هه‌ڵاواردن و تووند و تیژی دژ به ژنانی ژێردەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی
18:51 - 18 خەزەڵوەر 2713
Unknown Author
آمانج کردستانی
ژن هه‌وێنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه. کاری ئابووری، تێکۆشان و پێناسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌باتی به‌کۆمه‌ڵ، هه‌ست به ژیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و هتد، بابه‌تگه‌لێکن که پێوه‌ندی مێژوویی و نهپساویان له‌گه‌ڵ ژن هه‌یه.
کێشه‌ی ژن له حاڵێکدا که وه‌ک گرفتێکی فه‌رهه‌نگی و زێهنی وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ، گرفتێکی گەلێک سیاسیشه. سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی که له ڕیگای باوه‌ڕه‌کانی زێهنی ده‌چێته مێشکی بنه‌ماڵه‌کان، مێشکیان یه‌خسیری خۆی ده‌کا و ئه‌و حکوومه‌ته ئیسلامییانه زۆرترین ناهه‌قی ده‌رهه‌ق به ژن ڕه‌چاوده‌که‌ن. ئامرازێک که به‌رده‌وام بۆ چه‌وساندنه‌وه و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه، کێشه‌ی ڕه‌گه‌زی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی بووه.
چونکه کۆمه‌ڵگایه‌ک که ژنان تێیدا بێده‌سه‌ڵات بن و ته‌نیا له ڕوانگه‌ی ڕه‌گه‌زی سه‌یر بکرێت، ژنه‌کانی یه‌خسیر و ده‌سبه‌سه‌رن و له ئاکامدا مناڵانی له‌و ژنانه ده‌بن، گوێله‌مست و ژێرده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تن. به‌و پێیه، کۆمه‌ڵگا سڕ و دیل ده‌بێ و خه‌ڵکه‌که‌ی خاوه‌ن هیچ ئیراده‌یه‌ک نابن و ناتوانن داخوازییه‌کیان له حکوومه‌ته‌که‌یان هه‌بێ.
هه‌ربۆیه یه‌کێک له بنه‌ڕه‌تیترین گرفتی ژنان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، یاسایی بوونی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و زوڵم له ژن و مافه‌کانییه‌تی. ئێمه به‌رده‌وام شاهیدی په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وتی پلانه‌کانی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی دژی ژنان ده‌بین. کاتێک که‌سێک جیا له پێناسه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی ده‌خرێته چوارچێوه‌ی ڕه‌گه‌زی و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه تاریف ده‌کرێت، ته‌واوی توانایی و پێداویستییه‌کانی ئینسانی ئه‌و له‌په‌راوێز ده‌خرێن.
ژنانی ئێمه له ئێران له‌ژێر زوڵم و زه‌ختی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری ده‌سه‌ڵاتدار، بارودۆخی نایه‌کسان و نامرۆڤانه ته‌حه‌مول ده‌که‌ن و له مافی مرۆڤایه‌تی که بریتییه له مافی سیاسی، مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌شن. له ته‌واوی بواره‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ونه به‌ر سوکایه‌تی پێکردن و هه‌ڵاواردن. له سه‌دا و سیما ڕا بگره تا به‌شی په‌روه‌رده و فێرکردن. فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری به‌شێوه‌ی ئاشکرا و شاراوه پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێ.
هۆی جۆراوجۆر له شکڵگرتن و خولقانی تووندوتیژی دژی ژنان له‌گۆڕێدا هه‌ن که یه‌ک له‌وانه شێوه و چۆنییه‌تی ژیانی سوننه‌تییه و له‌ودا پیاو به‌رپرسی دابینکردنی بژیوی بنه‌ماڵه و ژن به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی مناڵ و جێبه‌جێکردن و ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ماڵه‌وه‌یه.
