هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

11:31 - 1 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەلیل حوسێنی" دانیشتووی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی "خەلیل" خۆیان دەبوێرن.

ئەو هاووڵاتییە کوردە چەند ڕۆژ پێش لە کورتە ڤیدیۆیەکدا سەبارەت بە ئێعدامکردنی دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ و هەروەها داسەپاندنی سزای ئێعدام بەسەر سێ کەس لە ناڕازییەکانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو.