هه‌وڵه‌کانی ژنان و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌میان بۆ پێشکه‌وتن له‌کۆمه‌ڵگای ئێران دا
13:25 - 2 سەرماوەز 2712
Unknown Author
شه‌ونم هه‌مزه‌یی
ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه باشه‌کانی خه‌ڵک به‌ربه‌ره‌کانێی کردوه و ویستوویه‌تی گۆڕان به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکدا بێنێ، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ڕێگرن له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی ژنان و سه‌رکه‌وتنیان لهبوارهجیا جیاکان دا.
به سه‌رنجدان به‌ڕابردوو و به‌راورد کردنی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستادا ده‌بینین گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له‌پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا و هه‌موو بواره‌کانی خوێندن و چالاکی دا دروست بووه و تاکه‌کان له‌زۆر بواری جیادا خۆیان بینیوه‌ته‌وه، هه‌وڵدانیش بۆ پێشکه‌وتن به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینرێت و په‌ره‌ی سه‌ندووه،کۆمه‌ڵگای ئێرانیش وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی تر به‌دور نیه له‌م چه‌شنه گۆڕانکاریانه، ژنانیش وه‌ک و هه‌ر تاکێک له‌کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خۆیان هه‌وڵیان داوه و ڕوبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌میان بونه‌ته‌وه و پێشکه‌وتنی به‌رچاویان لهبوارهجیا جیاکاندا به‌ده‌ست هێناوە.
هه‌روه‌ک بۆ هه‌موومان ئاشکرایه که ژنان له‌ڕابردوودا وه‌ک چه‌کێکی ده‌ستی پیاوان به‌کارهێنراون و له‌هه‌ر چه‌شنه پێشکه‌وتنێک ڕێگرییان لێکراوه،کار‌و پیشه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ماڵدا بۆ خزمه‌ت کردنی پیاو و وه‌چه خستنه‌وه و کاروباری ناو ماڵ و هه‌ندێ کاری دیکەی وه‌ک کشتوکاڵ و مه‌ڕ و ماڵات به‌خێو کردن بووه، ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئامانجه‌کانی خۆی که‌یه‌ک له‌وان کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆش و بێ جووڵە و بزاوتە و هه‌موو شته‌کان به‌پێی ئایینی ئیسلامیی شیعه‌ی ویلایه‌تی فهقیهلێکدهدرێنهوە.
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی له‌یه‌که‌مین رۆژه‌کانی به‌ده‌سه‌ڵات گهیشتنیانهوهپهرهیان پێدا روانینی پڕ لهسووکایهتییان بوو بۆ ئافره‌ت و مافه‌کانی ژنان ئه‌وان که‌هیچ باوه‌ڕێکیان به‌ئازادی نییه‌و به‌ڵکو دوژمنی ئازادیشن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاری ئازادی و ئازادیخوازان بوونه‌وه‌و له‌و نێوه‌دا ژنان به‌دوو لایهنهوهناههقییان لێ‌کرا: یه‌که‌م: وه‌ک مرۆڤ، چونکهلهئێرانی بنده‌ستی کۆماری ئیسلامی‌دا ئینسان نرخ و رێزی نه‌ما
دووه‌م: وه‌ک ژن که‌ئیتر ژنیش له‌و سیسته‌مه‌دا به‌و په‌ڕی بێڕێزییه‌وه سه‌یری کرا
بێ نرخ کردن و بێ‌ڕێز کردنی ئینسان له‌سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌موو بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکی تەنیوە و په‌لی کێشایهنێو ژیانی شه‌خسیی تاکه‌کانیشه‌وه.
لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی ژنان و کچان له ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له هێندێک بوار دڵخۆشکه‌ره و جێی سه‌رنج و تێرامانه و له‌هێندێک بواریش دڵته‌زێنه، به‌خۆشیه‌وه ژنان و کچانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون که ته‌نیا به‌چه‌کی زانست ده‌توانن خۆیان له‌داوی کولتووری پیاو سالاری کوردستان رزگار بکه‌ن، هه‌روه‌ک ئه‌و گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌ی راده‌ی قبووڵی کچان لهزانستگاکانی ئێران ٧٠ له‌سه‌د زیادی کردووه‌و به‌خۆشیه‌وه ئێستا ده‌بینین کچان جگه له‌باری چه‌ندایه‌تی(کمی) و له‌باری چۆنییه‌تی (کیفیت)یش توانیویانه ههنگاوێکی باش هه‌ڵبگرن. بۆ وێنه له‌١ ٢ که‌سێک که له تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ (٩١) له‌چوار گرووپی ئامووزشی بوونه‌ته خاوه‌ن پله‌ی یه‌که‌م تا سێهه‌م، ٧ که‌سیان کچن و بۆ یه‌که‌م جار ده‌بینین کچیکی کورد توانیوێتی پله‌ی یه‌که‌می گرووپی علوومی ته‌جروبی به‌ده‌ست بێنێ.
