هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار!
22:11 - 7 پووشپەڕ 2715

ئاریتما موحه‌ممه‌دی
هه‌رێم و بیستوپێنج ساڵ ده‌سه‌ڵات
كورد له‌هه‌رێمی كوردستان نزیك بهبیستوپێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆی هه‌یه، كه‌چی تاكوو هه‌نووكه هه‌ر خۆی بهساوا ده‌زانێت، بیستوپێنج ساڵهدوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌و ههرێمهخۆی سه‌پاندووه، چه‌ندین ساڵیش شه‌ڕی براكوژییان به‌ڕێوه‌بردووه، پانزدهساڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان تاڵی و ناخۆشی چه‌شتووه، كه‌چی تازه باس له‌دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن كه‌ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتین و دۆخهكهبۆ شه‌ڕی براكوژی له‌بار نه‌بوو با دوو ئیداره‌یی درووست ببێته‌وه. ئێمهههمیشهڕهخنهمان له‌سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگای كوردستاندا گرتووه و به‌تاییبه‌ت ئه‌و سیسته‌مه بوو كه له‌سه‌رده‌می ئووسمانییهكاندا ڕێی له‌درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی گرت، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی بیستوپێنج ساڵی ڕابردوودا سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیی زیندوو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و لایه‌نگر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی قوربانییه‌كانی پاراستن له‌ژێر ناوی شه‌ره‌فپارێزیدا به‌رز ده‌بێته‌وه، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و هه‌رێمه له‌به‌ر له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌ندام و لایه‌نگر هیچ ئاورێك له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه به‌ربڵاوه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناداته‌وه و تاوهنبارانی سه‌ره‌كیی ده‌ستگیر ناكات و لێپرسینه‌وه‌یان لێ ناكات.
ده‌سه‌ڵاتی دوێنێی میره‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی حیزبه‌كان
به‌ڵێ، ده‌سه‌ڵاتی میره‌كانی كورد له‌سه‌رده‌می ئیمپراتووریی ئووسمانیدا له‌هێز و پێگه‌ی ئه‌م حوكوومهتهی ئێستای هه‌رێمی كوردستان زیاتر بوو. له‌و شانزده میر و په‌نجاودوو سنجاقهی سه‌رده‌می ئووسمانیی، هندێك لهمیرهكان دراویان چاپ ده‌كرد و ته‌نانه‌ت كه‌شتییه‌كانیان له‌زه‌ریای نێوده‌وڵه‌تیدا به‌نێوی كوردستانهوهئامۆشۆیان ده‌كرد. ئه‌و قاوهتووركییهی كه‌ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا ناسراوههی كورد بووه‌و به‌ناوی قاوه‌ی كوردییه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كرا. باشه حوكوومه‌تی ئه‌مڕۆی باشوور كام له‌و تاییبهتمهندییانهی ئه‌و كاته‌ی میره‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتی ئووسمانیی هه‌یه؟
خۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توانای به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی مریشكیشی نییه، چ به‌وه كه قاوه، چای، برنج یانخود پێڵاو به‌رهه‌م بهێنێت. كه‌چی ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م دهسهڵاتهمیرهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌خنه‌باران ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له‌ڕابردوودا ته‌نیا شێخ و مه‌لا شۆڕ‌شیان كردووه بۆیه كورد به‌هیچ نه‌گه‌ییشتووه. به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه خۆی پێ سیكوولارهچی بۆ كورد كردووه؟ جیاوازی نێوان میره‌كان و حوكوومه‌تی هه‌رێم له‌چی دایه؟ خۆ ئه‌وان پیاوی ئووسمانییهكان نه‌بوون وه‌ك ئه‌مان كه‌هه‌ر لایه‌نێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كێ له‌وڵاتانی داگیركه‌ر ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه، میره‌كان له‌به‌ر كۆشك و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان ساز نه‌كرد، ده‌ی خۆ ئه‌مانیش له‌به‌ر نه‌وت و بیناكانی هه‌ولێر و سلێمانی، كه‌ركووك و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان له‌بیر كردووه. له‌پاش پتر له‌بیست ساڵ كه‌چی هه‌رێمی كوردستان یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆی نییه‌و ئیستاش كار به به‌شێك له‌یاساكانی سه‌رده‌می ڕژیمی له‌ناچوو ده‌كات.
ئه‌وه‌نییه به‌شێك له‌خه‌ڵكی شه‌قام له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رده‌می ڕژیمی به‌حس ئاوات ده‌خوازن! كه‌واتا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردیی به‌و چه‌شنه بێ، پێویستهكهشۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕووناكبیریی بێته‌كایه‌وه‌و كۆتایی به‌سیسته‌می گه‌نده‌ڵكاری بهێنێت و شه‌قامیش له‌تێوه‌گلانی گه‌نده‌ڵی پاك بكاته‌وه. بێگومان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شه‌قامی تووشی گه‌نده‌ڵیی كردووه، چونكه لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر موچه ده‌نگ بهڕێكخراوهكانیان ده‌ده‌ن و ئه‌وه مووچه‌یه كه شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پێكهوهگرێ داوه.
