ئه‌گه‌ری کۆچی میلیۆنی دانیشتوانی ده‌ورووبه‌ری گۆلی ورمێ، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنییەکانی ده‌وڵتی ته‌دبیر
13:36 - 11 گەلاوێژ 2714
Unknown Author
ئیسماعیل زوورمه‌ند
حه‌سه‌نی رۆحانی سه‌رکۆماری رژیم له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنیدابوو که له کاتی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، پێڕاگه‌یشتن به گۆلی ورمێ لەسه‌ر دێڕی کاره‌کانی خۆی دانێ، به‌ڵام به تێپه‌ربوونی زۆرتر له یه‌کساڵ له ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو، نه ته‌نیا کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه به‌ڵکوو رۆژ به رۆژ ئه‌و گۆله به‌ره‌و وشک‌بوون و له‌ناوچوون دەچێت.
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و گرینگ‌ترین کێشه‌کانی که له چه‌ند ساڵی ڕابردواوو دا له ئێران ڕای گشتی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه وشک بوونی گۆلی ورمێ بوو که به بڕوای زۆربه‌ی کارناسانی ئه‌و بواره، هه‌م کاره‌ساتی مرۆڤی و هه‌م کاره‌ساتی ژینگه‌یی به دواوه ده‌بێ.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌به‌ر زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌کان، له زار \"قوربان‌ئه‌لی سه‌عاده‌ت\" به‌رپرسی رژیم له پارێزگاری ورمێ بڵاویان کردبۆوه که هه‌ر ئێستا حه‌شیمه‌تێکی نزیک به پێنج تا شه‌ش میلیون که‌سی له گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ورمێ نیشته‌جێن، که له ئه‌گه‌ری وشک بوونی گۆلی ورمێ و پێرانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به‌و کێشه‌یه، ئه‌و حه‌شیمه‌ته به‌ناچاری ده‌بێ له گونده‌کان کۆچ بکه‌ن و له شوینی‌تر نیشته‌جێ بن.
لێردا چه‌ند پرسیار دێته ئاراوە که، ئاخۆ به‌رپرسانی رژیمی کۆماری ئیسڵامی که باس له‌ئه‌گه‌ری کۆچی ئه‌و حه‌شیمه‌ته میلیۆنییە ده‌که‌ن، چ پلانێکیان بۆ نیشته‌جێ بوونی ئه‌و خه‌ڵکه له شوێنی‌تر هه‌یه؟ ئه‌و حه‌شیمه‌ته به‌ره‌وکوێ کۆچ ده‌کن و له کوێ نیشته‌جێ ده‌بن؟ ئایا شاره‌کان هه‌ڵگری نیشته‌جێبوون و وه‌رگرتنی ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌یان هه‌یه؟ و زۆر پرسیاری تر...
به‌رپرسانی رژیم کۆماری ئیسلامی که خۆیان پێکهێنه‌ر و هۆکاری وشک بوونی گۆلی ورمێ بوون و له به‌ر سیاسه‌ته نابه‌جێ، بێ‌به‌رنامه‌و نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌وان بووه که ئه‌و کاره‌ساته پێکهاتوو و گه‌وره‌ترین گۆلی نێوخۆی ئێران و دووهه‌مین گۆلی ئاوی سوێری سه‌رگۆی زه‌وی به‌ره‌و له‌ناوچون دەچێت و تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه هیچ پلانێک بۆ رزگارکردنی ئه‌و گۆله دابڕێژن، ئێستاش هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ کاره‌ساته مرۆڤێکی دوای وشک بوونی ئه‌و گۆله وئه‌گه‌ری کۆچی ئه‌و حه‌شیمه‌ته نییه و ده‌بێ خه‌ڵک بۆخۆیان له بیری خۆیان دابن و خه‌ساره‌ته‌کانی وشک‌بوونی ئه‌و گۆله به‌رۆکی خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه.
