هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا

14:01 - 7 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕەحیم پوورئەحمەد" کوڕی "عومەر"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "قازانلی" لە ناوچەی سایین‌ قەڵا، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ٩٨ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

"ڕەحیم پوورئەحمەد" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران" لەلایەن دادسەری گشتیی و ئینقلابی شاری "سایین‌ قەڵا"وە بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.