چه‌ند ئیداره‌یی هه‌رێم ڕێگره له پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه
هه‌نووكه دوو ئیداره‌یی پێشی بهپڕچهككردنی هێزی پێشمه‌رگه گرتووه و وڵاتهزلهێزهكانی جیهانیش باش له‌دۆخی ناوچه‌كه و كورد ئاگادارن، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه ده‌ست له‌كورد به‌رنه‌ده‌ن و هاوكات پڕچهكیشی نه‌كه‌ن، وڵاتانی ڕۆژئاوا پێیان وایه كه كورد ئه‌كته‌رێكی چالاك و كاریگه‌ر له ناوچه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام كورد خۆی ڕێگره له‌وه كه پاڵپشتی بكرێت. به‌و پێیه‌ی كه له جوگرافیای سیاسیی حوكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تاكوو ئیستاش هه‌ر حیزب بڕیارده‌ری سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانی سیاسییه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا ته‌نیا دوو پارتهسهرهكییه كه بڕیارده‌ری سه‌ره‌كین. له‌ئه‌گه‌ری پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی ئه‌و دوو حیزبه‌ش مه‌ترسی لێكه‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕی براكووژی پتر ده‌بێت، چونكهههردوو حیزب هه‌ڵگری قورسایی به‌رپرسیارێتی مێژوویی نین. بۆیه وڵاتانی ڕۆژئاوا دوودڵن لهوهكهئایا پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێت یان خود نا.
له‌و كاته‌وه‌ی كهكێشهو ناكۆكیی سیاسیی له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، باس له‌دوو ئیداره‌یی دێته‌گۆڕێ و هندێ جاریش باس له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كرێت. ئه‌مانه كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی سیاسیی وڵاتانی زلهێز له‌پێوه‌ندی به‌كوردستان داده‌نێت. ئه‌وه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم توانای ئه‌و وه‌رچه‌رخانه سیاسییه نییه كه هێز و هزری نه‌ته‌وه‌یی زاڵ بكات به‌سه‌ر چه‌مك و سیسته‌م و ستراتیژیی حیزبیی.
ئایا ده‌نگی به‌رزانی به‌ته‌نیا له‌ده‌نگی چوار حیزبه‌كه زێتره
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌م پارتانه كه خۆیان بهدێموكراسیخواز هه‌ژمار ده‌كه‌ن و به‌ڕوواڵه‌ت ڕێز له‌ویستی گه‌ل ده‌گرن، كه‌چی دژایه‌تیی سیسته‌مێك ده‌كه‌ن كه‌سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت. باشه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سیسته‌می دێموكراسییتهبان، ده‌ی ده‌بێ ڕێز له‌ڕاوبۆچوونی كۆمه‌ڵگاش بگرن.
با گه‌ل بڕیار بدات كه كێ سه‌رۆك بێ. هه‌رچه‌ند باشترین سیسته‌می سیاسیی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو كوردستانی گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جڤاكییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێم دابه‌ش بكرێت و په‌رله‌مانی كوردستان مافی لێپرسینه‌وه‌ی له‌هه‌ردوولا هه‌بێ، ئیتر كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی سیاسیی چاره‌سه‌ر ده‌بێ و ئه‌مه‌ش به‌سیسته‌مێكی سیاسیی گونجاو پێناسه ده‌كرێت، چونكه ئه‌وكات هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیشیان له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌بێ.
سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌بوو پاش سێ ده‌وره كه‌خۆی به‌ربژێر نه‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن باس ده‌كرێ كه به‌ڕێزیان واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده كردووه كه ڕێ له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پتر له‌سێ جاری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مه‌سعوود به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بێ ئه‌ی كێ سه‌رۆكی هه‌رێم بێ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه مرۆڤی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر جار ڕووبه‌ڕووی خۆی ده‌كاته‌وه. باشه‌بۆ هیچكام له‌و چوار حیزبههیچ كه‌س و كه‌سایه‌تییه‌كیان به‌و پۆسته به‌ربژێر نه‌كردووه یانخود نه‌ناساندووه. ئایا پلان و مه‌به‌ستی دیكه هه‌یه كه تاكوو هه‌نووكه شاراوه‌یه!