به‌پێی ئاماری رێکخراوی یونێسکۆ ، ئێران زیاترین رێژەی کچانی خوێندکار له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کوڕه‌کان له‌ئاستی جیهاندا هه‌یه که٦٠ له‌سه‌دی کۆی ده‌فرایه‌تی (ظرفیت) زانستگاکانی ئێران ده‌گرێته‌وه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی قبوولی کچان له‌زانستگاکان بهداخهوهلهلایهن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌کوو مه‌ترسییه‌ک له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، هه‌ر بۆیهلهچهند سالی رابڕدوودا بهگهڵالهکردنی ته‌رحی جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی(تفکیکی جنسیتی) زانستگاکان وبێ به‌ش کردنی کچان لههێندیک لهرشتهکان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش به‌چوونی کچان بۆ زانستگاکان بگرن.
ئه‌مساڵ بەر له‌کرانه‌وه‌ی زانکۆکان له‌لایه‌ن\"کامران دانشجو\" وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێران راگه‌یێندرا که ٣٦ زانستگا و ٧٧ رشته‌ی خۆیندن ته‌ک ره‌گه‌زی ده‌که‌ن به‌م واتایه که له‌م رشتانەدا که بریتییە له: شیمی،حیسابداری، ئه‌ندازیاری،کارگێری هۆتیل و هتد، ژنان ناتوانن درێژه به خۆیندن بده‌ن. ئه‌و جۆره که‌ند و کۆسپانه بۆ کچان له‌زانکۆکان زۆر توندتر بۆته‌وه و له‌کاتێکدا که له‌و ساڵانه‌دا گه‌ڵاڵه‌یه‌ک به‌ناوی جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی له‌زانکۆکان هاتۆته‌به‌ر باس و خه‌ریکی جێبه‌جێ کرانه، به‌رپرسانی حه‌راسه‌تی زانکۆکان به‌وردی پێوه‌ندی نێوان خوێندکارانی کوڕ و کچ ده‌خه‌نه ژێر چاوه‌دێریه‌وه. ئه‌وه‌ش له‌حاڵێک دایه که زۆر جار هه‌واڵگه‌لێک له فه‌سادی ئه‌خلاقی به‌رپرسانی حه‌راسه‌تی زانکۆکان بڵاو بۆته‌وه که به‌شێوه‌یەکی قیزه‌ون و ناشیرین خوێندکارانی کچیان به‌کاری ناحه‌ز وادار کردوە.
ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه باشه‌کانی خه‌ڵک به‌ربه‌ره‌کانێی کردوه‌و ویستوویه‌تی گۆڕان به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکدا بێنێ، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ڕێگرن له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی ژنان و سه‌رکه‌وتنیان لهبوارهجیا جیاکان دا.
