(هۆلۆکاست Holocaust )، شۆوا ، ئه‌نفال یان پاکتاوی ڕه‌گه‌زی- به‌شی -3 1
18:24 - 4 خەرمانان 2713
Unknown Author
سدیق بابایی
شه‌ڕی تورک به‌دژی نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌کان له‌تورکیه شه‌ڕی دین و ناموسڵمانی نه‌بوو !
کورد له‌ئه‌گه‌ری پشت کردن له‌نه‌ته‌وه‌ی خۆی و گه‌یشتنی به‌سه‌رکۆماری تورکیه به‌مه‌رجێک باسی مه‌سه‌له‌ی کورد بکات دیسان که‌مترین سزا-ی سهربهخشینه !
تورک ته‌نێ شه‌ڕی غه‌یره‌دین و نامسڵمانی نه‌کردوه. ئه‌رمه‌ن ، کورد ،عه‌ره‌ب ، لاز ، چه‌رکه‌س ، بۆڵغار (بهڵگارپاش ڕاپه‌ڕینی ١٨٧٦(و ئاسووری هه‌رکام به‌پێ به‌رنامه‌داڕشتن و هێنانه‌گۆڕی پلانێکی سیاسی به‌مه‌به‌ستی پاکتاو یا تواندنهوهلهنێو ڕه‌گه‌زی تورک‌دا خرانه‌ژێر زه‌ختی خوێناوی و تاقه‌ت پڕووکێن .
تورکه‌لاوه‌کان ئه‌رمه‌ن – یان له‌به‌ر ئهوهئهرمهنی بوون قه‌ڵاچۆکرد و پاش ئه‌وان کهوتنهگیانی کورد .
لۆرنس؛ که‌سایه‌تی ناسراوی انگلیسی ده‌ڵێ: \" شیاوی باسهسهرئهنجامی ئه‌رمه‌ن له‌ساڵه‌کانی شه‌ڕی یه‌که‌م دا کاری کرده‌سه‌ر دواڕۆژی گه‌لی کوردیش \" سه‌لیم ئه‌لنه‌عیمی – به‌غدا ١٩٤٧- لاپهڕه٣٥- ٣٦ به‌رگی یه‌که‌می کتێبی ( ئهعمهدهئهحکهمهئهلسهبعه) . د. که‌ماڵ مه‌زهه‌ر.
دیاره‌ئه‌و بێدهنگهلێ کردنهوهک له‌سه‌رتای کوشتاری ئه‌رمه‌ندا کرا پاشتر بهقڕوقپی زیاتر به‌رۆکی کوردی تا ڕۆژگاری ئێمڕۆ به‌ر نه‌داوه.
ئاناتۆل فرانس ؛ نووسه‌ری گه‌وره‌ی فهرانسهلهههڕهتی قڕکردنی ئه‌رمه‌نیه‌کان وتوویه: \" له‌به‌ر ئه‌وه‌خه‌ڵک ڕووی خۆیان له‌لێ قه‌وماوان وه‌ر ده‌چه‌رخێنن ، زۆرکه‌س توانییان ئه‌ساس بۆ گونا بار کردنی قوربانێکان بدۆزنه‌وه\".
فرانس؛ قامکی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌دا ناوه کهوڵاتهدسهڵاتدارهکان بۆ پشتیوانی له‌سیاسه‌تی قازانج خوازانه‌ی خۆیان میله‌تانی بێ دیفاع [ وه‌ک کورد بۆ وه‌ستان له‌به‌رانبه‌ر دوژمنکاری تورکان و عه‌ره‌ب و فارس مۆرکی ترۆریست ، ئاژاوه‌چی، یان تێکده‌ری هێمنایه‌تی- یان له‌پاڵ ده‌درێ و ئه‌وه‌ده‌که‌ن به‌بنه‌مای پاڵپشتی ده‌وڵه‌تانی هاو هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمان له‌لایێک و په‌ژراندنی سیاسهتهچهوتهکانیان له‌نێو بیر‌و رای گشتی وڵاته‌کانیان تا که‌س سیاسه‌تی چه‌واشه‌یان نهداتهبهر تیر‌و توانج].
کاردانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسهتهتاکی سهربهنهتهوهیژێردهستی (کورد و هیتر) زۆر جار تووشی ناهۆمێدی ئه‌وتۆ کردووه ده‌س له‌ڕه‌گه‌زی خۆی هه‌ڵبگرێ و به‌ره‌و قاڵبوون له‌ڕیزی چه‌وسێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی کی به‌رکێ بکا.!
بۆڵهند ئێجهویت و زۆر سهرۆکیتر که‌ڕه‌گه‌زی خۆیان به‌تورک گۆڕی له‌وانه‌ن . ئێجهویت بۆ خۆی (لاز ) و سه‌ر به‌ئه‌و نه‌ته‌وه‌بوو . نێوبراوبهقازانجی تورک پشتی له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی کرد .
