هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

12:54 - 4 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ تارا" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "کێلەسیپانـ"ـی بەخشی لاجانی پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ  یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.