روانینی دوواکه‌وتوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئێسلامی سه‌باره‌ت به‌ژن و یاسای حیجابی ئیجباری، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که‌چالاکی نواندنی کچان له‌زۆربه‌ی بواره‌کاندا ئاسته‌نگی تێ بکه‌وێ ، ره‌نگه به‌رچاوترینی ئه‌و بوارانه، بواری وه‌رزش بێ. کچان و ژنان له ئێران ناتوانن له وه‌رزشگاکان بۆ دیتنی کێبه‌رکێ وه‌رزشییه‌کان وه‌کوو پیاوان به‌شدار بن، له‌به‌شداری له‌زۆربه‌ی رشته وه‌رزشییه‌کانیش له‌ئاستی ناوخۆ و جیهانی بێ به‌شن. له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو پولیس له‌ژێر سێبه‌ری ته‌رحی ئه‌منییه‌تی ئه‌خلاقی له‌وه‌رزی هاوین پۆل پۆل ژنان و کچان دهستبهسهرو ره‌وانه‌ی زیندان ده‌که‌ن . له‌ئاستی کاری رێکخراوه‌یی ژنان، له‌چه‌ن ساڵی رابردوو ده‌سه‌ڵات له‌هیچ کارێک بۆ داخستنی رێکخراوه‌کانی ژنان خۆی نه‌پاراستووه، به‌داخه‌وە ئێستا ده‌بینین له‌ناوخۆی ئیران راده‌ی رێکخراوه‌کانی چالاک له‌بواری ژنان له‌ئاستی قامکه‌کانی ده‌ست که‌مترن، گۆڤاره‌کانی تایبه‌ت به‌ژنان که له‌لایه‌ن ئه‌و رێکخراوانه چاپ و بڵاو ده‌کرانه‌وه تووشی داخران بوون، گۆڤاری راسان که‌ته‌نیا گۆڤاری تایبه‌ت به‌ژنان له‌رۆژهه‌لاتی کوردستان بوو داخراوه و هه‌ر ئێستاش به‌شێکی زۆر له ژنانی چالاک له‌بواری مه‌ده‌نی و ژنان له زیندانن.
بارودۆخی ژنان له‌کوردستان به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ئێران زۆر خراپتره،کولتووری پیاو سالاری کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌ر کار و چالاکی ژنانه، که‌لابردنی پێویستی به‌کاری رێکخراوه‌یی و کولتوورسازی له‌ئاستی خواره‌وه‌ی کۆمه‌لگه‌یه، هه‌روه‌ها کاری میدیای له‌و به‌شه‌دا زۆر پێویستهبهڵام به‌داخه‌وه میدیاکانی کوردی و به‌تایبه‌ت \"تیڤی\"یهکوردیهکانی حیزبه‌کانی روژهه‌ڵات له‌و باره‌یه‌وه زۆر که‌م کارن و ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ش بڵاو ده‌که‌نه‌وه ته‌نیا تایبه‌ته به‌هه‌واڵ و ڕاپۆرت، به‌داخه‌وه میدیای فارس به‌باشی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قوستۆتهوه و به‌نیشاندانی روخسارێکی نه‌رم و نیان و باش له پیاوی فارس له فیلم و سریالهکاندا وای کردووه که‌کچان و ژنانی کورد حه‌زیان بهزهماوهندکردن له‌گه‌ڵ پیاوی فارس بێ.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌مانه‌هه‌مووی ده‌بێته لادانی کۆمه‌ڵایه‌تی و نا‌ئومێد بوون له‌ژیان هیچ لایه‌نێک و ڕێکخراوێکش نیه بۆ پشتیوانی کردنیان،که زۆربه‌ی کات ده‌بێته‌هۆی جێهێشتنی وڵات و ڕوو کردنه هه‌نده‌ران و هه‌ڵاتنی مێشکه‌کان، هه‌روه‌ها له‌ده‌رئه‌نجامی نا‌ئومێد بونیشیان تووشی تێکچونی باری ده‌رونی ده‌بن و په‌نا بۆ خۆکوژی ده‌به‌ن، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به‌رزترین ئاماری خۆکوژی و خۆسووتاندنی ژنان تایبه‌ت به به‌شێک لە ناوچه کوردنشینه‌کانه، خه‌ته‌نه‌کردنی کچان له‌به‌شێک له‌و ناوچانە، نه‌ریتێکی نەشیاوی ناشارستانیانەیە دژ به‌ژنانه که ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دەکرێ.
ئه‌وه‌ی که تاڕاده‌یه‌ک جیی دڵخۆشییە ئه‌وه‌یه که له دو ساڵی رابردوودا هاوپێوهندیهکی باش له‌نێوان چالاکانی ژنانی رۆژهه‌ڵات له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌ت له باشووری کوردستان پێک هاتووه ،یه‌کده‌نگی ژنانی رۆژهه‌ڵات له‌ره‌وتی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌هه‌ولێر و به‌ڕیوه‌چوونی کۆنفرانسی ژنانی روژهه‌ڵات له‌باشوور و له وڵاتی سوئید تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێ هیوابه‌خش بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ژنان به‌گۆڕتر بێ.