هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ده‌هه‌می کۆماری ئیسلامیی ئێران و کورده‌کان
14:58 - 22 بەفرانبار 2715
Unknown Author
لوقمان زه‌هرایی
له‌دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵه‌ی ئه‌و ڕێژیمه‌دا تاکوو ئێستا، نۆ جاران هه‌ڵبژاردن که‌هه‌ر چوارساڵ جارێک پێکدێ به‌ڕێوه‌چووه‌و هه‌رجاره‌ش بۆ بردنی خه‌ڵک بۆ‌سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان، شێوه‌و فرتوفێلی جۆراوجۆر و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌یان به‌نیسبه‌ت گه‌ڵانی ئێران به‌کار بردووه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژیمه‌سه‌ره‌رۆ و دیکتاتۆره‌خوازیاری بووه، وه‌دی هاتووه.
مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی هیچکات نه‌یتوانیوه‌ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لانی ئێران بێ و زۆرتر ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌نیزامی کۆماری ئیسلامی هه‌یه‌و وه‌فاداریی خۆیان به‌ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌ربڕیوه‌توانیویانه بگه‌نه‌مه‌جلیس.
هه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌مه‌جلیس، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌چ له‌لایه‌ن گرووپه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی و چ وه‌ک تاک پاڵیوراون و یان خۆیان پاڵاوتووه، له‌ژێر فیلتێری وه‌زاره‌تی نێوخۆ و \"شورای نگهبان\" تێپەڕیون و دوای تێپه‌رکردنی هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان و تێپه‌ڕبوون له‌حه‌وت خانی ڕۆسته‌م، وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی ناوچه‌و شاره‌کانی خۆیان، سه‌ریان له‌مه‌جلیس ده‌رهێناوه.
له په‌یوه‌ندی لەگەڵ‌خۆپاڵاوتن و هه‌ڵبژاردن له‌سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تیی شێوازی هه‌ڵبژاردن و دیاری کردنی کاندیداکان به‌ته‌واوی نادێموکراتیکن و ئه‌وه‌خه‌ڵک نین که‌کاندیداکان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ده‌زگاکانی سه‌ر به‌نیزامن که‌کاندیداکان بۆ خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێرن. یانی ئه‌گه‌ر سه‌ڵاحییه‌تی هه‌رکام له‌کاندیداکان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نێوخۆ و \" شورای نگهبان\"ەوە پشتڕاست نه‌کرێتەوە، هیچ کاندیدایه‌ک ناتوانێ بگاته‌مه‌جلیس.
ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵک ده‌به‌نه‌سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان، زۆرتر شانۆیه و له ڕاستیدا بێڕێزیی و سووکایه‌تی کردن به ئاوەز و شعووری خه‌ڵکه‌و پێشێل کردنی به‌ئاشکرای مافه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌له‌مه‌ڕ به‌کارهێنانی ئه‌و حه‌ق و مافانه‌ی که‌له‌په‌یوه‌ندی لەگەڵ‌ئازادی و بیروڕای ئازاد ده‌ربڕێن و هه‌ڵبژاردندا هه‌یانه‌و ده‌بێ بتوانن له‌و مافانه‌به‌که‌یفی خۆیان که‌ڵک وه‌رگرن و ئیدی که‌سێک یان که‌سانێک خۆیانیان لێ نه‌که‌ن به‌کوێخا ودەمڕاست و له‌جیاتیی ئه‌وان بیر نه‌که‌نه‌وه‌و بڕیار نه‌ده‌ن.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه که‌جێگای تێڕۆانینه،ده‌سه‌ڵات و سنووری هه‌رکام له‌نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌که‌له ڕاستیدا زۆرتر ده‌بێ نێوی بنرێ مه‌جلیسی کارتۆنی یان به‌شێوازێکی دێکه‌لەیستۆکی (بازیچه) ده‌ستی ڕێبه‌ری دیکتاتۆری وڵات، عه‌لی خامنه‌یی.
به سەرنجدان به‌قانونی ئه‌ساسیی ئێران و دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵات بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌قسه‌ی هه‌وڵ و ئاخر وه‌لی فه‌قیه‌ده‌یکا و ئه‌وانه‌ی دیکه‌کاریان جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی ئه‌و و داروده‌سته‌که‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر چاوێک به ئەسڵه‌کان و‌ماده‌کانی قانونی ئه‌ساسیی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بگێڕێن، ده‌بینین که‌له‌زۆر بواره‌وه‌دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه‌و له ڕاستیشدا ته‌نیا شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌دا به‌فارسه‌کان و به‌مه‌زهه‌بی شیعه‌و له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی ته‌واو نژادپه‌ره‌ستانه‌ی دینی و سیاسی داڕێژراوه.