له‌نێو کوردان دا که‌م نین ئه‌و کهسایهتیهدۆڕاوانهڕیزی باوه‌ڕی نیشتمانی و ڕه‌گه‌زی خۆیان بۆ نێو ڕه‌گه‌زی تورک یا عه‌ره‌ب ، و هه‌ر نه‌بێ لاینگری توند‌و تۆڵ له‌سیاسه‌تی رهگهزهههمبهرهجیاوازهکان گواستوه‌ته‌وه. تورگۆت ئۆزاڵ که‌دواجار به‌بیانووی ئاوڕ دانهوهبۆلای کێشه‌ی کورد به‌وته‌ی لاینهکوردیهکان ده‌رمانداو کرا یه‌ک له و کهسایهتیهبه ڕگه‌ز کورد، به‌ڵام به تورک گۆڕدراوانهبوو کهئاخرهیهکهی گیانی له‌پێناوی هێنانه‌گۆڕی مه‌سه‌له‌ی کوردا به‌خشی . ئه‌م ڕاستیهتاڵهئهوهدهسهلمێنێ له‌نێو تورک دا ئه‌گه‌ر کوردێک تا ئه‌و راده‌یه‌ش له‌خۆ به‌تورک کردن پێش بچێ دیسان خۆ له‌قه‌ره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد دان به‌نرخی له‌ده‌ست دانی سه‌ریان ته‌واو ده‌بێ.
لهلایەکیتر ئێجهویت ئه‌و که‌سه بوو ٢٢.٠٧.١٩٧٤ له‌شکری ناردهقۆبرس تا ئه‌وانیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکا به‌دار ده‌ست. سه‌ره‌ڕای ئهوهدیترا هێزه‌چه‌کداره‌کانی تورک نهتهنی له گه‌ڵ ئێجهویت بگرهزۆر باوه‌ڕ مه‌ندی تورکیان له‌پۆستی ههرهسهرێی ده‌سه‌لات به‌تاوانی که‌مترین لادان له‌ڕێبازی ئاتاتۆرک. به خۆیان ، حێزب و لاینگرهکانیانهوه زیندان ، دوورخرانهوهلهسیاسهت و دوژمنایه‌تی وڵات تاوانبار و سزا دا. هه‌ر چه‌ند شاراوهنهبووه ئهولایەن و کهسایهتیانهلهسهرجهمی کردار و باوه‌ڕیاندا جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان له\"گه‌ڵ گورگه‌بۆره‌کان\"[ تورکی ههرهڕهگهز په‌رست] نه‌بووه.
شۆڤێنیزمی تورک و تراژدی خه‌مناکی درسیم ؛
٧٢ ساڵ پێش پاش له‌سێداره‌دانی سه‌ی ڕه‌زا درسیمی، ڕێبه‌ری ئێشتمانی و ئایینی کوردی ناوچه‌ی درسیم له‌باکووری کوردستان له‌درێژه‌ی کوشتاری خه‌ڵکدا که‌پاش کوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌کان سامناک و بێبه‌زه‌ییانه‌ترین کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی کورد لهتورکیهدهژمێردرێ قۆناغێکی نوێ له‌کۆیله‌کردنی کورد ده‌ستی پێ‌کرد.
کارهساتهکهلهوێڕا په‌ره‌ی زیاتری سه‌ند که‌وێرای کوشتن و قڕکردنی هه‌زاران که‌س بێ ئهوهکهمترین ئاوڕ له‌منداڵ و ژن یان پیرو په‌ک کهوتهبدرێتهوهبهبۆمبی شیمیایی خه‌ڵک که‌وتنه‌به‌ر په‌لاماری هێزی چه‌کدار به‌ڵام تورک هه‌ر بهئهوهندهڕازی نه‌بوون.
ژماره‌یێکی زۆر و نادیار له‌و کچ و کۆڕانههێشتار زیندوو مابوون کۆ کرانه‌وه، ڕهپێچی نێوچهتورک نشێنه‌کان کران و له‌ژێر چاوه‌دێری هێزی پاراستنی تورک‌دا بۆ کار به‌سه‌ر ماڵی تورکاندا دابهشێندران . فیلمی به‌ڵگه‌یی \" پرچی بڕاوی دایکم، به‌ڵگه‌ی جێنایهت دژی مرۆڤایه‌تی \" ساز کراوی به‌ڕێزان نه‌هزه‌ت و کازم گوندۆغان که‌ڕۆژی شه‌مه5ی ژوئێنی ٢٠١٠ لهسینهدۆم – سینه‌مای شاری کۆڵن پیشان درا دووکه‌س له‌و قربانیانهی کههێشتار له‌ژیاندا مابوون بهقسههێنابوو.
