هۆلۆکاست ( Holocaust )، شۆوا ، ئه‌نفال یان پاکتاوی ڕه‌گه‌زی - به‌شی - ١٢
14:17 - 29 پووشپەڕ 2713
Unknown Author
سدیق بابایی
گوتاری، کودیتا- ی ساڵی ١٩٦٠ \"یه‌که‌مین گوناح\" ئاوێنه‌ی سیاسه‌تی کوردقڕان لهدرسیم و.....
٢٧ی مانگی مای ساڵی ١٩٦٠ هێزی چه‌کداری تورک به‌ڕێبه‌ری ژنراڵ جه‌ماڵ گورسل یه‌که‌م کودێتای هێزه‌چه‌کداره‌کان لهتورکیهی نوێ‌دا به‌ڕێ خرا. دوورگه‌ی (یاسی ئادا) له‌ده‌ریای مهڕمهڕهئهو شوێنه‌یه‌که ٦٠٠ نه‌فه‌ر له‌به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی حکومه‌تی له‌وانه( سه‌رۆک وه‌زیر عه‌دنان مندرێس، سه‌رۆک کۆمار محمود جه‌لال بایار) وێکڕا زیندانی و به‌تاوانی له‌ژێر پێنانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات! که‌وتنه‌ژێر لێ پرسینه‌وه‌و به‌شێکیان له‌سێداره‌دران .
هه‌ر چه‌ند کهسایهتیهبهناو بانگهجێهانیهکانی ئه‌وکات وه‌ک \"جان اف کندی\" سه‌رۆکی ئامریکا مه‌له‌که‌ی انگلیس ئهلیزابتی دووهه‌م و شارل دۆگۆل سه‌رۆک کۆماری فهرانسهبهفهرمی داوای چاو پۆشی له‌به‌ڕێوه‌بردنی حۆکمی کۆشتنی کهسایهتیهپایهبهرزهکانی تورک – یان کرد دیسان پانزدهکهسیان به‌تاوانی جنایه‌ت به‌دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورک کوژران.
دوورگه‌ی ئێمراڵی شوێنی به‌ند کرانی ڕێبه‌ری خه‌باتکارانی حێزبی کرێکارانی کوردستان ، ١٥ی سپتامبری ١٩٦٢ شاهێدی له‌سێداره‌درانی فاتن ڕۆشدی زورلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وکات و حه‌سه‌ن پۆل ئاتکان وه‌زیری ئابووری بوو. هه‌ڵبه‌ت مندرێس سه‌رۆک وه‌زیران که‌ماوه‌ی ١٠ ساڵ ڕێبه‌ری ده‌وڵه‌ت بوو هه‌ر چه‌ند ویستی به‌حه‌بی خه‌و خۆکوژی بکا به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وت دوو ڕۆژ پاشتر خرایهنێو ڕیزی ئه‌وانه‌ی له سێداره‌دران.
مه‌به‌ست له‌ئاماژه به په‌نجا ساڵه‌ی زاڵ بوونی هێزی چه‌کداری تورک ده‌سنیشان کردنی هزرو تێ ڕوانینی بیر‌و ڕای به‌شی هه‌ره‌زۆری میله‌تی تورک سه‌باره‌ت به‌کاره‌ساته قه‌وماوه‌کانی نێو خۆی ئه‌م وڵاته‌یه. کاره‌سات گه‌لێک که‌هیچ مرۆڤێک ناتوانێ کاتێک ئاوڕ له‌به‌سه‌رهاتی تورکیهپاش شکست و داڕمانی ئێمپراتووری عۆسمانی دهداتهوهخۆی لێیان ببوێرێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌وه‌ک ژنڕاڵهکوودێتا چیه‌کانی ئه‌م وڵاتهبیر بکاته‌وه.
نفووسێکی به‌ر چاوی خه‌ڵکی تورک له‌یادی ئه‌م ڕؤژه‌دا جێژنیان گرت و ژماره‌یێکی که‌میش به‌دژی ده‌ر که‌وتن. به‌شێکی به‌ر چاو له‌لاوانی ناسراو به \"گه‌نجانی بێ چه‌ک \" له‌په‌نجا ساڵه‌ی هه‌ڵکرانی سێداره‌کانی یه‌که‌م کودیتا به‌که‌شتی سه‌ردانی ئه‌م دوورگه‌و شوێنی مهحکهمهڕواڵهتیهکهیان کرد تا ئاوه‌زی خه‌ڵک به‌ره‌وه رووداوه‌کانی ئه‌و ڕۆژانهبگێڕنهوه.