له‌ئەسڵی دووهه‌می قانوونی ئه‌ساسیی کۆماری ئیسلامی‌دا هاتووه،\"جمهوری اسلامی نظامی است بر پایه‌ایمان به: 1ـ خدای یکتا و اختصاص حاکمیت و تشریع به‌او و لزوم تسلیم در برابر او. 2 ـ وحی الهی ونقش بنیادی آن در بیان قوانین. 3 ـ معاد ونقش سازنده‌آن در سیرتکاملی انسان به‌سوی خدا. 4ـ عدل خدا درخلقت و تشریع. 5 ـ امامت و رهبری مستمر و نقش اساسی آن در تداوم انقلاب اسلامی. 6ـ کرامت و ارزش والای انسان و آزادی توام با مسئولیت او در برابرخدا، که‌از ڕاه: الف ـ اجتهاد مستمر فقهای جامع الشرایط براساس کتاب و سنت معصومین سلام والڵه‌علیکم اجمعین. ب ـ استفاده‌از علوم و فنون و تجارب پیشرفته‌بشری و تلاش در پیشبرد آنها، ج ـ نفی هرگونه‌ستمگری و ستم کشی و سلطه‌پذیری، و قسط و عدل و استقلال سیاسی و اقتصادی و اجتماعی و فرهنگی و همبستگی ملی ڕا تٲمین می کند.\"
مانا و ناوه‌رۆکی ئه‌و وتانه‌جگه‌له‌پێناسه‌کردنی کۆماری ئیسلامی، وه‌کوو نیزامێکی هەناردە کراوی خودایی‌و پیرۆز بۆ جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی خودا له‌سه‌ر زەوی، هیچ مانایه‌کی دیکه‌ی نیه‌و وه‌لی فه‌قیهیش که‌جێنشینی ئیمامی زه‌مانه و تاکوو هاتنی ئه‌و، ئه‌رکه‌کان‌ڕاده‌په‌ڕێنێ. که‌واته‌ئینسانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕێژیمه‌ئیسلامییه،ده‌بێ له‌ژێر ئه‌مر و فه‌رمانی یه‌ک که‌سدا بن و بۆیان نیه‌له‌دژی بوه‌ستنەوە. ئه‌و‌مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌مووان ده‌زانێ و ئه‌وه‌که‌ده‌بێ بڕیار له‌سه‌ر گیان و ماڵ و چاره‌نووسی تاکه‌کانی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و هه‌موو وڵات‌بدات. واته ڕێبه‌ری ئاینیی وڵات، له‌هه‌مووکه‌س عاقڵتر و تێگه‌یشتووتره‌و که‌س بۆی نیه‌سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی بخاته‌ژێر پرسیار و ئه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو یاسا و ڕێسایەکی وڵاتهوەیە و ئه‌وه‌ی پێی خۆش بێ ده‌یلێ و ده‌یکا و وەڵامده‌رەوەی هیچ که‌س و ئۆرگان و دام وده‌زگایه‌کی حکوومییش نیه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی یاساشه‌وەیە.
له‌ئەسڵی ٤دا ده‌ڵێ؛ \"کلیه‌قوانین و مقررات مدنی، جزایی، مالی، اقتصادی، اداری، فرهنگی، نظامی، سیاسی و غیر اینها باید بر اساس موازین اسلامی باشد. این اصل بر اطلاق با عموم همه‌اصول قانون اساسی و قوانین و مقررات دیگر حاکم است و تشخیص این امر برعهده‌فقهای شورای نگهبان است\".
له‌و ئەسڵهشدا به‌هه‌مان شێوه،داڕشتنی یاساکان ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بن و هه‌ڵسه‌نگاندن و نه‌زه‌ردان و چاره‌نووسی بڕیاردان له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و چاره‌نووسی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران، له‌ده‌ستی تاقمێک ئاخووندی کۆنه‌په‌ره‌ستی دژ به‌ئازادی و دێموکراسیدایهکهله \" شوورای نیگه‌هبانی ڕێبه‌ریی\"دا کۆبوونه‌ته‌وه‌و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا لێره‌شدا هیچ حیسابێکیان بۆ نه‌کراوه‌و به‌گێل و نه‌فام سه‌یرکراون.
له‌ئەسڵی شه‌شه‌مدا ده‌ڵێ؛ \"در جمهوری اسلامی ایران امور کشور باید به‌اتکا آرا عمومی اداره‌شود، از راه‌انتخابات، انتخاب رییس جمهور، نمایندگان مجلس شورای اسلامی، اعضای شوراها و نظایر اینها، یا از راه‌همه‌پرسی در مواردی که‌در اصول دیگر این قانون معین می‌گردد\".
