هاووڵاتییەكی كورد لەشاری قوروە دەستبەسەر كرا
14:37 - 8 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: بە دەستبەسەركرانی هاووڵاتییەكی كورد، رێژەی دەستبەسەركردنەكانی مانگی سەرماوەز گەیشتە ٩ كەس.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كەسێكی قوروەیی لە كۆتاییەكانی حەفتەی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.
هادی تەهماسبی ئەو هاووڵاتییە كوردەیە، كە هێزە ئەمنییەكان بەبێبوونی مۆڵەت چوونەتە ماڵەكەی و لەگەڵ خۆیاندا بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواستووە.
لەو بارەیەوە كەمپەینی بەرگریی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی كردبوویەوە، هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەركردنی هادی نەزانراوە.
بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی مانگی سەرماوزەزدا ٩ هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتی- ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
لە ئوستانەكانی كوردستانی ئێران و ناوچە كوردنشینەكان بەهۆی نەبوونی سەرچاوەیەكی هەواڵی و بوونی كەش و هەوای ئەمنیەتی ئامارێكی ورد و راست سەبارەت بە رێژەی دەستبەسەركردنەكان لەبەردەستدا نییە و ئەگەری ئەوەیە رێژەی دەستبەسەركردنەكان لەو ئامارەش زیاتر بێت.