هاووڵاتییەکی شنۆیی لە تەورێز دەسبەسەر کرا

12:14 - 1 جۆزەردان 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "یووسف (فەرزاد) ئیبراهیم‌زادە" کوڕی "محەممەدخالید" خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تەورێز دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو لاوە کوردە لە کاتی سەربازیدا دەسبەسەر کرا و هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایل و هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراودا گرتووە.

"یووسف ئیبراهیم‌‌زادە" پاش دەسبەسەرکرانی دوو لاوی دیکەی خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" بە ناوەکانی "ئالان بەنگین و یەحیا ئیبراهیمی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو لاوە سەبازە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.