هاووڵاتییەکی کورد بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

18:30 - 9 گەلاوێژ 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاریق ڕەحیم‌ پوور" کوڕی "مووسا" خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و هەروەها لەسەر سکاڵای سپای پاسداران لە پەیوەندی لەگەڵ "سەرپێچیکردن و بێڕێزی بە حکوومەت و مەئموورانی حکوومەتی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

 ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، "تاریق و بێنیامین ڕەحیم ‌پوور"، لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان، ئەو هاووڵاتییەکی کوردە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.