌یه بوون، ڕومه‌کان هه‌میشه به چاوی شک و گومانه‌وه ڕوانیویانه‌ته ئه‌و خه‌ڵکه و لێیان دڵ پیس و دڕدۆنگ بوون . له ساڵه‌کانی ٧٠ و١٣٥ی زایینی‌دا له دوای زهنجیرهیێک ڕاپه‌ڕینی جووله‌که‌کان به دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوم ،ڕومه‌کان زۆر به توندی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان سه‌رکوت کرد و پهرهستگاکهیان بۆ جاری دووهه‌م سووتاند و ئورشه‌لیمیان له بوونی جووله‌که پاک کرده‌وه و لێیان قه‌ده‌غه کردن له زۆر شوێن نیشته جێ بن.
له‌و کاته‌وه کۆچی جووله‌که یان \" دیاسپۆرا\" ده‌ستی پیکرد به‌شێکی به‌ره‌و بابل و ئێران و ئه‌فغانستان و هێندوستان و قه‌وقازو به‌شێکی به‌ره‌و باکووری ئافریقا و سپانیا و پورته‌قاڵ و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕوم کۆچیان کرد و ژیانی ئاواره‌یی ده‌ستی پێ‌کرد.
له سه‌رتای گۆڕانی ئایینی مه‌سیح بۆ ئایینی ڕه‌سمی ده‌سه‌ڵاتی ڕوم له به‌ره به‌ری سه‌ده‌ی چواره‌می زایینی دا چه‌وساندنه‌وه‌ی جووله‌که ڕه‌نگێکی مه‌زهه‌بی به‌خۆیه‌وه گرت و به بیانووی ئه‌وه‌ی که خیانه‌تیان به مه‌سیحی پێغه‌مبه‌ر کردوه ژیانیان لێ تاڵ کرا.
ده‌سەڵاتی کلیسا به درێژایی ده‌یان ساڵ جووله‌که‌ی چه‌وساندوه‌ته‌وه و به داسه‌پاندنی یاسای توندوتیژ ئازادی ئه‌وانی به‌رته‌سک کردوه و ژیانی لێ حه‌رام کردون و هه‌وڵی داوه که ده‌ست له دیانه‌تی خۆیان هه‌ڵگرن و بێنه سه‌ر ئایینی مه‌سیح .له سایه‌ی حکومه‌تی کلیساوه له جووله‌که قه‌ده‌غه‌کرا که پیشه‌ی سهنعهتکارییان هه‌بێ . مرۆڤی جووله‌که بۆی نه‌بوو ببێته ئاسنگه‌ر، زێڕینگه‌ر،دارتاش یان هه‌ر جۆره سنعهتکاریهکی تر.[ وه‌ک بێبه‌ش کردنی کوردستان له سنعه‌تی بنه‌مایی گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ئابووری] ،له به‌رانبه‌ر دا کلیسا ڕێگه‌ی به جووه‌کان دا کاری بانک و سودخۆری و له‌و بابه‌تانه بکه‌ن. چوونکه له لایێکه‌وه ئه‌و کاره پێویست بوو و له لایێکی تره‌وه ئه‌وه بانکداری جووله‌که بوو له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو گوناحه‌کانی سوود خۆری وه‌به‌ر ده‌که‌وت و ئه‌وه بۆ کلیسا ده‌بوو به حه‌جی دوو حه‌ج.
میلله‌تی جوو له ماوه‌ی ساڵانی زۆر دوور‌و درێژ به شێوه‌ی جۆرواجۆر چه‌وسێندراوه‌ته‌وه، هه‌ر تاو نا تاوێک لێره‌و له‌وێ قه‌تڵ عام کراوه . قه‌تڵ عامی جووله‌کان یا به لاتین \"پۆگرم\"، به به‌هانه‌ی ڕه‌نگاو ره‌نگ ڕوویان داوه : هه‌ر له بیانووی مهزهویهوه بگره ، تا کوو تاوانبار کردنیان به‌وه که ئه‌وان هۆی نه‌خۆشی تاعوونن که هه‌ر جاره ژماره‌یێکی زۆر به تووشبوونی ده‌مردن .