هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ده‌هه‌می کۆماری ئیسلامی ئێران وکورده‌کان به‌شی دووهه‌م وکۆتایی
20:33 - 27 بەفرانبار 2715
Unknown Author
لوقمان زه‌هرایی
له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند کورتیش بووبێ به‌چۆنیه‌تی دیاریکردنی کاندیداکانی خوازیاری گه‌یشتن به‌مه‌جلیس و رۆلی \'\' شورای نگهبان\'\' م کرد که‌ده‌بێ هه‌موو پالێوراوه‌کان له‌هێله‌گی ئه‌و شورایه‌بگوزه‌رێن وسه‌لاحییه‌تیان په‌سه‌ند بکرێ.
دوای ئه‌وه‌به‌خه‌ڵکیان ده‌ناسێنن وخه‌ڵکیش ده‌بێ بچنه‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان وبه‌یه‌کێک له‌و چه‌ند که‌سه‌ی که\'\' شورای نگهبان \'\' بۆی هه‌لبژاردون ده‌نگ بده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌قه‌ول، یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ببێته‌نوینه‌ری شاره‌که‌یان له‌مه‌جلیسی شورای ئیسلامی دا بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوو.
له‌ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌شیعه‌کاندا به‌هۆی نه‌بوونی ئازادی ودێموکراسی و نه‌بوونی پلۆرالیزمی سیاسی ونه‌بوونی فره‌حیزبی، شتێک به‌ناوی کێ به‌رکێی نێوان ئه‌حزابی سیاسی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌لایه‌ک و ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات که‌بتوانێ داکۆکی له‌مافه‌پێشێلکراوه‌کانی خه‌ڵک بکا و پێش به‌سه‌ره‌رۆیی و دیکتاتۆری ده‌سه‌ڵاتداران بگرێ له‌لایه‌کی دیکه‌وه بوونی نیه‌وهه‌ربۆیه‌شه‌ده‌سه‌ڵاتداران چۆنیان حه‌ز وئاره‌زوو لێ بێ کاندیداکان دیاری وته‌ئید ده‌که‌ن وئه‌و که‌سه‌ی که‌پێێان خۆشه‌له‌سندوقی ده‌نگده‌ران ده‌هێننه‌ده‌ر.
گه‌مه‌یه‌کی که‌له‌کۆماری ئیسلامی له‌ماوه‌ی 37 ساڵ دا به‌رده‌وام هه‌ر ٤ ساڵ جارێک به‌رێوه‌چووه‌وخه‌ڵکیان پێ چه‌واشه‌کردووه‌بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌به‌ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری خۆیان بده‌ن، رێکخستنی شانۆگه‌رێکه‌که‌ناوێان لێناوه\'\' انتخابات\'\' بۆ ئه‌وه‌ی به‌قه‌ولی خۆیان له رێگای ده‌نگدانی ئازاد، خه‌لك ده‌نگ بده‌ن به‌نوینه‌رانی خۆیان که‌هه‌لییان ده‌بژێرێن بۆ \'\'مه‌جلیسی خوبره‌گانی رێبه‌ری ومه‌جلیسی شورای ئیسلامی وبۆ شورای گوند و شاره‌کان. براوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش تاکوو ئه‌ورۆشی له‌گه‌ڵ بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم به‌سه‌ر ئێران‌دا بوونه.ده‌نگ وده‌نگدانی خه‌ڵک هیچ قازانجی بۆیان نه‌بووه‌وهیچ شتێک له‌رێگای سه‌ندوقی ده‌نگدان وده‌نگی خه‌ڵک ئال وگۆڕی به‌سه‌ر دا نه‌هاتووه‌و قازانجی ده‌نگی میلیۆنی خه‌لکی ئێران چۆته‌نێو گیرفانی گوشادی مه‌لایانی شێعه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار.
دیکتاتۆری ئاخونده‌شیعه‌کان رێگای له‌هه‌ر چه‌شنه‌کرانه‌وه‌یه‌کی ئازاد ودێموکراتیک گرتووه‌و به‌هه‌موو هێز و توانای به‌رده‌ستیان و به‌پاره‌ی میلیاردی نه‌وت که‌سه‌روه‌ت وسامانی میللی به‌حیساب دێ حکومه‌تیان به‌سه‌ر خه‌ڵک دا کردووه‌و نه‌یارانیان به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌له‌مه‌یدان ده‌کردوه‌و به‌سیاسه‌تی تیرور وکوشتن و زیندان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو فاشیستی دینی وسیاسی خۆیان به‌سه‌رکۆمه‌ڵگای ئێران دا سه‌پاندووه.