خۆ ده‌كرێ چوار پارته‌كه له‌به‌رامبه‌ر به‌رزانیدا كه‌سایه‌تییه‌كی هاوبه‌ش ڕاستبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ناكه‌ن، ئه‌مه‌به‌و واتایهدێ كه‌ئه‌و پارتانه باوه‌ڕیان به‌هێزی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به‌رزانیدا نییه و پێیان وایه كه به‌رزانی شكستیان پێ دێنێت، كه‌واتا به‌رزانی شایسته‌ی ئه‌وه هه‌یه كه جارێكی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێم بێ، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵێتی. من پێم وایه كه باشتر وایه ئه‌و پارتانه هێزی خۆیان له به‌رامبه‌ر به‌رزانی تاقی بكه‌نه‌وه، چونكه له سیاسه‌تدا ڕیسككردن ده‌ورێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕێت و ئه‌گه‌ر گه‌ل ده‌نگی به‌مانه‌وه‌ی به‌رزانی دا، با ئه‌و پارتانه‌ش ڕێز له‌ڕای كۆمه‌ڵگا بگرن و دان به‌شكستی خۆیاندا بنێن و به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم درێژه به‌كاره‌كه‌ی بدات، با ئیتر ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگا ڕێگاچاره‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانهبێ كهپارته سیاسییه‌كان له‌سه‌ری ڕێناكهون.
دیارهكهتێكڕای لایه‌نه‌كانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان تاكوو هه‌نووكه نه‌ك هه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسیی و ئازادی پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو ده‌شیسه‌لمێنن كه‌هیچ باوه‌ڕێكیان به‌و بنه‌ما دێموكراتییانه نییه كه بناغه‌ی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ئه‌مه‌ش به‌مه‌زنترین قه‌یرانی سیاسیی هه‌ر وڵاتێك پێناسهدهكرێت و هه‌نووكه‌ش به‌باشووری كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێ. له‌ڕاستیدا ئه‌و چوار پارته ده‌یانهه‌وێت كهلهڕێگای په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه دژایه‌تی ده‌نگی خه‌ڵك بكه‌ن.
دژایه‌تیكردنی به‌رزانی پتر لهپڕۆژهیهكی داسه‌پێنراو ده‌چێ
كاتێ كهبزووتنهوهی گۆڕان له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوو، ده‌یوت كه‌په‌رله‌مان بووه‌ته كووتهكی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، كه‌چی هه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانه له ناكاو بووبه ناوه‌ندێك كهپرسێكی هێنده گرینگی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به‌ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه له‌ڕێگای نزیك بهسهدوده ئه‌ندام پهرلهمانهوهیهكلایی بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار پارته داواكاری ئه‌وه‌یان هه‌بووبایه كه‌با ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه هیچ گوومانێكی ئه‌وتۆ نه‌ده‌هاته كایه‌وه، به‌ڵام كاتێ جیاوازی له‌نێوان ده‌نگی خه‌ڵك و ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان داده‌نێن، ئیتر ئه‌مه به فێڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت، جیاوازیی نێوان ده‌نگی كۆمه‌ڵگا و ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان له‌چی دایه! بۆ ئه‌م چوار پارته هێنده له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێداگری ده‌كه‌ن! ئه‌وه‌ی كهڕوونه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌نده پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌با سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت نیو ئه‌وه‌نده ئاماژه به كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكه‌ن.
من پێم وایهكهكێشهی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه نه‌ك خودی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم. به‌شێكی زۆر له وڵاتانی ئه‌ورووپی خاوه‌ن مه‌لیك و پاشان، به‌ڵام هیچ ڕۆڵێكی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر حوكوومه‌ت نییه. كه‌واتا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه ئیتر ناتوانێ به‌بێ ڕای په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیر بڕیاری تاكلایه‌نه بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌من پێم وایه قه‌د به‌رزانی بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی نه‌داوه. ده‌كرا ئه‌و چوار لایه‌نه به دوو قۆناغ پڕۆژه‌كانی خۆیان بخستایه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا با به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بكرابایه‌و له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیردا دابه‌ش كرابایهو له‌قۆناغی دووه‌میشدا داواكاری ئه‌وه‌یان هه‌بووبایه كه‌با سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی نه‌مێنێت یانخود سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نیا وه‌ك هێما وابێ و ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نه‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كهدهبینرێ پتر لهپلانێك ده‌چێ كه داسهپێنرابێ به‌سه‌ر ئه‌و چوارلایهنهدا.
چونكهههر چوارلایه‌نه كه خاوه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌داڕشتنی ستراتیژیین، بۆیه ده‌زانن كه‌ئه‌و پڕۆژهبهو چه‌شنه جێبه‌جێ ناكرێت و به‌ئاكام ناگات. من پێم وایه كه به‌رزانی كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتخواز نییه‌و ئه‌گه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌با ئه‌مجاره‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم بێ ته‌نیا له‌به‌ر ئهوهیهكهلهو ماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نێت.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە