هه‌ڵسه‌نگاندنی دوو چه‌مکی لێبوردن و ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی وکاریگه‌ریی ئه‌رێنی ونه‌رێنیان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگە
12:57 - 4 رێبەندان 2714
Unknown Author
لوقمان زه‌هرایی
له‌په‌یوه‌ندی به خۆپێناسه‌کردن له‌لایه‌ک و‌ته‌حقیرکران به‌ده‌ستی داگیرکه‌ر له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌رێزدار نیلسۆن ماندێلا ده‌ڵێ : ئافریقایی بوون له‌ئافریقای باشوور به‌و مانایه‌دێ که‌تاک له‌گه‌ڵ له‌دایک بوونی چالاکێکی سیاسییه. جا چ ئه‌و ڕاستییه‌قه‌بووڵ بکا و چ خۆی لێ لابدا. ئافریقاییه‌کان ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی خۆیانه‌که‌بوون وهۆوییه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن و ئه‌و شته‌ی که‌به‌هەق هی ئه‌وانه‌وه‌ریبگرنه‌وه.
ئازادی ئافریقاییه‌کان ته‌نیا به‌ده‌ستی خۆیان وه‌دی دێ و ڕه‌شه‌پێسته‌کان پێش ئه‌وه‌ی خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ری سه‌رکه‌وتوو بکه‌ن ده‌بێ له‌پێشدا ئه‌و روانگه‌هه‌ڵه‌ی که‌له‌سه‌ر‌خۆیانه‌بگۆڕن وهه‌موو ناکۆکییه‌کانی ناوخۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ماندێلا له‌درێژه‌ی ئه‌و باسه‌داو له‌په‌یوه‌ندی به‌خۆپێناسه‌کردندا ده‌نووسێ: منیش سه‌رده‌مانێک یه‌کێک له‌و که‌سانه‌بووم که حه‌زم ده‌کرد له‌لایه‌ن سپی پێسته‌کانه‌وه‌له‌قه‌بی که‌سێکی به‌فه‌رهه‌نگ، لیبراڵ، پێشکه‌توو، خاوه‌نی بیری کراوه‌وتیژبینم پێ بدرێ و لەلایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌به‌شان وباڵم هه‌ڵبکوترێ. به‌ڵام دواتر بۆچونه‌کانی ئانتۆن له‌مبه‌د منییان وریاکرده‌وه‌ومنیش به‌و ئه‌نجامه‌گه‌یشتم که‌لای سپی پێسته‌کان هیچ نرخ وبایه‌خێکم نیه‌وئافریقایی بوون پێناسه‌ی منه‌وده‌توانێ له‌ژێرده‌ستی ڕزگارم بکا. { نه‌لسۆن ماندێلا، کتێبی رێگەی سه‌ختی ئازادی}.
به‌رێزان ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌مه‌یدانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وئێراندا ده‌بینرێ ناته‌بایی وناکۆکی له‌مه‌ڕ خۆپێناسه‌کردنمانه. قه‌یرانی خۆپێناسه کردن له‌نێوان کوردبوون وئێرانی بووندا؟ کوردی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ک وه‌کوو ئێرانیه‌ک وفارس زمانێک هیچ حیسابێکی بۆ ناکرێ وهیچ مافێکی پێ ڕه‌وا نابینرێ وبه‌رده‌وام ته‌حقیر ده‌کرێ ومافه‌کانی پێشێل ده‌کرێ و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌کوردبوونه‌که‌شی لێ قه‌بوڵ ناکرێ و وه‌کوو گوناح وتاوانێکی گه‌وره‌سه‌یر ده‌کرێ وهه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه‌چه‌ندین سه‌ده‌یه‌بڕیاریان داوه‌له‌دژی بوه‌ستنه‌وه‌و سه‌رکوت وقه‌ڵاچۆی بکه‌ن وله‌هه‌موو مافێکی سیاسی وئینسانی بێبه‌شی بکه‌ن.
