هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا

12:07 - 29 پووشپەڕ 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەتاح فروهەر" خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و لە کاتی دەسبەسەریدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، "لە پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کراوە.