جرن کنار؛ یه‌ک له به‌شدارانی ئه‌م گرووپهکهبهلای خۆیهوهخوازیارهڕابردووی تاڵ بۆ به‌رگری لهدووپات بوونه‌وه بخاته‌وه ڕۆژه‌ڤی بیر‌و ڕای گشتی به( جاناتان هد هه‌واڵنێری بی بی سی ده‌ڵێ : \" ئه‌م کودیتایهیهکهم تاوان بوو . له‌به‌ر ئهوهبناعهی تاوانهکانیتر [ کودیتاکانی پاشتر] ی داڕشت !!
ئامینهگورسوی ناسکاڵی ئهندامـێکیتری گرووپ و نه‌وه‌ی سه‌رکۆماری ئه‌وکات ( محمود جه‌لال بایار) که‌له‌به‌ر ته‌مه‌نی زۆر لهسێدارهنهجاتی ببوو ده‌بێژێ : ده‌بوو وه‌زیرو به‌رپرسان به‌تاوانی قورس تۆمه‌تبار بکرێن تا کرده‌وه‌ی هێزی چه‌کدار له‌نێو خه‌ڵکدا ئه‌رێنی سه‌یر بکرێ .
جرن کنار دیسان ده‌ڵێ : \"خاڵی بنه‌ڕه‌تی له‌سیاسه‌تی تورکیهلهوهدایهخهڵک کودیتایان خۆشده‌وێ \" !
مرۆڤ کاتێک جۆری تێفکرینی نه‌سڵی ئه‌وڕۆ له‌پێوه‌ندی ڕابردووی خۆیان وه‌رد ده‌داته‌وه ئه‌و ده‌م زیاتر تێده‌گا که‌ده‌سه‌ڵاتداری چه‌کدار و نا چه‌کداری ئه‌م ڕه‌گه‌زه به‌پاڵ پشتی کام جه‌ماوه‌ر سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی خۆی بۆ قڕ کردنی میله‌تانی جیا له‌تورک له‌م وڵاته داده‌ڕێژێ ؟! کاتێک ده‌ستی لاوی کوردی مێر منداڵ ته‌نیا به‌تاوانی وتنه‌وه‌ی چهندروشمی ماف خوازانهلهپێش چاوی دووربینی تلوزیۆنهکان بهدانستهوردو خاش ده‌کرێ . کاتێک به‌هه‌زاران گوندی کوردان لهدانیشتوانیان چۆڵ ده‌کرێن ،کاتێک زیندانه‌کانی تورکیهلهکوردی زمان و ماف زه‌وت کراو جمه‌یان دێت و کاتێک بۆ چاو به‌ستی دۆنیای ئازاد حۆکمی ئێعدام ڕادهگێردرێ و کورده‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌هاسانی گوله‌باران ده‌کرێن ، له‌هه‌مان ههلو مه‌رج دا ساڵی ٢٠١٠ ته‌نێ کودیتای ساڵی ١٩٦٠ به‌یه‌که‌م تاوان داده‌ندرێ و هاوکات پێداگری ده‌کرێ \"خاڵی بنه‌ڕه‌تی له‌سیاسه‌تی تورکیهلهوهدایهخهڵک کودێتایان خۆشده‌وێ \". بهواتهیێکیتر یه‌که‌م تاوانه‌که‌ش به‌گوناح حساب ناکرێ له به‌ر ئه‌وه‌خه‌ڵک خوازیاریه‌تی.