مه‌خابن گێڕانه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌کان جیا له‌تازه‌کردنه‌وه‌ی برینه‌کان له‌جه‌سته‌ی قوربانهیهکانی نامرۆڤایه‌تی تا ئێمڕۆ نه‌ی توانیوهڕۆحی مرۆڤی سه‌رده‌م ئازاررێکی ئه‌و تۆ بدات ، به‌دژی ئه‌م ناعهدالهتیهبێ پسانهوهیهوهجووڵهبکهوێت !!
عه‌زیز شه‌مزینی له‌کتێبه‌که‌ی جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانی کوردستان ١٩٨٠ چاپی دووهه‌م ده‌ڵێ: \"پاش سه‌رکوتی شۆڕشی ئازادی خوازانه‌ی درسیم ،١٥٠٠ پیره‌ژن و منداڵ وێکڕا به‌زنجیر کهلهپچهدهکرێن و لهقووڵکهیێکدا نه‌وتیان به‌سه‌ردا ده‌کرێ و ده‌سووتێندرێن . له‌درێژه‌ی سه‌رکوتی ئه‌م خهڵکهبهخت وهرگڕاوهدا که‌تا ساڵی ١٩٤٢ درێژه‌ی کێشاوهعهزیز سورمێ باسی هه‌زاران گوند ده‌کا له‌لاین مستهفاکهماڵ ئاتاتورک و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌نێو چوون .[ عه‌زیز سورمی ،کورد و جێنۆساید هه‌ولێر].
به‌ڕێز جه‌ماڵ نه‌به‌ز له‌کتێبی \"کوردستان و شۆڕشه‌که‌ی\"نووسیویه‌تی جینایه‌ته‌کانی تورک هه‌مبه‌ر کورد بهڕادهیەکن له توانای ئه‌ژماردن به‌ده‌رن. سڕینه‌وه‌ی کورد گهیشتهئاستێک بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵی ١٩٣٧بهبۆمبی ژاراوی (شیمیایی) نیو ملیون مرۆڤی کورد له‌نێو بران.
کورد ناسی فه‌رانسه‌وی کریس کۆچرا له‌کتێبی \"چنبش ملت کرد و خواست استقلال\" وه‌رگێڕانی دۆستی به‌ڕێزم عه‌زیز ماملێ لاپهڕه٣٦٧ نووسیویه‌تی؛
له‌مێژو دا ده‌خوێنینه‌وه پاش شه‌ڕی چاڵدوران (١٥١٤) سوڵتان یاوز سه‌لیم (سه‌لیم خۆفناک)،[ سوڵتانی عۆسمانیی] گه‌رووی هه‌موو عهلهویهلهبهردهستهکانی ده‌بڕی، بۆیە پاشماوه‌کانیان په‌نایان بۆ شاخه‌کانی درسیم ده‌برد.
کۆچرا له‌درێژه‌دا بهکۆڵنهدانی خه‌ڵکی درسیم وه‌ک سومبۆڵ(نموونه) به‌رانبه‌ر جه‌ور و بێدادی تورکی فه‌رمانڕه‌وا ئاماژه‌ده‌کا، له‌م پێناوه‌دا ده‌وری به‌رچاوی پ کا کا و هه‌ڵقوڵانی ڕێبه‌ری مێژوویی ئه‌م حێزبهمهزڵوم دۆغان که‌ساڵی ١٩٨٢ له‌زیندانه‌کانی تورک دا گیانی له‌ده‌ست دا و ، عه‌لی حه‌یده‌ر کایتان یه‌کێکیتر لهفهرماندهرانی ئه‌م ڕێکخراوهدهس نیشان ده‌کا که‌هه‌ردوو که‌سیان له عه‌له‌ویه‌کان هه‌ڵکه‌وتون- لاپهڕه٣٧٢ هه‌مان سه‌رچاوه.
به‌ر بڵاوی مه‌ینه‌تی کورد لهدرسیم و قووڵایی برینه‌کانی سه‌ر جه‌سته‌ی لهپانتایێکی ئه‌و تۆدا دابهزێندراوهنهلهتوانای کزی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانهدایهوێنهکێشی بکا ونهبهنووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه ئه‌رکی تاکی کورد به‌ئه‌نجام ده‌گات . ته‌نیا هۆمێد ئهوهیهبهم شێوهگۆشهێیک له‌سیاسه‌تی دژه‌مرۆڤی ده‌سه‌ڵاتداری تورک به‌رانبه‌ر جیاڕهگهزهکانی نێو چوارچێوه‌ی ناسراو بهتورکیهی ئێستا، به‌تایبه‌ت کورد وه‌رد بدرێتهوهبهڵکوو هه‌وڵێک بێ بۆ له‌قاودانی زیاتری جنایه‌تکارانی مێژوو. درێژه‌ی هه‌یه