هاووڵاتییەکی دیکە کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

15:08 - 9 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: چەند رۆژ پێش ئێستا هاووڵاتییەکی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان خەڵکی ناوچەی داڵاهۆ لەلایەن هەنگی مەرزیی ئەو ناوچەیەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"حشمەت حوسێنی\" خەڵکی گوندی پاڵانی سەربە ناوچەی \"داڵاهۆ\"ی پاریزگای کرماشان لەلایەن \"هەنگی مەرزی\" لە خاڵی سنووریی \"بەمۆ\" دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هەنگی مەرزیی ناوچەی داڵاهۆ ئەو هاووڵاتییەیان بە بیانووی هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی داوتە بەر دەستڕێژ.