له‌و ئەسڵه‌دا باس له‌به‌شداریی خه‌ڵک له‌هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری وڵات‌دا ده‌کا و ئیشاره‌به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی و شوورای شاره‌کان ده‌کا. باس له‌هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و به‌شداریی جه‌ماوه‌ر له‌به‌رێوه‌بردنی وڵاته‌که‌یاندا. له ڕاستیدا ئه‌و ئەسڵه‌به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئەسڵه‌کانی سه‌ره‌وه‌که‌ئاماژه‌م پێکردوون، دژایه‌تییان هه‌یه‌و زۆر له‌یه‌کتر جیاوازن.
ئه‌و ئەسڵه‌یان ته‌نیا بۆیه‌گونجاندوه‌که‌به‌ئاوەزی خه‌ڵک پێبکه‌نن. ده‌نا ئه‌وان نه‌بڕوایان به‌ده‌نگدانی ئازاد هه‌یه‌و نه‌ئاماده‌ن خه‌ڵک به‌شداری به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی وڵات بکه‌ن و نه‌بڕوایان به‌ڕاپرسی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن با بێن ڕاپرسی له‌گه‌لانی ئێران بکه‌ن، تاکوو ده‌رکه‌وێ چه‌ند ده‌رسه‌د کۆماری ئیسلامیی قه‌بووڵه و ئه‌و ڕێژیمه‌ی ده‌وێ؟
له‌ئەسڵی دوازده‌دا دەڵێ؛ \"دین ر‌سمی ایران ، اسلام و مذهب جعفری اثنی عشری است و این اصل الی الابد غیرقابل تغییر است\".
ئه‌وه‌ش به‌مانای ده‌سه‌ڵاتی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای پان شیعیزمه‌و ناسینی مه‌زهه‌بی شیعه‌وه‌کوو دینی ره‌سمیی ئێران و ئه‌به‌دییه‌تی و نه‌گۆریی، نه‌فی کردنی مه‌زهه‌ب و ئایینی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافهیهکسانهکانە بۆیان. ئه‌و خاڵه‌زۆر به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌لانی دیکه‌ی ئێران، به‌تایبه‌ت سوننی مه‌زه‌هه‌به‌کان و ئایینه‌کانی دیکه‌داده‌نێ و ئه‌وان بۆیان نیه‌که ڕۆژێک بیر له‌وه‌بکه‌نه‌وه‌که‌که‌سێکیان له‌جێگای عه‌لی خامنه‌یی دابنیشێ، یان ببێته‌سه‌رۆک کۆمار و یان پۆسته‌گرینگه‌کانی دیکه‌ی نیزام به‌ده‌سته‌وه بگرێ.
له‌یه‌ک واتادا هه‌موو غه‌یره‌شیعه‌کان ده‌بێ له‌ژێر ئه‌مر و فه‌رمانی شیعه‌کاندا بن.
له‌ئەسڵی پازده‌دا دەڵێ؛ \"زبان و خط ڕسمی و مشترک مردم ایران فارسی است. اسناد و مکاتبات و متون ڕسمی و کتب درسی باید با این زبان و خط باشد ولی استفاده‌از زبانهای محلی و قومی درمطبوعات و رسانه‌های گروهی و تدریس ادبیات آنها در مدارس درکنار زبان فارسی آزاد است\".
لێره‌شدا به‌زۆری و ناڕه‌وا زمانی فارسی وه‌کوو زمانی فه‌رمیی هاوبه‌شی قسه‌کردن و نووسینی گه‌لانی ئێران پێناسه‌ده‌کا و ئاماده‌کردن و چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ده‌وڵه‌تییه‌کان و کتێبه‌ده‌رسییه‌کان ده‌بێ حه‌تمه‌ن به‌فارسی بن. واته‌زمانی گه‌لانی دیکه‌ی ئێرانی خراوه‌ته‌په‌راوێزه‌وه‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان له‌ژێر کاریگه‌ریی زمانی فارسی، به قانونی کراوه‌و به ڕه‌سمی ناسراوه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان تواندنه‌وه‌ی زمانه‌کانی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران نیه،بۆ ڕێگه‌ناده‌ن که‌منداڵه‌کانی ئه‌وانیش له‌مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی ڕا تاکوو زانستگا، به‌زمانی زگماکیی خۆیان بخوێنن و خۆیان و ناسنامه‌یان به‌زمانی خۆیان بناسن. له ڕاستیدا به‌کارهێنانی وشه‌ی زمانی فارسی وه‌کوو زمانی\"مشترک\" یان هاوبه‌ش، سیاسه‌تی پان فارسیزمه‌بۆ ئاسیمیله‌کردنی زمانه‌کانی دیکه‌له‌زمانی فارسی‌دا و تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه‌له‌فه‌رهه‌نگی فارسی‌دا.