ئه‌گه‌ر له‌م کودێتایهدا له‌بری کوژرانی ١٥ وه‌زیر، سه‌رۆک و تاکی پایه‌به‌رزی حکومه‌ت کورد کوژرابان ده‌بوو لاوی تورک خوازیاری بیر هێنانه‌وه‌ی مێژوو بهکامهسهردێڕ باسی کردبا ؟ ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌سۆنگه‌ی ئه‌و بۆچوونهوهتهماشای هۆکاری ڕوداوه‌کانی درسیم بکا ئه‌وده‌م قوولایی کاره‌ساته‌که، دڕنده‌یی فه‌رمانده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی وردتر بۆی لێک ده‌درێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداری تورک که‌پاڵپشتی و ڕاوێژکاری نازیهتازهسهرههڵداوهکانی ئاڵمان وێرای فه‌رانسه‌و بریتانیای له‌ته‌نیشت خۆی دا ده‌دیت ، سه‌ره‌ڕای ئهوهئهزموونی زۆری له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کان لهڕیپێوانی مه‌رگ و قه‌ڵاچۆی ئه‌م گهلهتێ په‌ڕاندبوو به‌هه‌لی زانی به‌لای خۆیهوهمهسهلهی کوردیش که‌تا ده‌هات ئاڵۆز‌و به‌ربڵاوتر ده‌بوو و بهرهبهرهخهریکی ته‌شه‌نه‌کردنی فراوانتر بوو به‌ره‌و کۆتایی مه‌رگ به‌رێ .
سه‌رباز و فه‌رمانده‌ری تورک له‌کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ و تاڵان و برۆی خه‌ڵکدا ڕاهاتبوو . زۆرجار دووپات کردنه‌وه‌ی کارێک هه‌رچه‌ند نامرۆڤانه‌و دوور له‌ڕه‌وشتی ئێنسانی بێت نه‌ک هه‌ر بۆ بکه‌ره‌که‌ی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و ڕه‌نجی ڕۆحی جاری یه‌که‌م ئازاری نادات بگرهههستی ڕه‌زامه‌ندی بهههستانی ئه‌رکی ئه‌وتۆ وه‌ک جۆرهحهزێک له‌شی داده‌گرێ . لێرهدایهکهئیتر هه‌ست به‌گوناح و ئازار ناکا و دووپات کردنه‌وه‌ی ئاسایی ده‌نوێنێ .
سه‌رباز و ده‌سه‌ڵاتداری تورک نه‌هه‌ر کاتی کورد قرانی ده‌رسیم، له‌هێرشه‌کانی دووهه‌زارو ده‌بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێ دیفاع له‌شه‌قامی شار‌و گونده‌کانی تورکیه هه‌مان هه‌ست و دڵ ڕه‌قی ده‌نوێنن ! جیاوازی ئێستایان ڕهنگهلهمۆدێرن تر کردنی شه‌ڕه‌کان و به‌کار هێنانی تێکنیک و تاکتیکی سه‌رده‌م بێت . بۆ وێنهئهوکات دژی خه‌لکی ڕاپه‌ڕیوی ده‌رسیم وه‌ک له‌ڕۆژنامه‌یkِroglu ژماره(١٠٨٣) ی ڕۆژی ١٣ی ١٩٣٨بڵاو کراوهتهوهکازی ژاراوی – یان به‌کار ده‌هێنا .
پاش حه‌فتاو دووساڵ له‌م به‌سه‌ر هاتهتاڵهگۆڕانێک له‌سیاسه‌تی سه‌رکوت کارانه‌ی تورک‌دا ده‌ر که‌وتوه ئه‌وه‌یه‌که ڕا ده‌گه‌یێنن \"بڕیاری ئێعدام - یان لهتورکیهڕاگرتووه\" ! له‌هه‌مان کاتدا کوشتنی کورد هه‌راو تر له‌پێشوو درێژه‌ی هه‌یه. ئهمجارهپێش ئهوهلاقی کورد به‌زیندان بگات خاتری تورکی مرۆفدۆست!!! به‌کوشتنی پێش وه‌ختییان ئاسوده‌ده‌بێت . ئهوهوهڵامێکی سیاسی و دیپڵۆماتیکی سه‌رده‌میانه‌ی تورکی به‌داخوازی ئۆروپاییههاودهستهکانی تورکیایه بۆ به‌گری له‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بیرورای گشتی مرؤڤدۆستی وڵاته‌کانیان !