زۆربه‌ی گرفتی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ماڵی و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری. ژنێک که له باری ماڵییه‌وه سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ، غیره‌ت و له‌خۆڕادیوی به‌ربه‌ره‌کانیی له‌گه‌ڵ تووند و تیژی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی نابێ و سه‌ره‌تاییترین و بنه‌ڕه‌تیترین ئامرازی ئه‌و بهربهرهکانییهی لێده‌ستێندرێته‌وه.
هۆی دیکه‌ی تووند و تیژی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی دژی ژنان، هۆی فه‌رهه‌نگی و ئایینییه که به ئانقه‌ست و به‌مه‌به‌ستی ژێرده‌سته‌کردن و حوکڕانی زۆرتر به‌هۆی حکوومه‌ت و به‌شێوه‌ی سیستیماتیک پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێ. به‌تایبه‌ت جیاوازی نێوان ژن و پیاو له‌مه‌ر دانی دییه و بایەخی ژن له‌کاتی شاهیدی دان له دادگا و به‌شه میراتی ژنان و هتد.
ژنان بۆ ڕزگاری له‌و بارودۆخه ناعادڵانه‌یه ده‌بێ ده‌ستی دین له سیاسه‌ت و حکوومڕانی کورت بکه‌نه‌وه تا ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ نه‌توانن له باوه‌ڕه‌کانی دینی خه‌ڵک که‌ڵکی نابه‌جێ وه‌رگرن و ئه‌وان بکه‌نه کۆیله‌ی خۆیان.
هۆی دیکه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵاواردنی مه‌ترسیداری ڕه‌گه‌زی و ده‌کارکردنی یاساکانی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست، قوڵکردنه‌وه‌ی قه‌ڵشتی نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا و گه‌وره‌بوونی دیارده‌ی هه‌ژاری له کۆمه‌ڵگادا، سیغه، دابه‌زاندنی ته‌مه‌نی شووکردنی کچان و په‌سند کردنی یاسای دواکه‌وتووانه‌ی دژی بنه‌ماڵه، ته‌رحی عفاف و حیجاب، نابه‌رابه‌ری له شوێنی کار، موچه‌ی که‌متر بۆ ژن له به‌رامبه‌ر کاری یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاوان، ته‌وژمی ئابووری بۆسه‌ر ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه، یاسایی کردنی زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵ مناڵی وه‌رگیراو و زۆر بابه‌تگه‌لی دیکه، نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرای تووند و تیژی دژی ژنانن.
تووندوتیژی ته‌نیا ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌کرده‌وه‌ی جه‌سته‌یی نییه، هه‌ر هه‌مووی ئه‌وانه‌ی باسکران، له‌گه‌ڵ زوڵمی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بنه زه‌ختی چه‌ند به‌رابه‌ر بۆسه‌ر ژن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه که ژماره‌یه‌کی فره‌یان ده‌ست بۆ خۆکوشتن و خۆسووتاندن به‌رن، یا به‌ره‌و که‌ڵکوه‌رگرتن له ماده هۆشبه‌ره‌کان هاندرێن. یا ده‌بێ خۆیان بسووتێنن یا ناچارن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که ڕابێن.
هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساڵانێک خه‌باتی به‌ربڵاو و ڕادیکاڵی جه‌ماوه‌ری دژی دیارده‌ی ژن چه‌وساندنه‌وه و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له‌گۆڕێدا، به‌و حاڵه‌ش ژنان هێشتا به‌رده‌وام له وڵاتانی دواکه‌وتووی ئایینی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ده‌وڵه‌تانی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ماونه‌وه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌رکووتکه‌ر و دژه ژنانه، به‌شێوه‌ی سیستیماتیک که‌ڵک له ئازاری جه‌سته‌یی و هه‌تکی ژن وه‌ک چه‌کیک بۆ بێده‌نگ کردنی ژنانی ناڕازی وه‌رده‌گرن.