له‌ئەسڵی شازده‌دا دەڵێ؛ \"ازآنجا که‌زبان قرآن و علوم و معارف اسلامی عربی است و ادبیات فارسی کاملا با آن آمیخته‌است این زبان باید پس از دوره‌ابتدایی تا پایان دوره‌متوسطه‌در همه‌کلاسها و در همه رشته‌ها تدریس شود\".
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای تێڕامانه، پێناسه‌نه‌کردن و دانپێدانه‌هێنانی زمانی گه‌لانی غه‌یری فارسه‌و ئه‌وان بۆیان نیه‌باس له‌په‌روه‌رده‌به‌زمان و کولتوری خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام زمانی عه‌ره‌بی به‌زۆر به‌سه‌ر منداڵانی مه‌دره‌سه‌دا سه‌پێنراوه‌و سیاسه‌تی \"امت اسلامی\" له‌سه‌ر گه‌لانی غه‌یری فارس و غه‌یری شیعه‌و غه‌یری موسولمانیش به‌زۆره‌ملی و به‌قیمه‌تی سڕینه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگیان پیاده‌ده‌کرێ.
له‌ئەسڵی 19 دا دەڵێ؛ \"مردم ایران از هر قوم و قبیله‌که‌باشند از حقوق مساوی برخوردارند و رنگ، نژاد، زبان و مانند اینها سبب امتیازنخواهد بود\".
له‌و ئەسڵه‌دا به‌ئاشکرا درۆیه‌کی گه‌وره‌یان نووسیوه‌و به‌قه‌ولی کورده‌واری خۆمان، شووتی له‌بن هه‌نگڵی خه‌ڵک ده‌نێن. لێره‌دا باس له‌حقوقی به‌رابه‌ر و یه‌کسان ده‌که‌ن بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازی. ئه‌ی به ڕه‌سمی ناسینی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی دوازده‌ئیمامی که‌وه‌لی فه‌قیه ڕێبه‌ریی ده‌کا، ئیمتیاز و نابه‌رابه‌ری نیه؟ ئه‌ی به‌فه‌رمی ناسینی زمانی داسه‌پاوی فارسی وه‌کوو زمانی خوێندن و نووسین و په‌روه‌رده،نابه‌رابه‌ری و نایه‌کسانی نا‌گه‌یەنێ؟
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌که‌گرینگه‌ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، باس کردن له\"اقوام ایرانی\" به‌قه‌ولی وانه،که‌خۆیان وه‌کوو فارسه‌کان به‌نه‌ته‌وه‌پێناسه‌ده‌که‌ن و باقی گه‌لانی غه‌یری فارس به\"قه‌وم\". ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ئێران به‌قه‌ولی وان یه‌ک نه‌ته‌وه‌یان میلله‌ت بێ، خۆ ناکرێ فارسه‌کان به‌ته‌نیا نه‌ته‌وه‌بن و باقی گه‌لانی دیکه‌قه‌وم.
ئه‌گه‌ر به ڕوانگه‌و سیاسه‌تی ئه‌وان، ئێران یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه، فارسه‌کانیش یه‌کێک له‌قه‌ومه‌کانی ئێران پێک دێنن و که‌مینه‌یه‌کن وه‌کوو هه‌موو که‌مینه‌کانی دیکه‌ی ئێران و بۆیان نیه‌خۆیان به‌زۆرینه‌و به‌نه‌ته‌وه‌پێناسه‌بکه‌ن و باقی به که‌مینه و به‌قه‌وم. ئه‌گه‌ر چاوێک له‌پێکهاته‌ی ناوچه‌کان و دانیشتوانی ئێران بکه‌ین، به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌فارسه‌کان که‌مینه‌ن، نه‌ک زۆرینه.
له‌ئەسڵی 20دا دەڵێ؛ \"همه‌افراد ملت اعم از زن و مرد یکسان درحمایت قانون قرار دارند و از همه‌حقوق انسانی، سیاسی، اقتصادی ،اجتماعی و فرهنگی با رعایت موازین اسلام برخوردارند\".
به‌چاولێکردن له‌و ئەسڵانه‌ی سه‌ره‌وه،بێ‌مانا بوونی ئه‌و دروشمانه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ و بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرایه‌که‌له‌کۆماری ئیسلامی‌دا، نه‌ک هه‌ر پیاوه‌کان وه‌کوو یه‌ک مافیان نیه‌و مافه‌کانیان به‌ئاشکرا پێشێل ده‌کرێ، به‌ڵکوو ژنان وه‌کوو ئینسان حیسابیشیان بۆ ناکرێ، چ بگا به‌له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌کانیان.
ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر دژایه‌تی مافه‌کانی مروڤ دامه‌زراوه‌و دێموکراسی و مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ریی ژن و پیاو له‌و نیزامه‌دا، هیچ مانایه‌کی نیه.
له‌ئەسڵی 23 دا دەڵێ؛ \"تفتیش عقاید ممنوع است و هیچکس را نمی‌توان به‌صرف داشتن عقیده‌ای مورد تعرض ومواخذه‌قرارداد\".
ئینسان به‌و ئەسڵه‌پێکه‌نینی دێ. وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئێران به‌هه‌شتی سه‌ر ڕووی زەوی بێ بۆ ئازادیی و دێموکراسی و پارازستن و ڕێز.
گرتن له‌سەر مافه‌کانی مروڤ و ڕاده‌ربرین به‌ئازادی، هیچ کێشه‌و به‌ربه‌ستێکیان نه‌بێ و ئێران نموونه‌ی گه‌وره‌ترین و ئازادترین دێموکراسی دونیا بێ و هیچ جۆر چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان به‌ده‌ست ئینسان له‌ئارادا نه‌بێ. به‌ڵام ته‌مه‌نی ڕه‌شی کۆماری په‌ت و سێداره‌له‌ماوه‌ی ٣٧ ساڵی ڕابردوودا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایانه‌و به‌ند و ئه‌سڵانه‌ی قانونی ئه‌ساسیی ئه‌و ڕێژیمه‌یه‌و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌و ئێعدام و ڕاوه‌دوونان وسه‌نگساری ژنان و قامچی لێدانی سه‌رشه‌قام و بڕینهوهیدهست و لاقی ئینسانه‌کان و له‌سێداره‌دانی خه‌ڵک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، ناڕاست بوونی ئه‌و ئیدعا‌پڕ له‌درۆیه‌ی ڕێژیمی مه‌لایان‌به‌باشی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له‌ئەسڵه‌کانی ٢٤ و٢٥دا، که‌ئه‌وانیش هه‌رپه‌یوه‌ندییان به‌ئەسڵی ٢٣ وه‌هه‌یه،ده‌نووسێ؛ \"نشریات و مطبوعات در بیان مطالب آزادند مگر آن که‌مخل به‌مبانی اسلام یا حقوق عمومی باشد. احزاب، جمعیتها، انجمنهای سیاسی و صنفی و انجمنهای اسلامی یا اقلیتهای دینی شناخته‌شده‌آزادند، مشروط به‌این که‌اصول استقلال، آزادی، وحدت ملی ،موازین اسلامی و اساس جمهوری اسلامی ڕا نقض نکنند. هیچکس ڕا نمی‌توان از شرکت در آنها من‌ع کرد یا به‌شرکت در یکی از آنها مجبور کرد\".
زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی که‌پڕن له‌چالاکوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی ، ڕۆژنامه‌وانان و نوسه‌ران و قه‌تلی سه‌دان که‌سی سیاسی و فه‌رهه‌نگی، ئه‌و دروشمه‌پڕوپووچانه‌وه‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه. باشه‌خۆ کرێکاران و خوێندکاران و ژنان و فه‌رهه‌نگیان که‌داوای مافه‌مه‌ده‌نی وسینفیەکانی خۆیان ده‌که‌ن هیچ په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه‌نیه، ئه‌ی بۆچی به کوشتن و لێدان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه؟ خۆ ئه‌نجومه‌نه‌کرێکارییه‌کان و ژنان و ماموستایان دروشمی ڕووخانی ڕێژیم ناده‌ن، داوای حه‌قی خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌وان داوا ده‌که‌ن که‌وه‌کوو مرۆڤ ڕێزیان لێ بگیرێ و حه‌قده‌سته‌نه‌دراوه‌کانیان پێ بدرێ و مافه‌ئینسانی و خودادادییه‌کانیان پێشێل نه‌کرێ، ئه‌ی بۆ چی وه‌کوو \"ارازل و اوباش و ضد انقلاب\" سه‌یریان ده‌کرێ و حوکمی زۆر ناڕه‌وایان له‌سه‌ر ده‌درێ؟
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی وئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.