دیارهسهرچاوهی به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌م نههامهتیهبهسهر کورد دا سه‌پاوه‌و له‌وه‌ده‌چێ جارێ درێژه‌ی هه‌بێ، کورد بۆ خۆی و به‌ئاره‌زوو هه‌ڵی بژاردوه . با وێنهێیک له‌هه‌زاران وێنه‌ی هێز به‌خشینی کورد بهنهیارهدژبهرهکهی و له‌خزمه‌تی فه‌وتاندنی خۆی پێکه‌وه به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه.
نه‌مر ڕه‌فێق حێلمی که‌سایه‌تی و مێژوونووسی کورد له‌به‌رگی چواره‌می یادداشته‌کانی دا – ١٩٥٦، به‌غدا لاپهڕه١٥١ فه‌رموویه‌تی \"سێ یه‌کی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئاتاتۆرک کورد بوون و مسته‌فا که‌ماڵ وه‌ها بردبوویهمێشکی کوردهوهپاش بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی تورک و یوونان کێشه‌ی ئه‌وتۆ نانێتهبهر ڕێی کورد ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێداره‌ی خۆ به‌خۆی کوردستانیان به‌باشتر زانی\" . دیارهمامؤستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز ئه‌م ئێداره‌ی خۆبهخۆیهبهسهربهخۆیی شرۆفهدهکا .
ئیتر وێنهبهناو بانگه‌که‌ی دیاپ ئاغا – سه‌رۆکی کوردهعهلهویهکانی درسیم له‌گه‌ڵ که‌ماڵ پاشا لهکالسکهکهیداو به‌ڵێنی پشتگری کورد لهئاتاتۆرک و گێڕانه‌وه‌ی ( جه‌ماڵ عارف که‌رکوکی) بۆ ڕێزدار جه‌ماڵ نه‌به‌ز له‌به‌غدا له‌ساڵه‌کانی په‌نجادا له‌و پێوه‌ندیه‌دا که‌مسته‌فا که‌ماڵ کورده‌کانی به‌زمانی لووس و به‌ڵینی به‌درۆ وه‌ها فریو داوهکهوهک ئه‌و فه‌رموویه‌تی\"به‌سه‌دان تلگرافمان بۆ سوێند خۆره‌کان (متحدین) لێده‌دا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌مان ناوێ! برایه‌تی کورد وتورکمان ده‌وێ \"! با وه‌ک زۆر وێنه‌ی شه‌یدابوونی کورد به‌زمان لووسی و دروو ده‌له‌سه‌ی نه‌یارانمان له‌جێ خۆیدا بمێنێ .
ئه‌م وێنهدراماتیکهمێژوویانهداخی ئه‌وده‌م گرانتر ده‌بێ پاش ده‌یان ساڵ له‌و ئه‌زمون گه‌له ڕیبه‌رانی حێزب و لاینی خه‌باتکاری کورد نه‌ک هه‌ر ئه‌زموونی ئه‌و ڕۆژهتاڵانهناخهنهبهر چاو سه‌ت مه‌خابن له‌به‌رانبه‌ر مۆرهییکی سووتاو و ده‌ست تا ئارنج خوێناوی له‌کوشتاری کورد دا نزم تر لهووتهبێ لێکدانه‌وه‌که‌ی دیاپ ئاغا ده‌جووڵێنه‌وه. شۆڕش و خه‌باتی خه‌ڵکی درسیم هه‌ر چه‌ند فیداکاری گه‌وره‌و حێماسی نواند دیسان خۆش باوه‌ڕی و کوێرههیوای ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکی لا بن بڕ نه‌کرابوو . ئه‌و ڕیشهچهق دابهستوهزیانبارهلهسیاسهتی کوردی هه‌ر جاره‌نه جارێک به‌سه‌رهه‌ڵدانی خۆی قوربانی نوێ ، پاشکه‌وتوویی له‌گه‌یشتن به‌ئامانج و له‌قیس چوونی وزه‌ی زیاترمان بۆ تۆمار ده‌کات .
یه‌ک له‌ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م سیاسهتهبهجێ مانی برینی هیچکات ساڕ‌ێژ نه‌بووی درسیم – ه. ئاسه‌وارێک هه‌م زیانهڕۆحی و جه‌سته‌ییه‌کانی و هه‌م کاردانه‌وه‌ی زیانمه‌ندی بۆ خوشکردنی جێ پێ دوژمن لهناوچهکهجارێ لهبڕانهوهنههاتوویه .