جیا له‌وانه، ژنانێکی زۆر ڕۆژانه ده‌بنه قوربانیی تووندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی، به‌ده‌ست مێرده‌کانیان، باوک و براکانیان که خاوه‌ن بیری ڕه‌شن و بۆیه کوشتن له‌ژێر ناوی پاراستنی نامووس که دیارده‌یه‌کی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته، به‌رده‌وام قوربانی وه‌رده‌گرێ و له‌به‌ر هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی، نه‌ریته‌کانی دژه ژنی وه‌ک به‌رده‌باران کردن، زیندوو بوونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ش ڕیشه‌یان له سیسته‌می نابه‌رابه‌ری نیزامه‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ما فکرییه‌کاندا.
ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی هه‌ر وڵاتێک پێکدێنن و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشی به‌رچاویان له پێگه‌یاندنی مناڵه‌کان و جیلی داهاتوودا هه‌یه، خاوه‌ن پێگه‌ی به‌رز له به‌ره‌و پێشوه‌چوون و پێشکه‌وتنی هه‌ر وڵاتێکن. گه‌شه سه‌ندن و پێشکه‌وتن و خاوه‌ندارییه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دێمۆکرات، به‌بێ گرینگی دان و ڕیزگرتن له ژنان و پێگه‌ی به‌رزی ئه‌وان، مهیسهرنابێ. هه‌روه‌ک له وڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌و دیارده‌یه تاقیکراوه‌ته‌وه و پێشکه‌وتن و ریفاهی خۆیان له سایه‌ی گرینگی و بایخ پێدان به خواستی ژنان و لابردنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و تووندوتیژی دژی ژنان وه‌ده‌ست هێناوه.
سه‌رجه‌م، پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان حهپسبوون و هه‌ڵاواردن و تووندوتیژی دژی ژنان له‌گه‌ڵ دواکه‌وتوویی و پێشنه‌که‌وتن و نادێمۆکرات بوونی وڵاته‌کان له‌گۆڕێدا.
له حکوومه‌تێکدا که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌باری ئایینی به‌سه‌ر که‌مایه‌تی و زۆرایه‌تیدا دابه‌ش ده‌کرێن، ته‌نانه‌ت ڕه‌گه‌زی تاکه‌کان ده‌بێته هۆی هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری حقوقی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان و ژنان له‌و باره‌وه که‌مترین مافیان پێده‌بڕێ.
حکوومه‌ت له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی نادێمۆکراتیک و نه‌یاسایی، ده‌سه‌ڵاتی ئیداری بهدهستهوهدهگرێ و خه‌ڵک ئیمکانی چاوه‌دێرییان به‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات و ئاڵۆگۆڕی سیاسه‌ته‌که‌ی و ته‌نانه‌ت گۆڕینی چه‌شنی حکوومه‌ت لێدهستێندرێت.
ئازادی ڕاده‌ربڕین و بیرکردنه‌وه و زانیاری گۆڕینه‌وه به‌ربه‌ست ده‌کرێن و هێز و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی دژی حکوومه‌ت ئیزنی هیچ چه‌شنه تێکۆشانێکیان نابێ.
هه‌روه‌ها خه‌ڵک ڕۆژانه به‌بیانووی پێوه‌ندیگرتن به‌و هێزانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و ئیعدام ده‌کرێن.
قسه‌ی دیکه سه‌باره‌ت به ئازادی و دێموکراسی و به‌رابه‌ری، مانایه‌کی نییه. تا زه‌مانێک که حکوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای خواست و باوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵگا دانه‌مه‌زرێ و ملکه‌چی ئازادی و مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری ژن و پیاو نه‌بێ، ئێمه هه‌روا شاهیدی ژێرپێنانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت ژنان ده‌بین.
هه‌ر بۆیه ژنان پێویسته به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی داسه‌پاو، خۆیان له مه‌یدانی خه‌باتدا بن و ده‌نگی خۆیان دژی ناعه‌داڵه‌تی و بێ مافی بگه‌یێننه گوێی خه‌ڵکانی جیهان و خواسته‌کانیان بێننهبهرباس. ئه‌و خواستانه بریتین له:
١_ خاوه‌نی گشت ئازادییه‌کی دێمۆکراتیک، بۆوێنه مافی مانگرتن و ئیعتراز و ڕێکخستن بن.
