هاووڵاتییەکی مەریوانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

13:04 - 6 رەشەمه 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار موعتەمیدی"، خەڵکی شاری مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

زانیار موعتەمیدی لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە درابووە بەر لێدان.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە ‌وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.