هێندێک له پسپۆرانی بواری کۆچ و کۆچبەری له‌و باوەڕەدان که کۆچ یا به شێوه‌ی ئاسایی و عادیه یا نایاسایی و کۆنترۆڵنه‌کراوه وهێندێکی تریش کۆچ به چه‌ند شێوه‌ی سه‌ره‌تایی، زۆره‌ملی، به‌ویستی خۆیان وگروپی پۆلێن‌به‌ندی ده‌کەن. به‌سەرنجدان به‌و لێکدانه‌وه‌یه، کۆچی ئه‌و حه‌شیمه‌ته شه‌ش میلیۆن که‌سییه به‌شێوه‌ی نائاسایی و له بواره‌که‌ی دیکه‌ش کۆچیان ده‌چێته‌بواری زۆره‌ملی، گروپی و به‌ویستی خۆیان نییه.
له‌و وڵاتانه‌ی که له حالی گه‌شه و پێشکه‌وتن دان و یه‌ک له‌وان ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی کۆماری ئیسلامی، کۆچی گوندنشینان له قوناغی یەکەمدا زۆرتر بۆ ناوه‌ندی وڵات (پایه‌ته‌خت) و له قوناغی دووهه‌م دا بۆ ناوه‌ندی پارێزگا‌کان و له کۆتاییشدا بۆ شار و شارۆچکه‌کان بووه.
لێره‌دا کۆچی ئه‌و حه‌شیمه‌ته شه‌ش میلیۆن که‌سی که له گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ورمێ نیشته‌جێن یا بۆ تاران، یا بۆ ناوه‌ندی پارێزگا‌کان وه‌ک ورمێ و ته‌ورێز و یا بۆ شار و شارۆچه‌که‌کانی دیکه ده‌بێت که کۆمه‌ڵێک قه‌یران به دوای خۆی دا دێنێ. ئه‌مرۆکه شار و شارۆچه‌کانی ئێران، به‌تایبه‌ت تاران و شاره‌گه‌وره‌کان به ده‌ست کۆمه‌ڵێک قه‌یران وه‌ک:زۆربوونی حه‌شیمه‌ت، ئاڵ‌و گۆر و تێک‌چوونی پێکهاته‌کانی حه‌شیمه‌تی شار، چوونه‌سه‌ری ڕێژه‌ی فه‌قری شاری، چوونه‌سه‌ری ڕێژه‌ی پیشه‌ی کازب، سه‌رهه‌ڵدان و زۆربوونی حاشیه‌نشینی و ئاسه‌واری ناشی له‌و، که‌م‌بوونی ته‌جهیزات، ته‌ئسیسات و خه‌ده‌ماتیشاری، په‌ره‌گرتنی جه‌سته‌یی شار و گه‌وره‌بوونی شاره‌کان، گران‌بوون و چوونه‌سه‌ری نرخیزه‌وی شاره‌کان پیس‌بوونی ژینگه‌ده‌ناڵێنن و له ئه‌گه‌ری کۆچی ئه‌و حه‌شیمه‌ته میلیونییه، کێشه‌کانی شاره‌کان زۆرتر په‌ره‌ده‌گرێ و چه‌ند قات زیاتر ده‌بێ.به‌تایبه‌ت شوێنی نیشته‌جێبوون و زه‌وی و زاره‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه به کاری فرۆشتن ناین و به ناچاری به‌جێ دێلن، په‌س له‌بواری ئابوورییه‌وه خه‌ڵکه‌که له ژێر گوشار و زه‌ختێکی زۆر دا ده‌بن و به ناچاری له شاره‌کان ده‌بێ له حاشیه‌ی شار دا نیشته‌جێ بن که حاشیه‌نشینی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی هه‌یه که له‌و بابه‌ته دا جێی باس کردنی نییه و له ئه‌گه‌ری نیشته‌جێبوونی خه‌ڵک له‌وێ، کۆمه‌ڵیک کێشه بۆ خۆیان و بۆ شاره‌کان دێته پێش.
ئه‌وانه له حاڵێک دایه که به بروای زۆربه‌ی کارناسان و پسپۆرانی شاره‌زای ئه‌و بواره، کاره‌ساتی وشک‌بوونی گۆلی ورمێ زۆر له وانه قووڵتر و به‌ربڵاوتره و ئاسه‌واری ئه‌و کاره‌ساته خه‌ڵکێکی زۆرتر و شار و ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر تووشی قه‌یران ده‌کا و شیمانه ده‌کرێ له ئه‌گری وشک‌بوونی ته‌واوی ئه‌و گۆله، ده‌بێ چاوه‌رێی بارینی خوێ (نمک) له پارێزگاکانی هاوسێی ئه‌و گۆله بین و له ئاکام دا نزیک به سێزده میلیون که‌س ئاواره ده‌بن.
له لایه‌کی دیکه خه‌ڵکی وشیاری ناوچه‌ی ورمێ به هه‌ر دوک نه‌ته‌وه‌ی تورک و کورد له ماوه‌ی چه‌ند سالی ڕابردوودا هه‌ستیان به به‌رپرسایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئاسه‌وار و کاره‌ساته‌کانی مرۆڤی و ژینگه‌یی وشک بوونی ئه‌و گۆله کردووه و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان هه‌م به گوێی به‌رپرسانی رژیم و هه‌م به دنیای ده‌ره‌وە گه‌یاندۆ و رژیمی کۆماری ئیسلامیان توشی دڵه‌ڕاوکه و نیگه‌رانی کردووه. هه‌ر ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه که به‌رپرسانی رژیم به ده‌یان جار باس له‌وه بکه‌ن که کێشه‌ی گۆلی ورمێ سیاسی نییه و نابێ بکرێته باسێکی سیاسی.
به بۆچوونی من تاوانبارانی سه‌ره‌کی وشک بوونی گۆلی ورمێ زۆربه‌ی هه‌ره زۆی مرۆڤه‌کان تا ژینگه. ئه‌و مرۆڤانه‌ش که‌سانێک نین جیا له کاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانی رژیم له ماوه‌ی یه‌ک ده‌یه‌ی ڕابردوو له‌و ناوچه‌یه و به‌رپرسانی رژیم به باشی ئاگادارن که که‌مترخه‌می و بێ‌به‌رنامه‌یی ئه‌وان هۆکاری سه‌رکی ئه‌و قه‌یرانه‌یه و ده‌بێ وڵامده‌ر بن. هه‌ر له پێوه‌ندییه‌دا \"په‌رویز که‌رده‌وانی\" باوکی که‌ویرناسی ئێران ده‌ڵێ:\"ئه‌گه‌ر گۆلی ورمێ له وڵاتێکی وه‌ک ئاڵمان بایه به باشترین شێوه ئاگاداریان لێده‌کرد به‌ڵام ئێمه شایانی بوون و که‌ڵک‌وه‌رگرتن له‌و گۆله‌مان نه‌بوو و ئێستا به ئاسانی له ده‌ستی ده‌ده‌ین.\"
ئه‌وه‌ی که روون و ئاشکرایه، ده‌بینین دوای تێپه‌رینی یه‌ک ساڵ له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م که به درووشمی بێ‌بنه‌مای ته‌دبیر و ئومێدوه سەرنجی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بۆ لای خۆی راکێشا، هه‌ر وه‌ک به‌ڵێنه‌کانی دیکه‌شی که تا ئێستا هیچکامێکیان نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه، بۆ نه‌جاتی گۆلی ورمێ‌ش نه ته‌نیا ته‌دبیرێک و رێگاچاره‌یه‌ک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر ئۆمێدێک له ناو دڵی خه‌ڵک دا بووبێ ئه‌ویش له ده‌ست چووه.