هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر رووداوێک
13:27 - 25 جۆزەردان 2713
Unknown Author
عه‌زیز شێخانی
\"جوله‌كه‌كان له‌هه‌موو دنیادا به‌ره‌و وڵاتی به‌ڵێن پێدراوی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌مه‌ڵبه‌ندێكی جیهاندا، تووشی چه‌وسانه‌وه‌بن، لانی كه‌م له‌وڵاته‌كه‌یاندا یاسایه‌ك پارێزگاریان لێده‌كا.كورده‌كان له‌ژێر نه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ژێر سه‌رده‌سته‌كانیان و ته‌نانه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا پارێزراو نین. نه‌بوونی ژینگه‌یه‌كی ئارام و پارێزراو له‌نیشتماندا، كورده‌كانی به‌كرده‌وه‌لاواز و له‌رزۆک بارهێناوه‌و له‌هه‌ر كوێی سه‌ر گۆی زه‌وی بین، له‌ده‌ردی تاڵی كوردبوون و چه‌سانه‌وه‌بێ به‌ش نین\".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک، كوڕێكی‌١٣ ساڵه‌ی خێزانێكی‌رۆژهه‌ڵاتی‌كوردستان له‌سلێمانی‌بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌رفێندرێ و ده‌ستدرێژه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه له‌لێدوان بۆ ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن ئه‌و رووداوه‌پشتڕاست ده‌كاته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له‌به‌رده‌م \"كۆمه‌ڵگه‌ی تۆماری په‌نابه‌ران له‌سلێمانی\" ده‌ستیان كردوه‌به‌مانگرتن.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، كه‌به‌تۆمه‌تی دست‌درێژی بۆ سه‌ر ئه‌و مێرمنداڵه‌دوو كه‌س ده‌ستگیركراون و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تۆمه‌تباری سێهه‌م درێژه‌ی هه‌یه. پۆلیسی سلێمانی بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژه‌یه‌مێرمنداڵه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پیزیشكی كردوه.
ئه‌و كه‌یسه‌له‌چه‌ند بواره‌وه‌جێگای لێوه‌ردبوونه‌وه‌یه. له‌روانگه‌ی یاسایی و لێكۆڵینه‌وه، ئه‌ركی به‌رپرسان و لایه‌نه‌پێوه‌ندیداره‌كانه، كه‌ئه‌و كه‌یسه‌لاڕێ نه‌بێ و ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ. له‌بواری مرۆڤ دۆستی و رێزگرتن له‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ،رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌ری مافی منداڵان پێویسته به‌كرده‌وه‌چاوه‌دێری ئه‌و كه‌یسه‌بكه‌ن. ئه‌وان ده‌توانن پشتگیری له‌پاراستنی كه‌سایه‌تی و مافی منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌نه‌ئه‌ركی رۆژانه‌و له‌مێدیاكاندا زۆرتر و روونتر بۆ هاوڵاتیانی كوردستان وردیان كه‌نه‌وه. له‌تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌دژوار و تاڵه، كه‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی په‌رته‌وازه‌ی پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان، له‌نێو هاوره‌گه‌ز و هاونیشتمانه‌كانی خۆیدا ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر و دوارۆژیان وێران ده‌كرێ.
كورده‌باشوورییه‌كان پێویسته‌له‌و رووداوانه‌دا پاڵپشتی لێقه‌وماوان بن و له‌وانه‌كانی مێژوو خۆیان نه‌شارنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌و سه‌رده‌مه‌دا سووكایه‌تی به‌كوردی پارچه‌كانی دیكه‌قبوڵ بكه‌ن، بێگومان سبه‌ینێ دۆخه‌كه‌ده‌گۆڕێ و ئه‌وه‌ی چاندوویانه‌ده‌یدروونه‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌بێده‌نگی زۆرایه‌تی دانیشتوانی باشووری كوردستانه، كه رێگا نه‌ده‌ن كۆمه‌ڵه‌خه‌ڵكێكی لاڕێ و چه‌ند بازرگانێكی دوور له‌مۆڕاڵ و ته‌نانه‌ت پارتی به‌ناوی سیاسیی باوه‌ڕ و متمانه‌ی نێوان كوردان له‌باشوور و رۆژهه‌ڵات تێكبده‌ن.
دۆخی كوردانی رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا و باكور له باشووری نیشتماندا، جێگای هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌ر كردن ره‌خنه‌گرتنه. به‌چاوی سووک چاو له هاوڵاتیانی كوردی پارچه‌كانی دیكه‌كوردستان كردن له‌گه‌ڵ گیانی نه‌ته‌وه‌یی هاوتا نیه‌و برینێكی قوڵ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مێژووی وێرانی كوردان جێده‌هێڵێ. ئه‌و ره‌خنه‌و گازندانه‌كۆمه‌ڵگا و پارته‌سیاسیه‌كان و تاكی كوردیش ده‌گرێته‌وه. زۆرن ئه‌و لاوانه‌ی، كه‌له‌پارچه‌كانی دیكه‌روو له‌باشوور ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ست به‌ئازاری شكاندن ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌و هه‌رێمه‌دا كه‌مته‌رخه‌م و بێ پلانه. نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و تۆكمه‌بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كوردی پارچه‌كانی دیكه‌له‌باشوور ئاكامێكی ئه‌رێنی به‌رفراوان ده‌خوڵقێنێ. نه‌بوونی كۆده‌نگی و یه‌ك وتاری له‌نێوان كورده‌كۆچبه‌ره‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ پاراستنی مافه‌كانیان، بازنه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی زیاتر كردوه.
باشوورییه‌كان له‌چه‌ند قۆناخێكدا قه‌رزداری كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتن. له‌١٠ ساڵه‌ی یه‌كه‌می دوای راپه‌ڕین، كه‌دۆخی ژیان له‌و مه‌ڵبه‌نده‌باش نه‌بو، به‌سه‌دان كوردی رۆژهه‌ڵات له‌باشوور بۆ خۆشخزمه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ده‌ستی ژماره‌یه‌ك كورد تیرۆر كران. رووداوه‌كان پێشانی ده‌ده‌ن، كه‌له ١٠ ساڵه‌ی دووهه‌می دوای راپه‌ڕین، دۆخه‌كه‌گۆڕاوه‌و ئه‌وان ئه‌مجاره‌به‌شێوازێكی دیكه‌له‌گه‌ڵ هاوزمان و هاوره‌گه‌زه‌كانیان ده‌جوڵێنه‌وه. به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی باشوور له‌پاش رووخانی رێژیمی سه‌ددام به‌سه‌ر پاره‌یه‌كی به‌لاش و زۆردا كه‌وتوون و هه‌ڵسوكه‌وتیان بێ سنوور گۆڕاوه.
ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و پێگه‌یشتن له‌هه‌ر بوارێكدا، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی نۆڕماڵ و ئاسایی نه‌بێ، بێگومان ده‌رئه‌نجامی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و بابه‌ته‌شێرپه‌نجه‌یه‌كی به‌ژان و دژواره، كه‌چاره‌سه‌ركرانی ساكار نیه. به‌خوێندنه‌وه‌و مه‌زه‌نده‌ی ده‌فته‌ر، عه‌رزه‌و دۆنم پایه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ساغ و سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م نایه‌ن. ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دره‌نگ یان زوو ده‌ڕووخێ،چوونكه‌بناخه‌كه‌ی له‌سه‌ر پووش و په‌ڵاش روونڕاوه.