هاووڵاتییەکی کورد لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

11:02 - 1 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر حەکیمی"، خەڵکی ورمێ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی موزەفەر حەکیمی، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.