له‌فه‌زایه‌کی ته‌واو تۆقێنه‌ر دا که‌تێرۆری ده‌وڵه‌تی حاکمه‌و مافیای ده‌سه‌ڵات که‌ته‌واوی سیستمی سیاسی و ئابوری وفه‌رهه‌نگی وکۆمه‌لایه‌تی له‌ژێر چنگی خۆی گرتووه و نه‌مێدیای ئازاد هه‌یه، نه‌ره‌خنه‌گری ئازاد و ونه‌فره‌حیزبی رێگای پێدراوه‌ونه‌ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات بوونی هه‌یه، چۆن ده‌کرێ باس له‌هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ڕه‌وا و به‌شداری خه‌ڵک به‌بێ هیچ مه‌رج وپێش شه‌رتێک بکرێ؟
پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌که‌به‌راستی ئه‌و به‌ناو نوێنه‌رانه، نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی شار‌و پارێزگاکانی خۆیان بوونه‌وتوانیویانه‌خزمه‌ت گوزاری خه‌ڵکی خۆیان بن وداکۆکی له‌مافه‌پێشێل کراوه‌کانی سیاسی و ئابوری ومه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگی خه‌لك خۆیان بکه‌ن یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌گوێرایه‌لی ده‌سه‌ڵات دارانی حاکم به‌سه‌ر ئێران‌دا بوونه‌وئه‌و شوێنه‌ی خوڕه‌ی ئاوی لێ هاتووه‌خۆیان لێ نه‌داوه؟
ئایا ئه‌وبه‌ناو نوێنه‌رانه، به‌تایبه‌ت هی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی که‌ئیده‌عا ده‌که‌ن نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاره‌کانی خۆیانن و ده‌چنه ئه‌و شوێنه‌و گۆیا قانون دانه‌رن،هه‌وڵیان داوه‌وتوانیوییانه‌که‌تا ڕاده‌یه‌کیش بووبێ هیندێک له‌به‌نده‌کانی قانونی ئه‌ساسی که له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌و بابه‌ته‌دا باسم کردوون و به‌ته‌واوی له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دارێژراون به‌قازانجی کۆمه‌ڵانی خه‌لك بگۆڕن؟
چه‌نده‌توانیوییانه له‌و مه‌جلیسه‌دا داکۆکی له‌مافه‌کانی یه‌کسان بۆ ژنان وپیاوان بکه‌ن وئاماده‌بن نرخی پێویستی بۆ بده‌ن؟
ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ ده‌بیندرێ وئه‌وه‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستێتی چوون بۆ مه‌جلیسی رژیم زۆرتر بۆته‌کارو کاسبی بۆ که‌سانێک که‌له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵک وبه‌ناوی دیفاع له‌مافی خه‌ڵک ده‌یانهه‌وێ بگه‌نه‌ئه‌و پۆسته‌که‌هه‌م ناو وناوبانگێکی هه‌یه‌وهه‌میش پول وپاره‌ی باشی تێدایه. بڕواناکه‌م که‌سانێک که‌باوه‌رێیان به‌و رێژیمه‌نیه‌وچاره‌ی ئه‌و رێژیمه‌یان ناوێ وباوه‌رێیان به‌ئازادی ودێموکراسی وعه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌خۆیان بۆ چوونی مه‌جلیسی وه‌لی فه‌قیه‌کاندید بکه‌ن. ئه‌و رێژیمه‌له‌رێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شورای نیگه‌هبان ودام و ده‌زگای ئه‌منی و سیخورییه‌کانی ده‌زانێ که‌ته‌ئیدی سه‌لاحییه‌تی چ که‌سانێک بکا بۆ چوون بۆ \'\' خانه‌ملت \'\'.
ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی ئێران ده‌بیندرێ، به‌داخه‌وه‌شتێکی به‌هێزو یه‌کگرتوومان به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌راسه‌ری نیه‌که‌بتوانێ دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بکا و داکۆکیکاری ماف و ویسته‌کانی خه‌لك بێ. له‌رۆژهه‌لاتی کوردستانیش شانۆگه‌ری به‌ناو هه‌ڵبژاردن وه‌کوو شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران به‌رێوه‌چووه‌وبه‌داخه‌وه‌به‌هۆی نه‌بوونی کۆده‌نگی له‌نێو ئه‌حزابی سیاسی خه‌ڵکیش سه‌ری لێ شێواوه. ئه‌حزابی سیاسی رۆژهه‌لاتی کوردستان نه‌یانتوانیوه‌ناکۆکییه‌کانیان به‌هۆی لێک‌دابڕان و ئینشعاب چاره‌سه‌ر بکه‌ن وجارێ له‌سه‌رچۆنییه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئوردوگاکانیان له‌باشوری کوردستان کێشه‌یانه‌وهه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌چ به‌سیاسه‌تی بایکۆت وچ به‌سیاسه‌تی به‌شداری وکه‌ڵک وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌کان هیچ ده‌سکه‌وتێکیان نه‌بێ.
هۆی چییه‌که‌خه‌ڵک به‌ده‌نگ بایکۆتی حیزبه‌کانه‌وه‌نایه‌ن؟ ئایا سیاسه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌کان و به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن به‌بێ بوونی خه‌باتێکی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری وبه‌بێ بوونی زه‌خت له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌سکه‌وتی هه‌بووه‌وده‌بێ؟
له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار دا، لایه‌نی بایکۆت بۆ نه‌یتوانیوه‌داخوازییه‌کانی خه‌ڵک به‌سه‌ر ده‌سه‌لات داپسه‌پێنێ وبه‌قه‌ولی گوته‌نی، خه‌ڵک گوێ بی‌سی په‌یامی ئه‌و حیزب یان حیزبانه‌نه‌بوون که‌بایکۆتی هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ومه‌جلیسی شورای ئیسلامی بکه‌ن؟ ئه‌ی بۆچی لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌که‌سیاسه‌تی بایکۆت ڕه‌د ده‌کاته‌وه‌وهانی خه‌ڵک ده‌ده‌دا که‌به‌شداری به‌ناو هه‌ڵبژاردن بن وکه‌ڵک له‌و ده‌رفه‌تانه‌وه‌رگرن وداخوازییه‌کانیان بێننه‌گۆرێ، نه‌یتوانیوه‌هیچ ده‌سکه‌وتی له‌و هاندانه‌وبه‌شدارییه‌هه‌بێ؟
ئایا خه‌ڵکی رۆژهه‌لات چیدیکه‌ئه‌و حیزبانه‌ی ناوێ یان نه‌خێر ئه‌و حیزبانه‌نه‌یانتوانیوه‌خه‌باته‌که‌ئه‌وه‌نده‌به‌جه‌ماوه‌ری بکه‌ن که‌به‌وێنه‌ی باکوری کوردستان به‌میلیۆنها که‌س بێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان وداوای مافه‌کانیان بکه‌ن؟
لێره‌دا پێویسته‌ئاماژه‌به‌چه‌ند هۆکاروسه‌به‌ب بکه‌م که‌بۆچی هه‌م لایه‌نی بایکۆت وهه‌میش لایه‌نی دیکه‌که‌ده‌لێ ده‌بێ که‌ڵک له‌ده‌رفه‌ته‌کان وه‌رگرین و خه‌ڵک به‌شدار بن، نه‌یانیوانیوه‌به‌مه‌به‌سته‌که‌یان بگه‌ن وئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا قازانجی کردووه‌وسه‌رکه‌وتوی مه‌یدانه‌که‌بووه‌ئاخونده‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی حاکم به‌سه‌ر ئێراندان.
یه‌که‌م. له‌نێو سیستمێکی دیکتاتۆری دا که‌شتێک به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ بوونی نیه‌وفره‌حیزبی قه‌ده‌غه‌یه‌و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی توانای چالاکانه‌ی ئازادیان نیه‌ومیدیای سه‌ربه‌ست وغه‌یری حکومه‌تی بوونی نیه، نابێ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ت له‌و ده‌سه‌ڵاته‌هه‌بێ که‌رێگا به‌کرانه‌وه‌وبه‌ئاڵ وگؤر بدا ودان به‌مافه‌کانی خه‌ڵک دابنێ وشتێک بکا که‌له‌زه‌ره‌ری خۆیه‌تی. هه‌ربۆیه‌شه‌تاکوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه‌له‌ناو خۆی ئێران که‌دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت بکا شک نابه‌ین.
ئه‌و به‌ناو ئه‌حزاب و گروپه‌جۆراوجۆرانه‌ی که‌له‌ناو خۆی ئێران دا خۆیان به‌بناژۆخوازو رێفۆرم خواز و چی وچی پێناسه‌ده‌که‌ن زۆریان یان به‌شێکن له‌ده‌سه‌ڵات ویان ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ده‌سه‌لاتیش بن ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات نین. زیندوترین وئاخرین نموونه‌ی‌جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز بوو که‌رێبه‌رانی خۆیان به‌شێک بوون له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی مه‌لایان وهیچ چه‌شنه‌به‌رنامه‌یه‌کان بۆ رێفۆرم له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ومافه‌کانی خه‌ڵک نه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان به‌رێفۆرم خوازی حکومه‌تی وغه‌یری حکومه‌تیش پێناسه‌ده‌که‌ن هه‌ر به‌شێک نین له‌ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی، چونکه‌به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه‌بگه‌نه‌وه‌به‌ده‌سه‌ڵات و باوه‌ریشیان به‌دیکتاتۆری وه‌لی فه‌قی هه‌یه‌و کێشه‌یان له‌گه‌ڵ قانونی ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامیش نیه‌وته‌نانه‌ت هیندێکیان ئاره‌زوو ده‌که‌ن که‌کۆماری ئیسلامی بگه‌رێنه‌وه‌بۆ سه‌رده‌می خومه‌ینی.
ئه‌حزابی به‌ناو سه‌راسه‌ری نیشته‌جێێ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئێرانیش که‌ته‌کیلفیان مه‌علومه‌وهیچیان بۆ خه‌لکی ئێران پێ نیه‌و به‌شێکیان له‌کۆماری ئیسلامیش نژادپه‌ره‌سترن وپشتگری سیاسه‌ته‌کانی رێژێم ده‌که‌ن. سازمانی موجاهیدنیش به‌هۆی سیاسه‌ته‌هه‌له‌کانی وبه‌هۆی ئیسلامی بوونی چی له‌جانتا دانیه‌وحالیشی له‌ژێر موشک بارانی سوپای قودس دا شڕه‌و توانایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌که‌دژایه‌تی سه‌ربازی رێژیم بکا.
ماوه‌ته‌وه‌ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵات که‌ئه‌وانیش به‌هۆی ناکۆکی نێوانیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دابڕدابڕ بوون وئینشعاباتی که‌به‌خۆیانه‌وه‌دیتویانه، ئاماده‌نین ڕابردوو فه‌رامۆش بکه‌ن وله‌رێگای دیالۆگ ودانوستان چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن و له‌ده‌وری یه‌ک کۆ ببنه‌وه‌و کۆده‌نگێک له‌هه‌مبه‌ر رێژیم وسیاسه‌ته‌کانی دروست بکه‌ن.
هه‌ربۆیه‌شه‌رێژیم ده‌توانێ له‌کوردستان خه‌ڵک بباته‌سه‌ر سندوقه‌کان و پروپاگه‌نده‌ی خۆشی پێوه‌بکا و بلێ که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامین وئه‌حزابی دێموکرات وکۆمه‌له‌ش هیچیان لێ نه‌ماوه‌ته‌وه‌وچه‌ند که‌سێکن له‌ئۆردوگاکاندا که‌له‌سه‌ر کورسی شه‌ڕیانه‌وخه‌ڵک به‌هیچیان نازانن.
دووهه‌م. نه‌بوونی کۆده‌نگی له‌نێوان ئه‌حزابی سیاسی رۆژهه‌لات له‌گه‌ڵ چاڵاکانی ناوخۆ. ئه‌وانه‌ی ناوخۆ به‌عه‌قل و تێروانینی خۆیان ده‌یانهه‌وێ هه‌لس وکه‌وت له‌گه‌ڵ رێژیم بکه‌ن و وه‌کوو ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ناتوانن وناشوێرن داوای گۆرینی رێژیم له‌تاران بکه‌ن وله‌راستیدا مه‌حافه‌زه‌کارێکی یه‌کجار زۆریش لای هیندێکیان به‌تایبه‌ت لای \'\' به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد \'\' و رێفۆرم خوازه‌کورده‌کان ده‌بینرێ له‌سیاسه‌ت وته‌عامول کردنیان له‌گه‌ڵ رێژێم دا. بوونی ئه‌و که‌س ولایه‌نانه‌له‌ناو خه‌ڵک هۆکارو سه‌به‌بن که‌خه‌لک زۆرتر به‌گوێ ئه‌وان بکه‌ن و بچنه‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، تاکوو به‌قسه‌ی ئه‌حزابی کوردی بکه‌ن که‌ناتوانن کێشه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و به‌ره‌یه‌ک و کۆده‌نگێک له‌نێو خۆیان دا دروست بکه‌ن.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێدا هه‌م سیاسه‌تی بایکۆت وهه‌میش به‌شداریکردن وکه‌ڵک وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌کان هیچ ده‌سکه‌وتی نه‌بووه‌وهۆی سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه‌که‌ده‌نگی خه‌لک له‌و نێوه دا‌غایبه. خه‌لک به‌چوونه‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و به‌ده‌نگدان ناتوانن به‌مافه‌کانیان بگه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگیان به‌رز نه‌که‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌بن داوای مافه‌کانیان نه‌که‌ن. ده‌بێ شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌چه‌شنی باکوو تووشی هه‌ژان بێ وخه‌ڵک به‌هه‌تنه‌سه‌ر شه‌قام، به‌خۆپێشاندان، به‌مانگرتن، به‌که‌مپه‌ییه‌نی جۆراوجۆر ده‌توانن پاشه‌کشه‌به‌رێژیمی مه‌لایان بکه‌ن وبه‌ره‌به‌ره‌به‌مافه‌کانیان بگه‌ن. ده‌نا به‌بێ حزوری جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، نه‌سیاسه‌تی بایکۆت ونه‌سیاسه‌تی به‌شداری هیچ سوود وسه‌مه‌ری نابێ و ئاکامی هه‌ردووک سیاسه‌ت بێ ده‌سکه‌وت ده‌بێ و له‌و نێوه‌دا رێژیم بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌خۆی وبۆمانه‌وه‌ی، ئه‌و ده‌نگانه‌بۆ نێو خۆی ئێران و به‌ره‌و رووی دونیای ده‌ره‌وه‌به‌کار دێنێ وبه‌دونیای ده‌ره‌وه‌ده‌لێ که‌خه‌ڵکی ئێران له‌پشتین و پشتگری سیاسه‌ته‌کانیشی ده‌که‌ن.
کۆماری ئیسلامی به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌تۆمی که‌گرتویه‌ته‌به‌ر وبه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دا وڵاتی ئێرانی تووشی قه‌یرانێکی سیاسی و ئابوری وته‌حریمی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه، بۆخۆده‌ربازکردن له‌قه‌یرانه‌ناوخۆییه‌کان هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی کێشه‌کان گه‌وره‌تر بکاته‌وه‌و به‌و چه‌شنه‌ش کێشه‌ی مانه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی دینی ومیللی وشه‌ڕی شیعه‌وسووننه‌به‌خه‌ڵکی ئێران بفرۆشێته‌وه.
ئه‌و ئالۆزییه‌وناکۆکییانه‌ی که‌کۆماری ئیسلامی له‌ناوچه‌که‌دا به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردان له‌کاروباری عێراق و سوریه‌ویه‌مه‌ن وبه‌حره‌ین ولوبنان له‌گه‌ڵ ولاتانی عه‌ره‌بی سووننه‌وبه‌تایبه‌تی عه‌ره‌بستان دروستی کردووه‌و له‌دوای په‌لاماردانی سه‌فاره‌تی عه‌ره‌بستان له‌تاران له‌لایه‌ن به‌سیجیه‌کانی رێژیمه‌وه، داهاتوویه‌کی تاریکتری له‌سیاسه‌ت وته‌عامول له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌تووشی خه‌ڵکی ئێران کردووه. ئاسۆیه‌کی نادیار و ڕه‌ش که‌ده‌توانێ خه‌لکی ئێران تووشی شه‌رێکی دیکه‌ی ماڵوێرانکه‌ر بکا.
خامنه‌یی له‌دوایین قسه‌کانی خۆیدا دووباره‌داوای له‌نه‌یارانی رێژیمه‌که‌ی کرده‌وه‌که‌بچنه‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر باوه‌ریشیان به‌رێژیمه‌که‌ی نه‌بێ.
رێژیم ده‌یهه‌وێ کێشه‌ی سیاسی خۆی له‌گه‌ڵ دونیای عه‌ره‌بی سووننه‌به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بستان، کێشه‌ی سووننه‌وشیعه‌وه‌کوو کێشه‌ی میللی ونیشتمانی به‌خه‌ڵکی ئێران نیشان بدا و له‌و رێگایه‌وه‌سۆز وعاتفه‌ی خه‌ڵک بۆ لای خۆی رابکێشی و مه‌زلوم نمایی بکا. شیعه‌عاده‌تی وایه\'\' لێش ده‌دا وهاواریش ده‌کا\'\'.
