هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

18:46 - 2 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن عەزیزی" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

پێشتر، ئەو هاووڵاتییە کوردە بانگهێشتی ئیداری ئیتلاعاتی شنۆ و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.