هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

17:24 - 4 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر پیرنیا" خەڵکی گوندی "حەکیـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ١_٢ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەلمەهدیی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.