هه‌ربۆیه‌ئه‌وه‌ده‌رفه‌تێکی باشه‌که‌ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌لات له‌و قه‌یرانه‌ی که‌کۆماری ئیسلامی تێکه‌وتووه‌و له‌و ئالۆزییه‌ی که‌له‌گه‌ڵ دونیای عه‌ره‌بی سووننه‌دروستی کردووه بتوانێ هه‌له‌که‌بیقۆزێته‌وه‌و کۆمه‌لێک داخوازی سیاسی وفه‌رهه‌نگی وئابوری بخاته‌ڕوو وبیکا به‌مه‌رج وشه‌رت بۆ به‌شداری خه‌ڵک له‌و شانۆگه‌رییه‌ی که‌قه‌راره‌هه‌میسان به‌شێوه‌ی سالانی پێشوو دووپات بێته‌وه.
بێگومان ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئه‌ورۆ ئاره‌زووی ده‌کا، بێده‌نگی شه‌قامه‌کانی ئێرانه‌ونایهه‌وێ له‌و قه‌یرانه‌سیاسی وئابورییه‌ی که‌تێکه‌وتووه وسه‌راسه‌ری ئێرانی گرتۆته‌وه‌وه‌زعه‌که‌ی له‌ناوخۆ لێ ئالۆز ببێ و بۆیه‌ش هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌که شانۆگه‌ری به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و خوبره‌گان له‌که‌ش وهه‌وایه‌کی زۆر ئارام و به‌بێ هیچ گیروگرفتێک وبه‌به‌شداری هه‌رچی زۆرتری کۆمه‌لانی خه‌ڵکی ئێران به‌رێوه‌بچێ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پروپاگه‌ندای خۆی پێوه‌بکا، بۆئه‌وه‌ی هه‌میسان عه‌لی خامنه‌یی ئیده‌عا بکا که‌جارێکی دیکه‌کۆمه‌لانی خه‌ڵکی ئێران ده‌نگی خۆیان به‌ده‌سه‌لاتی کۆماری ئیسلامی دایه‌وه‌ومستێکی گه‌وره‌یان له‌دمی دوژمنانی ئیسلام دایه‌وه.
له‌ونێوه‌دا ئه‌رکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌گ‌شتی وه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌یه‌که‌خه‌ڵک هان بده‌ن که‌هه‌روا به‌سه‌هل وئاسانی نه‌چنه‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان که‌هیچ ده‌سکه‌وتی نه‌بێ. به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ کۆمه‌لێک شه‌رت و مه‌رج وداخوازی سیاسی وئابوری وفه‌رهه‌نگی بکه‌ن به‌شه‌رت ومه‌رج بۆ به‌شداریکردن. ئه‌گه‌ر قه‌راره‌له‌ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌ربگیرێ، ئه‌و وه‌زعه‌ی رێژیمی مه‌لایان له‌ناوچه‌که‌دا دروستی کردووه‌و ئێرانی تووشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی کردووه، ئه‌وه‌ده‌رفه‌تێکی زۆر باشه‌بۆ خستنه‌ڕوو و ده‌نگ هه‌ڵبڕین له‌مه‌ڕ داخوازه‌سیاسی، ئابوری و فه‌رهه‌نگیه‌کانی کورد له‌ئێران و رۆژهه‌لاتی کوردستان دا.
بۆیه‌کۆده‌نگی لاینگرانی بایكۆت ولاینگرانی به‌شداری به‌مه‌به‌ستی هه‌ژاندنی شه‌قامه‌کانی رۆژهه‌لات گه‌لێک گرینگه‌بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی باشی بۆ کوردی رۆژهه‌ڵات به‌دواوه‌ببێ. هه‌ژانی شه‌قامه‌کانی رۆژهه‌لات و ده‌نگ هه‌ڵبرینی کۆمه‌لانی خه‌لکی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌رخۆدان وخۆراگری ئه‌و پارچه‌ی کوردستانیش تێکه‌ڵ به‌به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌کا وچیدیکه‌رۆژهه‌ڵات له‌بێده‌نگی دا نامێنێته‌وه‌و له‌دونیای ده‌ره‌وه‌ش ده‌یخوێننه‌وه‌و حیسابی بۆ ده‌که‌ن.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی وئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.