شه‌هید مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌سه‌ره‌تای نامه‌کانی دا که‌له‌زیندان دا نووسیوێتی و دواتر له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان بڵاو بۆته‌وه‌ده‌نووسێ: له‌مانگی گه‌لاوێژی ١٣٨٥ له‌کاتێکدا بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌دواداچوونی ده‌وا و ده‌رمان بۆ براکه‌م که‌یه‌کێک له‌چالاکڤانانی سیاسی کورده‌له‌تاران بووم گیرام وبۆ ژێر زه‌مینێکی ته‌نگ و تاریک ڕاگوێزرام. سلووله‌کان به‌تاڵ بوون، نه‌په‌توو ونه‌ڕایه‌خه‌ک وشتێکی دیکه‌ی لێ نه‌بوو.کاتێک ناو و نیشان وتایبه‌تمه‌ندییه‌کانی منیان ده‌نووسێ وپرسیان خه‌ڵکی کوێ؟ هه‌ر که‌کوتم کوردم به‌قامچییه‌ک که‌له‌شیلانگ دروست کرابوو که‌وتنه‌گیانم.
به‌هۆی مه‌زهه‌به‌که‌شمه‌وه‌جنێویان پێدام ولێیان دام. به‌هۆی ئه‌وه‌ی موسیقای کوردی له‌سه‌ر زه‌نگی مۆبایله‌که‌م بوو هه‌تا له‌توانایاندا بوو لێیان دام. {کتێبی نامه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌زیندانه‌وه. له‌کۆکردنه‌وه‌و وه‌رگێرانی له‌فارسی بۆ کوردی سیاوه‌ش گوده‌رزی}.
به‌رێزان، له‌کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه‌له‌کرده‌وه‌دا ده‌یبینن یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردن، به‌یه‌که‌وه‌نه‌حاوانه‌وه، یه‌کتر بوغزاندن، لێک‌دابڕان وپارچه‌پارچه‌بوونی حیزبه‌کان وته‌نانه‌ت رووناکبیران و چالاکانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری وفه‌رهه‌نگی و رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی ژنان ولاوان و خوێندکاران وغه‌یره‌یه. پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌که‌کێ یان چ که‌سانێک راسته وخۆ وناراسته‌وخۆ له‌و دابه‌شکردنه‌دا به‌رپرسیارن و رێگاکانی ده‌رباز بوون له‌و وه‌زعه‌وچاره‌سه‌ری کێشه‌کان چن؟
ده‌رونناس \'\'ناتانیه‌ل براندن\'\' بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان وبۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌کان له‌هه‌مبه‌ر خۆیان وکۆمەڵگەکه‌یاندا هه‌ست به‌به‌رپرسیاریەتی بکه‌ن ئاماژه‌به\'\' بوونی عیزه‌تی نه‌فس \'\' ده‌کا و ئاوا باسی عیزه‌تی نه‌فس ده‌کا. عیزه‌تی نه‌فس یانی متمانه‌کردن به‌تواناکانی مێشک، به‌توانایی بیرکردنه‌وه، به‌توانایی فێر بوون، هه‌ڵبژاردنی دروست، بڕیاراتی دروست و هه‌ڵسوکه‌وتی دروست له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کان. ناوبراو له‌وباره‌زیاتر ده‌چیته‌پێش وده‌نووسێ: به‌هه‌مان راده‌که‌خۆمان له‌ژێر باری به‌رپرسایه‌تی بدزینه‌وه، به‌هه‌مان ڕاده‌ش عیزه‌تی نه‌فسمان خه‌وشدار ده‌بێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌دان پێدانان به‌وه‌یکه‌له‌به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانمان دا به‌رپرسین عیزه‌تی نه‌فسمان ده‌چێته‌سه‌ر. ناوبراو ڕای وایه‌که‌مه‌رجی سه‌ره‌کی له‌و پرسه‌دا ئوسولی ئه‌خلاقیه‌و له‌وباره‌شه‌وه‌ده‌لێ: ده‌بێ ئه‌وه‌بزانین که‌خه‌ڵکانی دیکه‌عه‌بد وخزمه‌تگوزاری ئێمه‌نین و بۆ ئه‌وه‌ی ناژین تاکوو خواسته‌کانی ئێمه‌جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئێمه‌له‌بواری ئه‌خلاقیه‌وه‌ئه‌و هەقه‌مان نییه‌له‌که‌سانی دیکه‌بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانمان وه‌کوو ئه‌بزارکه‌ڵک وه‌رگرین. هه‌ر به‌و شێوه‌ی‌که‌خه‌ڵکانی دیکه‌ش بۆیان نییه‌بۆ گه‌یشتن به‌مه‌به‌سته‌کانیان خۆیان به‌سه‌ر ئێمه‌داسه‌پێنن. هیچکات داوا و چاوه‌ڕوانیتان له‌که‌سێک نه‌بێ که‌به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌کانی خۆی بجووڵێته‌وه. پێویست به‌وه‌ناکا هه‌رشتێکی که‌ده‌یبینین خۆشمان بوێ. ترس وئینکارکردن وخواست ویسته‌کانی ئێمه‌راستییه‌کان ناگۆڕن. ئه‌گه‌ر وته‌یه‌ک هەقیقه‌تی هه‌بێ، ئینکارکردنی هیچ له‌راستییه‌که‌ناگۆڕێ وبێ نرخ وبێ‌ئه‌عتباری ناکا. {له‌کتێبی ده‌رونناسی عیزه‌تی نه‌فس.نووسینی ناتانیه‌ل براندن}.
\'\' ناتانیه‌ل براندن\'\' هه‌رله‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئیشاره‌به‌چه‌ند خاڵی گرینگی دیکه‌ده‌کا وده‌نووسێ:
ـ توانایی رووبه‌روو بوون له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری په‌یوه‌ندی به‌عیزه‌تی نه‌فسه‌وه‌هه‌یه
بوونی عیزه‌تی نه‌فس له‌تاکه‌کاندا واده‌کات که‌ترسیان له‌ئاڵوگۆڕ نه‌بێ، چونکه‌عێزه‌تی نه‌فس له‌گه‌ڵ راستییه‌کان سه‌روکاری هه‌یه. به‌ڵام گومان و دوو دڵی دژی عیزه‌تی نه‌فسه. عیزه‌تی نه‌فس هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌دا و ڕه‌وته‌که‌خێراتر ده‌کا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌گومان ودوو دڵی ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان هێواش ده‌کاته‌وه.
ـ ئاماده‌بوون به‌دانپێنان به‌هه‌ڵه‌کان و ڕاستکردنه‌وه‌یان
یه‌کێک له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی عیزه‌تی نه‌فسی سالم، ئاوڕدانه‌وه‌له‌راستییه‌کانه. راستییه‌کان له په‌یوه‌ندی به‌بیروباوه‌ره‌کانه‌وه‌به‌پله‌ی یه‌که‌م دێن وگرینگی زیاتریان هه‌یه. ئه‌گه‌ر متمانه‌به‌خۆ هاوڕابێ له‌گه‌ڵ رێزدانان بۆ راستییه‌کان، له‌و حاله‌ته‌دایه‌که‌ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک به‌سه‌ر ئینکارکردنی دا سه‌رده‌که‌وێ.{ له‌کتێبی ده‌رونناسی عیزه‌تی نه‌فس. نووسینی ناتانیه‌ل براندن}.
کۆمه‌ڵناس \'\' ستیفان کۆوی ده‌لێ، له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان دوو لایه‌ندا هه‌ر دووک لا ده‌خوازن براوه‌بن. براوه‌براوه(بُرد بُرد) به‌ومانایه‌دێ که‌ته‌واوی رێکه‌وتنه‌کان و رێگە چاره‌کان بۆ هه‌ر دووک لا قازانجی وه‌کوو یه‌کی هه‌بێ وهه‌ردووک لا ڕازی بکا.