٢_ لابردنی گیران و دادگایی کردن و هه‌ڕه‌شه و ڕاونانی تێکۆشه‌رانی جوڵانه‌وه ئازادی و یه‌کسانیخوازه‌کانی ژنان.
٣_ به‌رابه‌ری مافی ژن و پیاو له گشت بواره‌کانی ژیانی ئابووری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و لابردنی هه‌رچه‌شنه یاسایه‌کی دژی ژن و پاڵپشت بۆ هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی. به‌واتای ته‌واو ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی لابچێ.
٤_ وه‌به‌رچاوگرتنی مافی جیابوونه‌وه‌ی ژن واته ته‌ڵاق، وه‌رگرتنی مافی سه‌رپه‌رشتی مناڵ، مافی پۆشینی جلوبه‌رگ و دیاریکردنی شوێنی ژیان، مافی هه‌ڵبژاردنی مێرد، مافی خوێندن، مافی ئازادی سه‌فه‌ر بۆ هه‌ر جێگایه‌ک....
٥_ لابردن و یاساغکردنی هه‌رچه‌شنه تووندوتیژییه‌ک دژی ژنان، به‌تایبه‌ت به‌رده‌باران کردن.
٦_ لابردنی کاری دووپاته و تاقه‌ت پڕوکێنی ماڵ له‌سه‌ر شانی ژنان، بۆوه‌ی ئه‌وان بتوانن له‌جیاتی کۆیله‌تی و کرێکاری له ماڵه‌وه، بێنه سه‌ر ساحه‌ی کۆمه‌ڵگا.
٧_ لابردنی جیاوازی نێوان ژن و پیاو له‌مه‌ر شاهیدی دان و دییه له دادگاکان و به‌شه میرات.
٨_ لابردنی دیارده‌ی ناحه‌زی هاوسه‌رییه‌تی کاتی واته سیغه که شتێک نییه جیا له له‌شفرۆشی به‌شێوه‌ی فه‌رمی.
٩_ دامه‌زراندنی ماڵی ئه‌من بۆ ژنانی ئازارپێگهیشتوو له کۆمه‌ڵگادا و پێڕاگه‌یشتنی تایبه‌تی بێهداشتی، ڕه‌وانی، په‌روه‌رده‌یی و پێشه‌یی بۆ ئه‌وان و هتد.
که‌وابوو ژنان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی خواسته‌کانیان، پێویسته له بواره‌کانی خه‌بات له مه‌یداندا ئاماده‌بن و له‌گه‌ڵ نیزام و ده‌سه‌ڵاتی ئاکاربهربهر و سه‌ره‌ڕۆ ڕوبه‌ڕوو ببنه‌وه و شانازی بخوڵقێنن.
به‌وپه‌ڕی جوامێری بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی ئازادی خۆیان شانبه‌شانی پیاوانی ئازادیخواز ڕابن و ئاڵای ڕازاوه‌ی به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌ت و ڕزگاری له‌سه‌ر لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتن بچه‌قێنن تا بشه‌کێته‌وه.
که‌وابوو ژنان ده‌بێ خۆیان ده‌ستپێبکه‌ن و سنووری نه‌ریته‌کانی دژه ژن و یاساکانی هۆی نابه‌رابه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆمه‌ڵگا ببه‌زێنن و وه‌ک مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ئیراده‌ی پته‌و هه‌ستنه سه‌رپێ و له ڕێگای ئازادی خۆیان و کۆمه‌ڵگا دژی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کان و سهرکووتکهران خه‌بات بکه‌ن. بۆوه‌ی بتوانن له وڵاتێکی ئازاد و دێمۆکراتیکدا بژین.