گرتنه‌به‌ری رێگا چاره‌ی براوه‌براوه‌نه‌ک هه‌ردووک لا ڕازی ده‌کا، به‌ڵکوو هه‌ر دووک لاش هه‌ست به‌ته‌عه‌هود ده‌که‌ن. براوه‌براوه‌ژیان وه‌کوو هاوکاری لایه‌نه‌کان ده‌نرخێنێ نه‌ک گۆڕه‌پانی کێبڕکێ. که‌سێک که‌له ئه‌سلی دۆڕاو براوه‌په‌یره‌وی ده‌کا له‌هه‌مبه‌ر بۆچوونه‌کانی خه‌ڵکانی تر سه‌ری ته‌سلیم داده‌نوێنێ. کاتێک له‌رێبه‌ری گروپێک یان رێکخراوه‌یه‌ک جێده‌گرێ زۆر نه‌رم و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر ده‌بێ. هه‌ر کاتێک دوو که‌سی براوه ـ دۆڕاو واته‌که‌سانی له‌جباز وخۆبه‌زلزان له‌گه‌ڵ یه‌کتری له‌دژایه‌تی دابن کاریان به‌روئاقاری دۆڕاو دۆڕاو ده‌ڕوا.
دۆڕانی به‌رده‌وام ده‌بێته‌سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی که‌ڕق وکینه له‌یه‌کتر به‌دڵ بگرن وهه‌وڵ ده‌ده‌ن هێزوتوانای یه‌کتر له‌باربه‌رن. هیندێک جار وه‌دوا ده‌که‌ون وهیندێک جاریش یه‌کسانن. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ناخه‌وه‌کوێرن هیچکات هه‌ست به‌و ڕاستییه‌ناکه‌ن که‌ئه‌و گورزه‌کوشنده‌ی که‌له‌دژی لایه‌نی تر به‌کاری دێنن، دره‌نگ یان زوو خۆشیان ده‌کاته‌ئامانج. له‌راستیدا دوژمنایه‌تی و ڕق وکینه‌ونفره‌ت وه‌کوو شه‌مشیرێکی دوو سه‌ر وایه‌که‌جه‌مسه‌رێکی ئه‌و شه‌مشیره‌سه‌رکه‌وتنی خۆشیان ده‌کاته‌ئامانج. دۆڕاو دۆڕاو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌یه. فه‌لسه‌فه‌ی ناکۆکی ودووبه‌ره‌کی وشه‌ڕه. { له‌کتێبی ٧ عاده‌تی خه‌ڵکانی کارامه وشویندانه‌ر له‌نووسینی ستێفان کۆوی}.
به‌رێزان، ئه‌گه‌ر باسه‌که‌م به‌چه‌ند ڕسته‌کۆبکه‌مه‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ که‌بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی‌نێوان ئه‌حزابی سیاسی کورد له‌رۆژهەڵاتی کوردستان و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی شوێندانه‌ر له‌سه‌ر به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی ڕزگاری خوازی له‌و به‌شه‌له‌نیشتمانی داگیرکراوی کوردان‌دا و بۆ گه‌یشتن به‌ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێ هه‌م عیزه‌تی نه‌فسی سالم له‌نێو کۆمەڵگەدا حاکم بێ بۆئه‌وه‌ی به‌دلێکی کراوه‌وبه‌دان پێدانان به‌هه‌ڵه‌کان هه‌وڵی ڕاستکردنه‌وه‌یان بده‌ن وخۆیان له رووبه‌رووبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ راستییه‌کان وئاڵ و گۆڕه‌کانی سه‌رده‌م به‌دوورنه‌گرن. هه‌میش بیری براوه‌براوه‌له‌نێوان هه‌موولایه‌نه‌کان که‌هه‌م کێشه‌ی رێکخراوه‌یی وهه‌میش کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ببێته‌بنه‌ما وخاڵی گرینگ وسه‌ره‌کی له‌دانوستاندنه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان و بۆئه‌وه‌ی ڕق وکینه‌و دووبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی بۆ هه‌میشه‌کۆتایی پێ بێ و براوه‌ی سه‌ره‌کی له‌و گه‌مه‌سیاسیه‌دا گه‌له‌که‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ و دۆڕاویش کۆماری سێداره.
تێبینی. ئه‌و وتاره‌له‌کۆنفرانسی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌له‌ڕۆژانی ١٧-١٨.١.٢٠١٥ له‌شاری ستۆکهۆڵم به‌رێوه‌چوو له‌پانێلی رۆژی دووهه‌مدا پێشکه‌ش به‌به‌شداربوان کرا.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەو ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.